1لە پۆڵسەوە کە بە خواستی خودا نێردراوی عیسای مەسیحە، هەروەها لە تیمۆساوسی براتانەوە،
بۆ کڵێسای خودا لە کۆرنسۆس و هەموو گەلی پیرۆزی خۆی لە هەموو ئەخایا:
2با نیعمەت1:2 نیعمەت بەخشینێکی خودایە بە مرۆڤ بەبێ شایستەبوونی پێی دەبەخشێت. و ئاشتی لە خودای باوکمان و عیسای مەسیحی خاوەن شکۆوە لەگەڵتان بێت.
خودای دڵنەواییکار
3ستایش بۆ خودا، باوکی عیسای مەسیحی پەروەردگارمان، باوکی میهرەبانی و خودای هەموو دڵنەواییەک، 4ئەوەی لە هەموو تەنگانەیەکماندا دڵنەواییمان دەکات، تاکو بتوانین بەو دڵنەواییەی لە خوداوە دڵنەوایی کراین، دڵنەوایی ئەوانە بکەین کە لە هەر تەنگانەیەکدان، 5چونکە هەروەک چۆن بەشداری زۆرمان کردووە لە ئازاری مەسیح، بە هەمان شێوە لە ڕێگەی مەسیحەوە دڵنەوایی زۆر دەکرێین. 6ئەگەر تووشی تەنگانە دەبین ئەوا بۆ دڵنەوایی و ڕزگاریتانە، ئەگەر دڵنەوایی کرابین ئەوا بۆ دڵنەواییتانە، کە لە دانبەخۆداگرتنی ئێوەدا بەرگەگرتنی بەرهەم هێناوە بۆ هەمان ئەو ئازارانەی کە ئێمەش دەیچێژین. 7جا هیوامان بۆ ئێوە چەسپاوە، دەزانین وەک لە ئازار بەشدارن، لە دڵنەواییشدا ئاوان.
8خوشکان و برایانم، نامانەوێت ئەو تەنگانەیەی لە ئاسیا بەسەرمان هات لەلاتان شاراوە بێت، کە زۆر قورس بوو و لە سەرووی توانامانەوە بوو، هەتا ئەوەی لە ژیان بێهوودە بووین. 9بێگومان هەستمان دەکرد حوکمی مردنمان بۆ دراوە، تاکو پشت بە خۆمان نەبەستین، بەڵکو بەو خودایەی مردووان هەڵدەستێنێتەوە. 10ئەوەی لە مردنێکی ئاوا گەورە دەربازی کردین و دەربازمان دەکات. هیوامان پێی هەیە کە دواتریش دەربازمان دەکات، 11ئێوەش بە پاڕانەوەکانتان یارمەتیدەرن بۆ ئێمە، بۆ ئەوەی خەڵکێکی زۆر لە پێناوی ئێمە لەسەر ئەو نیعمەتەی پێمان دراوە، سوپاسی خودا بکەن، کە وەڵامی پاڕانەوەی خەڵکێکی زۆرە.
پۆڵس پلانەکەی دەگۆڕێت
12ئێمە شانازی بەمەوە دەکەین: ویژدانمان شایەتی دەدات کە هەڵسوکەوتمان لە جیهاندا، بە تایبەتی سەبارەت بە ئێوە، لە دروستی و بێ دووڕوویی بوو کە لە خودایە، نەک بە دانایی دنیایی بەڵکو بە نیعمەتی خودا. 13شتێکتان بۆ نانووسین کە نەتوانن بیخوێننەوە یان لێی تێنەگەن. هیوادارم بە تەواوی لێمان تێبگەن، 14تاکو مایەی شانازیی ئێوە بین، وەک چۆن ئێوەش لە ڕۆژی عیسای خاوەن شکۆمان مایەی شانازیی ئێمەن.
