Kurdi Sorani Standard

حەگەی 1:1-15

بانگەواز بۆ بنیادنانەوەی ماڵی یەزدان

1لە یەکی مانگی شەشی ساڵی دووەمی داریوشی پاشا فەرمایشتی یەزدان لە ڕێگەی حەگەی پێغەمبەرەوە بۆ زروبابلی کوڕی شەئەلتیێلی فەرمانڕەوای یەهودا و بۆ یەشوعی کوڕی یەهۆچاداقی سەرۆک کاهین هات و فەرمووی:

2یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت: «ئەم گەلە گوتیان: ”هەتا ئێستا کاتی بنیادنانەوەی ماڵی یەزدان نەهاتووە.“»

3ئینجا فەرمایشتی یەزدان لە ڕێگەی حەگەی پێغەمبەرەوە هات: 4«ئایا دەگونجێ کە لە ماڵە ڕازاوەکەتان دابنیشن، بەڵام ئەم ماڵە وێرانە؟»

5ئێستاش یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت: «لە کردەوەکانتان ڕابمێنن. 6زۆرتان چاند، بەڵام کەم هات. خواردتان، بەڵام تێر نەبوون. خواردتانەوە، بەڵام تینووێتیتان نەشکا. بەرگتان پۆشی، بەڵام گەرم نەبوونەوە. کرێگرتەش کرێ وەردەگرێت، بەڵام دەیخاتە گیرفانێکی دڕاو.»

7یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت: «لە کردەوەکانتان ڕابمێنن. 8سەربکەونە سەر چیا و دار بهێنن و ماڵەکەی من بنیاد بنێن، لێی ڕازی دەبم و شکۆدار دەبم. 9چاوەڕێی زۆرتان کرد، بەڵام کەم هات. ئەوەی ئێوە هێناتانە ماڵەوە، فووم لێی کرد. لەبەر چی؟ لەبەر ماڵەکەم، ئەوەی کە وێرانە، ئێوەش هەریەکە و بە ماڵەکەی خۆیەوە سەرقاڵە. 10لەبەر ئەوە ئاسمان شەونمی ڕاگرت و زەویش بەروبوومی خۆی ڕاگرت. 11من وشکەساڵیم بانگکرد بۆ سەر زەوییەکە و بۆ سەر چیاکان، بۆ دانەوێڵە و شەرابی نوێ و زەیت، بۆ سەر هەرچی خاکەکە بەرهەمی دەهێنێت، بۆ سەر مرۆڤ و ئاژەڵ، بۆ سەر هەموو کارەکانی دەست.» ئەمە فەرمایشتی یەزدانی سوپاسالارە.

12ئینجا زروبابلی کوڕی شەئەلتیێل و یەشوعی کوڕی یەهۆچاداقی سەرۆک کاهین و هەموو پاشماوەی گەل گوێڕایەڵی یەزدانی پەروەردگاریان و پەیامەکەی حەگەی پێغەمبەر بوون کە یەزدانی پەروەردگاریان ناردبووی، گەلیش لەبەردەم یەزدان ترسان.

13ئینجا حەگەی نێردراوی یەزدان پەیامەکەی یەزدانی بە هەموو گەل ڕاگەیاند و گوتی: «یەزدان دەفەرموێت، من لەگەڵتاندام.» 14ئینجا یەزدان ڕۆحی زروبابلی کوڕی شەئەلتیێلی فەرمانڕەوای یەهودای هەژاند لەگەڵ ڕۆحی یەشوعی کوڕی یەهۆچاداقی سەرۆک کاهین و ڕۆحی هەموو پاشماوەی گەل، جا هاتن و کارەکەی ماڵی یەزدانی سوپاسالاری خودای خۆیان ئەنجام دا، 15لە بیست و چواری شەشی ساڵی دووەمی داریوشی پاشا.

Persian Contemporary Bible

حجی 1:1-15

دعوت به بازسازی خانهٔ خدا

1در سال دوم سلطنت داريوش، در روز اول ماه ششم، خداوند پيامی توسط حجی نبی برای زروبابل (پسر شئلتیئيل) حاكم يهودا، و برای يهوشع (پسر يهوصادق) كاهن اعظم، فرستاد.

2خداوند قادر متعال به حجی نبی فرمود: «اين قوم می‌گويند كه اكنون وقت بازسازی خانهٔ خدا نيست.» 3سپس، خداوند اين پيام را توسط حجی نبی برای قوم فرستاد: 4«آيا اين درست است كه شما در خانه‌های نوساخته زندگی كنيد ولی خانهٔ من خراب بماند؟ 5به نتيجهٔ كارهايتان نگاه كنيد: 6بذر زياد می‌كاريد، ولی محصول كم برداشت می‌كنيد؛ می‌خوريد ولی سير نمی‌شويد؛ می‌نوشيد ولی تشنگی‌تان رفع نمی‌گردد؛ لباس می‌پوشيد اما گرم نمی‌شويد؛ مزد می‌گيريد ولی گويی آن را در جيبهای سوراخدار می‌گذاريد.

7«خوب فكر كنيد و ببينيد چه كرده‌ايد و نتيجه‌اش چه بوده است! 8حال به كوه رفته، چوب بياوريد و خانهٔ مرا دوباره بسازيد تا من از آن راضی شوم و در آنجا مردم احترام مرا بجا آورند.

9«انتظار محصول فراوانی داشتيد، اما خيلی كم به دست آورديد؛ و وقتی همان مقدار كم را هم به منزل آورديد، آن را از بين بردم. می‌دانيد چرا؟ چون خانهٔ من خراب مانده و شما فقط به فكر خانه‌های خود هستيد. 10به همين علت است كه آسمان نمی‌بارد و زمين محصول خود را نمی‌دهد. 11من در سرزمين شما خشكسالی پديد آورده‌ام و اين خشكسالی تمام كوهها، مزرعه‌ها، تاكستانها، باغهای زيتون و ساير محصولات و حتی انسان و حيوان و تمام حاصل دسترنج شما را فرا خواهد گرفت.»

12آنگاه زروبابل و يهوشع و تمام كسانی كه از اسارت برگشته بودند از خداوند ترسيدند و پيام حجی نبی را كه خداوند، خدايشان به او داده بود اطاعت كردند.

13سپس خداوند بار ديگر توسط نبی خود حجی به قوم فرمود: «من با شما هستم.» 14‏-15خداوند در زروبابل و يهوشع و تمام قوم علاقه و اشتياق ايجاد كرد تا خانهٔ او را بسازند. پس، در سال دوم سلطنت داريوش در روز بيست و چهارم ماه ششم همه جمع شده، به بازسازی خانهٔ خداوند قادر متعال، خدای خود پرداختند.