ئاشکراکردن 3 – KSS & CCB

Kurdi Sorani Standard

ئاشکراکردن 3:1-22

نامەیەک بۆ کڵێسای ساردس

1هەروەها بۆ فریشتەی کڵێساکەی ساردس بنووسە:

ئەوەی حەوت ڕۆحی خودا و حەوت ئەستێرەکەی هەیە دەفەرموێ:

«ئاگام لە کردارەکانتە، تۆ بە ناو زیندوویت، بەڵام مردوویت. 2ئێشک بگرە! ئەوەی ماوە و خەریکە بمرێت بەهێزی بکە، چونکە لەبەردەم خودام کارەکانتم بە ناتەواوی بینی. 3ئیتر ئەو شتەی کە فێری بوویت و بیستت بەبیر خۆتی بهێنەرەوە و بە باشی پێیەوە پابەند بە و تۆبە بکە. بەڵام ئەگەر ئێشک نەگریت ئەوا وەک دزێک دێم و نازانی لە چ کاتێکدا دێمە سەرت.

4«کەچی خەڵکێکی کەمت لە ساردسدا هەیە بەرگەکانیان گڵاو نەکردووە. ئەوان بە بەرگی سپییەوە لەگەڵ من ڕێ دەکەن، چونکە شایانی ئەوەن. 5ئەوەی سەربکەوێت، ئاوا بەرگی سپی دەپۆشێت و ناوی لە پەڕتووکی ژیاندا ناسڕمەوە و لەبەردەم باوکم و لەبەردەم فریشتەکانی دان بە ناوەکەیدا دەنێم. 6ئەوەی گوێی هەیە، با ببیستێت ڕۆحی پیرۆز چی بە کڵێساکان دەفەرموێ.»

نامەیەک بۆ کڵێسای فیلادەلفیا

7هەروەها بۆ فریشتەی کڵێساکەی فیلادەلفیا بنووسە:

ئەوەی پیرۆز و ڕاستە، کلیلەکەی داودی لە دەستە، ئەوەی دەیکاتەوە و کەس دایناخات، دایدەخات و کەس نایکاتەوە، دەفەرموێ:

8«ئاگام لە کردارەکانتە. ئەوەتا دەرگایەکی کراوەم لەبەردەمت داناوە و کەس ناتوانێت دایبخات. دەزانم هێزێکی کەمت هەیە، بەڵام وشەی من دەپارێزیت، نکۆڵیت لە ناوی من نەکرد. 9ئەوەتا ئاوا لەوانەی کەنیشتی شەیتان دەکەم، ئەوانەی دەڵێن جولەکەین و جولەکەش نین، بەڵکو درۆ دەکەن، وایان لێ دەکەم بێن و لەبەردەم پێیەکانتدا کڕنۆش ببەن و بزانن تۆم خۆشویستووە. 10لەبەر ئەوەی بەگوێرەی ڕاسپاردەکەم دانت بەخۆتداگرت، منیش لە کاتی تاقیکردنەوەدا دەتپارێزم کە بەسەر هەموو جیهاندا دێت بۆ ئەوەی دانیشتووانی جیهان تاقی بکرێنەوە.

11«زوو دێم. دەست بگرە بەوەی هەتە، تاکو کەس تاجەکەت لێ نەستێنێت. 12ئەوەی سەربکەوێت، دەیکەمە کۆڵەکەیەک لەناو پەرستگای خودام و هەرگیز لێی دەرناچێت. ناوی خودای خۆم و ناوی شاری خودای خۆمی لەسەر دەنووسم، ئۆرشەلیمی نوێ، ئەوەی لەلایەن خودای خۆم لە ئاسمانەوە دێتە خوارەوە، هەروەها ناوی نوێی خۆمی لەسەر دەنووسم. 13ئەوەی گوێی هەیە، با ببیستێت ڕۆحی پیرۆز چی بە کڵێساکان دەفەرموێ.»

نامەیەک بۆ کڵێسای لاودیکییا

14بۆ فریشتەی کڵێساکەی لاودیکییا بنووسە:

ئەمە پەیامی ئەوەیە کە بە «ئامین»3‏:14 ناوێکی تایبەتە بۆ مەسیح.‏ ناو دەبردرێت، کە شایەتیدەری دڵسۆز و ڕاستگۆیە و سەرچاوەی بەدیهێنراوەکانی خودایە:

