لەدایکبوونی ساموئێل
1پیاوێک هەبوو لە ڕاماتەیمی چوفییەکان لە ناوچە شاخاوییەکانی ئەفرایم، ناوی ئەلقانەی کوڕی یەرۆحامی کوڕی ئەلیهوی کوڕی تۆحوی کوڕی چوفی ئەفرایمی بوو. 2دوو ژنی هەبوو، یەکێکیان ناوی حەنا و ئەوی دیکەیان ناوی پەنینا بوو، پەنینا منداڵی هەبوو، بەڵام حەنا منداڵی نەبوو.
3ئەم پیاوە هەموو ساڵێک لە شارۆچکەکەیەوە دەچوو بۆ کڕنۆشبردن و سەربڕینی قوربانی بۆ یەزدانی سوپاسالار لە شیلۆ و لەوێ دوو کوڕەکەی عێلی کاهینی یەزدان بوون، کە یەکێکیان ناوی حۆفنی و ئەوی دیکەیان ناوی فینەحاس بوو. 4جا کە ڕۆژی ئەوە هات ئەلقانە قوربانی سەرببڕێت و بەشی پەنینای ژنی و هەموو کوڕ و کچەکانی بدات، 5بەڵام دوو بەشی دایە حەنا، چونکە حەنای خۆشدەویست هەرچەندە یەزدان منداڵدانی بەستبوو. 6هەوێیەکەشی بەردەوام پەستی دەکرد بۆ ئەوەی بێزاری بکات، چونکە یەزدان وەجاخی کوێر کردبوو. 7ساڵ لەدوای ساڵ هەر کاتێک حەنا دەچووە ماڵی یەزدان، هەوێیەکەی وای دەکرد و ئاوا پەستی دەکرد، بۆیە حەنا دەستی بە گریان کرد و نانی نەخوارد. 8ئیتر ئەلقانەی مێردی پێی گوت: «حەنا، بۆچی دەگریت و نان ناخۆیت؟ بۆچی دڵگرانیت؟ ئایا من لە دە کوڕ چاکتر نیم بۆت؟»
9لەدوای ئەوەی لە شیلۆ نانیان خوارد و خواردییانەوە، حەنا هەستا، عێلی کاهینیش لەسەر کورسییەک لەلای چوارچێوەی دەرگای چادری پەرستنی یەزدان دانیشتبوو. 10حەناش بە پەژارەوە نوێژی بۆ یەزدان کرد و دایە پڕمەی گریان. 11حەنا نەزرێکی1:11 واتا پابەندکردنی مرۆڤ خۆیەتی بە مەرجێکەوە، لە کاتێکدا کە داخوازییەک بەرز دەکاتەوە بۆ خودا و بە ئەرێ وەڵام دەدرێتەوە لەلایەن خوداوە. بڕوانە سەرژمێری 21:2. کرد و گوتی: «یەزدانی سوپاسالار، ئەگەر بەڕاستی تەماشای داماوی کارەکەرەکەت بکەیت و بە یادی خۆتم بهێنیتەوە، کارەکەرەکەت لەبیر نەکەیت و کوڕێکی پێبدەیت، ئەوا من ژیانی کوڕەکە بە یەزدان دەبەخشم و گوێزان بەسەر سەریدا نایەت.»
12ئەوە بوو کە لەبەردەم یەزدان زۆر نوێژی کرد و عێلیش سەیری دەمی دەکرد، 13حەناش لە دڵی خۆیدا دەیگوت و تەنها لێوەکانی دەجوڵانەوە و دەنگی نەدەبیسترا، عێلی وای زانی سەرخۆشە. 14جا پێی گوت: «هەتا کەی سەرخۆش دەبیت؟ شەرابەکەت لە خۆت دووربخەرەوە.»
15حەناش وەڵامی دایەوە و گوتی: «نەخێر گەورەم، من ژنێکی دڵتەنگم، شەراب و خواردنەوەی مەستیم نەخواردووەتەوە، بەڵکو دەردی دڵی خۆم لەبەردەم یەزدان هەڵدەڕێژم. 16کارەکەرەکەت بە کچێکی بەدکار مەزانە، لەبەر خەم و خەفەتی زۆرم، هەتا ئێستا قسەم دەکرد.»
