Kurdi Sorani Standard

پەیدابوون 17:1-27

پەیمانی خەتەنەکردن

1کاتێک ئەبرام تەمەنی نەوەد و نۆ ساڵ بوو، یەزدان بۆ ئەبرام دەرکەوت و پێی فەرموو: «من خودای هەرە بەتوانام. دۆستایەتی من بکە و بێ کەموکوڕی بە. 2پەیمانی خۆم لەنێوان خۆم و تۆدا دەبەستم و زۆر زۆرت دەکەم.»

3ئەبرام خۆی بە زەویدا دا، خوداش پێی فەرموو: 4«لەلایەن منەوە، ئەمە پەیمانی منە لەگەڵ تۆ: تۆ دەبیتە باوکی چەندین نەتەوە. 5ئیتر لەمەودواش ناوت بە ئەبرام ناهێنرێت، بەڵکو ناوت دەبێتە ئیبراهیم17‏:5 ئیبراهیم واتە باوکی خەڵکێکی زۆر.‏، چونکە من تۆم کردووە بە باوکی چەندین نەتەوە. 6زۆر زۆریش بەردارت دەکەم و چەندین نەتەوەت لێ دروست دەکەم و پاشایانت لێ دەکەوێتەوە. 7پەیمانەکەم کە پەیمانێکی هەتاهەتاییە لەنێوان خۆم و تۆ و نەوەی تۆدا دەچەسپێنم، کە ببمە خودای تۆ و نەوەکانی تۆ. 8هەموو خاکی کەنعان، کە ئێستا وەک بێگانەیەک تێیدا نیشتەجێی، بۆ هەتاهەتایە بە موڵکی دەیدەمە تۆ و نەوەکانی تۆ؛ منیش دەبمە خودایان.»

9ئینجا خودا بە ئیبراهیمی فەرموو: «تۆش لەلای خۆتەوە دەبێت پەیمانەکەم بەجێبهێنیت، خۆت و نەوە لە دوای نەوەشت. 10ئەمەش پەیمانەکەمە کە بەجێی دەهێنن لەنێوان من و ئێوە و نەوەی دوای خۆت: هەموو نێرینەیەکتان خەتەنە دەکەن. 11خۆتان خەتەنە دەکەن، کە دەبێتە نیشانەی پەیمانەکەی نێوان من و ئێوە. 12هەموو نێرینەیەکی هەشت ڕۆژەش لە ئێوە دەبێت خەتەنە بکرێت، لە نەوەکانتان، ئەوەی لە ماڵەکەت لەدایک بووە، یان ئەوەی بە زیو لە بیانی کڕاوە و نەوەی خۆت نییە. 13دەبێت ئەوەی لە ماڵەکەت لەدایک بووە یان بە زیو کڕاوە بە تەواوی خەتەنە بکرێت، جا پەیمانەکەم لە ئێوەدا پەیمانێکی هەتاهەتایی دەبێت. 14هەر نێرینەیەکی خەتەنە نەکراویش، کە خەتەنە نەکرابێت، ئەوە لە نەتەوەکەی دادەبڕێت، چونکە پەیمانی منی شکاندووە.»

15هەروەها خودا بە ئیبراهیمی فەرموو: «سارایی ژنیشت، ئیتر بە سارای ناوی مەهێنە، بەڵکو ناوی دەبێتە سارا. 16بەرەکەتداری دەکەم و لەوەوە کوڕێکت پێ دەبەخشم. بەرەکەتداری دەکەم و چەندین نەتەوە و چەندین پاشای نەتەوەکان لەوەوە دەبن.»

17ئیبراهیم بەسەر ڕوویدا کەوت و پێکەنی، لە دڵی خۆیدا گوتی: «ئایا پیاوێکی سەد ساڵە منداڵی دەبێت؟ ئایا سارا لە تەمەنی نەوەد ساڵیدا منداڵی دەبێت؟» 18ئیبراهیم بە خودای گوت: «خۆزگە ئیسماعیل لەژێر سایەی بەرەکەتی تۆدا ژیانی بەسەر دەبرد.»

