نوێژی حەنا
1حەنا نوێژی کرد و گوتی:
«دڵم بە یەزدان شادە،
سەرم بە یەزدان بەرزە.
پێکەنینم بە دوژمنەکانم دێت،
لەبەر ئەوەی شادمانم بە ڕزگارییەکەت.
2«کەس نییە پیرۆز وەک یەزدان،
بێجگە لە تۆ کەس نییە،
هیچ تاشەبەردێک نییە وەک خودامان.
3«بە لووتبەرزی زۆرەوە مەدوێن،
با قسەی زل لە دەمتان دەرنەچێت،
چونکە یەزدان خودایەکی بەئاگایە،
ئەوە کارەکان هەڵدەسەنگێنێت.
4«کەوانی پاڵەوانەکان تێکشکێنران و
شکستخواردووەکانیش هێزیان بەبەردا کرا.
5تێرەکان خۆیان بەکرێ دا بۆ نان و
برسییەکانیش نانیان لەبەر مایەوە.
نەزۆک حەوت منداڵی بوو و
ئەوەی کوڕی زۆر بوو نائومێد بوو.
6«یەزدان مرۆڤ دەمرێنێت و زیندووشی دەکاتەوە،
دەیباتە جیهانی مردووان و هەڵیشیدەستێنێتەوە.
7یەزدان مرۆڤ هەژار و دەوڵەمەند دەکات،
نزم دەکاتەوە و بەرزیشی دەکاتەوە.
8ئەو هەژار لەناو خۆڵ ڕاست دەکاتەوە،
کڵۆڵیش لەناو زبڵخانە بەرز دەکاتەوە،
هەتا لەگەڵ میران دایاننیشێنێت و
تەختی شکۆمەندی بکات بە میراتیان.
«لەبەر ئەوەی کۆڵەکەکانی زەوی هی یەزدانن،
جیهانی لەسەر داناوە.
9پێی خۆشەویستانی خۆی دەپارێزێت،
بەڵام بەدکاران لە تاریکیدا بێدەنگ دەبن.
«مرۆڤ بە هێز زاڵ نابێت،
10نەیارانی یەزدان تێکدەشکێنرێن.
هەرەبەرز بەسەریاندا دەگرمێنێت،
یەزدان حوکم بەسەر ئەوپەڕی زەویدا دەدات.
«هێز بە پاشای خۆی دەدات،
سەری دەستنیشانکراوەکەی بەرز دەکاتەوە.»
11ئینجا ئەلقانە گەڕایەوە ڕامە بۆ ماڵی خۆی، بەڵام منداڵەکە لەلای عێلیی کاهین خزمەتی یەزدانی دەکرد.
کوڕە بەدکارەکانی عێلی
12کوڕەکانی عێلیش بەدکار بوون و یەزدانیان نەدەناسی.
13بەپێی ڕێوڕەسمی کاهینیێتی لەگەڵ گەل، کاتێک هەرکەسێک قوربانییەکی پێشکەش دەکرد، خزمەتکاری کاهینەکە لە کاتی لێنانی گۆشتەکە دەهات و چەنگاڵێکی سێ ددانی لەدەست بوو، 14دەیکرد بەناو لەگەنەکە یان دەفرەکە یان تاوەکە یان مەنجەڵەکە. هەرچی بەسەر چەنگاڵەکەوە دەبوو، کاهین بۆ خۆی دەبرد. لە شیلۆ بەم شێوەیان دەکرد لەگەڵ هەموو ئەو ئیسرائیلییانەی دەهاتنە ئەوێ. 15هەروەها پێش ئەوەی پیوەکە2:15 پیوەکە: واتا بەزەکە، لێرە و لە ئایەتی 16. بسووتێنن، خزمەتکارەکەی کاهین دەهات و بەو پیاوەی دەگوت کە قوربانییەکەی کردبوو: «گۆشت بدە بە کاهین بۆ برژاندن، چونکە گۆشتی کوڵاوت لێ وەرناگرێت، بەڵکو تەنها خاو.»
16پیاوەکەش پێی دەگوت: «با یەکەم جار پیوەکە بسووتێنرێت، پاشان هەرچی ئەوەی ئارەزووی دەکەیت بیبە.» ئەویش دەیگوت: «نا، بەڵکو ئێستا دەیدەیت، ئەگەر نا، بە زۆر دەیبەم.»
17جا گوناهی هەرزەکارەکان لەبەردەم یەزدان زۆر گەورە بوو، چونکە خەڵکی سووکایەتییان بە پێشکەشکراوی یەزدان دەکرد.
