Habrit Hakhadasha/Haderekh

הבשורה על-פי מרקוס 3:1-35

1ישוע חזר לבית־הכנסת בכפר־נחום וראה שם איש שידו משותקת. 2מאחר שהיום היה שבת, רצו מתנגדיו של ישוע לראות אם ירפא את האיש. הם החליטו שאם ישוע ירפא את האיש, יאסרו אותו.

3ישוע אמר לבעל היד המשותקת: ”בוא ועמוד לפני כולם.“ 4לאחר מכן הוא פנה אל הזוממים נגדו ושאל: ”על־פי התורה האם עלינו לעשות בשבת מעשים טובים, או מעשים רעים? האם עלינו להציל נפשות בשבת, או לאבד אותן?“ לא הייתה תשובה בפיהם. 5ישוע הביט בהם בכעס וצער, בגלל לב האבן שלהם, ואז פקד על האיש החולה: ”הושט את ידך.“ האיש הושיט את ידו והיא נרפאה כליל.

6הפרושים מיהרו להתייעץ עם אנשי הורדוס כיצד להיפטר מישוע.

7‏-8ישוע ותלמידיו עזבו את בית־הכנסת והלכו לשפת הים. הקהל הרב שהלך אחריהם בא כמעט מכל קצות הארץ: מהגליל, מיהודה, מירושלים, מאדום, מעבר הירדן ואפילו מאזור צור וצידון. כל האנשים האלה הלכו אחרי ישוע מפני ששמעו על הנסים והנפלאות שחולל, וכמובן שרצו לראות אותו במו עיניהם.

9ישוע ביקש מתלמידיו להכין לו סירה, כדי שאם ינסה הקהל להידחק אליו ויאלץ אותו להיכנס למים, יוכל לעלות על הסירה. 10באותו יום הוא ריפא חולים רבים מאוד, וכתוצאה מכך הלכו והתרבו החולים שנהרו אליו מכל עבר, וכל אחד ניסה לגעת בו כדי להירפא.

11כאשר נגעו אנשים אחוזי־שדים בישוע, הם נפלו לפניו וצעקו: ”אתה הוא בן־האלוהים!“ 12אולם ישוע ציווה עליהם לשתוק ולא לגלות את זהותו. 13ישוע עלה על אחד ההרים והזמין אליו אנשים מסוימים מבין הקהל. 14‏-15הוא בחר שנים־עשר איש שיהיו מלוויו הקבועים ושילכו ללמד את העם, ונתן להם סמכות לרפא חולים ולגרש שדים.

16‏-19אלה שמות השנים־עשר שישוע בחר:

שמעון כֵּיפָא (שישוע כינה אותו ”פטרוס“),

יעקב ויוחנן בני־זבדי (שישוע כינה ”בני־רעם“),

‎אַנְדְּרֵי,

פיליפוס,

בר־תלמי,

מתי,

תומא,

יעקב בן־חלפי,

תדי,

שמעון (מחבורת הקנאים)

ויהודה איש קריות (אשר מאוחר יותר הסגיר את ישוע).

20כאשר חזר ישוע לבית מארחיו, שוב המתין לו קהל שמילא את כל הבית, כך שישוע ותלמידיו לא יכלו להפסיק ולאכול. 21כשנודע לבני משפחתו על כך, הם באו לקחתו לביתם. ”הוא יצא מדעתו!“ קראו. 22מורי הלכה מירושלים באו לשם ואמרו: ”אתם יודעים מדוע הוא יכול לגרש שדים? מפני שבעל־זבול, שר השדים, שוכן בתוכו!“

23ישוע קיבץ אותם סביבו ודיבר אליהם במשלים. ”כיצד יכול השטן לגרש את השטן?“ שאל. 24ממלכה מפולגת לא תחזיק מעמד ותתמוטט. 25משפחה שיש בה חילוקי דעות ופילוגים – תיהרס. 26אם השטן נלחם נגד עצמו, מה יוכל להשיג? 27איש אינו יכול לשדוד את מלכות השטן לפני שיכבול אותו תחילה. לאחר שיכבול את השטן, יוכל לשדוד את רכושו.

