Kurdi Sorani Standard

یەشوع 1:1-18

فەرمانی یەزدان بۆ یەشوع

1ئەوە بوو پاش مردنی موسای بەندەی یەزدان، یەزدان بە یەشوعی کوڕی نونی خزمەتکاری موسای فەرموو: 2«موسای بەندەم مرد، ئێستا هەستە، خۆت و هەموو ئەم گەلە لە ڕووباری ئوردونەوە بپەڕنەوە بۆ ئەو خاکەی پێیان دەدەم، واتە بە نەوەی ئیسرائیل. 3هەر شوێنێک پێی لێ بنێن، بە ئێوەی دەدەم، هەروەک بە موسام فەرموو، 4لە چۆڵەوانییەوە هەتا لوبنان و لە ڕووباری گەورە، ڕووباری فورات، واتە هەموو خاکی حیتییەکان هەتا دەریای سپی ناوەڕاست1‏:4 دەریای سپی ناوەڕاست: عیبری دەریای مەزن.‏ بەرەو ڕۆژئاوا دەبێت بە سنوورتان. 5لە هەموو ڕۆژانی ژیانت کەس بەرەو ڕووت ناوەستێت. هەروەک لەگەڵ موسادا بووم، لەگەڵ تۆش دەبم و فەرامۆشت ناکەم و بەجێت ناهێڵم. 6بەهێزبە و ئازابە، چونکە ئەو خاکە بۆ ئەم گەلە دەکەیت بە میرات کە سوێندم بۆ باوباپیرانیان خواردووە کە پێیانی بدەم.

7«تەنها بەهێزبە و زۆر ئازابە، بۆ ئەوەی هۆشیار بیت بۆ کارکردن بەپێی هەموو ئەو فێرکردنەی کە موسای بەندەم فەرمانی پێ کردوویت. نە بەلای ڕاست و نە بەلای چەپ لێی لامەدە، بۆ ئەوەی بۆ هەرکوێیەک بچیت سەرکەوتوو بیت. 8پەڕتووکی ئەم فێرکردنە لە دەمت جیا نەبێتەوە، بەڵکو بە شەو و بە ڕۆژ لێی وردبەرەوە، بۆ ئەوەی وریابیت بۆ کارکردن بەپێی هەموو ئەو شتانەی تێیدا نووسراوە، ئەو کاتە ژیانت ڕاستەڕێ دەبێت و سەردەکەویت. 9ئایا من فەرمانم بە تۆ نەکرد؟ جا بەهێزبە و ئازابە، مەتۆقە و ورە بەرمەدە، چونکە یەزدانی پەروەردگارت لەگەڵتە بۆ هەرکوێ بچیت.»

10ئیتر یەشوع فەرمانی بە کوێخاکانی گەل کرد و پێی گوتن: 11«بەناو ئۆردوگاکەدا تێبپەڕن و فەرمان بە گەل بکەن و بڵێن: ”ئازووقە بۆ خۆتان ئامادە بکەن، چونکە پاش سێ ڕۆژی دیکە لە ڕووباری ئوردونەوە دەپەڕنەوە هەتا بچنە ناوەوە و دەست بەسەر ئەو خاکەدا بگرن کە یەزدانی پەروەردگارتان دەتانداتێ هەتا ببنە خاوەنی.“»

12پاشان یەشوع بە ڕەئوبێنی و گادییەکان و نیوەی هۆزی مەنەشەی1‏:12 هۆزی مەنەشە دابەش ببوون بۆ سەر دوو بەش، هەریەکەیان کەوتبووە لایەکی ڕووباری ئوردون.‏ گوت: 13«ئەو وشەیەی موسای بەندەی یەزدان فەرمانی پێ کردن، بەبیری خۆتانی بهێننەوە، کە پێی ڕاگەیاندن یەزدانی پەروەردگارتان، ئێوەی حەساندەوە و ئەم خاکەی پێدان. 14ژن و منداڵ و ئاژەڵی ماڵیتان لەم خاکەدا دەمێننەوە کە موسا پێیدان، لەم بەری ڕووباری ئوردون بەرەو ڕۆژهەڵات، بەڵام هەموو جەنگاوەرە قارەمانەکان بە چەکەوە لەپێش براکانتانەوە دەپەڕنەوە. یارمەتی براکانتان دەدەن 15هەتا یەزدان وەک ئێوە براکانتان دەحەسێنێتەوە و ئەوانیش دەست بەسەر ئەو خاکەدا دەگرن کە یەزدانی پەروەردگارتان دەیانداتێ. دوای ئەوە دەگەڕێنەوە بۆ خاکەکەی میراتیتان و داگیری دەکەن، ئەوەی موسای بەندەی یەزدان لەم بەری ڕووباری ئوردون بەرەو ڕۆژهەڵات پێیدان.»

