Habrit Hakhadasha/Haderekh

הבשורה על-פי מתי 12:1-50

1לאחר מכן, בשבת אחת, עברו ישוע ותלמידיו דרך שדה תבואה. מאחר שהתלמידים היו רעבים הם קטפו שיבולים ואכלו את הגרעינים. 2פרושים אחדים ראו את הדבר ומחו לפני ישוע: ”תלמידיך עוברים על התורה! הם מחללים את השבת!“

3אולם ישוע השיב להם: ”האם מעולם לא קראתם מה עשה דוד המלך כשהוא ואנשיו היו רעבים? 4דוד נכנס לאוהל מועד, ויחד עם אנשיו אכל את לחם הפנים שהיה מיועד לכוהנים בלבד. גם מעשה זה היה עבירה על התורה! 5והאם מעולם לא קראתם בתורה שמותר לכוהנים התורנים לעבוד בשבת בבית־המקדש? 6אני אומר לכם: יש כאן אחד שהוא גדול מן המקדש! 7אילו הבינותם את הפסוק:12‏.7 יב 7 הושע ו 6 ’חסד חפצתי ולא‎ זֶבַח‘, לא הייתם מרשיעים חפים מפשע! 8כי בן האדם הוא אדון השבת.“

9ישוע המשיך בדרכו ונכנס אל בית־הכנסת המקומי. 10באותה שעה היה בבית־הכנסת איש שידו משותקת. שאלו הפרושים את ישוע: ”האם מותר לרפא בשבת?“ (הם קיוו שישוע יאמר ”כן“, כדי שיוכלו להרשיע ולאסור אותו).

11אולם ישוע השיב להם: ”אילו הייתה לכם כבשה אחת בלבד, והיא הייתה נופלת בשבת לתוך הבאר, האם לא הייתם עובדים באותו יום וטורחים להציל אותה? 12וכמה יקר האדם מן הכבשה! כן, מותר לעשות טוב בשבת.“ 13ישוע פנה אל האיש ואמר: ”הושט את ידך.“ וכאשר זה הושיט את ידו היא נרפאה כליל ונראתה כמו היד השנייה.

14כשראו הפרושים את המעשה של ישוע, כינסו אספה כדי לתכנן את מאסרו והוצאתו להורג.

15אולם ישוע ידע את מזימתם, ולכן הלך משם. אנשים רבים הלכו בעקבותיו, וישוע ריפא את החולים שביניהם, 16אולם ישוע ציווה עליהם לשתוק ולא לגלות את זהותו. 17כך התקיימה נבואת ישעיהו:12‏.17 יב 17 ישעיהו מב 1‏-4

18”הן עבדי, בחירי רצתה נפשי.

נתתי רוחי עליו, משפט לגויים יוציא.

19לא יצעק ולא יישא ולא ישמיע בחוץ קולו;

20קנה רצוץ לא ישבור ופשתה כהה לא יכבנה

עד יוציא לנצח משפט,

21ולשמו גוים ייחלו.“

22לאחר מכן הובא אל ישוע אדם אחוז שד, שהיה עיוור ואילם. ישוע ריפא את האיש והשיב לו את ראייתו ואת כושר הדיבור. 23הקהל, שהופתע מאוד, קרא: ”אולי ישוע הוא המשיח בן־דוד!“

24אולם כששמעו זאת הפרושים, אמרו: ”אין פלא שהוא יכול לגרש שדים; הרי הוא מקבל את כוחו מבעל־זבוב שר השדים!“

25ישוע ידע את מחשבותיהם, ולכן ענה: ”ממלכה מפולגת בתוך עצמה תתפרק. בית מפולג או עיר מפולגת לא יחזיקו מעמד ויקרסו גם הם. 26אם השטן מגרש את השטן, הרי שהוא נלחם בעצמו והורס את ממלכתו. 27ואם, לפי טענתכם, אני מגרש את השדים בכוחו של בעל־זבוב – אז בכוחו של מי מגרשים בניכם את השדים? לכן הם יהיו לאמות מידה. 28אולם אם אני מגרש את השדים בכוחו של אלוהים וברוחו, אז עובדה שמלכות האלוהים הגיעה אליכם. 29איש אינו יכול לשדוד את מלכות השטן לפני שיכבול אותו תחילה. לאחר שיכבול את השטן, יוכל לשדוד את רכושו. 30מי שאינו אתי נגדי הוא, ומי שאינו אוסף אתי – מפזר.

