King James Version

1 Corinthians 16:1-24

1Now concerning the collection for the saints, as I have given order to the churches of Galatia, even so do ye. 2Upon the first day of the week let every one of you lay by him in store, as God hath prospered him, that there be no gatherings when I come. 3And when I come, whomsoever ye shall approve by your letters, them will I send to bring your liberality unto Jerusalem. 4And if it be meet that I go also, they shall go with me. 5Now I will come unto you, when I shall pass through Macedonia: for I do pass through Macedonia. 6And it may be that I will abide, yea, and winter with you, that ye may bring me on my journey whithersoever I go. 7For I will not see you now by the way; but I trust to tarry a while with you, if the Lord permit. 8But I will tarry at Ephesus until Pentecost. 9For a great door and effectual is opened unto me, and there are many adversaries. 10Now if Timotheus come, see that he may be with you without fear: for he worketh the work of the Lord, as I also do. 11Let no man therefore despise him: but conduct him forth in peace, that he may come unto me: for I look for him with the brethren. 12As touching our brother Apollos, I greatly desired him to come unto you with the brethren: but his will was not at all to come at this time; but he will come when he shall have convenient time. 13Watch ye, stand fast in the faith, quit you like men, be strong. 14Let all your things be done with charity. 15I beseech you, brethren, (ye know the house of Stephanas, that it is the firstfruits of Achaia, and that they have addicted themselves to the ministry of the saints,) 16That ye submit yourselves unto such, and to every one that helpeth with us, and laboureth. 17I am glad of the coming of Stephanas and Fortunatus and Achaicus: for that which was lacking on your part they have supplied. 18For they have refreshed my spirit and yours: therefore acknowledge ye them that are such.

19The churches of Asia salute you. Aquila and Priscilla salute you much in the Lord, with the church that is in their house. 20All the brethren greet you. Greet ye one another with an holy kiss. 21The salutation of me Paul with mine own hand. 22If any man love not the Lord Jesus Christ, let him be Anathema Maranatha. 23The grace of our Lord Jesus Christ be with you. 24My love be with you all in Christ Jesus. Amen.

Kurdi Sorani Standard

یەکەم کۆرنسۆس 16:1-24

پارە کۆکردنەوە بۆ باوەڕداران

1بەڵام لەبارەی کۆمەک بۆ گەلی پیرۆزی خودا، چۆن کڵێساکانی گەلاتیام ڕاسپاردووە، ئێوەش ئاوا بکەن. 2لە سەرەتای هەر هەفتەیەک با هەریەکەتان چەندی لە توانادایە بیخاتە لایەک، تاکو کۆمەکەکە ئەو کاتە نەبێت کە دەگەمە لاتان. 3کاتێک گەیشتمە لاتان، جا ئەوانەی پەسەندکراون بە نامەوە دەیاننێرم تاکو دیارییەکانتان بگەیەننە ئۆرشەلیم. 4ئەگەر بە باشم زانی کە منیش بچم، ئەوا لەگەڵ من دەچن.

5کاتێک لە مەکدۆنیا تێپەڕیم دێمە لاتان، چونکە بە مەکدۆنیادا تێدەپەڕم. 6لەوانەیە ماوەیەک لەلاتان بم، یاخود هەموو زستان، تاکو ڕێگای سەفەرم بۆ ئاسان بکەن بۆ هەر شوێنێک کە بۆی دەچم، 7چونکە ئەم جارە نامەوێت تەنها بە سەرپێیی بتانبینم، بەڵکو هیوادارم ئەگەر عیسای خاوەن شکۆ خواستی لەسەر بێت ماوەیەک لەلاتان بمێنمەوە. 8بەڵام هەتا ڕۆژی پەنجایەمین لە ئەفەسۆس دەمێنمەوە، 9چونکە دەرگایەکی پان و بەرینم لێ کراوەتەوە بۆ خزمەتێکی کاریگەر، هەرچەندە دوژمنێکی زۆریشم هەیە.

10ئەگەر تیمۆساوس هات، ئاگاداربن با لەلاتان بەبێ ترس بێت16‏:10 ترس لە ناحەزانی خزمەتی پۆڵس.‏، چونکە کاری یەزدان دەکات، وەک منیش دەیکەم. 11با کەس بە سووکی سەیری نەکات، بەڵکو بە ئاشتی بینێرنەوە لام، چونکە من و برایان چاوەڕێی دەکەین.

12هەروەها سەبارەت بە ئەپۆلۆسی برامان، زۆر پاڕامەوە کە لەگەڵ برایان بێتە لاتان، ئەو هەرگیز نەیویست ئێستا بێتە لاتان، بەڵام کە بۆی ڕێککەوت، دێت.

کۆتایی

13ئێشک بگرن، لە باوەڕ بچەسپێن، ئازا و بەهێز بن. 14هەرچییەک دەکەن لە خۆشەویستییەوە بیکەن.

15ئێوە دەزانن ماڵی ستیفاناس لە ئەخایا پێشەبەرە بوون و خۆیان بۆ خزمەتکردنی گەلی پیرۆزی خودا تەرخان کردبوو. خوشکان و برایان، لێتان دەپاڕێمەوە، 16کە ئێوەش ملکەچی وەک ئەوانە بن، هەموو ئەوانەی لەگەڵیان ئیش دەکەن و ماندوو دەبن. 17بە هاتنی ستیفاناس و فەرتوناتۆس و ئەخایکۆس دڵشاد بووم، چونکە شوێنی ئێوەیان گرتەوە. 18هەروەها چونکە ئەوان ڕۆحی من و ئێوەیان گەشاندەوە. بۆیە ئەو جۆرە کەسانە بناسن.

19کڵێساکانی ئاسیا سڵاوتان لێدەکەن.

ئەکیلا و پریسکیلا، لەگەڵ ئەو کڵێسایەی لە ماڵەکەیانن بە ناوی عیسای خاوەن شکۆوە بە گەرمی سڵاوتان لێدەکەن.

20هەموو خوشک و برایان سڵاوتان لێدەکەن.

بە ماچی پیرۆز سڵاو لە یەکتری بکەن.

21من پۆڵسم، ئەم سڵاوە بە دەستی خۆم دەنووسم.

22بەڵێ ئەو کەسەی عیسای خاوەن شکۆی خۆشناوێت با نەفرەتی لێ بێت! ئەی پەروەردگار، وەرە!

23نیعمەتی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆتان لەگەڵ بێت.

24خۆشەویستیی من لەگەڵ هەمووتان بێت کە لەگەڵ عیسای مەسیحدا یەکن. ئامین.