دواوتار 2 – KSS & PCB

Kurdi Sorani Standard

دواوتار 2:1-37

سووڕانەوە لە دەشتودەر و چۆڵەوانیدا

1ئینجا ڕوومان وەرگێڕا و کۆچمان کرد بۆ دەشتودەر لەسەر ڕێگای دەریای سوور، هەروەک یەزدان پێی گوتم، ڕۆژانێکی زۆر بە دەوری ناوچە شاخاوییەکانی سێعیردا سووڕاینەوە.

2ئینجا یەزدان پێی فەرمووم: 3«بەسە ئیتر بەدەوری ئەم ناوچە شاخاوییانە مەسووڕێنەوە، بەرەو باکوور ڕووتان وەربگێڕن و 4فەرمان بە گەل بدە و بڵێ: ”ئێوە خەریکن بە سنووری نەوەی عیسۆی برایانتان تێدەپەڕن کە لە سێعیر نیشتەجێن و لێتان دەترسن، بەڵام زۆر ئاگاداربن، 5هێرشیان مەکەنە سەر، چونکە شوێن پێیەکتان لە خاکی ئەوان نادەمێ، چونکە ناوچە شاخاوییەکانی سێعیرم بە میرات بە عیسۆ داوە. 6خۆراکیان بە زیو لێ دەکڕن هەتا بیخۆن و ئاویان بە زیو لێ وەردەگرن هەتا بیخۆنەوە.“»

7یەزدانی پەروەردگارتان بەرەکەتداری کردوون لە هەموو کارێکی دەستەکانتان، ڕێ و شوێنتان دەزانێت لەم چۆڵەوانییە مەزنە، ئەم چل ساڵە یەزدانی پەروەردگارتان لەگەڵتاندا بووە و لە هیچ شتێکتان کەم نەبووە.

8ئینجا بەسەر نەوەی عیسۆی برایانمان تێپەڕین کە لە چیای سێعیر نیشتەجێن. ڕێگای عەراڤامان بەجێهێشت کە لە ئێلەت و عەچیۆن گەڤەرەوە دێت، ئینجا سووڕاینەوە و بە ڕێگای چۆڵەوانی مۆئابدا ڕۆیشتین.

9یەزدان پێی فەرمووم: «مۆئاب هەراسان مەکە و جەنگ لە دژیان بەرپا مەکە، چونکە هیچ بەشێک لە خاکەکەیان بە میرات بە تۆ نادەم، چونکە عارم بە میرات بە نەوەی لوت داوە.»

10(پێشتر ئێمییەکان2‏:10 ئێمییەکان: بڕوانە پەیدابوون 14‏:5‏.‏ تێیدا نیشتەجێ بوون، گەلێکی بەهێز و زۆر بوون، وەک عەناقییەکان باڵا بەرز بوون. 11وەک عەناقییەکان، ئەوانیش بە ڕفائییەکان ناسراو بوون، بەڵام مۆئابییەکان هەر بە ئێمییەکان بانگیان دەکردن. 12پێشتر حۆرییەکان لە سێعیر نیشتەجێ بوون، بەڵام نەوەی عیسۆ لەبەردەم خۆیان دەریانپەڕاندن و لەناویانبردن و لە شوێنیان نیشتەجێ بوون، وەک ئەوەی ئیسرائیل کردیان بە خاکی میراتیان کە یەزدان پێیدابوون.)

13یەزدانیش پێی فەرمووم: «ئێستا هەستن و لە دۆڵی زەرەد بپەڕنەوە،» ئێمەش لە دۆڵی زەرەد پەڕینەوە.

14لەو کاتەوە کە قادێش بەرنێعمان بەجێهێشت هەتا لە دۆڵی زەرەد پەڕینەوە سی و هەشت ساڵ بوو، هەتا هیچ لەو نەوەیە لە پیاوانی جەنگ لەناو ئۆردوگاکە نەمان، هەروەک یەزدان سوێندی بۆ خواردن، 15یەزدانیش لە دژیان بوو، بۆ لەناوبردنیان لەناو ئۆردوگاکە هەتا لەناوچوون.

