Kurdi Sorani Standard

عەزرا 2:1-70

ئەوانەی لە ڕاپێچکراوی گەڕانەوە

1ئەمانەش خەڵکی هەرێمەکەن، ئەوانەی لە ڕاپێچکراوی گەڕانەوە، ئەوانەی نەبوخودنەسری پاشای بابل بۆ بابل ڕاپێچی کردبوون (ئەوان گەڕانەوە ئۆرشەلیم و یەهودا، هەریەکە بۆ شارۆچکەکەی خۆی، 2لەگەڵ زروبابل، یەشوع، نەحەمیا، سەرایا، ڕەعێلایا، مۆردەخای، بیلشان، میسپار، بیگڤەی، ڕەحوم و بەعەنا):

ژمارەی پیاوانی گەلی ئیسرائیل:

3نەوەی پەرعۆش، دوو هەزار و سەد و حەفتا و دوو؛

4نەوەی شەفەتیا، سێ سەد و حەفتا و دوو؛

5نەوەی ئارەح، حەوت سەد و حەفتا و پێنج؛

6نەوەی پەحەت‌مۆئاب لە نەوەی یێشوع و یۆئاب، دوو هەزار و هەشت سەد و دوازدە؛

7نەوەی ئیلام، هەزار و دوو سەد و پەنجا و چوار؛

8نەوەی زەتو، نۆ سەد و چل و پێنج؛

9نەوەی زەکای، حەوت سەد و شەست؛

10نەوەی بانی، شەش سەد و چل و دوو؛

11نەوەی بێڤەی، شەش سەد و بیست و سێ؛

12نەوەی عەزگاد، هەزار و دوو سەد و بیست و دوو؛

13نەوەی ئەدۆنیقام، شەش سەد و شەست و شەش؛

14نەوەی بیگڤەی، دوو هەزار و پەنجا و شەش؛

15نەوەی عادین، چوار سەد و پەنجا و چوار؛

16نەوەی ئاتێر لە حەزقیا، نەوەد و هەشت؛

17نەوەی بێسای، سێ سەد و بیست و سێ؛

18نەوەی یۆرا، سەد و دوازدە؛

19نەوەی حاشوم، دوو سەد و بیست و سێ؛

20نەوەی گیبار، نەوەد و پێنج.

21پیاوانی بێت‌لەحم، سەد و بیست و سێ؛

22پیاوانی نەتۆفا، پەنجا و شەش؛

23پیاوانی عەناتۆت، سەد و بیست و هەشت؛

24پیاوانی عەزماڤێت، چل و دوو؛

25پیاوانی قیریەت یەعاریم، کەفیرا و بئێرۆت، حەوت سەد و چل و سێ؛

26پیاوانی ڕامە و گەڤەع، شەش سەد و بیست و یەک؛

27پیاوانی میخماس، سەد و بیست و دوو؛

28پیاوانی بێت‌ئێل و عای، دوو سەد و بیست و سێ؛

29پیاوانی نەبۆ، پەنجا و دوو؛

30پیاوانی مەگبیش، سەد و پەنجا و شەش؛

31پیاوانی ئیلامەکەی دیکە، هەزار و دوو سەد و پەنجا و چوار؛

32پیاوانی حاریم، سێ سەد و بیست؛

33پیاوانی لۆد، حادید و ئۆنۆ، حەوت سەد و بیست و پێنج؛

34پیاوانی ئەریحا، سێ سەد و چل و پێنج؛

35پیاوانی سەنائا، سێ هەزار و شەش سەد و سی.

36کاهینەکان:

نەوەی یەدایا لە بنەماڵەی یێشوع، نۆ سەد و حەفتا و سێ.

37نەوەی ئیمێر، هەزار و پەنجا و دوو.

38نەوەی پەشحور، هەزار و دوو سەد و چل و حەوت.

39نەوەی حاریم، هەزار و حەڤدە.

40لێڤییەکان:

نەوەی یێشوع و قەدمیێل لە نەوەی هۆدەڤیا، حەفتا و چوار.

41گۆرانیبێژەکان:

نەوەی ئاساف، سەد و بیست و هەشت.

42نەوەی دەرگاوانەکانی پەرستگا:

نەوەکانی

شەلوم، ئاتێر، تەلمۆن، عەقوڤ، حەتیتا و شۆڤای، هەموویان سەد و سی و نۆ.

