پەیدابوون 48 – KSS & CCB

Kurdi Sorani Standard

پەیدابوون 48:1-22

مەنەشە و ئەفرایم

1ئەوە بوو دوای ئەمانە بە یوسف گوترا: «باوکت نەخۆشە.» ئەویش مەنەشە و ئەفرایمی کوڕی لەگەڵ خۆی برد. 2بە یاقوب ڕاگەیەنرا و گوترا: «وا یوسفی کوڕت هاتووە بۆ لات.» ئیسرائیلیش هێزی دایە بەرخۆی و لەسەر قەرەوێڵەکە دانیشت.

3ئینجا یاقوب بە یوسفی گوت: «خودای هەرە بەتوانام لە لوزی خاکی کەنعان بۆ دەرکەوت و بەرەکەتداری کردم. 4پێی فەرمووم: ”وا من بەردارت دەکەم و ژمارەت زۆر دەکەم و دەتکەمە چەندین نەتەوە. ئەم خاکەش بە موڵکی هەتاهەتایی لەدوای خۆت دەدەمە نەوەکەت.“

5«ئێستاش دوو کوڕەکەت کە پێش هاتنی من بۆ لات بۆ خاکی میسر بۆت لەدایک بوون، بۆ من دەبن. واتا ئەفرایم و مەنەشە وەک ڕەئوبێن و شیمۆن دەبن بۆم. 6بەڵام منداڵەکانی دیکەت کە لەدوای ئەمانەوە لەدایک دەبن، دەبنە هی تۆ و لەژێر ناوی دوو براکەیان بەشە میراتیان دەبێت. 7کاتێک لە پەدان دەگەڕامەوە، لە ڕێگا لە خاکی کەنعان کە هێندەم نەمابوو بگەمە ئەفرات، ڕاحێل مرد، هەر لەوێ لەسەر ڕێگای ئەفرات ناشتم،» واتا لە بێت‌لەحم.

8ئینجا ئیسرائیل دوو کوڕەکەی یوسفی بینی و گوتی: «ئەمانە کێن؟»

9یوسفیش بە باوکی گوت: «ئەوانە دوو کوڕەکەی منن کە خودا لێرە پێی بەخشیوم.»

ئەمیش گوتی: «بیانهێنە لام تاکو داوای بەرەکەتیان بۆ بکەم.»

10هەردوو چاوی ئیسرائیل بەهۆی پیرییەوە کز ببوون و پەکی بینینیان کەوتبوو. بۆیە یوسف هەردووکیانی هێنایە لای، ئەویش ماچی کردن و باوەشی پێدا کردن.

11ئینجا ئیسرائیل بە یوسفی گوت: «چاوەڕوان نەبووم ڕووی تۆ ببینم، کەچی ئێستا خودا نەوەکەی تۆشی نیشان دام.»

12یوسف هەردووکیانی لەنێوان ئەژنۆی دەرهێنا و لەبەردەمی کڕنۆشی برد و سەری خستە سەر زەوی. 13ئینجا یوسف دەستی دایە هەردووکیان، ئەفرایمی لەلای ڕاستی خۆی بەرامبەر دەستی چەپی ئیسرائیل و مەنەشەشی لەلای چەپی خۆی بەرامبەر دەستی ڕاستی ئیسرائیل و لێ نزیک کردنەوە. 14بەڵام ئیسرائیل دەستی ڕاستی خۆی درێژکرد و خستییە سەر سەری ئەفرایم، کە بچووکەکەیان بوو، دەستی چەپیشی خستە سەر سەری مەنەشە، دەستەکانی ژیرانە دانا، چونکە مەنەشە نۆبەرەکە بوو.

15ئینجا داوای بەرەکەتی بۆ یوسف کرد و گوتی:

«ئەو خودایەی کە باوانم دۆستایەتییان لەگەڵی48‏:15 بڕوانە 5‏:22.‏ کرد،

ئیبراهیم و ئیسحاق،

ئەو خودایەی کە شوانایەتی48‏:15 شوانایەتی: بڕوانە زەبوورەکان 23.‏ کردووم

لە بوونمەوە هەتا ئەمڕۆ،

16ئەو فریشتەیەی لە هەموو خراپەیەک منی کڕییەوە،

ئەم دوو کوڕە بەرەکەتدار بکات.

با بە ناوی خۆم و بە ناوی باوانم

ئیبراهیم و ئیسحاقەوە ناوببرێن،

با لەناو خاکەکەش زۆر زیاد بن.»

