فەرمانی بەڕێکەوتن لە حۆرێڤەوە
1ئەمە ئەو وتانەیە کە موسا بە نەوەی ئیسرائیلی گوت، لە بەری ڕۆژهەڵاتی ڕووباری ئوردون، لە دەشتودەر لە عەراڤا1:1 شیوێک بوو لە دەریاچەی جەلیلەوە هەتا دەریای مردوو.، بەرامبەر بە سوف لەنێوان پاران و تۆفەل و لاڤان و حەچێرۆت و دی زاهاڤ. 2(لە حۆرێڤەوە لەسەر ڕێگای کێوی سێعیر بۆ قادێش بەرنێعە گەشتێکی یازدە ڕۆژەیە.)
3لە یەکی مانگی یازدەی ساڵی چلەمین، موسا وەک هەموو ئەوەی یەزدان فەرمانی پێ کردبوو لەگەڵ نەوەی ئیسرائیلدا دوا. 4ئەمە دوای ئەوە بوو کە سیحۆنی پاشای ئەمۆرییەکانی بەزاند کە لە حەشبۆن فەرمانڕەوا بوو، عۆگی پاشای باشانی شکاند کە لە عەشتارۆت فەرمانڕەوا بوو لە ئەدرەعی.
5موسا لە بەری ڕۆژهەڵاتی ڕووباری ئوردون لە خاکی مۆئابدا دەستی بە ڕوونکردنەوەی ئەم فێرکردنە کرد و گوتی:
6یەزدانی پەروەردگارمان لە حۆرێڤ پێی فەرمووین: «ئیتر بەسە! ماوەیەکی زۆرە لەم کێوە دانیشتوون، 7ڕووتان وەربگێڕن و کۆچ بکەن و بڕۆن بۆ ناوچە شاخاوییەکانی ئەمۆرییەکان و دەرودراوسێکانی لە عەراڤا و چیا و زوورگەکانی1:7 زوورگ: لە تەپۆڵکە بەرزترە، هەروەک بەرزاییەکانی زوورگەزراو لە کوردستان. خۆرئاوا و نەقەب و کەناری دەریای خاکی کەنعان و لوبنان هەتا ڕووباری گەورە، واتا ڕووباری فورات. 8بڕوانن ئەوا خاکەکەم لەپێش داناون، بڕۆنە ناوی و دەست بەسەر ئەو خاکەدا بگرن کە یەزدان سوێندی بۆ ئیبراهیم و ئیسحاق و یاقوبی باوباپیرانتان خوارد کە بەوان و نەوەکانی دواتریان بدات.»
دانانی دادوەرەکان
9لەو کاتەدا لەگەڵتاندا دوام و گوتم، «ناتوانم بە تەنها بارتان هەڵبگرم، 10یەزدانی پەروەردگارتان زۆری کردوون و ئەوەتا ئەمڕۆ ئێوە وەک ئەستێرەی ئاسمانن لە زۆریدا. 11با یەزدانی پەروەردگاری باوباپیرانتان هەزار قات زیاترتان بکات و بەرەکەتدارتان بکات، هەروەک بەڵێنی پێدان، 12بەڵام چۆن بە تەنها قورسایی و بارگرانی و ناکۆکییەکانتان هەڵبگرم؟ 13لە هۆزەکانتان پیاوی دانا و تێگەیشتوو و ڕێزدار هەڵبژێرن و لەسەرتان دایاندەنێم.»
14ئێوەش وەڵامتان دامەوە و گوتتان، «ئەوەی گوتت باشە، با بیکەین.»
15جا پیاوە گەورەکانی هۆزەکانی ئێوەم برد، پیاوانی دانا و ڕێزدار، ئەوانم کرد بە سەرۆک بەسەرتانەوە، کاربەدەست بەسەر هەزاران و سەدان و پەنجایان و دەیان و کوێخاکان بۆ هۆزەکانتان. 16لەو کاتەشدا فەرمانم بە دادوەرەکانتان کرد و گوتم: «گوێ لە داوا و سکاڵای گەلەکەتان بگرن و بە ڕاستودروستی دادوەرییان بکەن، جا چ داواکە لەنێوان دوو ئیسرائیلیدا بێت یان لەنێوان ئیسرائیلییەک و نامۆیەکدا بێت. 17لە دادوەریدا لایەنگری مەکەن، وەک یەک گوێ لە گەورە و بچووک بگرن، لە کەس مەترسن، دادوەریکردن هی خودایە و ئەو داوایانەی بۆتان زەحمەت بێت، ئەوا بۆ منی دەهێنن هەتا گوێم لێی بێت.» 18لەو کاتەشدا فەرمانم پێکردن سەبارەت بە هەموو ئەو شتانەی کە دەیکەن.