18بەڵام ساموئێل هەر لە منداڵییەوە لەبەردەم یەزدان خزمەتی دەکرد و ئێفۆدێکی کەتانی لەبەر بوو. 19دایکیشی ساڵ لەدوای ساڵ کەوایەکی بچووکی بۆ دروستدەکرد و کە لەگەڵ مێردەکەی دەڕۆیشت بۆ سەربڕینی قوربانی ساڵانە بۆی دەبرد. 20عێلیش بۆ ئەلقانە و ژنەکەی داوای بەرەکەتی کرد و گوتی: «یەزدان لەم ژنەوە وەچەت بۆ بخاتەوە لە جیاتی ئەوەی نوێژی بۆ کرد و بە یەزدانی دا.» ئینجا چوونەوە بۆ ماڵەکەی خۆیان. 21جا کە یەزدان حەنای بەسەرکردەوە، سکی پڕ بوو و سێ کوڕ و دوو کچی بوو. لەو ماوەیەدا ساموئێلی کوڕی لەبەردەم یەزداندا گەورە بوو.
22عێلی زۆر پیر بوو و هەموو ئەو شتانەی بیستەوە کە کوڕەکانی دەرهەق بە ئیسرائیل دەیانکرد و هەروەها چۆن جووت دەبوون لەگەڵ ئەو ژنانەی لەبەردەم دەرگای چادری چاوپێکەوتندا خزمەتیان دەکرد. 23جا لێی پرسین: «بۆچی ئەم شتانە دەکەن؟ لەلای هەموو ئەم گەلە من ڕەفتارە خراپەکانتانم بیستووە. 24نەخێر کوڕەکانم، ئەو هەواڵەی کە دەیبیستم لەنێو گەلی یەزدان بڵاو دەکرێتەوە باش نییە. 25ئەگەر کەسێک دەرهەق بە کەسێک گوناه بکات، خودا ناوبژیوانی دەکات، بەڵام ئەگەر کەسێک دەرهەق بە یەزدان گوناه بکات، کێ داکۆکیی لێ دەکات؟» بەڵام گوێیان لە قسەی باوکیان نەگرت، چونکە یەزدان خوازیار بوو بیانمرێنێت.
26بەڵام ساموئێلی منداڵ بەردەوام بوو لە گەشەکردن، یەزدان و خەڵکیش زیاتر لێی ڕازی دەبوون.
پێشبینی سەبارەت بە بنەماڵەی عێلی
27ئینجا پیاوێکی خودا هات بۆ لای عێلی و پێی گوت: «یەزدان ئەمە دەفەرموێت: ”ئایا من بە ئاشکرا خۆمم بۆ ماڵی باوکت دەرنەخست، کاتێک لە میسر لە ماڵی فیرعەون بوون؟ 28لەنێو هەموو هۆزەکانی ئیسرائیلدا هەڵمبژارد بۆ ئەوەی ببێت بە کاهینم، سەربکەوێت بۆ سەر قوربانگاکەم، بخوورم بۆ بسووتێنێت و لەبەردەممدا ئێفۆد لەبەر بکات. من هەموو قوربانییە بە ئاگرەکانی نەوەی ئیسرائیلم بە ماڵی باوکت دا. 29ئیتر بۆچی سووکایەتی بە قوربانی و پێشکەشکراوەکەم دەکەن، ئەوەی لە نشینگەکەدا فەرمانم پێی کردووە؟ بۆچی لە من زیاتر ڕێز لە کوڕەکانت دەگریت، بە یەکەم بەری هەموو پێشکەشکراوەکانی ئیسرائیلی گەلەکەم خۆتان قەڵەو دەکەن؟“
30«لەبەر ئەوە یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل دەفەرموێت: ”بێگومان من فەرمووم، ماڵی تۆ و ماڵی باوکت هەتاهەتایە لەبەردەمم هاتوچۆ دەکەن،“ بەڵام ئێستا یەزدان دەفەرموێت: ”لە من بەدوور بێت! ئەوەی ڕێزم بگرێت ڕێزداری دەکەم، ئەوانەی سووکایەتیم پێ بکەن سووک دەبن. 31ڕۆژێک دێت هێزی بازووی خۆت و هێزی بازووی ماڵی باوکت لەناودەبەم، لە بنەماڵەکەتدا کەس ناگاتە تەمەنی پیری. 32تەنگانە لە نشینگەکەم دەبینیت، سەرەڕای ئەو چاکەیەی بۆ ئیسرائیلی دەبێت، هەتاهەتایە لە بنەماڵەکەتدا کەس ناگاتە تەمەنی پیری. 33هەر یەکێک لە ئێوە کە لە قوربانگاکەی خۆم نەیبڕمەوە ئەوە بۆ کوێرایی هاتن بۆ چاوەکانت و داخبوونی دڵتە، هەموو وەچەی ماڵەکەت لە گەنجیێتیدا دەمرن.
