گیانلەبەرەکان و شکۆمەندی یەزدان
1لە پێنجی مانگی چواری ساڵی سییەم،1:1 دەشێت ساڵی سییەمی ژیانی حزقیێل بێت. کاتێک من لەسەر نۆکەندی کەڤار لەنێو ڕاپێچکراوەکان بووم، ئاسمان کرایەوە و خودا چەند بینینێکی بۆ ئاشکرا کردم. 2ئەمەش ساڵی پێنجەمی ڕاپێچکردنی یەهۆیاکینی پاشا بوو.1:2 ساڵی پێنجەمی ڕاپێچکردنی یەهۆیاکینی پاشا بەرامبەر بە ساڵنامەی ئێستا دەکاتە ساڵی 593 پێش زایین.
لە پێنجی مانگدا، 3فەرمایشتی یەزدان بۆ حزقیێلی کاهین کوڕی بوزی هات، لە خاکی بابلییەکان لەسەر نۆکەندی کەڤار، لەوێش ڕۆحی یەزدان هاتە سەری.
4جا تەماشام کرد بینیم ڕەشەبایەک لە باکوورەوە هات، هەورێکی گەورە کە ئاگرێکی تێدابوو دەبریسکایەوە و لە دەوروبەری ڕووناکی دەدرەوشایەوە. لە چەقی ناوەڕاستی ئاگرەکەش وەک دیمەنی کانزایەکی ئاگراوی بوو. 5لە هەورەکەشدا شێوەی چوار گیانلەبەر هەبوو، ئەمەش دیمەنیان بوو، لە شێوەدا لە دیمەنی مرۆڤێک دەچوو، 6بەڵام هەریەکە چوار ڕوخسار و چوار باڵی هەبوو. 7قاچەکانیان ڕێکوڕاست بوون و پێیەکانیان وەک پێی گوێرەکە وابوون، وەک بڕۆنزی لووسکراو دەبریقانەوە. 8لە خوار باڵەکانیانەوە لە هەر چوار لاوە دەستی مرۆڤیان هەبوو. هەر چوار گیانلەبەرەکە ڕوخسار و باڵیان هەبوو، 9باڵەکانیشیان هەریەکە و بەوەی تەنیشتیەوە لکابوو. لە کاتی ڕۆیشتندا هەریەکە ڕێک بەرەو پێشەوە دەڕۆیشت و لای نەدەدا.
10ڕوخساری هەر چواریان بەم شێوەیە بوو: لەپێشەوە ڕوخساری مرۆڤ، لەلای ڕاست ڕوخساری شێر، لەلای چەپ ڕوخساری گا، لە پشتەوەش ڕوخساری هەڵۆ، 11ئەمە ڕوخساریان بوو. هەروەها باڵەکانیان بەرەو سەرەوە لێک کرابوونەوە، هەریەکە بە دوو باڵ بە گیانلەبەرەکەی دیکەوە لکابوو، بە دوو باڵەکەی دیکەش لەشی خۆیان دادەپۆشی. 12هەریەکەیان بەرەو پێشەوە دەڕۆیشت، ڕۆحی خودا دەچووە هەر شوێنێک ئەوانیش دەچوون، لە ڕۆیشتنیش لایان نەدەدا. 13هەروەها دیمەنی گیانلەبەرەکان وەک پشکۆی ئاگری داگیرساو یان وەک چەند مەشخەڵێک بوون. ئاگر لەنێوان گیانلەبەرەکاندا هاتوچۆی دەکرد، ئاگرەکەش ڕەوشەن بوو، لە ئاگرەکەوە بروسکە دەردەچوو. 14گیانلەبەرەکانیش وەک بروسکە دەهاتن و دەچوون.
15تەماشای گیانلەبەرەکانم کرد کە هەریەکەیان چوار ڕووی هەبوو، لەلای هەر یەکێکیان چەرخێک هەبوو لەسەر زەوی. 16دیمەن و پێکهاتنی چەرخەکان بەم جۆرە بوون: هەر چواریان یەک شێوەیان هەبوو، وەک زەبەرجەد دەبریسکانەوە، پێکهاتنیشیان وەک ئەوەی چەرخ لەناو چەرخدا بێت. 17کاتێک کە دەڕۆیشتن، بە ئاراستەی هەر چوار لادا دەڕۆیشتن، چەرخەکان لە کاتی ڕۆیشتنی گیانلەبەرەکاندا لایان نەدەدا. 18هەروەها چێوەکانیان بەرز و ترسناک بوون، چێوەکانی هەر چواریان پڕ بوون لە چاو1:18 دەشێت مەبەست لە بەردی گرانبەها بێت، کە لە شێوەی چاودایە. لە هەر چواردەوریاندا.
