Habrit Hakhadasha/Haderekh

הבשורה על-פי מתי 16:1-28

1יום אחד באו פרושים וצדוקים אל ישוע כדי לנסות אותו, וביקשו ממנו שיחולל למענם נס מהשמים.

2‏-3אולם ישוע ענה להם: ”אתם יודעים היטב כיצד לפרש את סימני הטבע! אם, למשל, לפנות ערב השמים אדומים, אתם אומרים שלמחרת יהיה מזג אוויר נאה. ואם בבוקר השמים קודרים, אתם אומרים שמזג האוויר יהיה סוער, ואתם צודקים. אולם אינכם מבינים את משמעות העת שבה אנו חיים! 4דור רע וכופר זה מבקש לו אות כלשהו מהשמים, אבל האות היחיד שינתן לו הוא זה של יונה הנביא!“ וישוע הלך משם.

5בהגיעם אל הגדה השנייה של הכינרת גילו התלמידים כי שכחו לקחת איתם אוכל.

6”היזהרו מהשאור של הפרושים והצדוקים!“ הזהיר ישוע את תלמידיו.

7הם חשבו שהוא אמר זאת משום ששכחו לקחת איתם לחם. 8ישוע ידע את מחשבותיהם, ולכן אמר: ”חסרי־אמונה שכמוכם! מדוע אתם דואגים כל כך שאין לכם לחם? 9האם לעולם לא תבינו? האם אינכם זוכרים כלל את חמשת־אלפים האנשים שהאכלתי בחמש ככרות לחם, ואת הסלים המלאים בשאריות? 10האם שכחתם את ארבעת־אלפים האנשים שהאכלתי, ואת סלי השאריות שנשארו? 11כיצד יכולתם להעלות על דעתכם שדיברתי על מזון? אולם אני חוזר ואומר: היזהרו מהשאור של הפרושים והצדוקים!“

12לבסוף הבינו התלמידים שבמילה ”שאור“ התכוון ישוע ללימודים של הפרושים והצדוקים.

13כשהגיע ישוע לקיסריה של פיליפוס, שאל את תלמידיו: ”מה אומרים עלי האנשים? מי הם חושבים שאני?“

14”יש האומרים שאתה יוחנן המטביל, אחרים – שאתה אליהו, ואחדים אומרים שאתה ירמיהו או נביא אחר.“

15”ומי אתם חושבים שאני?“ המשיך ישוע לשאול.

16”אתה המשיח בן אלוהים חיים!“ השיב שמעון פטרוס. 17”אשריך, שמעון בן־יונה,“ אמר לו ישוע, ”כי אבי שבשמים הוא זה שגילה לך את האמת הזאת, ולא בן אדם. 18כשמך כן אתה: פטרוס – סלע; על סלע זה אבנה את קהילתי, וכל כוחות שאול לא יגברו עליה. 19אני אתן לך את מפתחות מלכות השמים; כל מה שתסגור בארץ יהיה סגור בשמים, וכל מה שתפתח עלי אדמות יהיה פתוח בשמיים!“

20לאחר מכן הזהיר ישוע את תלמידיו שלא יספרו לאיש כי הוא המשיח.

21מאותה עת ואילך החל ישוע לספר לתלמידיו שהוא עומד לעלות לירושלים, שיסבול שם מידי זקני העם והכוהנים הגדולים והסופרים, שייהרג, ושלאחר שלושה ימים יקום לתחייה מן המתים.

22פטרוס לקח את ישוע הצידה והוכיח אותו: ”אל תדבר כך! אסור שיקרה לך דבר כזה!“

23”סור ממני, שטן שכמוך!“ אמר לו ישוע. ”אתה מכשול בדרכי; אתה מסתכל על הדברים מנקודת ראות אנושית, ולא מנקודת ראותו של אלוהים.“

24ישוע פנה לתלמידיו ואמר: ”מי שרוצה ללכת בעקבותיי עליו להתכחש לעצמו, לשאת את צלבו וללכת אחרי. 25כי מי שמנסה להציל את חייו – יאבד אותם, ואילו מי שיוותר על חייו למעני – ימצא אותם. 26שהרי מה התועלת לאדם המרוויח את העולם כולו, אולם מפסיד חיי־נצח? האם יש משהו שאפשר להשוות לחיי נצח?

27”בן־האדם ישוב עם מלאכיו בתפארת אביו, וישפוט כל אדם לפי מעשיו. 28ואני אומר לכם שאחדים מכם, העומדים כאן עכשיו, לא ימותו לפני שיזכו לראות את בן־האדם בא במלכותו!“

Kurdi Sorani Standard

مەتا 16:1-28

داواکردنی نیشانەی ئاسمانی

1فەریسی و سەدوقییەکان هاتنە لای عیسا بۆ ئەوەی تاقی بکەنەوە، داوایان لێکرد نیشانەیەکی ئاسمانییان پیشان بدات.

2عیسا وەڵامی دایەوە: «کە ئێوارە دادێت، دەڵێن، ”ساماڵ دەبێت، چونکە ئاسمان سوور هەڵگەڕاوە،“ 3سەر لە بەیانیش، ”ئەمڕۆ باوبۆران دەبێت، چونکە ئاسمان سوور هەڵگەڕاوە و هەورە.“ ئێوە دەزانن ڕووی ئاسمان بخوێننەوە، بەڵام ناتوانن نیشانەکانی زەمانە لێکبدەنەوە! 4نەوەیەکی بەدکار و داوێنپیس داوای نیشانە دەکات، نیشانەی نادرێتێ، جگە لە نیشانەی یونس.» ئینجا بەجێی هێشتن و ڕۆیشت.