15جا بەم دڵنیاییەوە بە نیاز بووم کە یەکەم جار بێمە لاتان، تاکو دووبارە نیعمەتتان بۆ بێت. 16دەمویست لەسەر ڕێگام بەرەو مەکدۆنیا سەردانتان بکەم و لە مەکدۆنیاوە دیسان بێمەوە لاتان، پاشان ئێوەش بۆ یەهودیا بەڕێم بکەن. 17کە بە نیازی ئەمە بووم، ئایا بە ڕاڕایی جوڵامەوە؟ یاخود بە شێوەیەکی دنیایی پلانەکانم داناوە، کە لە کاتێکدا دەڵێم: «بەڵێ، بەڵێ» و «نەخێر، نەخێر»؟
18بەڵام هەروەک چۆن خودا دڵسۆزە، وتەکانمان بۆ ئێوە هەم «بەڵێ» و هەم «نەخێر» نییە. 19عیسای مەسیحی کوڕی خودا، کە بەهۆی من و سیلا1:19 یۆنانی: سیلوانۆس. و تیمۆساوسەوە لەنێوتاندا مزگێنی درا، «بەڵێ» و «نەخێر» نەبوو، بەڵام لەلایەن ئەوەوە هەر «بەڵێ» بووە. 20بەڵێنەکانی خودا هەرچییەک بن، بە یەکبوون لەگەڵ مەسیح دەبن بە «بەڵێ». بۆیە بەهۆی ئەوەوە دەڵێین «ئامین» بۆ شکۆمەندی خودا. 21بەڵام ئەوە خودایە کە ئێمە و ئێوە بە یەکبوون لەگەڵ مەسیحدا دەچەسپێنێت. ئەو دەستنیشانی کردووین و 22خودا مۆری خۆی لێداوین و وەک پێشەکی ڕۆحی خۆی خستە دڵمانەوە بۆ دەستەبەری ئەوەی دێت.
23خوداش دەکەمە شایەت لەسەر خۆم، بەزەییم پێتان هاتەوە کە نەهاتمەوە کۆرنسۆس. 24نەک بەسەر باوەڕتان سالار بین، بەڵکو هاوکارین بۆ خۆشیتان، چونکە بە باوەڕ چەسپاون.
問候
1我是奉上帝旨意作基督耶穌使徒的保羅,與提摩太弟兄寫信給在哥林多的上帝的教會以及亞該亞境內所有的聖徒。
2願我們的父上帝和主耶穌基督賜給你們恩典和平安!
上帝的安慰
3我們主耶穌基督的父上帝當受讚美!祂是仁慈的父和賜一切安慰的上帝。 4我們遭遇任何患難,祂都安慰我們,使我們能夠用祂給我們的安慰去安慰那些在各樣患難中的人。 5正如我們多受基督所受的苦楚,也靠基督多得安慰。 6我們遭受患難,是為了使你們得到安慰和拯救;我們得到安慰,也是為了使你們得到安慰,以便你們能忍受像我們所遭遇的諸般苦難。 7我們對你們堅信不移,因為知道你們既和我們同受患難,也必和我們同得安慰。
8弟兄姊妹,希望你們知道我們在亞細亞所遭遇的苦難。那時我們承受極大的壓力,超過了我們的極限,甚至連活命的指望都沒了。 9我們心裡覺得必死無疑,這使我們不倚靠自己,只倚靠使死人復活的上帝。 10祂曾救我們脫離死亡的威脅,將來還要救我們。我們深信祂必繼續救我們。 11你們也要用祈禱幫助我們,使恩典藉著許多人的禱告臨到我們,眾人便因此而為我們感恩。
保羅改變計劃
12我們感到自豪的是:我們本著上帝所賜的聖潔和誠實為人處世,倚靠祂的恩典,不倚靠人的聰明才智,對待你們更是這樣。這一點,我們的良心可以作證。 13-14我們不寫任何你們讀不懂、不明白的內容。你們現在對我們有幾分認識,但我盼望你們最終完全認識到:當主耶穌再來的日子,你們將以我們為榮,正如我們將以你們為榮一樣。
15我有這樣的把握,所以早就計劃去你們那裡,使你們有兩次蒙福的機會。 16我打算從你們那裡去馬其頓,再從馬其頓回到你們那裡,然後你們為我送行前往猶太。 17我定了這計劃,難道會反覆無常嗎?難道我是意氣用事,出爾反爾嗎? 18我在信實的上帝面前保證:我們對你們說的話絕不會忽是忽非! 19我和西拉、提摩太在你們當中所傳揚的那位上帝的兒子耶穌基督絕不會忽是忽非,在祂只有「是」。 20因為上帝的一切應許在基督裡都是確實的,所以我們也是藉著基督說「阿們1·20 「阿們」是「誠然如此」的意思。」,將榮耀歸於上帝。 21是上帝使我們和你們一同在基督裡信心堅固。祂差遣1·21 「差遣」希臘文是「膏立」。了我們, 22在我們身上蓋了祂自己的印記,並讓聖靈住在我們心中作擔保。
23我求上帝為我作證:我沒有去哥林多,是為了寬容你們。 24我們並不是要操縱你們的信仰,而是要幫助你們,使你們喜樂,因為你們在信仰上已經站穩了。