سیخوڕی خاکەکە
19ئینجا لە حۆرێڤ کۆچمان کرد و ئەو چۆڵەوانییە مەزنە ترسناکەمان گرتەبەر کە لە ڕێگای ناوچە شاخاوییەکانی ئەمۆرییەکان بینیتان، هەروەک یەزدانی پەروەردگارمان فەرمانی پێ کردین و هاتین هەتا قادێش بەرنێعە. 20پێم گوتن: «ئەوا هاتنە ناوچە شاخاوییەکانی ئەمۆرییەکان کە یەزدانی پەروەردگارمان پێمان دەدات. 21بڕوانن! یەزدانی پەروەردگارتان خاکەکەی لەبەردەمتان داناوە، سەربکەون و دەستی بەسەردا بگرن، هەروەک یەزدانی پەروەردگاری باوباپیرانتان پێی فەرموون. مەترسن و ورە بەرمەدەن.»
22جا هەمووتان هاتنە لای من و گوتتان: «با چەند پیاوێک لەپێش خۆمان بنێرین بۆ ئەوەی سیخوڕیەتی خاکەکەمان بۆ بکەن و هەواڵی ئەو ڕێگایەمان بۆ بهێننەوە کە پێیدا دەڕۆین و ئەو شارۆچکانەی بۆی دەچین.»
23ئەو قسەیەم بەلاوە باش بوو، دوازدە پیاوم لێ دەرهێنان، لە هەر هۆزێک پیاوێک. 24جا چوون و سەرکەوتنە سەر ناوچە شاخاوییەکە و هاتنە دۆڵی ئەشکۆل و سیخوڕییان کرد و 25لەگەڵ دەستیان لە بەروبوومی خاکەکەیان بۆ هێناینەوە و هەواڵیان پێ ڕاگەیاندینەوە و گوتیان: «ئەو خاکەی یەزدانی پەروەردگارمان پێمان دەدات، باشە.»
یاخیبوون لە قسەی یەزدان
26بەڵام ئێوە ڕازی نەبوون سەربکەون و لە فەرمانی یەزدانی پەروەردگارتان یاخی بوون و 27لەناو چادرەکانتان کەوتنە بۆڵەبۆڵ و گوتتان: «یەزدان ڕقی لە ئێمەیە لەبەر ئەوە ئێمەی لە خاکی میسر دەرهێنا هەتا بمانداتە دەستی ئەمۆرییەکان و لەناومان ببەن. 28بۆ کوێ سەردەکەوین؟ براکانمان ورەیان ڕووخاندین و گوتیان: ”گەلێکی لە ئێمە مەزنتر و باڵا بەرزترن، شارەکان مەزن و شوورادارن هەتا ئاسمان، هەروەها لەوێ نەوەی عەناقمان1:28 نەوەی عەناق: خەڵکێکی زەبەلاح بوون و لەبەر توانای جەستەییان لە جەنگدا ترسناک بوون. بڕوانە سەرژمێری 13:22. بینی.“»
29منیش پێم گوتن: «مەتۆقن و لێیان مەترسن. 30یەزدانی پەروەردگارتان کە لەپێشتانەوە دەڕوات، ئەو بۆتان دەجەنگێت، بەگوێرەی هەموو ئەوەی لەپێش چاوتان لە میسر بۆی کردن، 31هەروەها لە دەشتودەر کە بینیتان چۆن یەزدانی پەروەردگارتان هەڵیگرتن هەروەک باوک کوڕەکەی هەڵدەگرێت، لە هەموو ئەو ڕێگایەی گرتتانەبەر هەتا هاتنە ئەم شوێنە.»