31‏-32”כל חטאיכם יכולים להיסלח, גם אם אתם מקללים אותי, רק חטא אחד לא ייסלח לכם לעולם: גידוף רוח הקודש.“ 33”את העץ מכירים על־פי הפרי שהוא נותן. עץ משובח נותן פרי טוב, ועץ רקוב נותן פרי רקוב. 34ילדי נחשים שכמוכם! כיצד יכולים אנשים רשעים כמוכם לומר דבר טוב? הרי אדם מדבר מתוך הממלא את לבו! 35אדם טוב מפיק מעשים טובים מהטוב שבלבו, בעוד שאדם רע מפיק מעשים רעים מהרוע שבלבו. 36ואני אומר לכם: ביום־הדין יהיה עליכם לתת דין וחשבון על כל מילה בטלה שיצאה מפיכם! 37הדברים שאתם אומרים כאן עכשיו יקבעו את גורלכם: או שהם יזכו אתכם, או שהם יחייבו אתכם בדין.“

38יום אחד באו אל ישוע סופרים ופרושים אחדים וביקשו שיחולל לפניהם נס (כדי להוכיח שהוא המשיח). 39‏-40אולם ישוע השיב: ”רק דור רע וכופר יכול לדרוש נסים נוספים! אבל האות היחיד שתקבלו יהיה אות יונה הנביא. כשם שיונה הנביא היה בבטנו של הדג שלושה ימים ושלושה לילות, כך גם בן־האדם יהיה בבטן האדמה שלושה ימים ושלושה לילות. 41ביום־הדין יקומו אנשי נינווה וירשיעו אתכם. כי לאחר שיונה דיבר אליהם, הם חזרו בתשובה, חדלו ממעשיהם הרעים ופנו לה׳, ואילו לפניכם עומד אדם גדול מיונה, ואתם מסרבים לשמוע לו. 42גם מלכת שבא תרשיע את העם הזה ביום־הדין. שהרי היא באה מארץ רחוקה כדי להקשיב לחכמת שלמה, ואילו לפניכם עומד אדם גדול משלמה.“

43‏-45”דור רשע זה דומה לאדם אחוז שד. כאשר יוצא השד מן האדם, הוא הולך למדבר לזמן מה ומחפש לו מנוחה. משאינו מוצא את המנוחה שחיפש, הוא אומר לעצמו: ’אשוב לאדם שמתוכו יצאתי‘. בשובו מוצא השד את לבו של אותו אדם מטואטא, מסודר ומטופח, ואז מוצא השד שבעה שדים אחרים ורעים ממנו, וכולם יחד נכנסים לתוך אותו אדם וחיים בו. וכך מצבו של אדם זה גרוע משהיה.“

46בשעה שישוע דיבר בתוך בית מלא אנשים, עמדו אמו ואחיו בחוץ וביקשו לראות אותו. 47מישהו בא אל ישוע והודיע לו שאמו ואֶחָיו עומדים בחוץ ורוצים לדבר אתו.