17کە یوسف بینی باوکی دەستی ڕاستی خستووەتە سەر سەری ئەفرایم، ئەوەی پێ ناخۆش بوو، ئیتر دەستی باوکی گرت تاکو لەسەر سەری ئەفرایمەوە بیخاتە سەر سەری مەنەشە. 18یوسف بە باوکی گوت: «ئاوا نا، باوکە، چونکە ئەمە نۆبەرەکەیە، دەستی ڕاستی خۆت بخەرە سەر سەری.»

19بەڵام باوکی ڕازی نەبوو و گوتی: «دەزانم کوڕی خۆم، دەزانم. هەروەها ئەویش دەبێتە نەتەوەیەک و مەزنیش دەبێت. بەڵام برا بچووکەکەی لەو مەزنتر دەبێت و نەوەشی دەبێتە چەندین نەتەوە.» 20ئیتر لەو ڕۆژەدا داوای بەرەکەتی بۆ کردن و گوتی:

«بە ناوی تۆوە نەوەی ئیسرائیل داوای ئەم بەرەکەتە دەکات:

”خودا وەک ئەفرایم و مەنەشەت لێ بکات.“»

بەو شێوەیە ئەفرایمی خستە پێش مەنەشە.

21ئیسرائیل بە یوسفی گوت: «ئەوا دەمرم، بەڵام خودا لەگەڵتان دەبێت و دەتانگەڕێنێتەوە خاکی باوباپیرانتان. 22منیش بەشێک زیاتر لە بەشی براکانت دەدەمە تۆ، ئەوەی بە شمشێرەکەم و کەوانەکەم لە چنگی ئەمۆرییەکان وەرمگرت.»

Chinese Contemporary Bible (Simplified)

创世记 48:1-22

雅各祝福以法莲和玛拿西

1后来,有人来通知约瑟,说他父亲病了,约瑟就带着两个儿子玛拿西以法莲去探望父亲。 2雅各听说约瑟来了,就强撑着从床上坐起来, 3约瑟说:“全能的上帝曾经在迦南路斯向我显现,赐福给我。 4祂对我说,‘我必使你生养众多,子孙兴旺,并把迦南赐给你和你的后裔永远作产业。’

5“我来之前,你在埃及生的两个儿子以法莲玛拿西都算我的,他们可以像吕便西缅一样承受我的产业。 6除了他们以外,你其他子女仍然归你,这些子女可以在他们弟兄的名下继承产业。 7我从巴旦回来的路上,拉结死在了迦南,那地方离以法他还有一段路程,我把她葬在通往以法他的路旁。”以法他就是伯利恒

8以色列看见约瑟的两个儿子,就问:“这是谁?” 9约瑟说:“是上帝在这里赐给我的儿子。”以色列说:“把他们带过来,我要祝福他们。” 10以色列因为年老眼睛已经昏花。约瑟把儿子带到他面前,他就亲吻他们、拥抱他们。 11以色列约瑟说:“我以为再也见不到你了,上帝竟然还让我见到了你的儿子!” 12约瑟把两个儿子从以色列的膝旁领开,自己向父亲俯伏下拜, 13随后左手牵着玛拿西,右手牵着以法莲,把他们分别领到以色列的右边和左边。 14以色列却两手交叉,把右手放在约瑟次子以法莲的头上,左手放在约瑟长子玛拿西的头上。 15他祝福约瑟说:“愿我祖先亚伯拉罕以撒敬拜的上帝,牧养我一生直到今天的上帝, 16救我脱离一切患难的天使,赐福这两个孩子。愿我和我祖先亚伯拉罕以撒的名字借着他们流传。愿他们在地上子孙兴旺。”

17约瑟见父亲把右手放在以法莲的头上,感到不悦,就把父亲的右手从以法莲的头上挪到玛拿西头上, 18对父亲说:“父亲,你弄错了,这才是长子,你应该把右手按在他的头上。” 19他父亲却不同意,说:“我儿啊,我知道,我知道。他必发展成一个强大的民族,但他弟弟将比他更强大,他弟弟的后裔必成为多个民族。” 20雅各那天祝福他们,说:“以色列人必引用你们的名祝福人,说,‘愿上帝使你们像以法莲玛拿西一样!’”他把以法莲排在玛拿西前面。

21以色列约瑟说:“我快死了,但上帝必与你们同在,带你们回到你们祖先的土地。 22我要把我用刀和弓从亚摩利人手上夺来的那块地留给你,让你比其他弟兄多得一份。”