هەویرترشی فەریسی و سەدوقییەکان

5کاتێک قوتابییەکان گەیشتنە ئەوبەری دەریاچەکە، بینییان لەبیریان چووە لەگەڵ خۆیان نان ببەن. 6عیسا پێی فەرموون: «وریابن، ئاگاداری هەویرترشی فەریسی و سەدوقییەکان بن.»

7لەناو خۆیاندا گفتوگۆیان کرد و گوتیان: «ئەوە بۆیە وا دەڵێت، چونکە نانمان لەگەڵ خۆمان نەهێناوە.»

8عیسا زانی و پێی فەرموون: «ئەی کەم باوەڕینە، بۆچی لەنێو خۆتان دەڵێن نانمان نییە؟ 9ئایا هێشتا تێنەگەیشتوون؟ نایەتە بیرتان پێنج نانەکەی پێنج هەزارەکە و چەند سەبەتەشتان هەڵگرتەوە؟ 10یان حەوت نانەکەی چوار هەزارەکە و چەند سەبەتەشتان هەڵگرتەوە؟ 11چۆن تێناگەن من باسی نانم بۆ نەکردن؟ ئاگاداری هەویرترشی فەریسی و سەدوقییەکان بن!» 12ئینجا تێگەیشتن کە ئەو لە هەویرترشی نان ئاگاداریان ناکاتەوە، بەڵکو لە فێرکردنی فەریسی و سەدوقییەکان.

پەترۆس دان بە عیسادا دەنێت کە مەسیحەکەیە

13کە عیسا گەیشتە ناوچەی قەیسەرییەی فیلیپۆس، لە قوتابییەکانی پرسی: «ئایا خەڵک دەڵێن کوڕی مرۆڤ کێیە؟»

14وەڵامیان دایەوە: «هەندێک دەڵێن یەحیای لەئاوهەڵکێشە، هەندێکی دیکە دەڵێن ئەلیاسە، هەندێکیش یەرمیا یان یەکێک لە پێغەمبەران.»

15پێی فەرموون: «ئەی ئێوە دەڵێن من کێم؟»

16شیمۆن پەترۆس وەڵامی دایەوە: «تۆ مەسیحەکەیت، کوڕی خودای زیندووی.»

17عیساش وەڵامی دایەوە: «شیمۆنی کوڕی یۆنا، خۆزگەت پێ دەخوازرێت، چونکە گۆشت و خوێن ئەمەیان بۆت ئاشکرا نەکرد، بەڵکو ئەو باوکەم کە لە ئاسمانە. 18منیش پێت دەڵێم، تۆ پەترۆسی16‏:18 پەترۆس بە زمانی یۆنانی واتە بەرد.‏ و لەسەر ئەم بەردە کۆمەڵەی16‏:18 یۆنانی: کڵێسا.‏ خۆم بنیاد دەنێم کە دەروازەکانی دۆزەخ16‏:18 مەبەست لەوەیە کە دوژمن لە بەهێزترین بەرەنگاربوونەوەی لەگەڵ کڵێسادا، هەرگیز ناتوانێت کڵێسا لەناوببات.‏ پێی ناوێرێت. 19کلیلەکانی شانشینی ئاسمانت دەدەمێ، ئەوەی تۆ لەسەر زەوی دایبخەیت، لە ئاسماندا داخراو دەبێت، ئەوەی تۆ لەسەر زەوی بیکەیتەوە، لە ئاسماندا کراوە دەبێت.» 20ئینجا قوتابییەکانی ڕاسپارد کە بە کەس نەڵێن ئەو مەسیحەکەیە.

یەکەم باسی مردنی عیسا

21لەو کاتەوە عیسا دەستی کرد بە ڕوونکردنەوە بۆ قوتابییەکانی کە دەبێت بچێتە ئۆرشەلیم، لەوێ بە دەستی پیران و کاهینانی باڵا و مامۆستایانی تەورات زۆر ئازار بچێژێت و بکوژرێت و لە ڕۆژی سێیەم هەستێنرێتەوە.

22پەترۆس عیسای هێنایە ئەم لاوە و دەستی کرد بە سەرزەنشتکردنی: «خودا نەکات گەورەم! هەرگیز ئەمەت بەسەرنەیەت!»

23عیسا ئاوڕی دایەوە و بە پەترۆسی فەرموو: «لەبەرچاوم لاچۆ، ئەی شەیتان! تۆ کۆسپی لەبەردەمم، چونکە بیر لە کاروبارە خوداییەکان ناکەیتەوە، بەڵکو کاروباری مرۆڤانە.»

خۆ ئامادەکردن بۆ مردن

24ئینجا عیسا بە قوتابییەکانی فەرموو: «ئەگەر کەسێک دەیەوێت ببێتە قوتابی من، با نکۆڵی لە خۆی بکات و خاچەکەی هەڵبگرێت و دوام بکەوێت. 25ئەوەی بیەوێت ژیانی خۆی ڕزگار بکات، دەیدۆڕێنێت، بەڵام ئەوەی لە پێناوی من ژیانی خۆی بدۆڕێنێت، بەدەستی دەهێنێت. 26چی بەکەڵکی مرۆڤ دێت ئەگەر هەموو جیهان بباتەوە و خۆی بدۆڕێنێت؟ یان کەسێک لە بەرامبەر ژیانیدا چ بەهایەک دەدات؟ 27کوڕی مرۆڤ بە شکۆی باوکیەوە لەگەڵ فریشتەکانی خۆی دەگەڕێتەوە، ئەوسا پاداشتی هەرکەسێک بەپێی کرداری دەداتەوە.

28«ڕاستیتان پێ دەڵێم: هەندێک لەوانەی لێرە ڕاوەستاون، مردن ناچێژن هەتا کوڕی مرۆڤ نەبینن وەک پاشا دێتەوە.»