بنەچەی عیسا
1ئەمە ڕەچەڵەکی عیسای مەسیحە، کوڕی داود، کوڕی ئیبراهیم:
2ئیبراهیم باوکی ئیسحاق بوو،
ئیسحاق باوکی یاقوب بوو،
یاقوب باوکی یەهودا و براکانی بوو،
3یەهودا باوکی پێرێز و زەرەح بوو کە تامار دایکیان بوو،
پێرێز باوکی حەسرۆن بوو،
حەسرۆن باوکی ڕام1:3 یۆنانی: ئارام، بەڵام لە زمانی عیبری پێی دەگوترێت (ڕام). بڕوانە ڕائووس 4:19. بوو،
4ڕام باوکی عەمیناداب بوو،
عەمیناداب باوکی نەحشۆن بوو،
نەحشۆن باوکی سەلمۆن بوو،
5سەلمۆن باوکی بۆعەز بوو کە ڕاحاب دایکی بوو،
بۆعەز باوکی عوبێد بوو کە ڕائووس دایکی بوو،
عوبێد باوکی یەسا بوو،
6یەسا باوکی داودی پاشا بوو.
داود باوکی سلێمان بوو لەو ژنەی کە پێشتر ژنی ئوریا1:6 دایکی سلێمان لەدوای کوژرانی ئوریا بووە ژنی داود. بوو،
7سلێمان باوکی ڕەحەڤەعام بوو،
ڕەحەڤەعام باوکی ئەبیا بوو،
ئەبیا باوکی ئاسا بوو،
8ئاسا باوکی یەهۆشافات بوو،
یەهۆشافات باوکی یەهۆرام بوو،
یەهۆرام باوکی عوزیا بوو،
9عوزیا باوکی یۆتام بوو،
یۆتام باوکی ئاحاز بوو،
ئاحاز باوکی حەزقیا بوو،
10حەزقیا باوکی مەنەشە بوو،
مەنەشە باوکی ئامۆن بوو،
ئامۆن باوکی یۆشیا بوو،
11یۆشیا باوکی یەهۆیاکین1:11 یۆنانی: یەکنیا، بەڵام عیبرییەکە لە پەیمانی کۆندا یەهۆیاکینە، بڕوانە دووەم پاشایان 24:6. و براکانی بوو، لە کاتی ڕاپێچکردنەکە بۆ بابل.
12لەدوای ڕاپێچکردنەکە بۆ بابل،
یەهۆیاکین باوکی شەئەلتیێل بوو،
شەئەلتیێل باوکی زروبابل بوو،
13زروبابل باوکی ئەبیهود بوو،
ئەبیهود باوکی ئەلیاقیم بوو،
ئەلیاقیم باوکی ئازور بوو،
14ئازور باوکی سادۆق بوو،
سادۆق باوکی ئەکیم بوو،
ئەکیم باوکی ئەلیهود بوو،
15ئەلیهود باوکی ئەلعازار بوو،
ئەلعازار باوکی مەتان بوو،
مەتان باوکی یاقوب بوو،
16یاقوب باوکی یوسفی مێردی مریەم بوو، ئەوەی عیسای لێبوو، کە بە مەسیح1:16 بە زمانی عیبری پێی دەگوترێ مەشیخ یان مەشیح. بە زمانی یۆنانی دەبێتە کریستۆس، کە بە واتای (دەستنیشانکراو) لەلای خودا دێت کە ڕزگارکەری گەلەکەیەتی. بڕوانە یەکەم ساموئێل 16. ناودەبردرێت.
17بەم شێوەیە هەموو نەوەکان لە ئیبراهیمەوە هەتا داود چواردە نەوەن، لە داودەوە هەتا ڕاپێچکردنەکە بۆ بابل چواردە نەوەن، لە ڕاپێچکردنەکەشەوە بۆ بابل هەتا مەسیح چواردە نەوەن.
لەدایکبوونی عیسا
18لەدایکبوونی عیسای مەسیح بەم شێوەیە بوو: کاتێک مریەمی دایکی دەستگیرانی یوسف بوو، پێش ئەوەی بگوازرێتەوە، دەرکەوت کە بەهۆی ڕۆحی پیرۆزەوە سکی پڕبووە. 19یوسفی دەستگیرانی کە پیاوێکی چاک بوو، نەیویست ئابڕووی ببات، بڕیاری دا بە نهێنی دەستی لێ هەڵبگرێت.
