چەوساندنەوەی نەوەی ئیسرائیل
1ئەمانە ناوی کوڕەکانی ئیسرائیلن کە لەگەڵ یاقوب چوونە میسر، هەریەک لەگەڵ خێزانەکەی:
2ڕەئوبێن، شیمۆن، لێڤی و یەهودا،
3یەساخار، زەبولون و بنیامین،
4دان و نەفتالی،
گاد و ئاشێر.
5هەموو وەچەکانی یاقوب حەفتا1:5 لە هەندێک دەستنووسی کۆندا بە ژمارەی حەفتا و پێنج هاتووە. بڕوانە پەیدابوون 46:27 و کردار 7:14. کەس بوون، بێجگە لە یوسف کە لە میسر بوو.
6یوسف و هەموو براکانی و هەموو ئەو نەوەیە مردن، 7بەڵام نەوەی ئیسرائیل بەردار بوون، زۆر زیاد بوون و زۆر و توانادارتر بوون، خاکەکە پڕ بوو لەوان.
8ئینجا لە میسر پاشایەکی نوێ هاتە سەر تەخت کە یوسفی نەدەناسی. 9بە گەلەکەی گوت: «تەماشا بکەن، نەوەی ئیسرائیل گەلێکن لە ئێمە زۆرتر و بەتواناترن. 10وەرن با دانا بین، نەوەک زۆرتریش ببن، کاتێک بکەوینە جەنگەوە، ئەوان بچنە پاڵ دوژمنەکانمان و لە دژمان بجەنگن و ئەم خاکە بەجێبهێڵن.»
11بۆیە سەرکاری بێگارییان لەسەر دانان، بۆ ئەوەی بە بارگرانییەکەیان زەلیلیان بکەن، ئیتر شارەکانی پیتۆم و ڕەعمسێسیان بۆ ئەمبارکردن بۆ فیرعەون بنیاد نا. 12بەڵام هەرچەندە زەلیلیان دەکردن ئەوەندە گەشەیان دەکرد و بەربڵاو دەبوون، ئیتر لەبەر ئەوە میسرییەکان بەرامبەر بە نەوەی ئیسرائیل ترسیان لێ نیشت. 13میسرییەکان بە زەبرەوە کۆیلایەتییان بە نەوەی ئیسرائیل دەکرد. 14ژیانیان تاڵ کردن بە کۆیلایەتییەکی سەخت، بە قوڕکاری و خشت دروستکردن و هەموو جۆرە کارێکی کێڵگە، هەموو کارێک کە پێیان دەکردن بە زەبرەوە بوو.
15پاشای میسر بە دوو مامانی ژنە عیبرانییەکانی گوت، کە ناوی یەکێکیان شیفرە و ئەوی دیکەیان پوعە1:15 ناوەکانی پوعە و شیفرە تەنها لێرە هەن. ئیتر مەرج نییە عیبری بوو بن، بەڵام یارمەتی ژنە عیبرانییەکانیان دەدا. بوو، 16گوتی: «کاتێک مامانی بۆ ژنە عیبرانییەکان دەکەن لە شوێنی منداڵبوون، تەماشایان بکەن، ئەگەر کوڕ بێت بیکوژن، بەڵام ئەگەر کچ بێت با بژیێت.» 17بەڵام مامانەکان لە خودا ترسان و ئەوەیان نەکرد کە پاشای میسر پێی گوتبوون، هێشتیان کوڕەکان بژین. 18دواتر پاشای میسر مامانەکانی بانگکرد و لێی پرسین: «بۆچی ئەمەتان کردووە؟ بۆ هێشتتان کوڕەکان بژین؟»
19مامانەکانیش وەڵامی فیرعەونیان دایەوە: «لەبەر ئەوەی ژنە عیبرانییەکان وەک ژنە میسرییەکان نین، ئەوان گورجوگۆڵن و پێش گەیشتنی مامان منداڵیان دەبێت.»
20ئیتر خودا لەگەڵ مامانەکان باش بوو، گەلیش زۆر و بە توانا بوون. 21ئەوە بوو کە مامانەکان لە خودا ترسان، خوداش خێزانی پێ بەخشین.
22ئینجا فیرعەون فەرمانی بە هەموو گەلەکەی دا و گوتی: «هەر کوڕێکی عیبرانی کە لە دایک دەبێت، فڕێیبدەنە ناو ڕووباری نیل، بەڵام با هەموو کچەکان بژین.»
以色列人受欺壓
1以色列的眾子帶著家眷跟雅各1·1 「雅各」就是「以色列」,上帝為雅各改名以色列,故事參考創世記32·28。一起去了埃及,以下是他們的名字: 2呂便、西緬、利未、猶大、 3以薩迦、西布倫、便雅憫、 4但、拿弗他利、迦得、亞設。 5雅各的子孫總共有七十人。那時,約瑟已經住在埃及。 6後來,約瑟和他的弟兄以及同輩的人都相繼去世。 7以色列人生養眾多,人口大增,很快就遍佈埃及,成為一個強大的民族。 8那時,埃及有一位不認識約瑟的新王登基, 9對他的百姓說:「你們看,以色列人比我們多,又比我們強。 10來吧!我們要設法阻止他們人口增長,否則一遇到戰爭,他們便會加入我們敵人的陣營來攻打我們,然後一走了之。」
11於是,埃及人派監工強迫以色列人服勞役,在比東和蘭塞兩地為法老興建儲貨城。 12以色列人越受奴役,人口增長得越快,散居的範圍也越廣,令埃及人感到恐懼。 13於是,埃及人更殘酷地奴役他們, 14強迫他們和泥造磚,並做田間一切的苦工,使他們痛苦不堪。 15埃及王又命令兩個希伯來的接生婆施弗拉和普阿: 16「你們在替希伯來婦女接生的時候,如果看到生下的是男嬰,就把他殺掉;如果是女嬰,就讓她活下來。」 17但這兩個接生婆敬畏上帝,沒有執行王的命令,而是保留了男嬰的性命。 18埃及王召見那兩個接生婆,質問她們:「你們為什麼這樣做?為什麼讓男嬰活著?」 19她們回答說:「因為希伯來婦女跟埃及婦女不同。她們身體強健,我們還沒有趕到,嬰兒就生下來了。」 20-21因此,以色列人口繼續增加,更加繁盛。因為這兩個接生婆敬畏上帝,上帝便賜福給她們,使她們生兒育女。 22後來,法老命令全埃及的人把以色列人生的所有男嬰都拋進尼羅河裡,只讓女嬰活著。