17عێلیش وەڵامی دایەوە و گوتی: «بڕۆ بە سەلامەتی و با خودای ئیسرائیل ئەو داواکارییەت پێبدات کە لێت داوا کردووە.»
18حەناش گوتی: «با کەنیزەکەت لەبەرچاوانت پەسەند بێت.» ئینجا حەنا بە ڕێگای خۆیدا ڕۆیشت و نانی خوارد و خەم لە ڕووی ڕەوییەوە.
19بەیانی زوو لە خەو هەستان و لەبەردەم یەزدان کڕنۆشیان برد و گەڕانەوە، هاتنەوە ماڵەکەی خۆیان لە ڕامە. ئیتر ئەلقانە لەگەڵ حەنای ژنی جووت بوو و یەزدانیش بە یادی خۆی هێنایەوە. 20ئەوە بوو لەو ساڵەدا حەنا سکی پڕ بوو، کوڕێکی بوو و ناوی لێنا ساموئێل و گوتی: «داوام لە یەزدان کرد.»
حەنا ساموئێل تەرخان دەکات
21ئینجا ئەلقانە و سەرجەم ماڵەکەی چوون بۆ سەربڕینی قوربانی ساڵانە بۆ یەزدان و بەجێهێنانی نەزرەکەی. 22بەڵام حەنا نەچوو و بە مێردەکەی گوت: «پاش ئەوەی کوڕەکە لە شیر دەبڕدرێتەوە، دەیبەم هەتا لەبەردەم یەزدان پێشکەش بکرێت و هەتاهەتایە لەوێ بمێنێتەوە.»
23ئەلقانەی مێردیشی پێی گوت: «خۆت چی بە باش دەزانیت ئەوە بکە و بمێنەوە هەتا لە شیری دەبڕیتەوە، تەنها با یەزدان وشەی خۆی بچەسپێنێت.» جا حەنا مایەوە و شیری بە منداڵەکەی دا هەتا ئەو کاتەی لە شیری بڕییەوە.
24پاش ئەوەی لە شیری بڕییەوە، لەگەڵ خۆی سەری خست لەگەڵ گایەکی سێ ساڵان و یەک ئێفە1:24 نزیکەی شازدە کیلۆیە. ئارد و مەشکەیەک شەراب و هێنای بۆ ماڵی یەزدان لە شیلۆ، کوڕەکەش هێشتا منداڵ بوو. 25ئینجا گایەکەیان سەربڕی و کوڕەکەیان هێنایە لای عێلی، 26حەنا گوتی: «گەورەم! منت لە یادە؟ دڵنیابە من ئەو ژنەم کە لێرە لەلای تۆ وەستام و نوێژم کرد بۆ یەزدان، 27لە پێناوی ئەم منداڵە نوێژم کرد و یەزدانیش داواکارییەکەی پێدام کە لێم داوا کرد. 28لەبەر ئەوە منیش دەیدەمەوە یەزدان، بۆ ئەوەی بە درێژایی ژیانی تەرخان بکرێت بۆ یەزدان.»
ئیتر ساموئێل لەوێ مایەوە و یەزدانی پەرست.
تولد سموئيل
1مردی بود به نام القانه از قبيلهٔ افرايم كه در رامه تايم صوفيم واقع در كوهستان افرايم زندگی میكرد. نام پدر او يروحام بود. (يروحام پسر اليهو، اليهو پسر توحو، و توحو پسر صوف بود.) 2القانه دو زن داشت به نامهای حنا و فَنِنه. فننه صاحب اولاد بود، اما حنا فرزندی نداشت.
3القانه هر سال با خانوادهٔ خود به خيمهٔ عبادت واقع در شيلوه میرفت تا خداوند قادر متعال را عبادت نموده، به او قربانی تقديم كند. (كاهنانی كه در آن موقع انجام وظيفه مینمودند، حُفنی و فينحاس، پسران عيلی بودند.) 4القانه روزی كه قربانی میكرد به زنش فننه و به فرزندان او هر كدام، يک سهم از گوشت قربانی میداد؛ 5اما به حنا دو سهم میداد، چون هر چند خداوند رحم او را بسته بود و او بچهای نداشت، ولی القانه او را خيلی دوست میداشت.
