ڕووباری ژیان
1پاشان فریشتەکە ڕووباری ئاوی ژیانی پیشاندام، پڕشنگدار وەک کریستاڵ، لە تەختی خودا و بەرخەکە و 2بە ناوەڕاستی شەقامی شارەکەدا دەڕوات. لە هەردوو ڕۆخی ڕووبارەکەدا درەختی ژیان ڕوابوو کە دوازدە جار بەرهەم دەدات، هەر مانگە و بەرهەمێک. گەڵای درەختەکەش بۆ چاکبوونەوەی نەتەوەکانە. 3ئیتر هیچ نەفرەتێک نامێنێت. تەختی خودا و بەرخەکەش لەناو شارەکەدا دەبن، بەندەکانی خزمەتی دەکەن و 4ڕووی دەبینن و ناوی لەسەر نێوچەوانیانە. 5لەوێ شەو دانایەت و پێویستییان بە چرا و ڕووناکی خۆر نابێت، چونکە یەزدانی پەروەردگار بەسەریاندا دەدرەوشێتەوە و بۆ هەتاهەتایە فەرمانڕەوایەتی دەکەن.
6پاشان پێی فەرمووم: «ئەم وشانە ڕاست و جێی متمانەن. خودای پەروەردگاری ڕۆحی پێغەمبەران، فریشتەکەی خۆی نارد تاکو ئەو شتانە پیشانی بەندەکانی خۆی بدات کە دەبێت زوو ڕووبدەن.»
من بە پەلە دێم
7«ئەوەتا بە پەلە دێم! خۆزگە دەخوازرێت بەوەی پێشبینییەکانی ئەم پەڕتووکە وشە بە وشە پەیڕەو دەکات.»
8من یۆحەنام، ئەوەی کە ئەم شتانەم بینی و بیستم. کاتێک بینیم و بیستم، کەوتم بۆ ئەوەی لەبەرپێی ئەو فریشتەیە کڕنۆش ببەم کە ئەم شتانەی پیشاندەدام. 9جا پێی گوتم: «وا مەکە! منیش وەک تۆ بەندەی هاوکارتم، لەگەڵ خوشک و برا پێغەمبەرەکانت و ئەوانەی پەیامی ئەم پەڕتووکە پەیڕەو دەکەن. کڕنۆش بۆ خودا ببە!»
10هەروەها پێی گوتم: «پەیامی پێشبینییەکانی ئەم پەڕتووکە مەشارەوە، چونکە کاتەکە نزیکە. 11ئەوەی ستەمکارە با هەر ستەم بکات، ئەوەی گڵاوە با هەر گڵاو بێت، ئەوەی ڕاستودروستە با هەر کاری ڕاستودروست بکات، ئەوەی پیرۆزیشە با هەر پیرۆز بێت.
بەشی کۆتایی: بانگهێشت و ئاگاداری
12«ئەوەتا بە پەلە دێم! پاداشتی خۆم پێیە، تاکو پاداشتی هەرکەسێک بەگوێرەی کارەکەی بدەمەوە. 13من ئەلف و یێم، یەکەمین و دواهەمینم، سەرەتا و کۆتاییم.
14«خۆزگە دەخوازرێت بەوانەی جلەکانیان دەشۆن، تاکو مافیان لە درەختی ژیان هەبێت و لە دەرگاکانەوە بچنە ناو شارەکە. 15سەگەکان و جادووگەران و داوێنپیسان و بکوژان و بتپەرستان و هەموو درۆزن و ئەوانەی حەز لە درۆ دەکەن لە دەرەوە دەبن.
16«من عیسام، فریشتەکەمم نارد تاکو بەم شتانە شایەتی بۆ کڵێساکان بدەم. من لە ڕەگ و نەوەی داودم، ئەستێرەی بەیانی پڕشنگدار.»
17ڕۆحی پیرۆز و بووک دەفەرموون: «وەرە!» ئەوەی گوێی لێیە با بڵێت: «وەرە!» ئەوەی تینوویەتی با بێت، ئەوەی دەیەوێت با بەخۆڕایی ئاوی ژیان ببات.
18من هەموو ئەوانە ئاگادار دەکەمەوە کە گوێیان لە وشەکانی پێشبینیی ئەم پەڕتووکە دەبێت، هەرکەسێک وشەیەک بۆ ئەم پێشبینییانە زیاد بکات ئەوا خودا ئەو دەردانەی لەسەر زیاد دەکات کە لەم پەڕتووکەدا نووسراون. 19ئەگەر کەسێکیش وشەیەکی پێشبینییەکانی ئەم پەڕتووکە بسڕێتەوە، خودا لە درەختی ژیان و لە شارە پیرۆزەکە بێبەشی دەکات، ئەوەی لەم پەڕتووکەدا نووسراوە.
