Kurdi Sorani Standard

یەشوع 21:1-45

پێدانی چەند شارۆچکەیەک بە لێڤییەکان

1ئەوە بوو گەورەی بنەماڵەکانی لێڤییەکان هاتنە لای ئەلعازاری کاهین و یەشوعی کوڕی نون و گەورەی بنەماڵەکانی هۆزەکانی دیکەی نەوەی ئیسرائیل، 2لە شیلۆ لە خاکی کەنعان لەگەڵیاندا دوان و گوتیان: «یەزدان لە ڕێگەی موساوە فەرمانی داوە کە چەند شارۆچکەیەکمان پێبدرێت بۆ نیشتەجێبوون لەگەڵ لەوەڕگاکانیان بۆ ئاژەڵی ماڵیمان.»

3بەپێی فەرمانی یەزدان نەوەی ئیسرائیلیش لە میراتەکەی خۆیان ئەم شارۆچکانە و لەوەڕگایانەیان دایە لێڤییەکان:

4جا تیروپشک بۆ خێڵەکانی قەهاتییەکان کرا، لێڤییەکان کە لە نەوەی هارونی کاهین بوون بە تیروپشک سێزدە شارۆچکەیان بەرکەوت لە هۆزی یەهودا و هۆزی شیمۆن و هۆزی بنیامین.

5بۆ پاشماوەی نەوەی قەهاتیش دە شارۆچکە بە تیروپشک لە خێڵەکانی هۆزی ئەفرایم و هۆزی دان و نیوەی هۆزی مەنەشەیان بەرکەوت.

6بۆ نەوەی گێرشۆنیش سێزدە شارۆچکەیان بە تیروپشک بەرکەوت، لە خێڵەکانی هۆزی یەساخار و هۆزی ئاشێر و هۆزی نەفتالی و نیوەی هۆزی مەنەشە لە باشان.

7بۆ نەوەی مەراریش بەگوێرەی خێڵەکانیان دوازدە شارۆچکەیان بەرکەوت، لە هۆزی ڕەئوبێن و گاد و زەبولون.

8جا نەوەی ئیسرائیل بە تیروپشک ئەم شارۆچکە و لەوەڕگایانەیان بە لێڤییەکان دا، هەروەک یەزدان لە ڕێگەی موساوە فەرمانی دابوو.

9لە هۆزی نەوەی یەهودا و هۆزی نەوەی شیمۆن ئەم شارۆچکانەیان دا کە ئەمانە ناوەکانیان بوون، 10جا ئەم شارۆچکانە بۆ نەوەی هارون دیاری کرا لە خێڵەکانی قەهاتییەکان لە نەوەی لێڤی، چونکە تیروپشکی یەکەم بۆ ئەوان بوو:

11قیریەت ئەربەع باپیرە گەورەی عەناق کە حەبرۆنە لە ناوچە شاخاوییەکانی یەهودا لەگەڵ لەوەڕگاکانی دەوروبەری، 12بەڵام کێڵگەکان و گوندەکانی دەوروبەری شارەکەیان بە کالێبی کوڕی یەفونە دا وەک موڵکی خۆی. 13ئەم شارۆچکانە بە لەوەڕگاکانیانەوە درانە نەوەی هارونی کاهین: حەبرۆن، کە شارێکی پەناگای تۆمەتبارکراوان بوو بە کوشتن، لەگەڵ لیڤنا، 14یەتیر، ئەشتەمۆع، 15حۆلۆن، دەڤیر، 16عەین، یوتا و بێت‌شەمەش، واتە نۆ شارۆچکە لەم دوو هۆزە21‏:16 لەم دوو هۆزە: واتە یەهودا و شیمۆن، بڕوانە ئایەتی 9.‏.

17لە هۆزی بنیامینیش

گبعۆن، گەڤەع، 18عەناتۆت و عەلمۆن بە لەوەڕگاکانیانەوە، واتە چوار شارۆچکە.

19هەموو شارۆچکەکانی نەوەی هارون کە کاهینەکانن، سێزدە شارۆچکە بوون بە لەوەڕگاکانیانەوە.

20پاشماوەی خێڵەکانی قەهات لە لێڤییەکان، بە تیروپشک ئەم شارۆچکانەیان لە هۆزی ئەفرایم بەرکەوت:

21لە ناوچە شاخاوییەکانی ئەفرایم شارۆچکەی شەخەمیان پێدرا،

کە شارێکی پەناگای تۆمەتبارکراوان بوو بە کوشتن، لەگەڵ گەزەر، 22قیڤچەیم و بێت‌حۆرۆن بە لەوەڕگاکانیانەوە، واتە چوار شارۆچکە.

