Kurdi Sorani Standard

یەکەم ساموئێل 1:1-28

لەدایکبوونی ساموئێل

1پیاوێک هەبوو لە ڕاماتەیمی چوفییەکان لە ناوچە شاخاوییەکانی ئەفرایم، ناوی ئەلقانەی کوڕی یەرۆحامی کوڕی ئەلیهوی کوڕی تۆحوی کوڕی چوفی ئەفرایمی بوو. 2دوو ژنی هەبوو، یەکێکیان ناوی حەنا و ئەوی دیکەیان ناوی پەنینا بوو، پەنینا منداڵی هەبوو، بەڵام حەنا منداڵی نەبوو.

3ئەم پیاوە هەموو ساڵێک لە شارۆچکەکەیەوە دەچوو بۆ کڕنۆشبردن و سەربڕینی قوربانی بۆ یەزدانی سوپاسالار لە شیلۆ و لەوێ دوو کوڕەکەی عێلی کاهینی یەزدان بوون، کە یەکێکیان ناوی حۆفنی و ئەوی دیکەیان ناوی فینەحاس بوو. 4جا کە ڕۆژی ئەوە هات ئەلقانە قوربانی سەرببڕێت و بەشی پەنینای ژنی و هەموو کوڕ و کچەکانی بدات، 5بەڵام دوو بەشی دایە حەنا، چونکە حەنای خۆشدەویست هەرچەندە یەزدان منداڵدانی بەستبوو. 6هەوێیەکەشی بەردەوام پەستی دەکرد بۆ ئەوەی بێزاری بکات، چونکە یەزدان وەجاخی کوێر کردبوو. 7ساڵ لەدوای ساڵ هەر کاتێک حەنا دەچووە ماڵی یەزدان، هەوێیەکەی وای دەکرد و ئاوا پەستی دەکرد، بۆیە حەنا دەستی بە گریان کرد و نانی نەخوارد. 8ئیتر ئەلقانەی مێردی پێی گوت: «حەنا، بۆچی دەگریت و نان ناخۆیت؟ بۆچی دڵگرانیت؟ ئایا من لە دە کوڕ چاکتر نیم بۆت؟»

9لەدوای ئەوەی لە شیلۆ نانیان خوارد و خواردییانەوە، حەنا هەستا، عێلی کاهینیش لەسەر کورسییەک لەلای چوارچێوەی دەرگای چادری پەرستنی یەزدان دانیشتبوو. 10حەناش بە پەژارەوە نوێژی بۆ یەزدان کرد و دایە پڕمەی گریان. 11حەنا نەزرێکی1‏:11 واتە پابەندکردنی مرۆڤ خۆیەتی بە مەرجێکەوە، لە کاتێکدا کە داخوازییەک بەرز دەکاتەوە بۆ خودا و بە ئەرێ وەڵام دەدرێتەوە لەلایەن خوداوە. بڕوانە سەرژمێری 21‏:2‏.‏ کرد و گوتی: «یەزدانی سوپاسالار، ئەگەر بەڕاستی تەماشای داماوی کارەکەرەکەت بکەیت و بە یادی خۆتم بهێنیتەوە، کارەکەرەکەت لەبیر نەکەیت و کوڕێکی پێبدەیت، ئەوا من ژیانی کوڕەکە بە یەزدان دەبەخشم و گوێزان بەسەر سەریدا نایەت.»

12ئەوە بوو کە لەبەردەم یەزدان زۆر نوێژی کرد و عێلیش سەیری دەمی دەکرد، 13حەناش لە دڵی خۆیدا دەیگوت و تەنها لێوەکانی دەجوڵانەوە و دەنگی نەدەبیسترا، عێلی وای زانی سەرخۆشە. 14جا پێی گوت: «هەتا کەی سەرخۆش دەبیت؟ شەرابەکەت لە خۆت دووربخەرەوە.»