32لەگەڵ ئەوەشدا بڕواتان بە یەزدانی پەروەردگارتان نەبوو، 33ئەوەی لە ڕێگا لەپێشتانەوە چوو هەتا شوێنێکتان بۆ بدۆزێتەوە بۆ چادرهەڵدانتان، لە شەودا لەناو ئاگردا بۆ ئەوەی ئەو ڕێگایەتان پیشان بدات کە پێیدا دەڕۆن و لە ڕۆژیشدا لەناو هەور.
34جا یەزدان گوێی لە دەنگی قسەکانتان بوو، تووڕە بوو و سوێندی خوارد و فەرمووی: 35«هیچ کەسێک لەم خەڵکە لەم نەوە بەدکارە ئەو خاکە چاکە نابینێت کە سوێندم خوارد بیدەم بە باوباپیرانتان، 36تەنها کالێبی کوڕی یەفونە نەبێت، ئەو دەیبینێت و ئەو خاکە دەدەمە ئەو کە پێی لێناوە و دەیدەمە کوڕەکانیشی، چونکە بە هەموو دڵییەوە بەدوای یەزدان کەوت.»
37بەهۆی ئێوەوە یەزدان لە منیش تووڕە بوو و فەرمووی: «تۆش بۆ ئەوێ ناچیت. 38یەشوعی کوڕی نون کە لەبەردەمت وەستاوە دەچێتە ئەوێ، هانی بدە، چونکە خاکەکە وەک میرات بۆ ئیسرائیل دابەش دەکات، 39بەڵام منداڵەکانتان کە گوتتان دەبنە دیل و کوڕەکانتان ئەوانەی هەتا ئەمڕۆ چاکە و خراپەیان نەزانیوە، ئەوان دەچنە ئەوێ و دەیدەمە ئەوان و ئەوان دەستی بەسەردا دەگرن، 40بەڵام ئێوە ڕووتان وەربگێڕن و کۆچ بکەن بۆ دەشتودەر، لەسەر ڕێگای دەریای سوور1:40 عیبری سوف واتا (زەل). دەشێت مەبەست لە دەریای سوف بێت، ئەو دەریایە بێت کە دەکەوێتە سەرووی باکووری کەنداوی سوێسی ئەمڕۆ، بەڵام لە دەقی یۆنانی پەیمانی نوێ هەر بە دەریای سوور نووسراوە. بڕوانە عیبرانییەکان 11:29..»
41جا وەڵامتان دایەوە و بە منتان گوت: «گوناهمان سەبارەت بە یەزدان کرد، ئێمە دەچین و دەجەنگین هەروەک یەزدانی پەروەردگارمان فەرمانی بە ئێمە کردووە.» بۆیە هەریەکەتان خۆی بە چەک و تفاقی جەنگ بەست، واتانزانی سەرکەوتن بۆ ناوچەی شاخاوییەکە ئاسانە!
42بەڵام یەزدان پێی فەرمووم، «پێیان بڵێ: ”مەڕۆن و مەجەنگن، چونکە من لەگەڵتان نابم، نەوەک لەبەردەم دوژمنتان ببەزن.“»
43جا قسەم لەگەڵ کردن و گوێتان نەگرت، بەڵکو لە فەرمانی یەزدان یاخی بوون و لووت بەرز بوون و بۆ ناوچەی شاخاوییەکە سەرکەوتن. 44جا ئەمۆرییەکانی دانیشتووی ئەو شاخانە پەلاماریان دان و دەریانپەڕاندن، هەروەک پوورە هەنگی کێوی دەیکات و لە سێعیرەوە تێکیان شکاندن هەتا حۆرما. 45ئینجا گەڕانەوە و گریان لەبەردەم یەزدان، بەڵام یەزدان گوێی لە دەنگتان نەگرت و گوێی بۆ شل نەکردن. 46ماوەیەکی درێژ لە قادێش دانیشتن بە قەد ئەو ڕۆژانەی تێیدا مانەوە.