23لە هۆزی دانیش ئەمانەیان وەرگرت:

ئەلتەقێ و گیبەتۆن و 24ئەیالۆن و گەت ڕیمۆن بە لەوەڕگاکانیانەوە، واتە چوار شارۆچکە.

25لە نیوەی هۆزی مەنەشەش ئەمانەیان وەرگرت:

تەعنەک و گەت ڕیمۆن بە لەوەڕگاکانیانەوە، واتە دوو شارۆچکە.

26هەموو شارۆچکەکان دە بوون بە لەوەڕگاکانیانەوە بۆ پاشماوەی خێڵەکانی نەوەی قەهات بوو.

27بۆ نەوەی گێرشۆنیش لە خێڵەکانی لێڤییەکان:

لە نیوەی هۆزی مەنەشەوە:

گۆلان و لەوەڕگاکانی پێدرا لە باشان، کە شارێکی پەناگای تۆمەتبارکراوان بوو بە کوشتن، لەگەڵ بەعەشتەرا و لەوەڕگاکانی، واتە دوو شارۆچکە.

28لە هۆزی نەوەی یەساخاریش ئەمانەیان وەرگرت:

قیشیۆن و داڤەرەت و 29یەرموت و کانی گەنیم، بە لەوەڕگاکانیانەوە، واتە چوار شارۆچکە.

30لە هۆزی نەوەی ئاشێریش ئەمانەیان وەرگرت:

میشال و عەبدۆن و 31حەلقەت و ڕەحۆڤ، بە لەوەڕگاکانیانەوە، واتە چوار شارۆچکە.

32لە هۆزی نەفتالیش ئەمانەیان وەرگرت:

قەدەش لە جەلیل، کە شارێکی پەناگای تۆمەتبارکراوان بوو بە کوشتن، لەگەڵ حەمۆت دۆر و قەرتان بە لەوەڕگاکانیانەوە، واتە سێ شارۆچکە.

33هەموو شارۆچکەکانی گێرشۆنییەکان بەگوێرەی خێڵەکانیان، سێزدە شارۆچکە بوون بە لەوەڕگاکانیانەوە.

34بۆ خێڵەکانی نەوەی مەراریش کە پاشماوەی لێڤییەکانن:

لە هۆزی زەبولون ئەمانەیان پێدان:

یۆقنەعام و قەرتا و 35دیمنا و نەهەلال، بە لەوەڕگاکانیانەوە، واتە چوار شارۆچکە.

36لە هۆزی ڕەئوبێنیش ئەمانەیان پێدان:

بەچەر و یەهەچ و 37قەدێمۆت و مێفەعەت بە لەوەڕگاکانیانەوە، واتە چوار شارۆچکە.

38لە هۆزی گادیش ئەمانەیان وەرگرت:

ڕامۆت لە گلعاد، کە شارێکی پەناگای تۆمەتبارکراوان بوو بە کوشتن، لەگەڵ مەحەنەیم و 39حەشبۆن و یەعزێر، بە لەوەڕگاکانیانەوە، واتە چوار شارۆچکە.

40جا هەموو ئەو شارۆچکانەی بۆ نەوەی مەراری بوون بەگوێرەی خێڵەکانیان، ئەوانەی لە خێڵەکانی لێڤییەکان مابوونەوە، تیروپشکەکەشیان دوازدە شارۆچکە بوو.

41هەموو شارۆچکەکانی لێڤییەکان لەناو ئەو موڵکەی نەوەی ئیسرائیل خاوەنی بوون، چل و هەشت شارۆچکە بوون بە لەوەڕگاکانیانەوە. 42ئەم شارۆچکانەش شار بە شار بوون و لەوەڕگاکانیشیان بە چواردەوریاندا بوو، هەموو ئەم شارۆچکانە وابوون.

43جا یەزدان هەموو ئەو زەوییەی دایە نەوەی ئیسرائیل کە سوێندی خواردبوو بیداتە باوباپیرانیان، ئەوانیش دەستیان بەسەردا گرت و تێیدا نیشتەجێ بوون. 44هەروەها یەزدان لە دەوروبەرەکەیان ئاسوودەی کردن بەپێی ئەو سوێندەی بۆ باوباپیرانی ئەوانی خوارد، تەنها پیاوێکیش لە هەموو دوژمنەکانیان بەرامبەریان نەوەستا، بەڵکو یەزدان هەموو دوژمنەکانی ئەوانی دایە دەستیان. 45هیچ بەڵێنێک لە هەموو ئەو بەڵێنە چاکانەی یەزدان بە بنەماڵەی ئیسرائیلی فەرمووبوو نەشکاوە، بەڵکو هەمووی هاتە دی.