28”אני מזהיר אתכם,“ המשיך ישוע, ”כל החטאים וגידופים ייסלחו לבני אדם. 29רק חטא אחד לעולם לא ייסלח – גידוף רוח הקודש.“

30ישוע מצא לנכון להזהיר אותם, שכן טענו שהוא חולל נסים בכוחו של השטן (במקום שיודו שהוא חולל נסים בכוחו של רוח הקודש).

31‏-32בינתיים באו אמו ואחיו של ישוע אל הבית שבו לימד. הם שלחו מישהו לקרוא לישוע החוצה, כי רצו לדבר איתו. ”אמך ואחיך מחכים לך בחוץ; הם רוצים לדבר אתך“, אמר לו מישהו.

33”מי היא אמי?“ ”מי הם אחי?“ קרא ישוע. 34הוא הביט באנשים סביבו והכריז: ”הנה אמי ואחי! 35כל השומע בקול אלוהים הוא אחי, אחותי ואמי.“

Kurdi Sorani Standard

مەرقۆس 3:1-35

چاککردنەوەی نەخۆش لە شەممە

1دیسان عیسا چووەوە ناو کەنیشتێک، لەوێ پیاوێکی لێبوو دەستی وشک ببوو، 2ئیتر هەندێک لەوانەی لەوێ بوون چاودێرییان دەکرد بۆ ئەوەی بزانن لە شەممەدا چاکی دەکاتەوە، تاکو سکاڵای لێ بکەن. 3عیسا بە پیاوە دەست وشکبووەکەی فەرموو: «لەبەردەم هەمووان ڕابوەستە.»

4ئینجا پێی فەرموون: «ئایا لە شەممەدا کاری چاکە دروستە یان کاری خراپە؟ ڕزگارکردنی ژیان یان کوشتن؟» کەچی بێدەنگ بوون.

5بە تووڕەییەوە ئاوڕی لێیان دایەوە، لەبەر دڵڕەقییان خەمبار بوو، بە پیاوەکەی فەرموو: «دەستت درێژ بکە.» ئەویش درێژی کرد و دەستی چاک بووەوە. 6فەریسییەکان هاتنە دەرەوە و یەکسەر لەگەڵ هێرۆدسییەکان تەگبیریان کرد چۆن بیکوژن.

خەڵکێکی زۆر دوای عیسا دەکەون

7عیسا و قوتابییەکانی بەرەو دەریاچەکە کشانەوە و خەڵکێکی زۆر لە جەلیل دوای کەوتن. 8کاتێک هەموو ئەو شتانەیان بیست کە دەیکرد، خەڵکێکی زۆر لە یەهودیا، ئۆرشەلیم، ئادومیا، ئەوبەری ئوردون3‏:8 ڕووباری ئوردون.‏ و دەوروبەری سور و سەیداوە هاتنە لای. 9ئەویش بە قوتابییەکانی فەرموو کە بەلەمێکی بۆ ئامادە بکەن، بۆ ئەوەی خەڵکەکە پاڵەپەستۆی نەخەنە سەر. 10لەبەر ئەوەی خەڵکێکی زۆری چاککردەوە، وای لێهات هەموو دەردەدارەکان بەرەو ڕووی دەهاتن تاکو دەستی لێبدەن. 11ئەو کەسانەی کە ڕۆحی پیسیان تێدابوو، کاتێک دەیانبینی کڕنۆشیان بۆ دەبرد و هاواریان دەکرد: «تۆ کوڕی خودای!» 12ئەویش بە توندی فەرمانی پێدەدان لەلای کەس باسی نەکەن.