15حەناش وەڵامی دایەوە و گوتی: «نەخێر گەورەم، من ژنێکی دڵتەنگم، شەراب و خواردنەوەی مەستیم نەخواردووەتەوە، بەڵکو دەردی دڵی خۆم لەبەردەم یەزدان هەڵدەڕێژم. 16کارەکەرەکەت بە کچێکی بەدکار مەزانە، لەبەر خەم و خەفەتی زۆرم، هەتا ئێستا قسەم دەکرد.»

17عێلیش وەڵامی دایەوە و گوتی: «بڕۆ بە سەلامەتی و با خودای ئیسرائیل ئەو داواکارییەت پێبدات کە لێت داوا کردووە.»

18حەناش گوتی: «با کەنیزەکەت لەبەرچاوانت پەسەند بێت.» ئینجا حەنا بە ڕێگای خۆیدا ڕۆیشت و نانی خوارد و خەم لە ڕووی ڕەوییەوە.

19بەیانی زوو لە خەو هەستان و لەبەردەم یەزدان کڕنۆشیان برد و گەڕانەوە، هاتنەوە ماڵەکەی خۆیان لە ڕامە. ئیتر ئەلقانە لەگەڵ حەنای ژنی جووت بوو و یەزدانیش بە یادی خۆی هێنایەوە. 20ئەوە بوو لەو ساڵەدا حەنا سکی پڕ بوو، کوڕێکی بوو و ناوی لێنا ساموئێل و گوتی: «داوام لە یەزدان کرد.»

حەنا ساموئێل تەرخان دەکات

21ئینجا ئەلقانە و سەرجەم ماڵەکەی چوون بۆ سەربڕینی قوربانی ساڵانە بۆ یەزدان و بەجێهێنانی نەزرەکەی. 22بەڵام حەنا نەچوو و بە مێردەکەی گوت: «پاش ئەوەی کوڕەکە لە شیر دەبڕدرێتەوە، دەیبەم هەتا لەبەردەم یەزدان پێشکەش بکرێت و هەتاهەتایە لەوێ بمێنێتەوە.»

23ئەلقانەی مێردیشی پێی گوت: «خۆت چی بە باش دەزانیت ئەوە بکە و بمێنەوە هەتا لە شیری دەبڕیتەوە، تەنها با یەزدان وشەی خۆی بچەسپێنێت.» جا حەنا مایەوە و شیری بە منداڵەکەی دا هەتا ئەو کاتەی لە شیری بڕییەوە.

24پاش ئەوەی لە شیری بڕییەوە، لەگەڵ خۆی سەری خست لەگەڵ گایەکی سێ ساڵان و یەک ئێفە1‏:24 ‏نزیکەی شازدە کیلۆیە.‏ ئارد و مەشکەیەک شەراب و هێنای بۆ ماڵی یەزدان لە شیلۆ، کوڕەکەش هێشتا منداڵ بوو. 25ئینجا گایەکەیان سەربڕی و کوڕەکەیان هێنایە لای عێلی، 26حەنا گوتی: «گەورەم! منت لە یادە؟ دڵنیابە من ئەو ژنەم کە لێرە لەلای تۆ وەستام و نوێژم کرد بۆ یەزدان، 27لە پێناوی ئەم منداڵە نوێژم کرد و یەزدانیش داواکارییەکەی پێدام کە لێم داوا کرد. 28لەبەر ئەوە منیش دەیدەمەوە یەزدان، بۆ ئەوەی بە درێژایی ژیانی تەرخان بکرێت بۆ یەزدان.» ئیتر ساموئێل لەوێ مایەوە و یەزدانی پەرست.

New International Reader’s Version

1 Samuel 1:1-28

Samuel Is Born

1A certain man from Ramathaim in the hill country of Ephraim was named Elkanah. He was the son of Jeroham. Jeroham was the son of Elihu. Elihu was the son of Tohu. Tohu was the son of Zuph. Elkanah belonged to the family line of Zuph. Elkanah lived in the territory of Ephraim. 2Elkanah had two wives. One was named Hannah. The other was named Peninnah. Peninnah had children, but Hannah didn’t.