1-5در اين كتاب، سخنرانی موسی خطاب به قوم اسرائيل، زمانی كه آنها در بيابان عربه (واقع در صحرای موآب) در شرق رود اردن بودند، ثبت شده است. شهرهای اين ناحيه عبارت بودند از: سوف، فاران، توفل، لابان، حضيروت و دی ذهب. (فاصلهٔ كوه حوريب تا قادش برنيع از طريق كوه سعير يازده روز است1:1-5 ولی بنیاسرائيل اين فاصله کوتاه را در مدت چهل سال طی کردند. قادش برنيع در مرز جنوبی سرزمين موعود قرار داشت..) اين سخنرانی در روز اول ماه يازدهم سال چهلم بعد از خروج بنیاسرائيل از مصر ايراد شد. در آن زمان، سيحون، پادشاه اموریها كه در حشبون حكومت میكرد شكست خورده بود و عوج، پادشاه سرزمين باشان كه در عشتاروت حكومت میكرد، در اَدَرعی مغلوب شده بود. موسی در اين سخنرانی به شرح قوانين و دستورات خداوند میپردازد:
دستور به ترک حوريب
6وقتی ما در كوه حوريب بوديم خداوند، خدايمان به ما فرمود: «به اندازه كافی در اينجا ماندهايد. 7اكنون برويد و سرزمين كوهستانی اموریها، نواحی درهٔ اردن، دشتها و كوهستانها، صحرای نِگِب و تمامی سرزمين كنعان و لبنان يعنی همهٔ نواحی سواحل مديترانه تا رود فرات را اشغال نماييد. 8تمامی آن را به شما میدهم. داخل شده، آن را تصرف كنيد، چون اين سرزمينی است كه من به نياكان شما ابراهيم و اسحاق و يعقوب و تمامی نسلهای آيندهٔ ايشان وعده دادهام.»
موسی قضات تعيين میكند
(خروج 18:13-27)
9در آن روزها به مردم گفتم: «شما برای من بار سنگينی هستيد و من نمیتوانم به تنهايی اين بار را به دوش بكشم، 10چون خداوند شما را مثل ستارگان زياد كرده است. 11خداوند، خدای نياكانتان، شما را هزار برابر افزايش دهد و طبق وعدهاش شما را بركت دهد. 12ولی من چگونه میتوانم به تنهايی تمامی دعواها و گرفتاريهايتان را حل و فصل نمايم؟ 13بنابراين از هر قبيله چند مرد دانا و مجرب و فهميده انتخاب كنيد و من آنها را به رهبری شما منصوب خواهم كرد.» 14ايشان با اين امر موافقت كردند 15و من افرادی را كه آنها از هر قبيله انتخاب كرده بودند برايشان گماردم تا مسئوليت گروههای هزار، صد، پنجاه و ده نفری را به عهده گرفته، به حل دعواهای آنان بپردازند. 16به آنها دستور دادم كه در همه حال، عدالت را كاملاً رعايت كنند، حتی نسبت به غريبهها. 17به آنها گوشزد كردم: «هنگام داوری از كسی جانبداری نكنيد، بلكه نسبت به بزرگ و كوچک يكسان قضاوت نماييد. از مردم نترسيد، چون شما از طرف خداوند داوری میكنيد. هر مسئلهای كه حل آن برايتان مشكل است نزد من بياوريد تا من آن را فيصله دهم.» 18در همان وقت دستورات ديگری را هم كه قوم میبايست انجام دهند، به ايشان دادم.
بررسی سرزمين كنعان
(اعداد 13:1-33)
19-21آنگاه طبق دستور خداوند، خدايمان كوه حوريب را ترک گفته، از بيابان بزرگ و ترسناک گذشتيم و سرانجام به ميان كوهستانهای اموریها رسيديم. بعد به قادش برنيع رسيديم و من به قوم گفتم: «خداوند، خدايمان اين سرزمين را به ما داده است. برويد و همچنانكه به ما امر فرموده آن را تصرف كنيد. نترسيد و هراس به دلتان راه ندهيد.»
22ولی آنها جواب دادند: «بياييد افرادی به آنجا بفرستيم تا آن سرزمين را بررسی كنند و گزارشی از شهرهای آنجا به ما بدهند تا ما بدانيم از چه راهی میتوانيم به آنجا رخنه كنيم.»