43خزمەتکارانی پەرستگا:

نەوەکانی

چیحا، حەسوفا، تەباعۆت،

44قێرۆس، سیعەها، پادۆن،

45لەڤانا، حەگاڤا، عەقوڤ،

46حاگاڤ، شەلمای، حانان،

47گیدێل، گەحەر، ڕەئایا،

48ڕەچین، نەقۆدا، گەزام،

49عوزە، پاسێیەح، بێسەی،

50ئەسنا، مەعونیم، نەفوسیم،

51بەقبوق، حەقوفا، حەرحور،

52بەچلوت، مەحیدا، حەرشا،

53بەرقۆس، سیسرا، تەمەح،

54نەچیەح و حەتیفا.

55نەوەی خزمەتکارەکانی سلێمان:

نەوەکانی

سۆتەی، هەسۆفەرەت، پەرودا،

56یەعلا، دەرکۆن، گیدێل،

57شەفەتیا، حەتیل،

پۆخەرەت‌هەچەڤایم و ئامی.

58سەرجەم خزمەتکارانی پەرستگا و نەوەکانی خزمەتکارانی سلێمان، سێ سەد و نەوەد و دوو بوون.

59ئەمانەش ئەوانەن کە لە شارۆچکەکانی تێل‌مەلەح، تێل‌حەرشا، کەروڤ، ئەدۆن و ئیمێرەوە سەرکەوتن، بەڵام نەیانتوانی پێناسەی بنەماڵە و ڕەچەڵەکیان دیاری بکەن کە لە نەوەی ئیسرائیلن:

60نەوەکانی

دەلایا، تۆڤییا و نەقۆدا، شەش سەد و پەنجا و دوو.

61لە نەوەی کاهینەکانیش:

نەوەکانی

حۆڤەیا، هەقۆچ و بەرزیلەی، کە کچێکی بەرزیلەیی گلعادی هێنا و ناوی ئەوی لێنرا.

62ئەمانە بەدوای ڕەچەڵەکنامەکانیاندا گەڕان، بەڵام نەدۆزرانەوە، لەبەر ئەوە لە کاهینیێتی قەدەغە کران. 63پارێزگارەکە پێی گوتن کە نابێت لە خواردنە هەرەپیرۆزەکان بخۆن هەتا ئەو کاتەی کاهینێک بۆ ئوریم و تومیم2‏:63 دوو بەردی گرانبەها بوون، لە کاتی بڕیاردان بۆ زانینی خواستی خودا بەکارهێنراون، بڕوانە دەرچوون 28‏:30 و یەکەم ساموئێل 23‏:9‏-12.‏ دادەنرێت.

64هەموو کۆمەڵەکە پێکەوە چل و دوو هەزار و سێ سەد و شەست کەس بوون، 65جگە لە خزمەتکار و کارەکەرەکانیان کە حەوت هەزار و سێ سەد و سی و حەوت کەس بوون، هەروەها دوو سەد گۆرانیبێژی پیاو و ژنیان هەبوو. 66حەوت سەد و سی و شەش ئەسپ، دوو سەد و چل و پێنج هێستر، 67چوار سەد و سی و پێنج وشتر و شەش هەزار و حەوت سەد و بیست گوێدرێژیشیان لەگەڵدا بوو.

68هەندێک لە گەورەی بنەماڵەکان لە کاتی گەیشتنیان بۆ ماڵی یەزدان لە ئۆرشەلیم، بە خواستی دڵی خۆیان بەخشینی ئازادیان پێشکەش کرد بۆ ماڵی یەزدان، بۆ بنیادنانەوەی ماڵی یەزدان لە شوێنەکەی خۆی. 69بەپێی توانای خۆیان بە گەنجینەی بەڕێوەبردنی کارەکەیان بەخشی، شەست و یەک هەزار درهەمی زێڕ و پێنج هەزار مەنای2‏:69 پێنج هەزار مەنا: نزیکەی 2900 کیلۆگرام.‏ زیو، لەگەڵ سەد کراس بۆ کاهینەکان.

70کاهین، لێڤی، گۆرانیبێژ، دەرگاوان و خزمەتکارانی پەرستگا، لەگەڵ هەندێک کەسانی دیکە، لە شارۆچکەکانی خۆیاندا نیشتەجێ بوون، پاشماوەی ئیسرائیلییەکانیش لە شارۆچکەکانی خۆیان نیشتەجێ بوون.