1ئەمە فەرمایشتی یەزدانە بۆ ئیسرائیل کە بە سروش1:1 فەرموودەیەکی خودایە کە لە ڕێگای ڕۆحی پیرۆزەوە بۆ مرۆڤ هاتبێت. بۆ مەلاخی1:1 لە زمانی عیبری مەلاخی واتا پەیامنێرەکەم. هاتووە:
گومان لە خۆشەویستی خودا
2یەزدان دەفەرموێت: «خۆشمویستن.»
«بەڵام ئێوە لێم دەپرسن: ”بە چی خۆشتویستین؟“»
یەزدان دەفەرموێت: «ئایا عیسۆ برای یاقوب نەبوو؟ لەگەڵ ئەوەشدا، یاقوبم خۆشویست، 3بەڵام ڕقم لە عیسۆ بووەوە1:3 بە واتای ڕەتکردنەوە.، چیاکانی ئەوم وێران کرد و میراتەکەیم دایە چەقەڵی چۆڵەوانی.»
4ئەگەر ئەدۆم بڵێت: «وردوخاش کراین، بەڵام دەگەڕێینەوە و کاولەکەمان بنیاد دەنێینەوە.»
بەڵام یەزدانی سوپاسالار وا دەفەرموێت: «ئەوان بنیاد دەنێن و منیش دادەڕمێنم. ناویان دەنێن ”خاکە خراپەکارەکە“، ئەو گەلەی کە هەتاهەتایە یەزدان لێی تووڕەیە. 5بە چاوی خۆتان دەبینن و دەڵێن: ”یەزدان مەزنە، تەنانەت لەو دیوی سنووری ئیسرائیلیشەوە!“»
قوربانی کوێر و شەل
6یەزدانی سوپاسالار بە ئێوە دەفەرموێت: «کوڕ ڕێزی باوکی دەگرێت و خزمەتکاریش ڕێزی گەورەکەی. ئەگەر من باوکم، کوا ڕێز لێگرتنم؟ ئەگەر گەورەشم، کوا ترستان لە من؟»
«ئەی کاهینان، ئێوە گاڵتە بە ناوەکەم دەکەن.»
«بەڵام لێم دەپرسن: ”چۆن گاڵتەمان بە ناوی تۆ کردووە؟“
7«بە پێشکەشکردنی نانی گڵاو لەسەر قوربانگاکەم.
«بەڵام ئێوە لێم دەپرسن: ”چۆن گڵاومان کردوویت؟“
«بەوەی کە دەڵێن، خوانی یەزدان مایەی گاڵتە پێکردنە. 8کاتێک ئاژەڵی کوێر وەک قوربانی پێشکەشی دەکەن، ئایا ئەمە بەدکاری نییە؟ کاتێک ئاژەڵی شەل و نەخۆش پێشکەش دەکەن، ئایا ئەمە بەدکاری نییە؟ ئێستاش پێشکەشی بکەن بە فەرمانڕەواکەتان، ئایا لێتان ڕازی دەبێت؟ ئایا سەربەرزتان دەکات؟» ئەمە فەرمایشتی یەزدانی سوپاسالارە.
9«ئێستاش لە یەزدان بپاڕێنەوە، بۆ ئەوەی لەگەڵمان میهرەبان بێت. بە قوربانی وەک ئەمانە، ئایا لێتان ڕازی دەبێت؟» ئەمە فەرمایشتی یەزدانی سوپاسالارە.
10یەزدانی سوپاسالار دەفەرموێت: «خۆزگە کەسێک لەنێو ئێوەدا دەروازەکانی پەرستگا دابخات، تاکو لەخۆڕا ئاگر لەسەر قوربانگاکەم نەکەنەوە! پێتان دڵخۆش نیم. لە قوربانی دەستتان ڕازی نیم. 11لە ڕۆژهەڵاتەوە هەتا ڕۆژئاوا، لەنێو نەتەوەکان ناوم مەزن دەبێت. لە هەموو شوێنێک بخوور دەسووتێنن و قوربانی بێگەرد بۆ من پێشکەش دەکەن، چونکە لەنێو نەتەوەکان ناوم مەزن دەبێت.» ئەمە فەرمایشتی یەزدانی سوپاسالارە.