هەڵبژاردنی دوازدە نێردراوەکە

13عیسا چووە سەر شاخێک و ئەوانەی بانگکرد کە خۆی ویستنی، ئەوانیش چوونە لای. 14دوازدەی دیاری کرد و ناوی لێنان نێردراوان، تاکو لەگەڵی بن و بۆ جاڕدان بیاننێرێت و 15دەسەڵاتیان هەبێت بۆ دەرکردنی ڕۆحی پیس.

16ئەم دوازدە کەسەی دیاری کرد:

شیمۆن کە ناوی لێنا پەترۆس،

17یاقوبی کوڕی زەبدی و یۆحەنای برای کە ناوی لێنان بوانەرگس، واتە کوڕانی هەورەتریشقە،

18هەروەها ئەندراوس،

فیلیپۆس،

بەرتۆلماوس،

مەتا، تۆماس،

یاقوبی کوڕی حەلفی،

تەداوس،

شیمۆنی کانەوی3‏:18 کانەوی پارتێکی نەتەوەیی ڕادیکالی جولەکە بوو، شیمۆنیش سەر بەو پارتە بوو. بڕوانە لۆقا 6‏:15‏.‏ و

19یەهوزای ئەسخەریوتی کە عیسای بە گرتن دا.

عیسا و سەرۆکی ڕۆحە پیسەکان

20عیسا چووە ماڵێک و دیسان خەڵکێکی زۆریان لێ کۆبووەوە، بە شێوەیەک کە نەیانتوانی نان بخۆن. 21کاتێک کەسوکاری بیستیان، هاتن بیگرن، چونکە دەیانگوت: «مێشکی تێکچووە.»

22مامۆستایانی تەوراتیش کە لە ئۆرشەلیمەوە هاتبوون، گوتیان: «بەعل‌زەبول3‏:22 بەعل‌زەبول: بڕوانە مەتا 10‏:25 دەستی بەسەردا گرتووە، بە شای ڕۆحە پیسەکان، ڕۆحی پیس دەردەکات.»

23عیسا بانگی کردن و بە نموونە قسەی بۆ کردن: «شەیتان چۆن دەبێت شەیتان دەربکات؟ 24ئەگەر شانشینێک دووبەرەکی تێدابێت، ئەو شانشینە خۆی ڕاناگرێت. 25ئەگەر ماڵێکیش دووبەرەکی تێدابێت، ئەو ماڵە خۆی ڕاناگرێت. 26ئەگەر شەیتان لە خۆی هەڵگەڕایەوە و دووبەرەکی تێکەوت، خۆی ڕاناگرێت، بەڵکو کۆتایی پێ دێت. 27کەسیش ناتوانێت بچێتە ماڵی پیاوێکی بەهێز و شتەکانی تاڵان بکات، ئەگەر یەکەم جار نەیبەستێتەوە، ئینجا ماڵەکەی تاڵان بکات. 28ڕاستیتان پێ دەڵێم: هەموو گوناه و کفرکردنێکی مرۆڤ دەبەخشرێت، 29بەڵام ئەوەی سەبارەت بە ڕۆحی پیرۆز کفر بکات، هەرگیز نابەخشرێت، بەڵکو بە گوناهێکی هەتاهەتاییەوە تاوانبارە.»

30ئەمەی فەرموو، چونکە دەیانگوت: «ڕۆحی پیسی هەیە.»

دایک و براکانی عیسا

31دایک و براکانی عیسا هاتن، لە دەرەوە ڕاوەستان و ناردیان بەدوایدا. 32خەڵکیش لە دەوروبەری دانیشتبوون، پێیان گوت: «وا دایک و براکانت لە دەرەوە بەدواتدا دەگەڕێن.»

33وەڵامی دانەوە و فەرمووی: «دایک و براکانم کێن؟»

34چاوی گێڕا بەسەر ئەوانەی لە دەوروپشتی دانیشتبوون و فەرمووی: «دایک و برای من ئەمانەن. 35ئەوەی بە خواستی خودا بکات، خوشک و برا و دایکمە.»