16جا کاتێک هەموو پیاوانی جەنگ لەنێو گەل بە مردن لەناوچوون، 17یەزدان پێی فەرمووم: 18«تۆ ئەمڕۆ تێدەپەڕیت لە عار کە لە سنووری مۆئابە، 19کاتێک لەلای عەمۆنییەکان نزیک کەوتیتەوە هەراسانیان مەکە و هێرشیان مەکە سەر، چونکە هیچت لە خاکی عەمۆنییەکان بە میرات نادەمێ، چونکە بە میرات بە نەوەی لوتم داوە.»

20(ئەویش بە خاکی ڕفائییەکان دادەنرێت، پێشتر ڕفائییەکان تێیدا نیشتەجێ بوون، بەڵام عەمۆنییەکان بە زەمزومییەکان ناویان دەبردن، 21گەلێکی بەهێز و زۆر بوون و وەک عەناقییەکان باڵا بەرز بوون، بەڵام یەزدان لەبەردەم عەمۆنییەکاندا لەناوی بردن، جا دەریانکردن و لە شوێنیان نیشتەجێ بوون. 22یەزدان وەک ئەوەی بۆ نەوەی عیسۆی کرد کە لە سێعیردا نیشتەجێن، کاتێک حۆرییەکانی لە بەرامبەریان تێکشکاند، جا دەریانکردن و هەتا ئەمڕۆ لە شوێنیان نیشتەجێن. 23هەروەها عەڤییەکان کە لە گوندەکان نیشتەجێ بوون هەتا غەزە، کەفتۆرییەکان کە لە کەفتۆرەوە2‏:23 کەفتۆر: واتا دوورگەی کریت، کە ئەمڕۆ بەشێک لە وڵاتی یۆنان.‏ هاتبوون لەناویانبردن و لە شوێنیان نیشتەجێ بوون.)

شکاندنی سیحۆن پاشای حەشبۆن

24«هەستن، کۆچ بکەن و لە دەربەندی ئەرنۆن بپەڕنەوە. بڕوانە، ئەوا سیحۆنی پاشای حەشبۆنی ئەمۆری و خاکەکەیم بە دەستتانەوە داوە، دەستی بەسەردا بگرن و لە دژی ئەو جەنگ بەرپا بکەن. 25ئەمڕۆ دەستپێدەکەم، ترس و سامتان دەخەمە بەرچاوی ئەو گەلانەی لەژێر هەموو ئاسمانن، ئەوانە گوێیان لە هەواڵتان دەبێت لێتان دەترسن و لەبەر ئێوە دەلەرزن.»

26جا نێردراوانم لە چۆڵەوانی قەدێمۆتەوە بۆ لای سیحۆنی پاشای حەشبۆن نارد بە وشەی ئاشتیەوە و گوتم: 27«ڕێمان بدە بە خاکەکەتدا تێپەڕین و تەنها بە ڕێگای سەرەکیدا دەڕۆین، لانادەین نە بەلای ڕاست و نە بەلای چەپدا، 28بە زیو خۆراکمان پێ دەفرۆشیت هەتا بیخۆین و بە زیو ئاومان دەدەیتێ هەتا بیخۆینەوە، تەنها بە پێیەکانمان تێدەپەڕین، 29هەروەک ئەوەی نەوەی عیسۆ کە لە سێعیردا نیشتەجێن و مۆئابییەکان کە لە عاردا نیشتەجێن بۆیان کردووین، هەتا لە ڕووباری ئوردون دەپەڕینەوە بۆ ئەو خاکەی یەزدانی پەروەردگارمان پێی بەخشیوین.» 30بەڵام سیحۆنی پاشای حەشبۆن ڕازی نەبوو ڕێگامان بدات پێیدا بڕۆین، چونکە یەزدانی پەروەردگارتان وای لێکرد کەللەڕەق بێت و دڵی توند کرد تاکو بیداتە دەستتان، هەروەک چۆن ئەمڕۆ بووە.

31یەزدان پێی فەرمووم: «بڕوانە، ئەوا دەستم پێکرد سیحۆن و خاکەکەی بدەمە دەستت، ئێستا دەستپێبکە و دەست بەسەر خاکەکەیدا بگرە.»

