خۆئامادەکردنی یاقوب بۆ دیداری عیسۆ
1یاقوبیش بە ڕێگای خۆیدا ڕۆیشت و فریشتەکانی خودا بەرەوپیری هاتن. 2کاتێک یاقوب ئەوانی بینی، گوتی: «ئەمە لەشکری خودایە.» ئیتر ئەو شوێنەی ناو نا مەحەنەیم32:2 مەحەنەیم: واتا (دوو ئۆردوگا)..
3یاقوب لەپێش خۆیەوە نێردراوی ناردە لای عیسۆی برای بۆ خاکی سێعیر لە وڵاتی ئەدۆم. 4فەرمانی پێدان و گوتی: «ئاوا بە عیسۆی گەورەم ڕادەگەیەنن: ”یاقوبی خزمەتکارت دەڵێت ئاوارەی لای لابان بووم و هەتا ئێستاش لەلای ئەو نیشتەجێ بووم. 5بووشم بە خاوەنی گا و گوێدرێژ، مەڕ و بزن، خزمەتکار و کەنیزە. ئەوا ناردیشمە لای گەورەی خۆم هەتا پێی ڕابگەیەنم، بۆ ئەوەی لەبەرچاوی تۆ پەسەند بم.“»
6نێردراوەکان گەڕانەوە لای یاقوب و گوتیان: «چووینە لای عیسۆی برات. وا بە چوار سەد پیاوەوە دێت بۆ لات.»
7بەمە یاقوب ترسێکی گەورەی لێ نیشت و پەرێشان بوو. ئەو کەسانەی لەگەڵی بوون لەگەڵ مەڕ و مانگا و وشترەکان دابەشی کردن بۆ دوو لەشکر. 8گوتی: «ئەگەر عیسۆ هاتە سەر لەشکرێکیان و لێیدا، ئەوا لەشکرەکەی دیکە دەمێنێتەوە بۆ دەربازبوون.»
9ئینجا یاقوب لە خودا پاڕایەوە و گوتی: «ئەی خودای ئیبراهیم و ئیسحاقی باوکم، ئەو یەزدانەی کە پێی فەرمووم: ”بگەڕێوە خاکی خۆت و بۆ لای کەسوکارەکەت، باش دەبم لەگەڵت.“ 10من شایستەی ئەو هەمووە خۆشەویستییە نەگۆڕ و دڵسۆزییە نیم کە لەگەڵ خزمەتکارەکەی خۆتدا کردووتە. بە خۆم و گۆچانەکەمەوە لەم ڕووباری ئوردونە پەڕیمەوە، بەڵام ئێستا بوومەتە دوو لەشکر. 11لە چنگی عیسۆی برام فریام بکەوە، چونکە دەترسم بێت و هێرش بکاتە سەر من و دایک و منداڵەکان. 12بەڵام تۆ خۆت فەرمووت: ”باش دەبم لەگەڵت و نەوەکەت وەک لمی دەریا لێ دەکەم، کە لەبەر زۆری لە ژماردن نەیێت.“»
13ئیتر ئەو شەوەی لەوێ بەسەربرد، لەوەشی لەگەڵ دەستی خۆیدا هێنابووی، ئەم دیارییانەی بۆ عیسۆی برای هەڵبژارد: 14دوو سەد بزن و بیست تەگە، دوو سەد مەڕ و بیست بەران، 15سی وشتری مێی شیردەر بە بەچکەکانیانەوە، چل مانگا و دە گا لەگەڵ بیست ماکەر و دە نێرەکەر. 16هەموو ئەمانەی مێگەل مێگەل بە جیا دایە دەست خزمەتکارەکانی و پێی گوتن: «پێشم بکەون و بواریش بخەنە نێوان مێگەلەکانەوە.»
17فەرمانیشی بەوەی یەکەمیان دا و گوتی: «ئەگەر عیسۆی برام پێت گەیشت و لێی پرسیت: ”سەر بە کێیت و بۆ کوێ دەچیت، ئەوەی لەپێشتەوەیە هی کێیە؟“ 18دەڵێیت: ”هی یاقوبی خزمەتکارتن. دیارییە و نێردراوە بۆ عیسۆی گەورەم، خۆی لەدوای ئێمەوە دێت.“»
19هەروەها فەرمانی دا بە دووەمیان و سێیەمیان و هەموو ئەوانەی بەدوای مێگەل و گاگەلەکاندا دەڕۆیشتن، پێی گوتن: «ئێوەش کاتێک عیسۆتان بینی، هەمان شتی پێ بڵێن. 20هەروەها بیرتان نەچێت بڵێن: ”یاقوبی خزمەتکارت لەدوای ئێمە دێت.“» یاقوب بیری کردەوە و گوتی: «بەم دیارییەی کە لەپێش خۆمەوە دەینێرم ئاشتی دەکەمەوە، دوای ئەمە ڕووبەڕووی دەبمەوە، بەڵکو قبوڵم بکات.» 21ئیتر دیارییەکان پێش خۆی کەوتن، بەڵام خۆی ئەو شەوەی لە ئۆردوگاکە بەسەربرد.
زۆرانبازی یاقوب لەگەڵ خودا
22یاقوب ئەو شەوە هەستا و هەردوو ژنەکەی و هەردوو کەنیزەکەی و هەر یازدە کوڕەکەی هەڵگرت و لە تەنکاییەکەی ڕووباری یەبۆق پەڕییەوە. 23دوای ئەوەی کە ئەوانی لە جۆگەکە پەڕاندەوە، هەموو ئەوەشی کە هەیبوو ناردە ئەوبەرەوە. 24ئیتر یاقوب هەر خۆی مایەوە، پیاوێکیش هەتا بەرەبەیان زۆرانبازی لەگەڵ کرد. 25کە بینی دەرەقەتی نایەت، لەلای سەرەوەی ئێسکی ڕانی دا و ڕانی یاقوب لە زۆرانبازیەکەدا لەجێ چوو. 26ئینجا فەرمووی: «بەرمدە، وا بەرەبەیان دەرکەوت.»
