1لە پۆڵسەوە کە بە خواستی خودا نێردراوی عیسای مەسیحە،
بۆ گەلی پیرۆزی خودا لە شاری ئەفەسۆس، بۆ ئەوانەی کە بە یەکبوون لەگەڵ عیسای مەسیحدا دڵسۆزن:
2با نیعمەت1:2 نیعمەت بەخشینێکی خودایە بە مرۆڤ بەبێ شایستەبوونی پێی دەبەخشێت. و ئاشتی لە خودای باوکمان و عیسای مەسیحی خاوەن شکۆوە لەگەڵتان بێت.
بەرەکەتی ڕۆحی لە ڕێگەی یەکبوون لەگەڵ مەسیح
3ستایش بۆ خودا، باوکی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمان، کە ئێمەی بە یەکبوون لەگەڵ مەسیحدا1:3 بە یەکبوون لەگەڵ مەسیحدا لە زمانی یۆنانیدا (لە مەسیحدا) بەکارهاتووە. هەروەها بڕوانە ئایەتی 4، 6، 7، 9، 11، 13. بە هەموو بەرەکەتێکی ڕۆحی لە شوێنەکانی ئاسماندا1:3 شوێنەکانی ئاسمان: مەبەست لەو شوێنەیە کە خودا سەبارەت بە ژیانی ڕۆحیمان بڕیار دەدات. بڕوانە 1:20، 2:6، 3:10، 6:12. بەرەکەتدار کردووە، 4وەک پێش دامەزراندنی جیهان بە یەکبوونمان لەگەڵ مەسیحدا هەڵیبژاردین، تاکو لەبەردەمی پیرۆز و بێ کەموکوڕی بین. 5پێشتر بە خۆشەویستی ئێمەی دیاری کرد، تاکو لە ڕێگەی عیسای مەسیحەوە بەگوێرەی خواستی خۆشحاڵانەی، وەکو منداڵی خۆی لە خۆیمان بگرێتەوە1:5 لێرەدا زاراوەیەکی یاسایی لە دەقی یۆنانی هاتووە کە لەو سەردەمدا بەپێی دابونەریتی ڕۆمانییەکان مەبەست لە بەخشینی تەواوی مافی میراتگری نێرینە بووە.، 6ئەمەش دەبێتە مایەی ستایشکردنی نیعمەتە شکۆدارەکەی کە بە یەکبوون لەگەڵ مەسیحی خۆشەویستیەوە بەخۆڕایی پێیداوین. 7ئێمە بە یەکبوون لەگەڵ مەسیحدا و بەهۆی خوێنی ئەوەوە کڕدراینەوە، واتا لێخۆشبوونی گوناهمان وەرگرت، بەگوێرەی دەوڵەمەندی نیعمەتەکەی، 8ئەوەی بەوپەڕی دانایی و تێگەیشتنەوە بەسەرمانی داباراند. 9نهێنی خواستی خۆی پێ ناساندین، بەگوێرەی خۆشحاڵی خۆی کە لە ڕێگەی مەسیحەوە مەبەستی بوو، 10بۆ بەجێگەیاندنی لە تەواوی زەمانەدا، تاکو هەموو شتێک لە زەوی و ئاسمان لەژێر دەسەڵاتی مەسیحدا و لە ڕێگەی ئەوەوە یەک بخات.
11خودا پێشوەخت بە یەکبوون لەگەڵ مەسیحدا ئێمەی هەڵبژارد تاکو بەگوێرەی پلانەکەی بۆ ئەو بین. خودا هەموو شتێک بەگوێرەی مەبەست و ویستی خۆی بەڕێوە دەبات، 12بۆ ئەوەی ئێمە کە یەکەمین بووین هیوای خۆمان بە مەسیحەوە گرێ بدەین، ببینە مایەی ستایشکردن بۆ شکۆی مەسیح. 13هەروەها ئێوە، کاتێک گوێتان لە پەیامی ڕاستی گرت کە مزگێنیی ڕزگاریتانە، خودا ئێوەی لەگەڵ مەسیحدا کرد بە یەک، چونکە کاتێک باوەڕتان هێنا ڕۆحی پیرۆزی بەڵێندراو وەک مۆرێک دەستنیشانی کردن. 14ڕۆحی پیرۆزیش پێشەکی دەستەبەری میراتەکەمانە، بۆ کڕینەوەی گەلی تایبەتی خودا، بۆ ستایشکردنی شکۆیەکەی.