32کاتێک سیحۆن و هەموو سوپاکەی لە یەهەچ بۆ جەنگ لە دژمان هاتنە دەرەوە، 33یەزدانی پەروەردگارمان ئەوانی دا بە دەستمان و ئێمەش لێمان دان لەگەڵ کوڕەکانی و هەموو سوپاکەی. 34لەو کاتەدا هەموو شارۆچکەکانیمان گرت و لە هەموو شارۆچکەیەک پیاو و ژن و منداڵمان بە تەواوی قڕکرد2‏:34 لە زمانی عیبری ئەم زاراوەیە دەگەڕێتەوە بۆ شتێک یان کەسێک کە دەبەخشرێت بە یەزدان، زۆر جار بەخشینەکە بە تەواوی لە ناودەبردرێت.‏، نەمانهێشت کەس دەرباز بێت، 35بەڵام ئاژەڵە ماڵییەکانمان بۆ خۆمان تاڵان کرد و دەستکەوتی شارۆچکەکانمان برد. 36لە عەرۆعێرەوە کە لەسەر لێواری دەربەندی ئەرنۆنە و ئەو شارۆچکەیەی لە دۆڵەکەیە هەتا گلعاد، هیچ شارێک نەبوو لەپێشمان بوەستێت، یەزدانی پەروەردگارمان هەمووی دا بە دەستمان، 37بەڵام لە خاکی عەمۆنییەکان نزیک نەکەوتینەوە، هەموو لایەکی دۆڵی یەبۆق و شارۆچکەکانی ناوچە شاخاوییەکە و هەموو ئەوەی یەزدانی پەروەردگارمان فەرمانی پێدا.

Persian Contemporary Bible

تثنيه 2:1‏-37

سالهای آوارگی در بيابان

1‏-2آنگاه طبق دستور خداوند بازگشتيم و از راهی كه به سوی دريای سرخ می‌رود به بيابان رفتيم. سالهای زيادی در اطراف ناحيهٔ كوه سعير سرگردان بوديم. سرانجام خداوند فرمود:

3«به اندازهٔ كافی در اين كوهستان سرگردان بوده‌ايد. حال به سمت شمال برويد. 4به قوم بگو كه ايشان از مرز سرزمينی خواهند گذشت كه به برادرانشان ادومی‌ها تعلق دارد. (ادومی‌ها از نسل عيسو هستند و در سعير زندگی می‌كنند.) آنها از شما خواهند ترسيد، 5ولی شما با ايشان نجنگيد، چون من تمام سرزمين كوهستانی سعير را به عنوان ملک دائمی به ايشان داده‌ام و حتی يک وجب از زمين ايشان را به شما نخواهم داد. 6در آنجا به ازای آب و غذايی كه مصرف می‌كنيد، پول بپردازيد. 7خداوند، خدايتان در تمام چهل سالی كه در اين بيابان بزرگ سرگردان بوده‌ايد با شما بوده و قدم به قدم از شما مراقبت نموده است. او در تمام كارهايتان به شما بركت داده و شما هيچوقت محتاج به چيزی نبوده‌ايد.»

8بنابراين ما از كنار سعير كه برادرانمان در آنجا زندگی می‌كردند گذشتيم و جاده‌ای را كه به سمت جنوب به اِيلَت و عصيون جابر می‌رود قطع نموده، رو به شمال به طرف بيابان موآب كوچ كرديم.

9آنگاه خداوند به ما چنين هشدار داد: «با موآبی‌ها كه از نسل لوط هستند كاری نداشته باشيد و با ايشان وارد جنگ نشويد. من شهر عار را به ايشان داده‌ام و هيچ زمينی را از سرزمين ايشان به شما نخواهم داد.»

10(ايمی‌ها كه قبيلهٔ بسيار بزرگی بودند قبلاً در آن ناحيه سكونت داشتند و مثل غولهای عناقی بلند قد بودند. 11ايمی‌ها و عناقی‌ها غالباً رفائی خوانده می‌شوند، ولی موآبی‌ها ايشان را ايمی می‌خوانند. 12در روزگار پيشين حوری‌ها در سعير سكونت داشتند، ولی ادومی‌ها يعنی اعقاب عيسو آنها را بيرون رانده، جايشان را گرفتند، همانطور كه اسرائيل جای مردم كنعان را كه خداوند سرزمينشان را به اسرائيل بخشيده بود، گرفتند.)