48”מי היא אמי?“ קרא ישוע. ”מי הם אחי?“ 49הוא הצביע על תלמידיו והכריז: ”אלה הם אמי ואחי! 50כל מי שמציית לאבי שבשמים הוא אמי, אחי ואחותי!“

Kurdi Sorani Standard

مەتا 12:1-50

گەورەی ڕۆژی شەممە

1لەو کاتەدا، لە ڕۆژی شەممەدا عیسا بەناو دەغڵدا تێدەپەڕی، قوتابییەکانی برسییان بوو، دەستیان بە گوڵەگەنم پرواندن و خواردنی کرد. 2کە فەریسییەکان بینییان، پێیان گوت: «تەماشا بکە، ئەوەی قوتابییەکانت دەیکەن دروست نییە لە شەممەدا بکرێت.»

3ئەویش پێی فەرموون: «ئایا نەتانخوێندووەتەوە داود چی کرد12‏:3 بڕوانە یەکەم ساموئێل 21‏:6.‏، کاتێک خۆی و ئەوانەی لەگەڵی بوون برسییان بوو؟ 4چۆن چووە ناو ماڵی خودا و نانی تەرخانکراوی12‏:4 ئەم نانە پێشکەشی خودا کراوە لە پەرستگا و بۆی تەرخانکراوە، تەنها کاهینان بۆیان هەبوو لەو نانە بخۆن. بڕوانە دەرچوون 25‏:30‏.‏ خوارد، کە بۆ ئەو و ئەوانەی لەگەڵی بوون دروست نەبوو بیخۆن، تەنها بۆ کاهینان نەبێ؟ 5یان لە تەوراتدا نەتانخوێندووەتەوە کە هەرچەندە کاهینان بەهۆی ئەرکیان لە پەرستگا لە ڕۆژانی شەممەدا ڕاسپاردەی ڕۆژی شەممە دەشکێنن بەڵام بە بێتاوان دادەنرێن؟ 6پێتان دەڵێم، مەزنتر لە پەرستگا لێرەیە. 7بەڵام ئەگەر واتای ئەوەتان بزانیایە: [من میهرەبانیم دەوێ نەک قوربانی،]12‏:7 هۆشەع 6‏:6 ئەوا بێتاوانتان تاوانبار نەدەکرد، 8چونکە کوڕی مرۆڤ گەورەی ڕۆژی شەممەیە.»

چاککردنەوەی نەخۆش لە شەممە

9لەوێ ڕۆیشت و هاتە کەنیشتەکەیان، 10ئەوە بوو پیاوێک دەستێکی وشک بوو. بۆ ئەوەی فەریسییەکان بتوانن سکاڵای لێ بکەن، لێیان پرسی: «ئایا لە شەممەدا چاککردنەوە دروستە؟»

11پێی فەرموون: «کێ لە ئێوە ئەگەر مەڕێکی هەبێت و لە شەممەدا بکەوێتە چاڵێک، ئایا نایگرێت و دەریناهێنێت؟ 12مرۆڤ چەند لە مەڕ بەنرخترە! کەواتە لە شەممەدا چاکەکردن دروستە.»

13ئینجا بە پیاوەکەی فەرموو: «دەستت درێژ بکە.» ئەویش درێژی کرد و چاک بووەوە، وەکو ئەوەی دیکە. 14بەڵام فەریسییەکان کە هاتنە دەرەوە، تەگبیریان کرد چۆن لەناوی ببەن.

بەندەی هەڵبژێردراوی خودا

15عیساش بەمەی زانی، لەوێ ڕۆیشت و خەڵکێکی زۆر دوای کەوتن، ئەویش هەموویانی چاککردەوە و 16ئاگاداری کردنەوە ئاشکرای نەکەن، 17تاکو ئەوەی لە ڕێگەی پێغەمبەر ئیشایا گوتراوە بێتە دی کە دەڵێت:

18[ئەوەتا خزمەتکارەکەم، ئەوەی هەڵمبژاردووە،

خۆشەویستم کە پێی دڵشادم،

ڕۆحی خۆمی دەخەمە سەر،

جاڕی دادپەروەری بۆ نەتەوەکان دەدات.

19شەڕ ناکات و هاوار ناکات،

کەسیش لە شەقامدا دەنگی نابیستێت.

