Habrit Hakhadasha/Haderekh

הבשורה על-פי מתי 10:1-42

1ישוע קרא אליו את שנים־עשר תלמידיו ונתן להם כוח לגרש רוחות רעות ולרפא כל מיני מחלות.

2אלה שמותיהם של שנים־עשר התלמידים: שמעון (הנקרא גם פטרוס), ‎אַנְדְּרֵי (אחיו של שמעון), יעקב (בנו של זבדי), יוחנן (אחיו של יעקב), 3פיליפוס, בר־תלמי, תומא, מתתיהו (גובה המכס), יעקב (בן־חלפי), תדי, 4שמעון (מחבורת ”הקנאים“), ויהודה איש קריות (זה שהסגיר את ישוע).

5ישוע נתן להם את ההוראות הבאות: ”אל תלכו אל הגויים או אל השומרונים, 6כי אם אל הצאן התועה של עם ישראל בלבד. 7לכו וספרו להם שמלכות השמים קרובה. 8רפאו את החולים, הקימו את המתים לתחייה, רפאו את המצורעים וגרשו את השדים. אתם קיבלתם הכול חינם אין כסף, לכן אל תדרשו תמורה בעד שירותכם!

9”אל תיקחו איתכם זהב, כסף או נחושת. 10אל תיקחו תרמיל עם בגדים להחלפה, לא נעלים ואף לא מקל הליכה. האנשים שתעזרו להם ידאגו לכם ויטפלו בכם. 11בבואכם לעיר או לכפר, חפשו שם בן אדם טוב והישארו בביתו עד שיגיע הזמן ללכת לעיר אחרת. 12כשתכנסו אל הבית, קודם כל ברכו אותו בשלום. 13אם זהו ביתם של אנשים טובים, הברכה תתקיים; ואם אין אלה אנשים טובים, הברכה תשוב אליכם. 14בכל עיר או בית שבהם לא יקבלו אתכם, נערו את אבק המקום מעל רגליכם ולכו לדרככם. 15אני אומר לכם: אף לסדום ועמורה יהיה קל יותר ביום־הדין מאשר לערים אלה.

16”אני שולח אתכם כמו כבשים בין זאבים. לכן היו ערמומיים כנחשים ותמימים כיונים. 17אולם היזהרו! כי עלולים לאסור ולשפוט אתכם ולהלקות אתכם בשוטים בבתי־הכנסת. 18כן, יהיה עליכם להישפט לפני מלכים ומושלים בגללי, אולם זאת תהיה לכם הזדמנות לספר להם ולעולם כולו על אודותיי.

19”כשיאסרו אתכם, אל תדאגו למה שתגידו במשפט, כי אני אשים בפיכם את המילים הנכונות בזמן הנכון, 20וכך לא אתם תדברו, כי אם רוח אביכם שבשמים ידבר בפיכם.

21”אח יבגוד באחיו ויסגירו למוות; אבות ימסרו את בניהם למוות; ילדים יקומו נגד הוריהם וייגרמו למותם. 22כולם ישנאו אתכם משום שאתם שייכים לי, אולם כל מי שיחזיק מעמד עד הסוף – ייוושע!

23”אם רודפים אתכם ומציקים לכם בעיר אחת – ברחו לעיר אחרת. לא תספיקו לעבור בין כל הערים עד שבן־האדם יחזור. 24תלמיד איננו גדול ממורו, ועבד אינו מכובד מאדוניו. 25התלמיד משתתף בגורל מורו, ומה שיקרה לאדון יקרה גם לעבד. ואם לי, האדון, קראו ’בעל־זבוב‘ (אדון השדים), אין ספק שכך יקראו גם לכם. 26אולם אל תפחדו מאלה שמאיימים עליכם, כי יבוא הזמן שהאמת תצא לאור, וכולם יוכלו לראות את מזימות הסתר שלהם.

27”מה שאני אומר לכם בחושך, לכו והכריזו אותו באור היום. ומה שאני לוחש באוזניכם, השמיעו בקול מעל גגות הבתים.

28”אל תפחדו מאלה היכולים להרוג את גופכם בלבד, אולם אינם מסוגלים לפגוע בנפשכם! עליכם לפחוד רק מאלוהים היכול להשמיד גם את הגוף וגם את הנפש בגיהינום. 29אף ציפור דרור (הנמכרת בזול) לא תיפול על הארץ בלי שאביכם שבשמים ידע זאת. 30אלוהים יודע אף את מספר השערות שעל ראשכם! 31לכן אל תפחדו! אתם יקרים לאלוהים יותר מציפורים רבות.

32”כל המודה בי לפני בני־אדם, גם אני אודה בו לפני אבי שבשמים. 33אולם אם מישהו טוען שאינו מכיר אותי, גם אני לא אכיר בו לפני אבי שבשמים.