نوێژ بۆ ڕۆحی دانایی
15لەبەر ئەم هۆیە کاتێک منیش باوەڕی ئێوەم بیست بە عیسای خاوەن شکۆ و خۆشەویستیتان بۆ هەموو گەلی پیرۆزی خودا، 16بێ وەستان لە پێناوتاندا سوپاسی خودا دەکەم، لە نوێژەکانمدا یادتان دەکەم. 17داوا دەکەم لە باوکی شکۆدار، کە خودای عیسای مەسیحی پەروەردگارمانە، ڕۆحی دانایی و ئاشکراکردنتان بداتێ هەتا بتوانن بە شێوەیەکی دروست بیناسن. 18نزا دەکەم بیروهۆشتان ڕووناک بێتەوە تاکو بزانن چییە ئەو هیوایەی ئێوەی بۆ بانگ کراون، هەروەها لە شکۆ و دەوڵەمەندیی میراتەکەی بۆ خوشک و برا پیرۆزەکان تێبگەن، 19هەروەها گەورەیی بێ سنووری هێزەکەشی بۆ ئێمە کە باوەڕدارین. ئەم هێزە هەمان ئەو توانا مەزنەیە 20کە خودا بەکاریهێنا ئەو کاتەی کە مەسیحی لەنێو مردووان هەستاندەوە و لە دەستەڕاستی خۆی لە شوێنەکانی ئاسماندا داینا، 21لە سەرووی هەموو فەرمانڕەوا و حوکومڕان و هێز و دەسەڵاتێک و هەموو ئەوانەی ناویان هەیە، نەک تەنها لەم دنیایە، بەڵکو لەو دنیاش. 22خودا هەموو شتێکی خستە ژێر پێیەکانی، لە سەرووی هەموو شتێکدا کردییە سەر بۆ کڵێسا، 23کە جەستەی مەسیحە، واتا پڕیی ئەو بە هەموو شێوەیەک هەموو گەردوون پڕ دەکات.
Pavlovi pozdravi
1Dragi sveti u Efezu, uvijek odani Isusu Kristu, ovo vam piše Pavao, kojega je Bog izabrao za apostola Isusa Krista.
2Neka vam je milost i mir od našega Boga Oca i Gospodina Isusa Krista.
Duhovni blagoslovi
3Slava neka je Bogu, Ocu našega Gospodina Isusa Krista, jer nas je, zato što pripadamo Kristu, blagoslovio svakim duhovnim blagoslovom u nebesima. 4Bog nas je, još prije nego što je stvorio svijet, izabrao da u Kristu budemo sveti i neporočni u njegovim očima. U ljubavi 5je njegov nepromjenjivi naum oduvijek bio da nas posvoji u vlastitu obitelj kroz Isusa Krista. Rado je to učinio.
6Slavimo zato Boga za milost koju nam je iskazao, da pripadamo njegovu ljubljenom Sinu 7u kojemu imamo otkupljenje njegovom krvlju i oproštenje grijeha po njegovoj izobilnoj milosti. 8S milošću nam je obilno udijelio mudrost i razumijevanje.
9Bog nam je otkrio tajni naum s Kristom, koji je odavno dobrohotno smislio. 10Nakanio je sve—na nebesima i na zemlji—podložiti Kristu kad se za to napuni vrijeme. 11U njemu smo i mi postali baštinicima, predodređeni prema nakani onoga koji sve čini u skladu sa svojom voljom. 12Božja je nakana bila da mi, koji smo se prvi pouzdali u Krista, proslavljamo svojega slavnog Boga. 13I vi ste čuli istinu, Radosnu vijest, da vas Bog spašava. A kad ste povjerovali u Krista, Bog vam je dao Svetoga Duha i tako vas zapečatio da ste njegovi. 14Duh je Božje jamstvo da će nam dati sve što je obećao te da nas je otkupio sebi na slavu.
Pavlova molitva za duhovnu mudrost
15Zato i ja, otkako sam čuo za vašu snažnu vjeru u Gospodina Isusa i ljubav koju iskazujete prema svetima posvuda, 16ne prestajem zahvaljivati Bogu za vas. Stalno se molim za vas 17iskajući od Boga, slavnoga Oca našega Gospodina Isusa Krista, da vam udijeli Duha mudrosti i razumijevanja kako bi ga što bolje spoznali. 18Molim Boga da vam srca obasja svjetlošću da možete razumjeti kakvo je bogato i slavno naslijeđe dao svojem narodu. 19Molim se da razumijete nevjerojatnu silinu njegove moći za nas koji vjerujemo. Jednako je djelotvorna i silna 20kao i sila koja je uskrisila Krista i posjela ga na počasno mjesto, Bogu zdesna na nebesima— 21iznad svakoga poglavarstva, vlasti, moći i gospodstva ne samo u ovome svijetu nego i u svijetu koji će doći. 22Bog je sve podložio Kristovoj vlasti, a njega je—iznad svih—postavio za poglavara Crkve, 23koja je njegovo Tijelo, punina Onoga koji ispunja sve u svima.