34«”ئەمەش نیشانەیە بۆت، بەسەر دوو کوڕەکەتدا دێت، بەسەر حۆفنی و فینەحاس، لە یەک ڕۆژدا هەردووکیان دەمرن. 35کاهینێکی دڵسۆز2:35 دەشێت سەرۆکی کاهین بێت، وەک سادۆق، هەروەها مەسیحەکە. بڕوانە یەکەم پاشایان 2:35 و عیبرانییەکان 3:1-2. بۆ خۆم دادەنێم کە ئەوەی لە دڵ و دەروونمدایە بیکات و ماڵێکی ئاسوودەی بۆ بنیاد دەنێم و لەبەردەم دەستنیشانکراوەکەم2:35 دەستنیشانکراوەکەم: مەبەستی لە داود و نەوەی داودە، هەروەها لەدوای ئەوانیش مەسیحەکە. بڕوانە دووەم ساموئێل 7:16 و لۆقا 1:69-70. بە درێژایی ڕۆژان هاتوچۆ دەکات. 36هەرکەسێکیش کە لە بنەماڵەکەت دەمێنێتەوە دێت تاکو بۆ پارچە زیوێک و کولێرەیەک کڕنۆش بۆ ئەو کاهینە ببات، دەڵێت: ’ئەرکێکی کاهینیێتیم پێ بسپێرە بۆ ئەوەی بتوانم کولێرەیەک بخۆم.‘ “»
دعای حنا
1حنا اينطور دعا كرد:
«خداوند قلب مرا از شادی لبريز ساخته است،
او به من قدرت بخشيده و مرا تقويت نموده است.
بر دشمنانم میخندم و خوشحالم،
چون خداوند مرا ياری كرده است!
2«هيچكس مثل خداوند مقدس نيست،
غير از او خدايی نيست،
مثل خدای ما پناهگاهی نيست.
3«از سخنان و رفتار متكبرانه دست برداريد،
زيرا خداوند همه چيز را میداند؛
اوست كه كارهای مردم را داوری میكند.
4كمان جنگاوران شكسته شد،
اما افتادگان قوت يافتند.
5آنانی كه سير بودند برای نان، خود را اجير كردند،
ولی كسانی كه گرسنه بودند سير و راحت شدند.
زن نازا هفت فرزند زاييده است،
اما آنكه فرزندان زياد داشت، بیاولاد شده است.
6«خداوند میميراند و زنده میكند،
به گور فرو میبرد و بر میخيزاند.
7خداوند فقير میكند و غنی میسازد،
پست میكند و بلند میگرداند.
8فقير را از خاک بر میافرازد،
محتاج را از بدبختی بيرون میكشد،
و ايشان را چون شاهزادگان بر تخت عزت مینشاند.
ستونهای زمين از آن خداوند است،
او بر آنها زمين را استوار كرده است.
9«خدا مقدسين خود را حفظ میكند،
اما بدكاران در تاريكی محو میشوند؛
انسان با قدرت خود نيست كه موفق میشود.
10كسانی كه با خداوند مخالفت كنند نابود میگردند.
خدا بر آنها از آسمان صاعقه خواهد فرستاد؛
خداوند بر تمام دنيا داوری خواهد كرد.
او به پادشاه خود قدرت میبخشد،
و برگزيدهٔ خود را پيروز میگرداند.»
11آنگاه القانه به خانهٔ خود در رامه برگشت، ولی سموئيل در شيلوه ماند و زير نظر عيلی به خدمت خداوند مشغول شد.
پسران فاسد عيلی
12اما پسران خود عيلی بسيار فاسد بودند و برای خداوند احترامی قايل نبودند. 13-14وقتی كسی قربانی میكرد و گوشت قربانی را در ديگ میگذاشت تا بپزد، آنها يكی از نوكران خود را با چنگال سه دندانهای میفرستادند تا آن را به داخل ديگ فرو برد و از گوشتی كه در حال پختن بود هر قدر بيرون میآمد برای ايشان ببرد. پسران عيلی به همين طريق با تمام بنیاسرائيل كه برای عبادت به شيلوه میآمدند، رفتار میكردند. 15گاهی نوكر ايشان پيش كسانی كه میخواستند قربانی كنند میآمد و پيش از سوزاندن پيه قربانی، از آنها گوشت مطالبه میكرد؛ او به جای گوشت پخته، گوشت خام میخواست تا برای پسران عيلی كباب كند. 16اگر كسی اعتراض مینمود و میگفت: «اول بگذار پيه آن بر قربانگاه سوزانده شود، بعد هر قدر گوشت میخواهی بردار.»2:16 مطابق شريعت، پيهِ قربانی میبايست بر قربانگاه سوزانده شود. آن نوكر میگفت: «نه، گوشت را حالا به من بده، و گرنه خودم به زور میگيرم.»