13خداوند فرمود: «اكنون برخيزيد و از رود زارَد بگذريد.» ما چنين كرديم. 14سی و هشت سال پيش، ما قادش را ترک گفته بوديم. همانطور كه خداوند فرموده بود، در اين مدت تمام جنگجويان ما از بين رفتند. 15خداوند بر ضد آنها بود و سرانجام همهٔ آنها را از بين برد. 16پس از اينكه تمام جنگجويان مردند 17خداوند به من فرمود: 18«امروز بايد از شهر عار كه در مرز موآب است بگذريد. 19وقتی به سرزمين عمونی‌ها كه از نسل لوط هستند نزديک شديد با آنها كاری نداشته باشيد و با ايشان وارد جنگ نشويد، زيرا هيچ زمينی را از سرزمينی كه به ايشان بخشيده‌ام، به شما نخواهم داد.»

20(آن ناحيه نيز زمانی محل سكونت رفائی‌ها كه عمونی‌ها ايشان را زَمزُمی می‌خوانند، بود. 21آنها قبيلهٔ بسيار بزرگی بودند و مثل عناقی‌ها قد بلندی داشتند، ولی خداوند ايشان را هنگام ورود عمونی‌ها از بين برد و عمونی‌ها به جای ايشان در آنجا سكونت كردند. 22خداوند به همين نحو به اعقاب عيسو در كوه سعير كمک كرده بود و آنها حوری‌ها را كه قبل از ايشان در آنجا سكونت داشتند از بين برده و تا امروز به جای ايشان ساكن شده‌اند. 23وضع مشابه ديگر، زمانی اتفاق افتاد كه مردم كفتور به قبيلهٔ عِوی‌ها كه تا حدود غزه در دهكده‌های پراكنده‌ای سكونت داشتند حمله نموده، آنها را هلاک كردند و به جای ايشان ساكن شدند.)

24آنگاه خداوند فرمود: «از رود ارنون گذشته، به سرزمين سيحونِ اموری، پادشاه حشبون داخل شويد. من او را و سرزمينش را به شما داده‌ام. با او بجنگيد و سرزمين او را به تصرف خود درآوريد. 25از امروز ترس شما را بر دل مردم سراسر جهان می‌گذارم. آنها آوازهٔ شما را می‌شنوند و به وحشت می‌افتند.»

شكست سيحون پادشاه

(اعداد 21‏:21‏-30)

26سپس از صحرای قديموت سفيرانی با پيشنهاد صلح نزد سيحون، پادشاه حشبون فرستادم. 27پيشنهاد ما اين بود: «اجازه دهيد از سرزمين شما عبور كنيم. از جادهٔ اصلی خارج نخواهيم شد و به طرف مزارع اطراف آن نخواهيم رفت. 28هنگام عبور برای هر لقمه نانی كه بخوريم و هر جرعه آبی كه بنوشيم، پول خواهيم داد. تنها چيزی كه می‌خواهيم، اجازهٔ عبور از سرزمين شماست. 29ادومی‌های ساكن سعير اجازهٔ عبور از سرزمين خود را به ما دادند. موآبی‌ها هم كه پايتختشان در عار است همين كار را كردند. ما از راه اردن به سرزمينی كه خداوند، خدايمان به ما داده است می‌رويم.»

30ولی سيحون پادشاه موافقت نكرد، زيرا خداوند، خدای شما او را سختدل گردانيد تا او را به دست اسرائيل نابود كند، همچنانكه الان شده است.

31آنگاه خداوند به من فرمود: «اكنون به تدريج سرزمين سيحون پادشاه را به شما می‌دهم. پس از اينكه آنجا را تصرف كرديد، اين سرزمين از آن شما خواهد بود.»

32آنگاه سيحون پادشاه به ما اعلان جنگ داد و نيروهايش را در ياهص بسيج كرد. 33‏-34ولی خداوند، خدايمان او را به ما تسليم نمود و ما او را با تمام پسران و افرادش كشتيم و تمامی شهرهايش را به تصرف خود درآورده، همهٔ مردان و زنان و اطفال را از بين برديم. 35به غير از گله‌هايشان، موجود ديگری را زنده نگذاشتيم. اين گله‌ها را هم با غنايمی كه از تسخير شهرها به چنگ آورده بوديم با خود برديم. 36ما از عروعير كه در كنارهٔ درهٔ ارنون است تا جلعاد، همهٔ شهرها را به تصرف خود درآورديم. حتی يک شهر هم در برابر ما قادر به مقاومت نبود، زيرا خداوند، خدايمان تمامی آنها را به ما داده بود. 37ولی ما به سرزمين بنی‌عمون و به رود يبوق و شهرهای كوهستانی يعنی جاهايی كه خداوند، خدايمان قدغن فرموده بود، نزديک نشديم.