3Year after year Elkanah went up from his town to Shiloh. He went there to worship and sacrifice to the Lord who rules over all. Hophni and Phinehas served as priests of the Lord at Shiloh. They were the two sons of Eli. 4Every year at Shiloh, the day would come for Elkanah to offer a sacrifice. On that day, he would give a share of the meat to his wife Peninnah. He would also give a share to each of her sons and daughters. 5But he would give two shares of meat to Hannah. That’s because he loved her. He also gave her two shares because the Lord had kept her from having children. 6Peninnah teased Hannah to make her angry. She did it because the Lord had kept Hannah from having children. 7Peninnah teased Hannah year after year. Every time Hannah would go up to the house of the Lord, Elkanah’s other wife would tease her. She would keep doing it until Hannah cried and wouldn’t eat. 8Her husband Elkanah would say to her, “Hannah, why are you crying? Why don’t you eat? Why are you so unhappy? Don’t I mean more to you than ten sons?”

9One time when they had finished eating and drinking in Shiloh, Hannah stood up. Eli the priest was sitting on his chair by the doorpost of the Lord’s house. 10Hannah was very sad. She wept and wept. She prayed to the Lord. 11She made a promise to him. She said, “Lord, you rule over all. Please see how I’m suffering! Show concern for me! Don’t forget about me! Please give me a son! If you do, I’ll give him back to the Lord. Then he will serve the Lord all the days of his life. He’ll never use a razor on his head. He’ll never cut his hair.”

12As Hannah kept on praying to the Lord, Eli watched her lips. 13She was praying in her heart. Her lips were moving. But she wasn’t making a sound. Eli thought Hannah was drunk. 14He said to her, “How long are you going to stay drunk? Stop drinking your wine.”

15“That’s not true, sir,” Hannah replied. “I’m a woman who is deeply troubled. I haven’t been drinking wine or beer. I was telling the Lord all my troubles. 16Don’t think of me as an evil woman. I’ve been praying here because I’m very sad. My pain is so great.”

17Eli answered, “Go in peace. May the God of Israel give you what you have asked him for.”

18She said, “May you be pleased with me.” Then she left and had something to eat. Her face wasn’t sad anymore.

19Early the next morning Elkanah and his family got up. They worshiped the Lord. Then they went back to their home in Ramah. Elkanah slept with his wife Hannah. And the Lord blessed her. 20So after some time, Hannah became pregnant. She had a baby boy. She said, “I asked the Lord for him.” So she named him Samuel.

Hannah Gives Samuel to the Lord

21Elkanah went up to Shiloh to offer the yearly sacrifice to the Lord. He also went there to keep a promise he had made. His whole family went with him. 22But Hannah didn’t go. She said to her husband, “When the boy doesn’t need me to breast-feed him anymore, I’ll take him to the Lord’s house. I’ll give him to the Lord there. He’ll stay there for the rest of his life.”

23Her husband Elkanah told her, “Do what you think is best. Stay here at home until Samuel doesn’t need you to breast-feed him anymore. May the Lord make his promise to you come true.” So Hannah stayed home. She breast-fed her son until he didn’t need her milk anymore.

24When the boy didn’t need her to breast-feed him anymore, she took him with her to Shiloh. She took him there even though he was still very young. She brought him to the Lord’s house. She brought along a bull that was three years old. She brought 36 pounds of flour. She also brought a bottle of wine. The bottle was made out of animal skin. 25After the bull was sacrificed, Elkanah and Hannah brought the boy to Eli. 26Hannah said to Eli, “Pardon me, sir. I’m the woman who stood here beside you praying to the Lord. And that’s just as sure as you are alive. 27I prayed for this child. The Lord has given me what I asked him for. 28So now I’m giving him to the Lord. As long as he lives he’ll be given to the Lord.” And there Eli worshiped the Lord.