15«ئاگام لە کردارەکانتە، تۆ نە سارد و نە گەرمیت. خۆزگە سارد یان گەرم بووای، 16بەڵام لەبەر ئەوەی شلەتێنیت، نە ساردیت و نە گەرمیت، بەتەمام لە دەممەوە بتتفێنمەوە. 17تۆ دەڵێی: ”دەوڵەمەندم و زەنگین بوومە، پێویستیم بە هیچ نییە.“ بەڵام بێئاگای لەوەی کە بەدبەخت و نەگبەت و هەژار و کوێر و ڕووتیت. 18ئامۆژگاریت دەکەم زێڕی بە ئاگر پوختەکراوم لێ بکڕیت تاکو دەوڵەمەند بیت، جلی سپیش تاکو لەبەری بکەیت بۆ ئەوەی شەرمەزاری ڕووتیت دەرنەکەوێت، هەروەها کلیش بۆ ئەوەی لە چاوتی بدەیت هەتا ببینیت.

19«ئەوانەی خۆشم بوێن سەرزەنشتیان دەکەم و تەمبێیان دەکەم. بۆیە دڵگەرم بە و تۆبە بکە. 20ئەوەتا لە بەردەرگا وەستاوم و لە دەرگا دەدەم. ئەگەر یەکێک گوێی لە دەنگم بوو و دەرگاکەی کردەوە، لێی دێمە ژوورەوە و نانی لەگەڵ دەخۆم، ئەویش لەگەڵ من.

21«ئەوەی سەربکەوێت، لەگەڵ خۆم لەسەر تەختەکەم دایدەنیشێنم، وەک چۆن منیش سەرکەوتنم بەدەستهێنا و لەگەڵ باوکم لەسەر تەختەکەی دانیشتم. 22ئەوەی گوێی هەیە، با ببیستێت ڕۆحی پیرۆز چی بە کڵێساکان دەفەرموێ.»

Chinese Contemporary Bible 2022 (Simplified)

启示录 3:1-22

给撒狄教会的信

1“你要写信告诉撒狄教会的天使,有上帝的七灵又有七颗星的主说,‘我知道你的行为,你名义上活着,实际上是死的。 2你要警醒!把所剩无几、奄奄一息的生命振作起来,因为我发现你的行为在我的上帝面前不纯全。 3因此,要回想你以前所领受、所听见的教导,遵守这些教导,并且悔改。你若不警醒,我必在你意想不到的时候,像贼一样突然临到。 4不过在撒狄,你还有几个人未曾玷污自己的衣服,他们要穿白衣与我同行,因为他们配得这样。 5得胜者必同样穿上白衣,我绝不会从生命册上抹去他的名字,我必在我父和众天使面前承认他的名。

6“‘圣灵对各教会所说的话,凡有耳朵的都应当听。’

给非拉铁非教会的信

7“你要写信告诉非拉铁非教会的天使,那位圣洁、真实、拿着大卫的钥匙、开了门无人能关、关了门无人能开的主说, 8‘我知道你的行为。你力量微小,却遵守了我的教导,没有否认我的名。看啊!我在你面前开了一扇无人能关的门。 9看啊!那些撒旦的会众自称是犹太人,其实他们不是,而是说谎的,我要使他们在你面前俯伏下拜,并知道你是我所爱的。 10因为你遵守我有关坚忍的教导,所以当将来的试炼临到普天下的人时,我必使你免受磨难。 11我很快就要来了!你要持守所拥有的,免得有人夺去你的冠冕。 12我要使得胜者在我上帝的殿中作栋梁,永不离开。我要将我上帝的名和我上帝圣城的名,就是从天上我上帝那里降下来的新耶路撒冷和我自己的新名,都写在他上面。

13“‘圣灵对各教会所说的话,凡有耳朵的都应当听。’

给老底嘉教会的信

14“你要写信告诉老底嘉教会的天使,那位真实3:14 “真实”希腊文是“阿们”。、诚信、无伪的见证人,就是上帝所造万物的元首说, 15‘我知道你的行为,你不冷也不热。我情愿你或冷或热! 16你却像温水一样不冷不热,我必将你从我口中吐出去! 17你说,我很富有,已经发了财,什么都不缺。你却不知道自己困苦、可怜、贫穷、瞎眼、赤身露体。 18我劝你向我买精炼的金子,使你真正富有。你还要向我买白衣穿在身上,好遮盖你赤身露体的羞辱。你还要向我买眼药抹眼睛,使你能看见。 19凡我所爱的,我都会责备、管教。因此,你要热心起来,也要悔改。 20看啊!我站在门外敲门,若有谁闻声开门,我必进去,我与他,他与我,一同坐席。 21我必让得胜者与我一同坐在我的宝座上,正如我得胜后与我父一同坐在祂的宝座上一样。

22“‘圣灵对各教会所说的话,凡有耳朵的都应当听。’”