17گناه پسران عيلی در نظر خداوند بسيار عظيم بود، زيرا به قربانیهایی كه مردم به خداوند تقديم میكردند، بیاحترامی مینمودند.
18سموئيل هر چند بچهای بيش نبود، ولی جليقهٔ مخصوص كاهنان را میپوشيد و خداوند را خدمت مینمود. 19مادرش هر سال يک ردای كوچک برای سموئيل میدوخت و هنگامی كه با شوهرش برای قربانی كردن میآمد، آن را به سموئيل میداد. 20پيش از مراجعت، عيلی كاهن، پدر و مادر سموئيل را بركت میداد و برای ايشان دعا میكرد كه خداوند فرزندان ديگر نيز به آنها بدهد تا جای سموئيل را كه در خدمت خداوند بود، بگيرند. 21پس خداوند سه پسر و دو دختر ديگر به حنا بخشيد. در ضمن، سموئيل در خدمت خداوند رشد میكرد.
22عيلی خيلی پير شده بود. او از رفتار پسرانش با قوم اسرائيل اطلاع داشت و میدانست كه پسرانش با زنانی كه كنار در ورودی خيمهٔ عبادت خدمت میكنند همخواب میشوند. 23پس به پسرانش گفت: «چرا چنين میكنيد؟ دربارهٔ كارهای بد شما از تمام قوم میشنوم. 24ای پسرانم، از اين كارها دست برداريد. آنچه از قوم خداوند دربارهٔ شما میشنوم، وحشتناک است! 25اگر كسی نسبت به همنوع خود گناه ورزد، خدا ممكن است برای او شفاعت كند، اما برای شما كه بر ضد خود خداوند گناه ورزيدهايد، كيست كه بتواند شفاعت نمايد؟» ولی آنها به سخنان پدر خود گوش ندادند، زيرا خداوند میخواست آنها را هلاک كند.
26اما سموئيل كوچک رشد میكرد و خداوند و مردم او را دوست میداشتند.
پيشگويی بر ضد خاندان عيلی
27روزی يک نبی نزد عيلی آمد و از طرف خداوند برای او اين پيغام را آورد: «آيا زمانی كه اجداد تو در مصر بردهٔ فرعون بودند، قدرت خود را به آنها نشان ندادم؟ 28آيا جد تو لاوی را از ميان برادرانش انتخاب نكردم تا كاهن من باشد و بر قربانگاه من قربانی كند و بخور بسوزاند و لباس كاهنی را در حضورم بپوشد؟ آيا تمام هدايايی را كه قوم اسرائيل بر آتش تقديم میكنند، برای شما كاهنان تعيين نكردم؟ 29پس چرا اينقدر حريص هستيد و میخواهيد قربانیها و هدايايی را نيز كه برای من میآورند، تصاحب نماييد؟ چرا پسران خود را بيش از من احترام میكنی؟ تو و پسرانت با خوردن بهترين قسمتِ هدايای قوم من، خود را چاق و فربه ساختهايد. 30بنابراين، من كه خداوند، خدای اسرائيل هستم اعلان میكنم كه اگرچه گفتم كه خاندان تو و خاندان پدرت برای هميشه كاهنان من خواهند بود، اما شما را از اين خدمت بركنار میكنم. هر كه مرا احترام كند، او را احترام خواهم نمود و هر كه مرا تحقير كند او را تحقير خواهم كرد. 31زمانی میرسد كه خاندان تو را برخواهم انداخت به طوری كه افراد خانهات همه جوانمرگ شده، به سن پيری نخواهند رسيد 32و چشمان تو مصيبتی را كه دامنگير عبادتگاه من میشود خواهد ديد. من به بنیاسرائيل بركت خواهم داد، اما در خاندان تو هيچكس به سن پيری نخواهد رسيد. 33آنانی نيز كه از خاندان تو باقی بمانند، باعث غم و رنج تو خواهند شد و تمام نسل تو در جوانی خواهند مرد. 34برای اينكه ثابت شود هر آنچه به تو گفتم واقع خواهد شد، بدان كه دو پسرت حُفنی و فينحاس در يک روز خواهند مرد!
35«سپس كاهن امينی روی كار خواهم آورد كه مطابق ميل من خدمت كند و هر آنچه را كه به او دستور دهم انجام دهد. به او فرزندان خواهم بخشيد و آنها برای پادشاه برگزيدهٔ من تا ابد كاهن خواهند شد. 36آنگاه هر كه از خاندان تو باقی مانده باشد برای پول و نان در برابر او زانو زده، تعظيم خواهد كرد و خواهد گفت: التماس میكنم در میان كاهنان خود به من كاری بدهيد تا شكم خود را سير كنم.»