20شایەتی ئەمانە دەفەرموێ: «بەڵێ، بە پەلە دێم.»
ئامین! وەرە، عیسای خاوەن شکۆ.
21با نیعمەتی عیسای خاوەن شکۆ لەگەڵ هەمووتان بێت. ئامین.
1آنگاه رودخانهٔ آب حيات را به من نشان داد كه مثل بلور، صاف و زلال بود. رودخانه از تخت خدا و «برّه» جاری میشد، 2و از وسط جادهٔ اصلی میگذشت. دو طرف رودخانه، درختان حيات قرار داشت كه سالی دوازده بار ميوه میدادند يعنی هر ماه يک نوع ميوهٔ تازه. برگهايش نيز شفابخش بود و برای درمان قومها به کار میرفت.
3در شهر چيزی بدی يافت نخواهد شد، چون تخت خدا و «برّه» در آنجاست. خدمتگزاران خدا، او را پرستش خواهند كرد، 4و رويش را خواهند ديد و نامش روی پيشانیشان نوشته خواهد بود. 5در آنجا ديگر شب نخواهد بود. احتياجی هم به چراغ و خورشيد نخواهد بود، چون خداوند بزرگ نور ايشان خواهد بود و ايشان تا ابد سلطنت خواهند كرد.
6آنگاه فرشته به من گفت: «اين سخنان راست و قابل اعتماد است. و خدايی كه وقايع آينده را از قبل به انبيا خود اطلاع میدهد، فرشتهٔ خود را فرستاده است تا آنچه را كه بزودی روی خواهد داد به شما اطلاع دهد.»
عيسی بزودی میآيد
7عيسی مسيح میفرمايد: «گوش كنيد! من بزودی میآيم. خوشا به حال كسانی كه آنچه را كه در اين كتاب پيشگويی شده، باور میكنند.»
8من، يوحنا، تمام اين چيزها را ديدم و شنيدم و زانو زدم تا فرشتهای را كه آنها را به من نشان داده بود، پرستش كنم. 9ولی او بار ديگر به من گفت: «نه، اين كار را نكن. من نيز مانند تو و برادرانت يعنی انبيا خدا، و تمام كسانی كه به حقايق اين كتاب اعتماد دارند، از خدمتگزاران عيسی میباشم. پس فقط خدا را پرستش كن.»
10سپس به من دستور داده، گفت: «پيشگويیهای اين كتاب را در دسترس همه بگذار، چون بزودی به وقوع خواهند پيوست. 11وقتی آن زمان فرا رسد، بدكاران باز هم به كارهای بد خود ادامه خواهند داد و فاسدان باز هم فاسدتر خواهند شد، ولی نیکان، نیکتر و پاكان، پاکتر میگردند.»
12عيسی مسيح میفرمايد: «چشم به راه باشيد، من به زودی میآيم و برای هر كس مطابق اعمالش پاداشی با خود خواهم آورد. 13من الف و يا، آغاز و پايان، اول و آخر هستم. 14خوشا به حال كسانی كه لباسهایشان را دائماً میشويند. آنها اجازهٔ ورود به شهر و خوردن ميوهٔ درخت حيات را خواهند داشت. 15اما فاسدان، جادوگران، زناكاران، قاتلان، بتپرستان، دروغگويان و متقلبان، به شهر راه نخواهند يافت.
16«من، عيسی، فرشتهٔ خود را نزد شما فرستادم تا همه چيز را با كليساها در ميان بگذارم. من از اصل و نسب داوود هستم. من ستارهٔ درخشندهٔ صبح میباشم.»
17روح و عروس میگويند: «بيا!» هر کس اين را میشنود، بگويد: «بيا!» هر كه تشنه است بيايد، و هر کس مايل است بيايد، و از آب حيات به رايگان بنوشد.
18به كسی كه پيشگويیهای اين كتاب را میشنود با صراحت میگويم كه اگر به نوشتههای اين كتاب چيزی اضافه كند، خدا بلاهای اين كتاب را بر سرش خواهد آورد. 19و اگر از اين پيشگويیها مطلبی كم كند، خداوند او را از درخت حيات و شهر مقدس كه آن را شرح دادم، بینصيب خواهد ساخت. 20كسی كه اين چيزها را گفته است، میفرمايد: «بله، من بزودی میآيم!»
«آمين! ای عيسای خداوند، بيا!»
21فيض خداوند ما عيسی مسيح بر همهٔ شما باد! آمين!