19خوداش فەرمووی: «بەڵێ، بەڵام لە سارای ژنت کوڕێکت دەبێت، ناوی دەنێیت ئیسحاق. پەیمانی خۆمی لەگەڵدا دەچەسپێنم، پەیمانێکی هەتاهەتایی بۆ نەوەکەی دوای خۆی. 20بۆ ئیسماعیلیش، گوێم لێت بوو، بێگومان بەرەکەتداری دەکەم، بەرداری دەکەم و زۆر زۆری دەکەم. دەبێتە باوکی دوازدە سەرۆک، دەیکەمە نەتەوەیەکی مەزن. 21بەڵام پەیمانەکەم لەگەڵ ئیسحاقدا دەچەسپێنم، کە ساڵێکی دیکە ئەم کاتە سارا بۆ تۆی دەبێت.» 22کاتێک خودا لە قسەکانی بووەوە لەگەڵ ئیبراهیم، لەلای ڕۆیشت و بەرزبووەوە.

23لە هەمان ڕۆژدا ئیبراهیم، ئیسماعیلی کوڕی و هەموو ئەوانەی لە ماڵەکەیدا لەدایک ببوون یان بە زیوی خۆی کڕابوون، هەموو نێرینەکانی ماڵەکەی خۆی هێنا و خەتەنەی کردن، وەک چۆن خودا پێی فەرموو بوو. 24ئیبراهیم تەمەنی نەوەد و نۆ ساڵ بوو کاتێک خەتەنە کرا، 25ئیسماعیلی کوڕیشی تەمەنی سێزدە ساڵ بوو کاتێک خەتەنە کرا. 26لە هەمان ڕۆژدا ئیبراهیم و ئیسماعیلی کوڕی خەتەنە کران. 27هەموو پیاوەکانی ماڵەکەی، ئەوانەی لە ماڵەکەی لەدایک ببوون و ئەوانەی لە بیانی بە زیو کڕدرابوون لەگەڵ ئەودا خەتەنە کران.

Chinese Contemporary Bible (Simplified)

创世记 17:1-27

上帝再次与亚伯兰立约

1亚伯兰九十九岁那年,耶和华向他显现说:“我是全能的上帝。你要遵行我的旨意,做纯全无过的人。 2我要与你立约,我要使你子孙极其兴旺。” 3亚伯兰就俯伏在地,上帝又对他说: 4“我要与你立约,你必成为许多民族的始祖。 5以后你的名字不再叫亚伯兰,要改为亚伯拉罕17:5 亚伯拉罕”意思是“万族之父”。,因为我要立你为万族之父。 6我要使你的子孙极其兴旺,许多民族和君王必从你而出。 7我要和你并你的子子孙孙立永恒的约,我要做你和你子孙的上帝。 8我要把你现在寄居的整个迦南赐给你和你的后裔永远作产业,我也必做他们的上帝。”

9上帝又对亚伯拉罕说:“你和你的子孙世世代代都要遵守我的约。 10你们所有的男子都要受割礼,这是我与你和你的子孙所立的约,你们要遵守。 11你们都要割包皮,作为我与你们立约的记号。 12你们世世代代的男子在出生后的第八日都要接受割礼。在你家里出生的和用钱从外族人那里买来的奴仆也要受割礼。 13不论是在你家里生的,还是你用钱买来的男子,都要接受割礼,这样你们的肉体上就有我永恒之约的记号。 14任何没有接受割礼的男子,要将他从民中铲除,因为他违背了我的约。”

15上帝对亚伯拉罕说:“你的妻子以后不要叫撒莱,她的名字要叫撒拉16我必赐福给她,让她为你生一个儿子。她必成为万族的母亲,万民的君王必从她而出。” 17亚伯拉罕就俯伏在地,笑了起来,心想:“我一百岁了,还能有孩子吗?撒拉已经九十岁了,还能生养吗?” 18亚伯拉罕对上帝说:“愿以实玛利蒙你赐福。” 19上帝说:“不,你妻子撒拉必为你生一个儿子,你要给他取名叫以撒,我必向他和他的后代坚守我的约,直到永远。 20至于以实玛利,我已听见你的祈求,我必赐福给他,使他的后代极其兴旺昌盛。他必做十二个族长的父亲,我必使他成为大国。 21撒拉必在明年这时候给你生以撒,我必向他坚守我的约。” 22上帝说完以后,便离开亚伯拉罕上升而去。

23亚伯拉罕就在那天照着上帝的吩咐,为儿子以实玛利和家中所有的男子,不论是在家中出生的,还是买回来的,都行了割礼。 24亚伯拉罕接受割礼的时候九十九岁。 25他的儿子以实玛利接受割礼的时候十三岁。 26他们父子二人就在那天接受了割礼。 27亚伯拉罕家里所有的男子,包括家中出生的和买回来的,都一起接受了割礼。