23اين پيشنهاد را پسنديدم و دوازده نفر، يعنی از هر قبيله يک نفر، انتخاب كردم. 24-25آنها از ميان كوهستانها گذشته، به وادی اشكول رسيده، آنجا را بررسی كردند و با نمونههايی از ميوههای آن سرزمين مراجعت نموده، گفتند: «سرزمينی كه خداوند، خدايمان به ما داده است سرزمين حاصلخيزی است.» 26ولی قوم از ورود به آنجا خودداری نموده، عليه دستور خداوند قيام كردند. 27آنها در خيمههايشان غرغر و شكايت كرده، گفتند: «لابد خداوند از ما بيزار است كه ما را از مصر به اينجا آورده تا به دست اموریها كشته شويم. 28كار ما به كجا خواهد كشيد؟ برادران ما كه آن سرزمين را بررسی كردهاند با خبرهايشان ما را ترساندهاند. آنها میگويند كه مردم آن سرزمين بلند قد و قوی هيكل هستند و ديوار شهرهايشان سر به فلک میكشد. آنها غولهايی از بنیعناق نيز در آنجا ديدهاند.»
29ولی من به ايشان گفتم: «نترسيد و هراس به دلتان راه ندهيد. 30-31خداوند، خدای شما هادی شماست و برای شما جنگ خواهد كرد، همانطور كه قبلاً در مصر و در اين بيابان اين كار را برای شما كرد. ديدهايد كه در تمام طول راه از شما مراقبت كرده است همانطور كه يک پدر از بچهاش مواظبت میكند.» 32ولی با اين همه به خداوند اعتماد نكردند، 33هر چند خداوند در طول راه آنها را هدايت مینمود و پيشاپيش آنها حركت میكرد تا مكانی برای بر پا كردن اردويشان پيدا كند، و شبها با ستونی از آتش و روزها با ستونی از ابر آنها را راهنمايی مینمود.
خداوند قوم اسرائيل را تنبيه میكند
(اعداد 14:20-45)
34-35آری، خداوند شكوههايشان را شنيد و بسيار غضبناک شد و قسم خورده، گفت: «حتی يک نفر از تمامی اين نسل شرير زنده نخواهد ماند تا سرزمين حاصلخيزی را كه به پدرانشان وعده داده بودم ببيند 36مگر كاليب پسر يَفُنه. من زمينی را كه او بررسی كرده است به او و به نسلش خواهم داد، زيرا از من اطاعت كامل نمود.»
37خداوند به خاطر آنها بر من نيز خشمناک شد و به من فرمود: «تو به سرزمين موعود داخل نخواهی شد. 38به جای تو، دستيارت يوشع (پسر نون) قوم را هدايت خواهد كرد. او را تشويق كن تا برای به عهده گرفتن رهبری آماده شود.»
39سپس خداوند خطاب به همهٔ ما فرمود: «من سرزمين موعود را به همان اطفالی كه میگفتيد دشمنان، آنها را به اسارت خواهند برد، به ملكيت خواهم داد. 40اما شما اكنون برگرديد و از راهی كه به سوی دريای سرخ میرود به بيابان برويد.»
41آنگاه قوم اسرائيل اعتراف نموده، به من گفتند: «ما گناه كردهايم؛ اما اينک به آن سرزمين میرويم و همانطور كه خداوند، خدايمان به ما امر فرموده است برای تصاحب آن خواهيم جنگيد.» پس اسلحههايشان را به كمر بستند و گمان كردند كه غلبه بر تمامی آن ناحيه آسان خواهد بود.
42ولی خداوند به من گفت: «به ايشان بگو كه اين كار را نكنند، زيرا من با ايشان نخواهم رفت و دشمنانشان آنها را مغلوب خواهند كرد.»
43من به ايشان گفتم، ولی گوش ندادند. آنها مغرور شده، فرمان خداوند را اطاعت نكردند و برای جنگيدن به كوهستان برآمدند. 44ولی اموریهايی كه در آنجا ساكن بودند برای مقابله با آنها بيرون آمده، مثل زنبور ايشان را دنبال كردند و از سعير تا حرمه آنها را كشتند. 45آنگاه قوم اسرائيل بازگشته، در حضور خداوند گريستند، ولی خداوند گوش نداد. 46سپس آنها مدت مديدی در قادش ماندند.