19کە گیانلەبەرەکان دەڕۆیشتن، چەرخەکان لەتەنیشتیانەوە دەڕۆیشتن. کاتێک گیانلەبەرەکان لەسەر زەوی بەرز دەبوونەوە، چەرخەکانیش لەگەڵیاندا بەرز دەبوونەوە. 20بۆ هەرکوێ ڕۆحی خودا دەڕۆیشت ئەوانیش دەچوون، چەرخەکانیش لەگەڵیاندا بەرز دەبوونەوە، چونکە ڕۆحی گیانلەبەرەکان لە چەرخەکاندا بوو. 21کە گیانلەبەرەکان دەجوڵانەوە، چەرخەکانیش دەجوڵانەوە، کە گیانلەبەرەکان دەوەستان ئەوانیش دەوەستان، کە گیانلەبەرەکان لەسەر زەوی بەرز دەبوونەوە چەرخەکانیش لەگەڵیاندا بەرز دەبوونەوە، چونکە ڕۆحی گیانلەبەرەکان لە چەرخەکاندا بوو.
22لە سەرەوە بەسەر سەری گیانلەبەرەکانەوە شێوەی بۆشاییەک خۆی کێشا بووەوە، وەک دیمەنی بلوور دەبریسکایەوە و ترسناک بوو. 23لەژێر بۆشاییەکە باڵەکانیان بەرەو یەکتر درێژ ببوونەوە، هەروەها هەریەکە دوو باڵی دیکەی هەبوو کە لەشیانی دادەپۆشی. 24کە ڕۆیشتن گوێم لە دەنگی باڵەکانیان بوو وەک دەنگی هاژەی ئاوێکی زۆر بوو، وەک دەنگی خودای هەرە بەتوانا، وەک دەنگی هاتوهاواری سوپا. کاتێک کە ڕاوەستان باڵەکانیان شۆڕ کردەوە.
25کاتێک کە ڕاوەستان و باڵەکانیان شۆڕکردەوە، دەنگێک لە بۆشاییەکەی سەر سەریانەوە هات. 26لەسەر بۆشاییەکەی سەر سەریان، شتێکی وەک تەختێکی پاشایەتی هەبوو، لە دیمەنی یاقووتی شین1:26 یاقووتی شین: دەشێت لاجیوەرد بێت. دەچوو، لە سەرووی هەموویەوە شێوەیەک وەک دیمەنی مرۆڤ لەسەر تەختەکە بوو. 27بینیم لە ناوقەدی بەرەو سەرەوە وەک دیمەنی کانزایەکی ئاگرین لەناوەوە و لە دەوروبەری، لە ناوقەدیشی بەرەو خوارەوە بە چەشنی ئاگر بوو، شەوقی دەدایەوە بۆ دەوروپشتی. 28وەک دیمەنی پەلکەزێڕینە لە هەوردا لە ڕۆژی باران، شەوقەکەش ئاوا بوو بۆ دەوروبەری.
ئەمە دیمەنی شێوەی شکۆمەندی یەزدان بوو. کاتێک بینیم بەسەر ڕوومدا کەوتم و گوێم لە دەنگێک بوو قسەی دەکرد.
