King James Version

Philippians 2:1-30

1If there be therefore any consolation in Christ, if any comfort of love, if any fellowship of the Spirit, if any bowels and mercies, 2Fulfil ye my joy, that ye be likeminded, having the same love, being of one accord, of one mind. 3Let nothing be done through strife or vainglory; but in lowliness of mind let each esteem other better than themselves. 4Look not every man on his own things, but every man also on the things of others. 5Let this mind be in you, which was also in Christ Jesus: 6Who, being in the form of God, thought it not robbery to be equal with God: 7But made himself of no reputation, and took upon him the form of a servant, and was made in the likeness of men: 8And being found in fashion as a man, he humbled himself, and became obedient unto death, even the death of the cross. 9Wherefore God also hath highly exalted him, and given him a name which is above every name: 10That at the name of Jesus every knee should bow, of things in heaven, and things in earth, and things under the earth; 11And that every tongue should confess that Jesus Christ is Lord, to the glory of God the Father.

12Wherefore, my beloved, as ye have always obeyed, not as in my presence only, but now much more in my absence, work out your own salvation with fear and trembling. 13For it is God which worketh in you both to will and to do of his good pleasure. 14Do all things without murmurings and disputings: 15That ye may be blameless and harmless, the sons of God, without rebuke, in the midst of a crooked and perverse nation, among whom ye shine as lights in the world; 16Holding forth the word of life; that I may rejoice in the day of Christ, that I have not run in vain, neither laboured in vain. 17Yea, and if I be offered upon the sacrifice and service of your faith, I joy, and rejoice with you all. 18For the same cause also do ye joy, and rejoice with me.

19But I trust in the Lord Jesus to send Timotheus shortly unto you, that I also may be of good comfort, when I know your state. 20For I have no man likeminded, who will naturally care for your state. 21For all seek their own, not the things which are Jesus Christ’s. 22But ye know the proof of him, that, as a son with the father, he hath served with me in the gospel. 23Him therefore I hope to send presently, so soon as I shall see how it will go with me. 24But I trust in the Lord that I also myself shall come shortly. 25Yet I supposed it necessary to send to you Epaphroditus, my brother, and companion in labour, and fellowsoldier, but your messenger, and he that ministered to my wants. 26For he longed after you all, and was full of heaviness, because that ye had heard that he had been sick. 27For indeed he was sick nigh unto death: but God had mercy on him; and not on him only, but on me also, lest I should have sorrow upon sorrow. 28I sent him therefore the more carefully, that, when ye see him again, ye may rejoice, and that I may be the less sorrowful. 29Receive him therefore in the Lord with all gladness; and hold such in reputation: 30Because for the work of Christ he was nigh unto death, not regarding his life, to supply your lack of service toward me.

Kurdi Sorani Standard

فیلیپی 2:1-30

خۆنزمکردنەوەی عیسا

1ئەگەر یەکبوونتان لەگەڵ مەسیح مایەی هاندان بێت، ئەگەر خۆشەویستییەکەی دڵنەواییتان بکات، ئەگەر بە ڕۆحی پیرۆز هاوبەش بن، ئەگەر بە سۆز و میهرەبان بن، 2ئەوا دڵم بە تەواوی خۆش بکەن کە هاوبیر بن و هەمان خۆشەویستیتان هەبێت، هەروەها یەک دڵ و هاوئامانج بن. 3هیچ شتێک بە خۆپەرستی و لووتبەرزییەوە مەکەن، بەڵکو بە شێوەیەک بێفیز بن کە بەرامبەرەکەتان لە خۆتان بە باشتر بزانن. 4تەنها بایەخ بە بەرژەوەندی تایبەتی خۆتان مەدەن، بەڵکو با هەریەکەتان بایەخ بە بەرژەوەندی خەڵکی دیکەش بدات.

5وەک عیسای مەسیح بیر بکەنەوە:

6ئەوەی بە سروشتی خۆی خودایە،

نەیویست یەکسانییەکەی لەگەڵ خودا بۆ خۆی بقۆزێتەوە،

7بەڵکو خۆی کردە هیچ2‏:7 یۆنانی: خۆی لە هەموو مافەکانی بێبەش کرد.‏،

شێوەی بەندەی وەرگرت،

وەک مرۆڤی لێهات،

8کە بە ڕوخساری مرۆڤ بینرا،

خۆی نزم کردەوە و

تاکو مردن ملکەچ بوو،

تەنانەت مردنی سەر خاچ2‏:8 لەخاچدان قورسترین سزا بووە لەلایەن ڕۆمانییەکانەوە، هەروەها لەلایەن جولەکەکان نەفرەت بووە، بڕوانە دواوتار 21‏:23.‏.

