King James Version

3 John 1:1-14

1The elder unto the wellbeloved Gaius, whom I love in the truth.

2Beloved, I wish above all things that thou mayest prosper and be in health, even as thy soul prospereth. 3For I rejoiced greatly, when the brethren came and testified of the truth that is in thee, even as thou walkest in the truth. 4I have no greater joy than to hear that my children walk in truth. 5Beloved, thou doest faithfully whatsoever thou doest to the brethren, and to strangers; 6Which have borne witness of thy charity before the church: whom if thou bring forward on their journey after a godly sort, thou shalt do well: 7Because that for his name’s sake they went forth, taking nothing of the Gentiles. 8We therefore ought to receive such, that we might be fellowhelpers to the truth.

9I wrote unto the church: but Diotrephes, who loveth to have the preeminence among them, receiveth us not. 10Wherefore, if I come, I will remember his deeds which he doeth, prating against us with malicious words: and not content therewith, neither doth he himself receive the brethren, and forbiddeth them that would, and casteth them out of the church.

11Beloved, follow not that which is evil, but that which is good. He that doeth good is of God: but he that doeth evil hath not seen God. 12Demetrius hath good report of all men, and of the truth itself: yea, and we also bear record; and ye know that our record is true.

13I had many things to write, but I will not with ink and pen write unto thee: 14But I trust I shall shortly see thee, and we shall speak face to face. Peace be to thee. Our friends salute thee. Greet the friends by name.

Kurdi Sorani Standard

سێیەم یۆحەنا 1:1-15

1لە پیرەکەوە1‏:1 مەبەست لە یۆحەنایە.‏،

بۆ گایۆسی خۆشەویست کە لە ڕاستیدا خۆشم دەوێت.

2ئەی خۆشەویست، نوێژ دەکەم کە لە هەموو شتێکدا سەرکەوتوو بیت و تەندروستیت باش بێت، هەروەک دەروونت سەرکەوتووە. 3زۆر دڵخۆش بووم بەوەی چەند برایەک هاتن و شایەتی دڵسۆزی تۆیان بۆ ڕاستی دا، هەروەک بەگوێرەی ڕاستی دەڕۆیت. 4خۆشی لەمە گەورەترم نییە کە گوێم لێ بێت منداڵانم بەگوێرەی ڕاستی دەڕۆن.

5خۆشەویست، تۆ بە دڵسۆزییەوە هەموو شتێک بۆ خوشکان و برایان دەکەیت، بە تایبەتی بۆ نامۆکان. 6ئەوان لەبەردەم کڵێسا شایەتییان لەسەر خۆشەویستیی تۆ داوە. کارێکی باش دەکەیت کە بەو شێوەیە بە شایستەیی خودا بەڕێیان بکەیت، 7چونکە ئەوانە لەبەر ناوی مەسیح هاتوونەتە دەرەوە و هیچ شتێکیان لە بێباوەڕان وەرنەگرتووە. 8بۆیە پێویستە پێشوازی لە کەسانی وەک ئەوانە بکەین تاکو بەیەکەوە کار بۆ ڕاستی بکەین.

9بۆ کڵێسام نووسیوە، بەڵام دیۆتریفس کە دەیەوێت لەنێوانیاندا ببێتە یەکەم، پێشوازیمان لێ ناکات. 10بۆیە ئەگەر هاتم، کردەوەکانی و ئەو غەیبەتانەی کە سەبارەت بە ئێمەی گوتووە دەیخەمەوە یادی. هەروەها بەوەشەوە نەوەستاوە، بەڵکو نایەوێت پێشوازی لە خوشکان و برایان بکات و هەر یەکێک بییەوێت پێشوازییان لێ بکات، ڕێی لێ دەگرێت و لە کڵێسا دەریدەکات.

دوای خراپە مەکەوە بەڵکو چاکە

11خۆشەویستم، لاسایی خراپە مەکەوە بەڵکو چاکە. ئەوەی چاکە بکات لە خوداوەیە، ئەوەش خراپە بکات، خودای نەبینیوە1‏:11 مەبەستی ئەوەیە کە خودای نەناسیوە.‏. 12دیمیتریۆس لەلایەن هەموو کەسێک و لەلایەن ڕاستیشەوە شایەتی بۆ دراوە. ئێمەش شایەتی دەدەین، ئێوەش دەزانن شایەتی ئێمە ڕاستە.

13زۆرم هەبوو بۆتی بنووسم، بەڵام نامەوێت بە قەڵەم و مەرەکەب بێت. 14بەڵکو ئومێدەوارم بەم زووانە بتبینم تاکو ڕووبەڕوو قسە بکەین.

15سڵاوت لێ بێت.

برادەران سڵاوت لێدەکەن. بە ناوەکانیان سڵاو لە برادەران بکە.