34”אל תחשבו שבאתי להשכין שלום בארץ! לא שלום, כי אם חרב. 35באתי להמריד בן באביו ובת באמה, ולגרום לכלה למרוד בחמותה. 36אויביו הגדולים של האדם יהיו דווקא בני־ביתו. 37אם אתה אוהב את אביך ואת אמך יותר ממני, אינך ראוי להיות תלמידי. ואם אתה אוהב את בנך או את בתך יותר ממני, אינך ראוי לי. 38אם אינך מוכן לשאת את צלבך וללכת אחרי, אינך ראוי לי.

39”מי שרוצה לשמור על חייו – יאבד אותם, ואם יהיה מוכן לוותר על חייו למעני – ימצא אותם.

40”מי שמקבל אתכם בשמחה – מקבל אותי. ומי שמקבל אותי – מקבל גם את האלוהים ששלח אותי. 41אם תקבלו בשמחה נביא, משום שהוא איש אלוהים – תקבלו אותו שכר בשמים שמקבל הנביא. ואם תקבלו אנשים טובים וצדיקים, משום שהם אוהבים את ה׳ – תקבלו אותו השכר שהם מקבלים. 42ואם בתור תלמידי תתנו לילד קטן כוס מים קרים, אני מבטיח לכם שתקבלו שכר משמעותי על כך.“

Kurdi Sorani Standard

مەتا 10:1-42

بانگکردنی دوازدە نێردراوەکە

1ئینجا عیسا دوازدە قوتابییەکەی بانگکرد، دەسەڵاتی پێدان تاکو ڕۆحی پیس دەربکەن و هەرچی نەخۆشی و نەساغی هەبوو، چاکی بکەنەوە.

2ئەمانەش ناوی دوازدە نێردراوەکەیە:

یەکەمین، شیمۆن کە بە پەترۆس ناودەبردرا و ئەندراوسی برای؛

یاقوبی کوڕی زەبدی و یۆحەنای برای؛

3فیلیپۆس و بەرتۆلماوس؛

تۆماس و مەتای باجگر؛

یاقوبی کوڕی حەلفا و تەداوس؛

4شیمۆنی کانەوی10‏:4 کانەوی پارتێکی نەتەوەیی ڕادیکالی جولەکە بوو، شیمۆنیش سەر بەو پارتە بوو. بڕوانە لۆقا 6‏:15‏.‏ و یەهوزای ئەسخەریوتی کە عیسای بە گرتن دا.

عیسا نێردراوەکانی دەنێرێت

5عیسا ئەم دوازدە کەسەی نارد، فەرمانی پێ کردن: «بە ڕێگای ناجولەکەکاندا مەڕۆن و مەچنە شاری سامیرەییەکان، 6بەڵکو لەبری ئەوە بڕۆنە لای مەڕە ونبووەکانی ماڵی ئیسرائیل. 7کاتێک دەچن، ئەم پەیامە ڕابگەیەنن: ”پاشایەتی ئاسمان نزیک بووەتەوە.“ 8نەخۆش چاک بکەنەوە، مردوو زیندوو بکەنەوە، گەڕوگول پاک بکەنەوە، ڕۆحی پیس دەربکەن. بەخۆڕایی وەرتانگرتووە، بەخۆڕاییش بیدەن.

9«زێڕ و زیو و مس لە پشتێنتان هەڵمەگرن، 10نە توورەکە بۆ ڕێگا، نە کراس و نە پێڵاوی زیادە و نە گۆچانیش، چونکە کرێکار شایانی نانی خۆیەتی. 11چوونە هەر شار و گوندێک، بە شوێن کەسێکی شایستەدا بگەڕێن و هەتا ئەوێ بەجێدەهێڵن لە ماڵی ئەو کەسە بمێننەوە. 12کە چوونە ماڵەکە سڵاو بکەن. 13ئەگەر ماڵەکە شایستە بوون، با ئاشتیتان بۆیان بێت، بەڵام ئەگەر شایستە نەبوون، با ئاشتیتان بۆ خۆتان بگەڕێتەوە. 14ئەوەی پێشوازی لێ نەکردن و گوێی لە قسەتان نەگرت، لەو ماڵە یان لەو شارۆچکەیە بڕۆنە دەرەوە و تۆزی پێتان بتەکێنن. 15ڕاستیتان پێ دەڵێم: لە ڕۆژی لێپرسینەوەدا، سزای خاکی سەدۆم و عەمۆرا لە هی ئەم شارە سووکتر دەبێت.

16«من وەک مەڕ بۆ ناو گورگتان دەنێرم. جا وەک مار ژیر بن و وەک کۆتر لە خراپە بێبەری بن. 17لە خەڵکی بەئاگابن، چونکە دەتاندەنە دادگا و لە کەنیشتەکان بە قامچی لێتان دەدەن، 18لە پێناوی مندا دەبردرێنە بەردەم فەرمانڕەوا و پاشایان، وەک شایەتی بۆ ئەوان و بۆ نەتەوەکانیش. 19کاتێکیش بە گرتنتان دەدەن، نیگەران مەبن لەوەی کە چی بڵێن و چۆن بیڵێن، لەو کاتەدا پێتان دەدرێت چی بڵێن، 20لەبەر ئەوەی ئەوە ئێوە نین کە قسە دەکەن، بەڵکو ڕۆحی باوکتانە لە ئێوەدا قسە دەکات.