9لەبەر ئەوە خودا زۆر بەرزی کردەوە و

ئەو ناوەی2‏:9 لەم هەڵوێستەدا لە زمانی عیبری (ناوەکە) واتە ناوی خودا.‏ دایێ کە لە سەرووی هەموو ناوێکەوەیە،

10تاکو بە ڕاگەیاندنی ناوی عیسا هەموو ئەژنۆیەک چۆک دابدات،

لە ئاسمان و سەر زەوی و ژێر زەویش،

11هەروەها هەموو زمانێک دان بنێت بەوەدا کە عیسای مەسیح خاوەن شکۆیە،

بۆ شکۆی خودای باوک.

ڕۆڵەکانی خودا بێ گلەیین

12بۆیە خۆشەویستانم، هەروەک چۆن کاتێک لەلاتان بووم هەمیشە گوێڕایەڵی ڕێنماییەکانم بوون، ئێستاش کە لەلاتان نیم زۆر گرنگترە کە گوێڕایەڵم بن. بە ترس و لەرزەوە کۆشش بکەن بۆ تەواوکردنی ڕزگاریتان، 13چونکە خودا خۆی لە ئێوەدا کار دەکات تاکو بتانەوێت و کار بکەن بۆ ڕەزامەندی ئەو.

14هەموو شتێک بێ بۆڵەبۆڵ و شەڕەقسە بکەن، 15تاکو بێ گلەیی و پاک بن، منداڵانی خودا لەناو نەوەیەکی چەوت و خواردا بێ لەکەن، لەنێو ئەواندا وەک ئەستێرە لە گەردووندا دەدرەوشێنەوە، 16کاتێک کە ئێوە دەست بە وشەی ژیانەوە دەگرن. ئیتر لە ڕۆژی مەسیحدا دەتوانم شانازی بکەم کە بێهوودە ڕام نەکرد و ڕەنجم نەکێشاوە. 17بەڵام ئەگەر بمرم و خوێنم وەک شەرابی پێشکەشکراو بەسەر قوربانی و خزمەتی باوەڕتاندا بڕژێم،2‏:17 مەبەستی نووسەر لێرەدا واتە من دەمرم، نەریت و باو بووە کە خواردنەوەی گرنگ وەک قوربانی ڕژێنراوە. بڕوانە لێڤییەکان 23‏:18‏.‏ ئەوا دڵشاد و دڵخۆشم لەگەڵتان. 18جا ئێوەش ئاوا دڵشاد بن و لەگەڵم دڵخۆش بن.

تیمۆساوس و ئەپەفرۆدیتۆس

19هیوادارم بە یارمەتی عیسای خاوەن شکۆ بتوانم زوو تیمۆساوس بنێرم بۆ لاتان، تاکو بە زانینی هەواڵتان منیش دڵخۆش بم، 20چونکە کەسم نییە وەک ئەو بە دڵسۆزی بایەخ بە کاروبارتان بدات، 21لەبەر ئەوەی هەموویان بەدوای بەرژەوەندی خۆیاندا دەگەڕێن، نەک هی عیسای مەسیح. 22بەڵام ئێوە ئاگاداری شارەزایی تیمۆساوسن، چونکە هەروەک چۆن منداڵ لەگەڵ باوکیدا خزمەت دەکات، ئەویش بە هەمان شێوە لەگەڵ من خزمەتی لە مزگێنیدان کردووە. 23بۆیە هیوادارم هەرکە بۆم ڕوون بووەوە کاروبارم چۆن بەڕێوە دەچێت، یەکسەر ئەو بنێرم. 24متمانەم بە مەسیحە کە خۆشم بەم زووانە دێم.

25بەڵام بە پێویستم زانی ئەپەفرۆدیتۆس بنێرمە لاتان، کە لەگەڵم برا و هاوکار و هاوسەربازە، نێردراوی ئێوەیە و خزمەتکاری پێویستییەکانمە. 26ئەو پەرۆشی دیداری هەمووتانە و دڵتەنگ بوو، چونکە هەواڵی نەخۆشبوونی ئەوتان بیستووە. 27بە ڕاستی نەخۆش بوو، خەریک بوو بمرێت، بەڵام خودا بەزەیی پێدا هاتەوە، نەک تەنها بە ئەودا، بەڵکو بەزەیی بە منیشدا هاتەوە، بۆ ئەوەی خەفەت لەدوای خەفەتم نەبێت. 28بۆیە خێراتر ناردم، تاکو بە بینینەوەی دڵشاد بن و منیش خەفەتم کەم بێتەوە. 29کەواتە بەوپەڕی شادییەوە بە ناوی مەسیحی خاوەن شکۆوە پێشوازی لێ بکەن و ڕێز لەوانەی وەک ئەو بگرن، 30چونکە لە پێناوی کاری مەسیحدا ڕووبەڕووی مەرگ بووەوە و ژیانی خۆی خستە مەترسییەوە، تاکو ئەو خزمەتە بکات کە ئێوە نەتانتوانی بۆ منی بکەن.