1Stalo se pak třidcátého léta, čtvrtého měsíce, dne pátého, když jsem byl mezi zajatými u řeky Chebar, že otevřína byla nebesa, a viděl jsem vidění Boží. 2Pátého dne téhož měsíce, pátého léta zajetí krále Joachina, 3V pravdě stalo se slovo Hospodinovo k Ezechielovi knězi, synu Buzi, v zemi Kaldejské u řeky Chebar, a byla nad ním ruka Hospodinova. 4I viděl jsem, a aj, vítr tuhý přicházel od půlnoci, a oblak veliký, a oheň plápolající, a okolo něho byl blesk, a z prostředku jeho jako nějaká velmi prudká světlost, z prostředku toho ohně. 5Z prostředku jeho také ukázalo se podobenství čtyř zvířat, jejichž takový byl způsob: Podobenství člověka měli. 6A po čtyřech tvářích jedno každé, a po čtyřech křídlích jedno každé mělo. 7Jejichž nohy nohy přímé, ale zpodek noh jejich jako zpodek nohy telecí, a blyštěly se podobně jako ocel pulerovaná. 8Ruce pak lidské pod křídly jejich, po čtyřech stranách jejich, a tváři jejich i křídla jejich na čtyřech těch stranách. 9Spojena byla křídla jejich jednoho s druhým. Neobracela se, když šla; jedno každé přímo na svou stranu šlo. 10Podobenství pak tváří jejich s předu tvář lidská, a tvář lvová po pravé straně každého z nich; tvář pak volovou po levé straně všech čtvero, též tvář orličí s zadu mělo všech čtvero z nich. 11A tváři jejich i křídla jejich pozdvižena byla zhůru. Každé zvíře dvě křídla pojilo s křídly dvěma druhého, dvěma pak přikrývala těla svá. 12A každé přímo na svou stranu šlo. Kamkoli ukazoval duch, aby šla, tam šla, neuchylovala se, když chodila. 13Podobnost také těch zvířat na pohledění byla jako uhlí řeřavého, na pohledění jako pochodně. Kterýžto oheň ustavičně chodil mezi zvířaty, a ten oheň měl blesk, a z téhož ohně vycházelo blýskání. 14Také ta zvířata běhala, a navracovala se jako prudké blýskání. 15A když jsem hleděl na ta zvířata, a aj, kolo jedno bylo na zemi při zvířatech u čtyř tváří jednoho každého z nich. 16Na pohledění byla kola, a udělání jich jako barva tarsis, a podobnost jednostejnou měla všecka ta kola, a byla na pohledění i udělání jejich, jako by bylo kolo u prostřed kola. 17Na čtyři strany své jíti majíce, chodila, a neuchylovala se, když šla. 18A loukoti své, i vysokost měla, že hrůza z nich šla, a šínové jejich vůkol všech čtyř kol plní byli očí. 19Když pak chodila zvířata, chodila kola podlé nich, a když se vznášela zvířata vzhůru od země, vznášela se i kola. 20Kdekoli chtěl Duch, aby šla, tam šla; kde Duch chtěl jíti, i kola vznášela se naproti nim, nebo duch zvířat byl v kolách. 21Když ona šla, šla, a když ona stála, stála, a když se vznášela od země, vznášela se také kola s nimi, nebo duch zvířat byl v kolách. 22Podobenství pak oblohy bylo nad hlavami zvířat jako podobenství křištálu roztaženého nad hlavami jejich svrchu. 23A pod oblohou křídla jejich pozdvižená byla, jedno připojené k druhému. Každé mělo dvě, jimiž se přikrývalo, každé, pravím, mělo dvě, jimiž přikrývalo tělo své. 24I slyšel jsem zvuk křídel jejich jako zvuk vod mnohých, jako zvuk Všemohoucího, když chodila, zvuk hluku jako zvuk vojska. Když pak stála, spustila křídla svá. 25Byl také zvuk svrchu nad oblohou, kteráž byla nad hlavou jejich, když stála a spustila křídla svá. 26Svrchu pak na obloze, kteráž byla nad hlavou jejich, bylo podobenství trůnu, na pohledění jako kámen zafirový, a nad podobenstvím trůnu na něm svrchu, na pohledění jako tvárnost člověka. 27I viděl jsem na pohledění jako velmi prudkou světlost, a u vnitřku jejím vůkol na pohledění jako oheň, od bedr jeho vzhůru; od bedr pak jeho dolů viděl jsem na pohledění jako oheň, a blesk vůkol něho. 28Na pohledění jako duha, kteráž bývá na oblace v čas deště, takový na pohledění byl blesk vůkol. To bylo vidění podobenství slávy Hospodinovy. Kteréžto viděv, padl jsem na tvář svou, a slyšel jsem hlas mluvícího.