12«بەڵام ئەی کاهینان، ئێوە ناوی من گڵاو دەکەن کە دەڵێن: ”خوانی پەروەردگار گڵاوە،“ هەروەها ”خۆراکەکەی سەری قێزەونە.“ 13دەڵێن: ”لەمە ماندوو بووین!“ سووکایەتی پێ دەکەن.» ئەمە فەرمایشتی یەزدانی سوپاسالارە.
«کاتێک ئاژەڵی زەوتکراو و شەل و نەخۆشتان هێنا، ئاوا قوربانی پێشکەش دەکەن، ئایا لێتان ڕازی دەبم؟» ئەمە فەرمایشتی یەزدانە. 14«نەفرەت لێکراوە ئەو فێڵبازەی کە لە مێگەلەکەی نێرینەی ساغ هەیە و نەزری1:14 نەزر: داوا لە خودا دەکرێت بۆ ئەنجامدانی کارێک و پابەند دەکرێت بە مەرجێکەوە. ئەگەر خودا ئەو کارە بکات، ئەوا دەرئەنجام ئەمیش ئەو کارە ئەنجام دەدات کە پێیەوە پابەندی کردووە. بڕوانە سەرژمێری 21:2. دەکات، بەڵام ئاژەڵێکی عەیبدار بۆ پەروەردگار دەکاتە قوربانی، چونکە من پاشایەکی مەزنم، ناوەکەشم لەنێو نەتەوەکاندا سامناک دەبێت.» ئەمە فەرمایشتی یەزدانی سوپاسالارە.
1以下是耶和華藉瑪拉基對以色列人的宣告。
耶和華愛以色列
2耶和華說:「我曾愛你們。」你們卻說:「你在何事上愛我們呢?」耶和華說:「以掃不是雅各的哥哥嗎?但我卻愛雅各, 3厭惡以掃。我使以掃的山嶺荒涼,把他的地業留給曠野的豺狼。」 4也許以掃的後代以東人會說:「我們現在雖然被毀,但我們要重建毀壞之處。」萬軍之耶和華卻這樣說:「他們儘管建造,但我必拆毀。他們的土地要被稱為『罪惡之地』,他們要被稱為『耶和華永遠惱怒之民。』」 5以色列人啊,你們必親眼看見這事,也必說:「願耶和華在以色列境外受尊崇!」
斥責祭司
6萬軍之耶和華對祭司說:「兒子應當尊敬父親,僕人應當敬畏主人。我是你們的父親,但你們對我的尊敬在哪裡呢?我是你們的主人,但你們對我的敬畏在哪裡呢?你們藐視我的名,卻狡辯說,『我們在何事上藐視過你的名呢?』 7你們把污穢的食物獻在我的祭壇上,還說,『我們在何事上玷污了你呢?』你們說耶和華的桌子是可藐視的。 8你們拿瞎眼、瘸腿和有病的牲畜來獻祭,難道這不是罪過嗎?你試試把這樣的東西送給你的省長,看他會不會悅納你、恩待你。這是萬軍之耶和華說的。」
9現在,你們祈求上帝向我們施恩吧!然而,你們獻上這樣的祭物,祂怎會垂聽你們的祈求呢? 10萬軍之耶和華說:「我真希望你們當中有人把殿門關上,免得你們在我祭壇上枉然點火。因為我不喜悅你們,也不接納你們的祭物。」 11萬軍之耶和華說:「從日出之地到日落之處,列國必尊崇我的名。世上每個角落都有人向我焚香,獻上潔淨的供物。因為我的名必受列國尊崇。 12可是,你們卻褻瀆我的名,竟然說我的桌子是污穢的,上面的祭物是可藐視的。 13你們不屑地說,『哼!這些事真麻煩!』這是萬軍之耶和華說的。你們把搶來的、瘸腿的、有病的獻給我,我豈能接納呢?這是耶和華說的。 14許願時說要獻上羊群中的公羊,後來卻拿傷殘的來獻給主,這種人該受咒詛!因為我是大君王,就是外族人也敬畏我的名。這是萬軍之耶和華說的。」