20قامیشێکی کوتراو ناشکێنێت،

پڵیتەیەکی پرتەپرتکەر ناکوژێنێتەوە،

تاکو دادپەروەری بە سەرکەوتن دەگەیەنێت.

21نەتەوەکان هیوایان بە ناوی ئەو دەبێت.]12‏:21 ئیشایا 42‏:1‏-4

عیسا و شای ڕۆحە پیسەکان

22ئینجا پیاوێکیان بۆ هێنا ڕۆحی پیسی تێدابوو، ئەویش نابینا و لاڵ بوو، چاکیکردەوە هەتا ئەوەی لاڵەکە قسەی کرد و بینی. 23خەڵکەکە هەموو سەرسام بوون و گوتیان: «ئەمە کوڕی داود نییە؟»

24بەڵام فەریسییەکان کە ئەمەیان بیست، گوتیان: «ئەمە ڕۆحی پیس دەرناکات، مەگەر بە بەعل‌زەبولی12‏:24 بڕوانە پەراوێزی مەتا 10‏:25 شای ڕۆحە پیسەکان نەبێت.»

25بەڵام عیسا بە بیرکردنەوەی ئەوانی زانی، پێی فەرموون: «هەر شانشینێک دووبەرەکی تێدابێت، وێران دەبێت، هەر شارێک یان ماڵێک دووبەرەکی تێدابێت، خۆی ڕاناگرێت. 26ئەگەر شەیتان، شەیتان دەربکات، ئەوا دووبەرەکییان تێدایە، کەواتە چۆن شانشینییەکەی خۆی ڕادەگرێت؟ 27ئەگەر من بە بەعل‌زەبول ڕۆحی پیس دەربکەم، ئەی کوڕەکانتان12‏:27 مەبەستی لە قوتابییەکانیانە.‏ بە کێ دەریاندەکەن؟ لەبەر ئەوە ئەوان دەبنە دادوەرتان. 28بەڵام ئەگەر من بە ڕۆحی خودا ڕۆحی پیس دەربکەم، ئەوا پاشایەتی خودا هاتووەتە سەرتان.

29«یان چۆن یەکێک دەتوانێ بچێتە ماڵی بەهێزێک و شتەکانی تاڵان بکات، ئەگەر زوو نەیبەستێتەوە، ئینجا ماڵەکەی تاڵان بکات؟

30«ئەوەی لەگەڵ من نییە لە دژی منە، ئەوەش لەگەڵ من کۆناکاتەوە، بڵاو دەکاتەوە. 31لەبەر ئەوە پێتان دەڵێم: هەموو گوناه و کفرکردنێکی مرۆڤ دەبەخشرێت، بەڵام کفرکردن سەبارەت بە ڕۆحی پیرۆز نابەخشرێت. 32ئەوەی قسە لە دژی کوڕی مرۆڤ بکات، دەبەخشرێت، بەڵام ئەوەی قسە لە دژی ڕۆحی پیرۆز بکات، نابەخشرێت، نە لەم دنیایە و نە لەو دنیا.

دار بە بەرهەمی دەناسرێت

33«دار بە بەرهەمەکەی دەناسرێتەوە. ئەگەر دار باش بێت، بەرهەمی باش دەدات، ئەگەر دار خراپ بێت، بەرهەمی خراپ دەدات. 34ئەی بێچووە ماران، کە ئێوە خراپ بن، چۆن دەتوانن بە چاکە بدوێن؟ دەم ئەوە دەڵێت کە لە دڵ دەڕژێتەوە. 35مرۆڤی چاک لە گەنجینەی چاک شتی چاک دەردەهێنێت، مرۆڤی خراپیش، لە گەنجینەی خراپ، شتی خراپ دەردەهێنێت. 36بەڵام پێتان دەڵێم: هەر وشەیەکی پووچ کە خەڵک پێی دەدوێ، لە ڕۆژی لێپرسینەوەدا حیسابی خۆی هەیە، 37چونکە بە وشەکانی خۆت بێتاوان دەکرێیت، بە وشەکانی خۆشت تاوانبار دەکرێیت.»