21«برا برای خۆی بۆ مردن بە دەستەوە دەدات، باوکیش منداڵی خۆی. منداڵان لە دایک و باوکیان هەڵدەگەڕێنەوە و بە کوشتنیان دەدەن. 22لەبەر ناوی من هەمووان ڕقیان لێتان دەبێتەوە، بەڵام ئەوەی تاکو کۆتایی دانبەخۆیدا بگرێت، ڕزگاری دەبێت. 23کە لەم شارە دەتانچەوسێننەوە، ڕاکەن بۆ شارێکی دیکە. ڕاستیتان پێ دەڵێم: شارەکانی ئیسرائیل تەواو ناکەن پێش هاتنی کوڕی مرۆڤ10‏:23 هاتنی کوڕی مرۆڤ: زۆربەی شارەزایان هاوڕان لەسەر ئەوەی کە لێرەدا مەبەست لە هاتنەوەی عیسایە لە ڕۆژی دوایی.‏.

مەترسن

24«قوتابی لە مامۆستاکەی زیاتر نییە و کۆیلەش لە گەورەکەی زیاتر نییە. 25بۆ قوتابی بەسە وەک مامۆستاکەی بێت و کۆیلەش وەک گەورەکەی. ئەگەر خاوەن ماڵ بە ”بەعل‌زەبول“10‏:25 بەعل‌زەبول: خوداوەندی شاری عەقرون بوو لە فەلەستین، بە واتای شەیتان دێت.‏ ناو ببردرێت، چەند زیاتر خانەوادەکەی؟

26«لەبەر ئەوە لێیان مەترسن، چونکە هیچ شتێکی شاردراوە نییە ئاشکرا نەبێت و نهێنی نییە دەرنەکەوێت. 27ئەوەی لە تاریکیدا پێتانی دەڵێم، لە ڕووناکیدا بیڵێنەوە، ئەوەی بە چرپە دەیبیستن، بە دەنگی بەرز لە سەربانان ڕایبگەیەنن. 28لەوانە مەترسن کە جەستە دەکوژن، بەڵام ناتوانن گیان بکوژن، بەڵکو لەوە بترسن کە دەتوانێ جەستە و گیان بە یەکەوە لە دۆزەخدا لەناوبەرێت. 29ئایا دوو چۆلەکە بە فلسێک نافرۆشرێت؟ کەچی هیچ یەکێکیان بەبێ خواستی باوکتان ناکەوێتە سەر زەوی. 30ئێوە تەنانەت مووی سەریشتان هەمووی ژمێردراوە. 31کەواتە مەترسن، ئێوە زۆر لە چۆلەکە بەنرخترن.

32«بۆیە ئەوەی لەبەردەم خەڵک دانم پێدا بنێت، منیش لەلای باوکم کە لە ئاسمانە، دانی پێدا دەنێم. 33بەڵام ئەوەی لەلای خەڵک نکۆڵی لە ناسینی من بکات، منیش لەلای باوکم کە لە ئاسمانە، نکۆڵی لێ دەکەم.

ئاشتی نا بەڵکو شمشێر

34«وا مەزانن کە هاتووم تاکو ئاشتی بهێنمە سەر زەوی. نەهاتووم بۆ هێنانی ئاشتی، بەڵکو شمشێر!10‏:34 واتە بەهۆی هاتنی مەسیح، خەڵک دژایەتی قوتابییەکانی دەکەن.‏ 35چونکە من هاتووم بۆ هەڵگەڕاندنەوەی

«[کوڕ لە باوکی و

کچ لە دایکی و

بووک لە خەسووی،

36دوژمنی مرۆڤیش لە خانەوادەکەی خۆی دەبێت.]10‏:36 میخا 7‏:6

37«ئەوەی باوک یان دایکی لە من زیاتر خۆشبوێت، شایانی من نییە. ئەوەی کوڕ یان کچی لە من زیاتر خۆشبوێت، شایانی من نییە. 38ئەوەی خاچەکەی هەڵنەگرێت و دوام نەکەوێت شایانی من نییە. 39ئەوەی دەست بە ژیانییەوە بگرێت دەیدۆڕێنێت، بەڵام ئەوەی ژیانی خۆی لە پێناوی من بدۆڕێنێت، بەدەستی دەهێنێت.

40«ئەوەی پێشوازیتان لێ بکات، پێشوازی لە من دەکات، ئەوەش پێشوازی لە من بکات، پێشوازی لەوە دەکات کە منی ناردووە. 41ئەوەی پێشوازی لە پێغەمبەرێک بکات بە ناوی پێغەمبەر، ئەوا پاداشتی پێغەمبەرێک وەردەگرێت. ئەوەش پێشوازی لە پیاوچاکێک بکات بە ناوی پیاوچاک، ئەوا پاداشتی پیاوچاکێک وەردەگرێت. 42ئەوەی تەنها جامە ئاوێکی سارد بداتە یەکێک لەم بچووکانە، لەبەر ئەوەی قوتابی منن، ڕاستیتان پێ دەڵێم: پاداشتی ون نابێت.»