دەستگیرکردنی شەیتان
1فریشتەیەکم بینی لە ئاسمانەوە دەهاتە خوارەوە و کلیلی بیری بێ بنی پێبوو، زنجیرێکی گەورەشی بەدەستەوە بوو. 2ئەژدیهاکەی دەستگیر کرد، مارە دێرینەکە کە ئیبلیس و شەیتانە، هەزار ساڵ بەستییەوە. 3فڕێیدایە بیری بێ بن و دەرگای لەسەر داخست و مۆرێکی لێدا، بۆ ئەوەی ئیتر نەتەوەکان چەواشە نەکات، هەتا هەزار ساڵەکە تەواو دەبێت. پاش ئەمە دەبێت بۆ ماوەیەکی کەم ئازاد بکرێت.
حوکمی هەزار ساڵەی مەسیح
4چەند تەختێکم بینی و ئەوانەی لەسەری دانیشتن دەسەڵاتی حوکمدانیان پێدرابوو. هەروەها گیانی ئەوانەم بینی کە لەبەر شایەتی عیسا و لەبەر وشەی خودا سەربڕابوون، ئەوانە کڕنۆشیان بۆ دڕندەکە و پەیکەرەکەی نەبردبوو، نیشانەی نێوچەوان و سەر دەستیان وەرنەگرتبوو. جا زیندووبوونەوە و هەزار ساڵ لەگەڵ مەسیحدا فەرمانڕەواییان کرد. 5(بەڵام مردووەکانی دیکە هەتا هەزار ساڵەکە تەواو بوو بۆ ژیان نەگەڕانەوە. ئەمە هەستانەوەی یەکەمە.) 6ئەوەی لە هەستانەوەی یەکەمدا بەشی هەبێت بەرەکەتدار و پیرۆزە. ئەوانە مردنی دووەم دەسەڵاتی بەسەریاندا نییە، بەڵکو دەبنە کاهینی خودا و مەسیح، هەزار ساڵ لەگەڵیدا فەرمانڕەوایەتی دەکەن.
کەوتنی شەیتان
7کاتێک هەزار ساڵەکە تەواو دەبێت شەیتان لە بەندیخانە ئازاد دەکرێت و 8دێتە دەرەوە تاکو نەتەوەکانی چوارگۆشەی زەوی چەواشە بکات، گۆگ و ماگۆگ20:8 بڕوانە حزقیێل 38 و 39، هێمایە بۆ ئەو نەتەوانەی لە دژی خودان.، تاکو بۆ جەنگ کۆیان بکاتەوە، ئەوانەی ژمارەیان وەک لمی دەریایە. 9بەسەر پانتایی زەویدا بڵاو بوونەوە و ئۆردوگای گەلی خودا، واتا شارە خۆشەویستەکەی خودایان گەمارۆ دا، بەڵام ئاگر لە ئاسمانەوە هاتە خوارەوە و هەڵیلووشین. 10ئەو ئیبلیسەی چەواشەی دەکردن فڕێدرایە دەریاچەی ئاگر و گۆگرد، کە دڕندەکە و پێغەمبەرە درۆزنەکەی لێیە. هەتاهەتایە شەو و ڕۆژ ئازار دەدرێن.
حوکمدانی مردووان
11پاشان تەختێکی گەورەی سپیم بینی و ئەوەی لەسەری دانیشتبوو. ئاسمان و زەوی لەبەر ڕووی هەڵاتن، شوێنیان لە ئاسماندا نەما. 12مردووەکانم بینی بە گەورە و بچووکەوە لەبەردەم تەختەکەدا ڕاوەستابوون و پەڕتووکەکان کرانەوە. پەڕتووکێکی دیکەش کە پەڕتووکی ژیانە کرابووەوە. مردووەکان بەگوێرەی کردەوەکانیان بەوەی لە پەڕتووکەکان نووسراوە حوکم دران. 13دەریاش مردووەکانی ناوخۆی ڕادەست کرد، هەروەها مردن و جیهانی مردووان مردووەکانی خۆیان ڕادەست کرد و هەریەکە و بەگوێرەی کردەوەکانی حوکم درا. 14مردن و جیهانی مردووان فڕێدرانە دەریاچە ئاگرەکە. ئەم دەریاچە ئاگرە مردنی دووەمە. 15هەرکەسێک ناوی لە پەڕتووکی ژیاندا تۆمار نەکرابوو، فڕێدرایە دەریاچە ئاگرەکە.
Draken binds för tusen år
1Efter det fick jag se en ängel komma ner från himlen. Han hade nyckeln till avgrunden och en stor kedja i sin hand. 2Han grep draken, den gamla ormen, som är djävulen eller Satan, och band honom för tusen år. 3Sedan kastade ängeln ner honom i avgrunden och låste den och förseglade den, så att han inte kunde bedra folken förrän de tusen åren hade gått. Men efter det måste han släppas lös igen för en kort tid.
4Jag såg också troner, och på dem satte sig de som hade fått rätt att döma. Jag såg också de människor som hade halshuggits för Jesus vittnesbörd och Guds ord. De hade inte tillbett odjuret20:4 Jfr 13:1-10. eller dess bild och hade inte tagit emot dess märke på sina pannor eller sina händer. De fick liv igen och regerade med Kristus i tusen år. 5Men resten av de döda blev inte levande igen förrän de tusen åren var över. Detta är den första uppståndelsen.20:5 Syftar på de rättfärdigas uppståndelse i v. 4; v. 5 parentetisk. 6Lycklig och helig är den som får vara med om den första uppståndelsen. Den andra döden20:6 Förklaringen finns i v.14. har ingen makt över dem, utan de ska vara präster åt Gud och Kristus och regera med honom i tusen år.
Satan får sitt straff
7När de tusen åren är över ska Satan släppas lös ur sitt fängelse. 8Han ska då gå ut och bedra folk från jordens alla hörn, Gog och Magog,20:8 Antagligen en symbolisk bild för alla fiender till Guds folk. Jfr Hes 38-39. och samla dem till strid. De ska vara lika många som sanden i havet. 9De drog fram över hela jorden och omringade de heligas läger och den älskade staden. Men eld från himlen föll ner och förtärde dem. 10Djävulen som bedrog dem kastades ner i samma sjö av eld och svavel som odjuret och den falska profeten20:10 Jfr kap.13., och där ska de plågas dag och natt i all evighet.
Guds dom
11Sedan såg jag en stor vit tron och honom som sitter på den. Jorden och himlen flydde för honom, och det fanns inte mer någon plats för dem. 12Jag såg också de döda, både stora och små. De stod inför tronen, och böcker öppnades. Även en annan bok öppnades, och det var livets bok20:12 Jfr 2 Mos 32:32 och Ps 69:29.. De döda dömdes sedan efter vad som stod i böckerna, efter sina gärningar. 13Havet gav tillbaka de döda som fanns i det, och döden och dödsriket20:13 På grekiska: Hades, se not till 6:8. gav tillbaka de döda som fanns där, och var och en dömdes efter sina gärningar. 14Sedan kastades döden och dödsriket i den brinnande sjön. Detta är den andra döden, den brinnande sjön. 15Var och en som inte hade sitt namn skrivet i livets bok kastades i den brinnande sjön.