نیشانەی یونسی پێغەمبەر

38ئینجا هەندێک مامۆستای تەورات و فەریسی وەڵامیان دایەوە و گوتیان: «مامۆستا، دەمانەوێ نیشانەیەکت لێ ببینین.»

39کەچی وەڵامی دانەوە: «نەوەیەکی بەدکار و داوێنپیس12‏:39 لێرەدا مەبەست لە مانای مەجازی داوێنپیسییە، بەو واتایەی کە گەلی خودا دڵسۆز نەبوون بۆ خودای یاقوب و سەرپێچی فەرمانەکانیان کردووە.‏ داوای نیشانە دەکات، بەڵام نیشانەی نادرێتێ، جگە لە نیشانەی یونسی پێغەمبەر. 40هەروەک چۆن یونس سێ شەو و سێ ڕۆژ لەناو سکی ماسییەکی گەورەدا بوو، ئاواش کوڕی مرۆڤ سێ شەو و سێ ڕۆژ لە ناخی زەویدا دەمێنێتەوە. 41خەڵکی نەینەوا لە ڕۆژی لێپرسینەوەدا، لەگەڵ ئەم نەوەیە لە مردن هەڵدەستنەوە و تاوانباری دەکەن، چونکە تۆبەیان کرد کاتێک یونس پەیامی خودای ڕاگەیاند. ئەوەتا لە یونس مەزنتر لێرەیە. 42شاژنی باشوور12‏:42 شاژنی باشوور: مەبەست شاژنە بەلقیسە کە لە سەردەمی حەزرەتی سلێمان فەرمانڕەوای یەمەن بوو.‏ لە ڕۆژی لێپرسینەوەدا لەگەڵ ئەم نەوەیە لە مردن هەڵدەستێتەوە و تاوانباری دەکات، چونکە لەوپەڕی زەوییەوە هات بۆ گوێگرتن لە دانایی سلێمان. ئەوەتا لە سلێمان مەزنتر لێرەیە.

گەڕانەوەی ڕۆحی پیس

43«کاتێک ڕۆحی پیس لە مرۆڤێک دەردەچێت، لە شوێنە وشکەکاندا بەدوای حەوانەوەدا دەگەڕێت و دەستی ناکەوێت. 44ئینجا دەڵێت: ”دەگەڕێمەوە بۆ ماڵەکەی خۆم کە لێی دەرچووم.“ کاتێک دەگەڕێتەوە دەبینێت چۆڵە و گسکدراوە و ڕێکخراوە. 45ئەوسا دەچێت و حەوت ڕۆحی پیسی دیکە لە خۆی خراپتر لەگەڵ خۆی دەهێنێت، دەچنە ژوورەوە و لەناو ئەو مرۆڤە دەژیێن. ئینجا کۆتایی ئەو مرۆڤە لە جاران خراپتر دەبێت. بۆ ئەم نەوە بەدکارەش، ئاوا دەبێت.»

دایک و براکانی عیسا

46لە کاتێکدا کە عیسا قسەی بۆ خەڵکەکە دەکرد، دایک و براکانی لە دەرەوە ڕاوەستابوون، داوایان دەکرد لەگەڵی بدوێن. 47یەکێک پێی گوت: «وا دایک و براکانت لە دەرەوە ڕاوەستاون، دەیانەوێ لەگەڵت بدوێن.»

48ئەویش وەڵامی قسەکەری دایەوە: «دایکم کێیە و براکانم کێن؟» 49ئینجا دەستی بۆ قوتابییەکانی ڕاکێشا و فەرمووی: «ئەوەتا دایک و براکانم، 50چونکە ئەوەی بە خواستی باوکم بکات کە لە ئاسمانە، ئەوا خوشک و برا و دایکمە.»