بەڵام یاقوب گوتی: «ئەگەر بەرەکەتدارم نەکەیت بەرت نادەم.»
27پیاوەکە لێی پرسی: «ناوت چییە؟»
یاقوب وەڵامی دایەوە: «یاقوب.»
28ئینجا پیاوەکە پێی فەرموو: «لەمەودوا ئیتر ناوت بە یاقوب ناهێنرێت، بەڵکو بە ئیسرائیل32:28 ئیسرائیل ناوێکی عیبرییە بە واتای تێکۆشان لەگەڵ خودا دێت.، چونکە لەگەڵ خودا و مرۆڤدا تێکۆشایت و سەرکەوتیت.»
29یاقوبیش پێی گوت: «تکایە، ناوی خۆتم پێ بڵێ.»
بەڵام ئەو فەرمووی: «بۆچی پرسیار لە ناوم دەکەیت؟» ئیتر لەوێ بەرەکەتداری کرد.
30ئیتر یاقوب ناوی لەو شوێنە نا پەنیێل32:30 واتا ڕووی خودا.، چونکە گوتی: «ڕوو بە ڕوو خودام بینی و گیانیشم دەرباز بوو.»
31کاتێک لە پەنیێل دەپەڕییەوە خۆری لێ هەڵهات، لەبەر ڕانی دەشەلی. 32هەر لەبەر ئەوەشە کە نەوەی ئیسرائیل هەتا ئەمڕۆش ئەو ماسوولکە ژێیە ناخۆن کە لەلای سەرەوەی ئێسکی ڕانە و گرژ دەبێتەوە، چونکە سەرەوەی ئێسکی ڕانی یاقوب، نزیک لەو ماسوولکە ژێیەی گرژ دەبێتەوە ئازاری پێ گەیشت.
雅各預備見以掃
1雅各繼續前行,遇見了上帝的天使。 2雅各看見他們,就說:「這是上帝的軍隊!」於是稱那地方為瑪哈念32·2 「瑪哈念」意思是「兩營軍隊」。。
3雅各先派人到西珥,就是以東,去見他哥哥以掃, 4並吩咐他們:「你們要這樣對我主以掃說,『你僕人雅各一直寄居在拉班家裡, 5現在他帶了牛羊、驢和僕婢回來見你,派我們來報信,希望得到你的恩待。』」
6報信的人回到雅各那裡,說:「我們到了你哥哥以掃那裡,他正帶著四百人前來見你。」 7雅各聽了非常害怕,便把隨從、牛群、羊群和駱駝分成兩隊, 8心想:「如果以掃來攻擊一隊,另一隊還可以逃生。」
9他禱告說:「耶和華,我祖父亞伯拉罕和我父親以撒的上帝啊!你吩咐我回到家鄉和親族那裡,答應厚待我。 10我不配蒙你以慈愛和信實相待,我先前過約旦河的時候,手上只有一根杖,現在卻有兩隊人丁家畜。 11求你救我脫離我哥哥以掃的手,我怕他會來殺我和我的妻兒。 12然而,你曾說,『我必厚待你,使你的後代多如海沙,不可勝數。』」
13那天晚上,雅各就在那裡過夜,又挑選牲畜送給哥哥以掃作禮物: 14母山羊二百隻、公山羊二十隻、母綿羊二百隻、公綿羊二十隻、 15哺乳的駱駝三十頭及其小駱駝、母牛四十頭、公牛十頭、母驢二十頭、驢駒十頭。 16雅各把牲畜每類分成一群,交給僕人看管,對他們說:「你們走在前頭,每群牲畜之間要保持一段距離!」 17又吩咐走在最前面的僕人說:「我哥哥以掃遇到你的時候,如果問你是誰家的人?要到哪裡去?前頭這些牲畜是誰的? 18你就說,『是僕人雅各要送給他主人以掃的禮物,他自己就跟在後面。』」 19雅各又吩咐看管第二群、第三群及其餘牲畜的僕人遇見以掃時也要這樣回答, 20並且一定要說:「你僕人雅各就在後面。」雅各想先用禮物去化解以掃的怨恨,或許見面時以掃會善待他。 21於是,他派人先把禮物送過去,自己則留在營裡過夜。
雅各遇見上帝
22那天晚上,雅各起來帶著兩個妻子、兩個婢女和十一個兒子渡過雅博渡口。 23雅各把他們連同一切所有都送過河以後, 24自己獨自留下。這時,有一個人來和他摔跤,直到黎明。 25那人見勝不過雅各,就在他的大腿窩摸了一下,他大腿的關節就脫了臼。 26那人說:「天亮了,讓我走吧!」但雅各說:「你不祝福我,我就不讓你走。」 27那人問道:「你叫什麼名字?」他說:「我叫雅各。」 28那人說:「你以後不要再叫雅各了,你要叫以色列,因為你跟上帝和人角力都得勝了。」
29雅各說:「請你告訴我你的名字。」那人說:「你為什麼問我的名字?」他就在那裡給雅各祝福。 30雅各稱那地方為毗努伊勒,因為他說:「我當面見過上帝,竟能活命。」 31雅各經過毗努伊勒的時候,太陽出來了,那時他的大腿瘸了。 32以色列人至今都不吃大腿窩的筋,因為那人摸過雅各大腿窩的筋。