20کاتێک بیری لەم شتانە دەکردەوە، فریشتەیەکی یەزدان هاتە خەونی و پێی فەرموو: «ئەی یوسفی نەوەی داود، مەترسە لەوەی مریەم بهێنیت، چونکە ئەوەی ئەو سکی پێی هەیە لە ڕۆحی پیرۆزە. 21کوڕێکی دەبێت ناوی دەنێیت عیسا1:21 یۆنانی: یێسوس. عیبری: یەشوع. واتا (خودا ڕزگار دەکات.)، چونکە گەلەکەی لە گوناهەکانیان ڕزگار دەکات.»
22ئەمانە هەمووی ڕوویدا تاکو ئەوەی یەزدان لە ڕێگەی پێغەمبەرەکە1:22 مەبەست لە پێغەمبەر ئیشایایە. فەرموویەتی بێتە دی: 23﴿ئەوەتا پاکیزەیەک سکی دەبێت و کوڕێکی دەبێت، ناوی لێ دەنێن ئیمانوێل،﴾1:23 ئیشایا 7:14 کە بە واتای خودا لەگەڵمانە دێت.
24کاتێک یوسف لە خەو هەستا، ئەوەی فریشتەکەی یەزدان فەرمانی پێدابوو ئەنجامی دا و ژنەکەی گواستەوە. 25بەڵام هەتا کوڕەکەی نەبوو لەگەڵی جووت نەبوو، ئینجا ناوی لێنا عیسا.
The Family Line of Jesus the Messiah
1This is the written story of the family line of Jesus the Messiah. He is the son of David. He is also the son of Abraham.
2Abraham was the father of Isaac.
Isaac was the father of Jacob.
Jacob was the father of Judah and his brothers.
3Judah was the father of Perez and Zerah. Tamar was their mother.
Perez was the father of Hezron.
Hezron was the father of Ram.
4Ram was the father of Amminadab.
Amminadab was the father of Nahshon.
Nahshon was the father of Salmon.
5Salmon was the father of Boaz. Rahab was Boaz’s mother.
Boaz was the father of Obed. Ruth was Obed’s mother.
Obed was the father of Jesse.
6And Jesse was the father of King David.
David was the father of Solomon. Solomon’s mother had been Uriah’s wife.
7Solomon was the father of Rehoboam.
Rehoboam was the father of Abijah.
Abijah was the father of Asa.
8Asa was the father of Jehoshaphat.
Jehoshaphat was the father of Jehoram.
Jehoram was the father of Uzziah.
9Uzziah was the father of Jotham.
Jotham was the father of Ahaz.
Ahaz was the father of Hezekiah.
10Hezekiah was the father of Manasseh.
Manasseh was the father of Amon.
Amon was the father of Josiah.
11And Josiah was the father of Jeconiah and his brothers. At that time, the Jewish people were forced to go away to Babylon.
12After this, the family line continued.
Jeconiah was the father of Shealtiel.
Shealtiel was the father of Zerubbabel.
13Zerubbabel was the father of Abihud.
Abihud was the father of Eliakim.
Eliakim was the father of Azor.
14Azor was the father of Zadok.
Zadok was the father of Akim.
Akim was the father of Elihud.
15Elihud was the father of Eleazar.
Eleazar was the father of Matthan.
Matthan was the father of Jacob.
16Jacob was the father of Joseph. Joseph was the husband of Mary. And Mary was the mother of Jesus, who is called the Messiah.
17So there were 14 generations from Abraham to David. There were 14 from David until the Jewish people were forced to go away to Babylon. And there were 14 from that time to the Messiah.
Joseph Accepts Jesus as His Son
18This is how the birth of Jesus the Messiah came about. His mother Mary and Joseph had promised to get married. But before they started to live together, it became clear that she was going to have a baby. She became pregnant by the power of the Holy Spirit. 19Her husband Joseph was faithful to the law. But he did not want to put her to shame in public. So he planned to divorce her quietly.
20But as Joseph was thinking about this, an angel of the Lord appeared to him in a dream. The angel said, “Joseph, son of David, don’t be afraid to take Mary home as your wife. The baby inside her is from the Holy Spirit. 21She is going to have a son. You must give him the name Jesus. That’s because he will save his people from their sins.”
22All this took place to bring about what the Lord had said would happen. He had said through the prophet, 23“The virgin is going to have a baby. She will give birth to a son. And he will be called Immanuel.” (Isaiah 7:14) The name Immanuel means “God with us.”
24Joseph woke up. He did what the angel of the Lord commanded him to do. He took Mary home as his wife. 25But he did not sleep with her until she gave birth to a son. And Joseph gave him the name Jesus.