6فَنِنه پيوسته به حنا طعنه میزد و او را سخت میرنجاند، برای اينكه حنا نازا بود. 7هر سال كه به شيلوه میرفتند، فننه حنا را میرنجاند، به حدی كه حنا از غصه میگريست و چيزی نمیخورد. 8شوهرش القانه از او میپرسيد: «حنا چه شده؟ چرا گريه میكنی؟ چرا چيزی نمیخوری؟ چرا اينقدر غمگين هستی؟ آيا من برای تو از ده پسر بهتر نيستم؟»
9-10وقتی آنها در شيلوه بودند، روزی پس از صرف غذا، حنا برخاست و به خيمهٔ عبادت رفت و با غمی جانكاه به حضور خداوند دعا كرد و به تلخی گريست. (در اين موقع، عيلی كاهن كنار در ورودی خيمهٔ عبادت در جای هميشگی خود نشسته بود.)
11حنا نذر كرده، گفت: «ای خداوند قادر متعال، به حال زار من توجه نما. كنيز خود را فراموش نكن و دعای او را اجابت فرما. اگر پسری به من عطا كنی، او را به تو تقديم میكنم تا در تمام عمر خود وقف تو باشد و موی سرش هرگز تراشيده نشود1:11 نتراشيدن موی سر نشانهٔ وقف مردان به خداوند بود. نگاه کنيد به اعداد 6:5..»
12-13حنا مدت طولانی به دعا ادامه داد. او در دل خود دعا میكرد و صدايش را كسی نمیشنيد. وقتی عيلی ديد حنا لبهايش تكان میخورد ولی صدايش شنيده نمیشود، گمان برد مست است. 14پس به وی گفت: «چرا مست به اينجا آمدهای؟ اين عادت را ترک كن!»
15-16حنا در جواب گفت: «نه ای سرورم، من مست نيستم بلكه زنی دل شكستهام. من دعا میكردم و غم خود را با خداوند در ميان میگذاشتم. گمان نكن كه من زنی ميگسار هستم.»
17عيلی گفت: «خدای اسرائيل، آنچه را از او خواستی به تو بدهد! حال، به سلامتی برو!»
18حنا از عيلی تشكر نمود و با خوشحالی برگشت و غذا خورد و ديگر غمگين نبود.
19روز بعد، صبح زود تمام اعضای خانوادهٔ القانه برخاسته، برای پرستش خداوند به خيمهٔ عبادت رفتند و سپس به خانهٔ خود در رامه بازگشتند. وقتی القانه با حنا همبستر شد، خداوند خواستهٔ او را به ياد آورد. 20پس از چندی حنا حامله شده، پسری زاييد و او را سموئيل (يعنی «خواسته شده از خدا») ناميد و گفت: «من او را از خداوند درخواست نمودم.»
حنا سموئيل را وقف میكند
21سال بعد طبق معمول، القانه با خانوادهٔ خود به عبادتگاه رفت تا قربانی ساليانه را به خداوند تقديم كند و نذر خود را ادا نمايد. 22اما حنا همراه آنها نرفت. او به شوهرش گفت: «وقتی بچه از شير گرفته شد، آنگاه به عبادتگاه خداوند خواهم رفت و او را با خود خواهم برد تا هميشه در آنجا بماند.»
23القانه موافقت كرد و گفت: «آنچه مايل هستی بكن. در خانه بمان تا بچه از شير گرفته شود. هر چه خواست خداوند است، بشود.» پس حنا در خانه ماند تا بچه از شير گرفته شد. 24آنگاه با اينكه بچه كوچک بود، او را برداشته، همراه با يک گاو نر سه ساله برای قربانی و ده كيلوگرم آرد و يک مشک شراب به خيمهٔ عبادت در شيلوه برد. 25بعد از تقديم قربانی، بچه را پيش عيلی كاهن بردند.
26حنا از عيلی پرسيد: «ای سرورم، آيا مرا به خاطر داری؟ من همان زنی هستم كه در اينجا ايستاده، به حضور خداوند دعا كردم 27و از خدا درخواست نمودم كه به من فرزندی بدهد. او دعايم را مستجاب نمود و اين پسر را به من بخشيد. 28حال، او را به خداوند تقديم میكنم كه تا زنده است خداوند را خدمت نمايد.» پس پسرش را در خيمهٔ عبادت گذاشت تا خدمتگزار خداوند باشد.