داواکردنی دانایی لەلایەن سلێمانەوە
1سلێمانی کوڕی داود دەسەڵاتی خۆی بەسەر پاشایەتییەکەیدا بەهێز کرد، چونکە یەزدانی پەروەردگاری خۆی لەگەڵی بوو، زۆر مەزنی کرد.
2پاشان سلێمان قسەی لەگەڵ هەموو ئیسرائیل کرد، لەگەڵ فەرماندەکانی هەزاران و سەدان، هەروەها دادوەرەکان و هەموو سەرکردەکان لە هەموو ئیسرائیل کە گەورەی بنەماڵەکان بوون. 3ئیتر سلێمان و هەموو کۆمەڵەکە لەگەڵی چوونە سەر ئەو نزرگەیەی لەسەر بەرزاییەکەی گبعۆنە، چونکە چادری چاوپێکەوتنی خودا کە موسای بەندەی یەزدان لە چۆڵەوانیدا دروستی کرد، لەوێ بوو. 4داود لە قیریەت یەعاریمەوە سندوقی خودای هێنا بۆ ئەو شوێنەی کە ئامادەی کردبوو، لەبەر ئەوە لە ئۆرشەلیم چادرێکی بۆ هەڵدابوو. 5بەڵام ئەو قوربانگا بڕۆنزییەی کە بەسەلئێلی کوڕی ئوری کوڕی حوور دروستی کردبوو، لە گبعۆن لەبەردەم چادرەکەی پەرستنی یەزدان بوو، ئیتر سلێمان و کۆمەڵەکە لەوێ پرسیاریان لە یەزدان کرد. 6سلێمان لە یەزدان چووە پێشەوە و هەزار قوربانی سووتاندنی سەرخستە سەر قوربانگا بڕۆنزییەکە کە لەبەردەم چادری چاوپێکەوتندا بوو.
7لەو شەوەدا خودا بۆ سلێمان دەرکەوت و پێی فەرموو: «داوا بکە، چیت پێ بدەم؟»
8سلێمانیش بە خودای گوت: «تۆ لەگەڵ داودی باوکم چاکەی گەورەت کردووە، منت لە جێی ئەو کردووەتە پاشا. 9ئێستاش ئەی یەزدانی پەروەردگار، با بەڵێنەکەت لەگەڵ داودی باوکمدا بچەسپێت، چونکە تۆ منت کردووەتە پاشای گەلێکی زۆر کە وەک خۆڵی زەوییە. 10ئێستا دانایی و زانینم پێ ببەخشە بۆ ئەوەی ڕابەرایەتی ئەم گەلە بکەم، چونکە کێ دەتوانێت فەرمانڕەوایەتی ئەم گەلە گەورەیەت بکات؟»
11خوداش بە سلێمانی فەرموو: «لەبەر ئەوەی ئەمە لە دڵتدا بوو و داوای دەوڵەمەندی و سامان و پایەداری و مردنی دوژمنەکانت نەکرد، هەروەها داوای تەمەن درێژیت نەکرد، بەڵکو داوای دانایی و زانینت بۆ خۆت کرد، بۆ ئەوەی دادوەرایەتی گەلەکەم بکەیت، ئەوەی تۆم کردووەتە پاشای، 12ئەوا دانایی و زانینت پێ دەبەخشم. سەرباری ئەوەش دەوڵەمەندی و پارە و پوول و پایەدارییەکی وات پێ دەبەخشم کە شتی وا نەبووبێت بۆ پاشاکانی پێش تۆ و بۆ ئەوانەی لەدوای تۆش دێن.»
13پاشان سلێمان لە چادری چاوپێکەوتنەوە کە لەسەر بەرزاییەکەی گبعۆن بوو چوو بۆ ئۆرشەلیم و پاشایەتی ئیسرائیلی کرد.
14سلێمان گالیسکە و ئەسپ سواری کۆکردەوە، هەزار و چوار سەد گالیسکە و دوازدە هەزار ئەسپ سواری هەبوو. لە شارەکانی گالیسکەکان و لەگەڵ خۆیدا لە ئۆرشەلیم داینان. 15پاشا کارێکی وای کرد کە لە ئۆرشەلیم زێڕ و زیو وەک بەردیان لێ بێت، دار ئورزیش لە زۆری وەک دار هەنجیری زوورگەکان بێت. 16ئەسپەکانی سلێمان لە میسر و لە قەڤێیەوە1:16 قەڤێ: دەشێت کیلیکیا بێت. بڕوانە کردار 6:9 هتد. هاوردە دەکران. بازرگانەکانی پاشا لە قەڤێیەوە بە نرخی بازاڕ وەریاندەگرتن. 17گالیسکە لە میسرەوە بە شەش سەد شاقل1:17 شەش سەد شاقل: نزیکەی 7 کیلۆگرام. زیو و ئەسپیش بە سەد و پەنجا1:17 سەد و پەنجا شاقل: نزیکەی 1,7 کیلۆگرام. هاوردەیان دەکرد، هەروەها بۆ هەموو پاشاکانی حیتی و ئارامی هەناردەیان دەکرد.
所羅門王求智慧
1大衛的兒子所羅門鞏固了自己的王位。因為他的上帝耶和華與他同在,使他極其偉大。
2所羅門召集所有以色列人,包括千夫長、百夫長、審判官、首領和族長, 3與他們一起去基遍的邱壇,因為那裡有上帝的會幕,是耶和華的僕人摩西在曠野製造的。 4大衛已經把上帝的約櫃從基列·耶琳搬到耶路撒冷,因為他在那裡為約櫃搭了一個帳篷。 5戶珥的孫子、烏利的兒子比撒列造的銅壇在基遍耶和華的會幕前,所羅門和會眾就在那裡求問耶和華。 6所羅門上到耶和華會幕前的銅壇那裡,獻上一千頭祭牲作為燔祭。
7當天晚上,上帝向所羅門顯現,問他:「你要我給你什麼?只管求吧。」 8所羅門回答說:「你厚待我父大衛,並讓我繼位。 9耶和華上帝啊,求你成就你給我父大衛的應許。你立我為王,使我統治這多如地上塵土的百姓。 10現在,求你賜我智慧和知識以帶領他們。不然,誰能治理這麼多的百姓呢?」 11上帝對所羅門說:「你既然有此心願,不為自己求富貴、資財、尊榮、長壽,也沒有求滅絕你的敵人,只求智慧和知識以治理我的子民——我交在你王權之下的百姓, 12我必賜你智慧和知識,並且我還要賜你空前絕後的富貴、資財和尊榮。」
13於是,所羅門從基遍邱壇的會幕前回到耶路撒冷治理以色列。
所羅門王的兵力和財富
14所羅門組建了戰車和騎兵,有一千四百輛戰車、一萬二千名騎兵,駐紮在屯車城和他所在的耶路撒冷。 15王使耶路撒冷的金銀多如石頭,使香柏木多如丘陵的無花果樹。 16所羅門的馬匹都是由王室商隊從埃及和古厄按定價買來的。 17他們從埃及買來的車馬,每輛車六百塊銀子,每匹馬一百五十塊銀子,他們也把車馬賣給赫人諸王和亞蘭諸王。