16ئەوانیش وەڵامی یەشوعیان دایەوە و گوتیان: «هەموو ئەو شتانەی فەرمانت پێ کردین جێبەجێی دەکەین و بۆ هەر شوێنێکمان بنێریت دەچین، 17بەپێی هەموو ئەوەی گوێڕایەڵی موسا بووین ئاوا گوێڕایەڵی تۆش دەبین. با یەزدانی پەروەردگارت لەگەڵت بێت وەک چۆن لەگەڵ موسا بوو. 18هەرکەسێک یاخی بێت لە فەرمانەکانت و گوێڕایەڵی وشەکانت نەبێت لە هەموو ئەوەی فەرمانی پێ دەکەیت، دەکوژرێت، بەڵام تەنها بەهێز و ئازابە!»

Persian Contemporary Bible

يوشع 1:1-18

دستور تصرف كنعان

1خداوند، پس از مرگ خدمتگزار خود، موسی، به دستيار او يوشع (پسر نون) فرمود: 2«خدمتگزار من موسی، در گذشته است، پس تو برخيز و بنی‌اسرائيل را از رود اردن بگذران و به سرزمينی كه به ايشان می‌دهم، برسان. 3همانطور كه به موسی گفتم، هر جا كه قدم بگذاريد، آنجا را به تصرف شما در خواهم آورد. 4حدود سرزمين شما از صحرای نِگِب در جنوب تا کوههای لبنان در شمال، و از دريای مديترانه در غرب تا رود فرات و سرزمين حيتی‌ها در شرق، خواهد بود. 5همانطور كه با موسی بودم با تو نيز خواهم بود تا در تمام عمرت كسی نتواند در برابر تو مقاومت كند. تو را هرگز ترک نمی‌كنم و تنها نمی‌گذارم. 6پس قوی و شجاع باش، چون تو اين قوم را رهبری خواهی كرد تا سرزمينی را كه به پدران ايشان وعده داده‌ام تصاحب نمايند. 7فقط قوی و شجاع باش و از قوانينی كه خدمتگزارم موسی به تو داده است اطاعت نما، زيرا اگر از آنها به دقت اطاعت كنی، هر جا روی موفق خواهی شد. 8اين كتاب تورات از تو دور نشود؛ شب و روز آن را بخوان و در گفته‌های آن تفكر كن تا متوجه تمام دستورات آن شده، بتوانی به آنها عمل كنی. آنگاه پيروز و كامياب خواهی شد. 9آری، قوی و شجاع باش و ترس و واهمه را از خود دور كن و به ياد داشته باش كه هر جا بروی من كه خداوند، خدای تو هستم، با تو خواهم بود.»

10‏-11آنگاه يوشع به بزرگان اسرائيل دستور داد تا به ميان قوم بروند و به آنها بگويند: «توشهٔ خود را آماده كنيد، زيرا پس از سه روز از رود اردن خواهيم گذشت تا سرزمينی را كه خداوند به ما داده است تصرف كنيم و در آن ساكن شويم!»

12‏-13سپس يوشع قولی را كه موسی، خدمتگزار خداوند، به قبايل رئوبين، جاد و نصف قبيلهٔ مَنَسی داده بود به آنها يادآوری كرد: «خداوند، خدای شما اين سرزمين را كه در شرق رود اردن است به شما داده است تا در آن ساكن شويد. 14پس زنان و فرزندان و حيوانات خود را در اينجا بگذاريد و خود مسلح شويد و پيشاپيش بقيهٔ قبايل به آن طرف رود اردن برويد و ايشان را ياری دهيد 15تا سرزمينی را كه خداوند، خدای شما به ايشان داده است تصاحب كنند و در آن ساكن شوند. آنگاه می‌توانيد به اين ناحيه‌ای كه موسی، خدمتگزار خداوند، در سمت شرقی رود اردن برای شما تعيين كرده است بازگرديد و در آن ساكن شويد.» 16آنها در جواب يوشع گفتند: «آنچه به ما گفتی انجام خواهيم داد و هر جا كه ما را بفرستی، خواهيم رفت؛ 17‏-18چنانكه فرمانبردار موسی بوديم، تو را نيز اطاعت خواهيم نمود. خداوند، خدای تو با تو باشد، چنانكه با موسی بود. اگر كسی از فرمان تو سرپيچی كند و از تو اطاعت ننمايد، كشته خواهد شد. پس قوی و شجاع باش!»