Habrit Hakhadasha/Haderekh

הבשורה על-פי מרקוס 15:1-47

1השכם בבוקר נפגשו ראשי הכוהנים, הזקנים, הסופרים וכל חברי הסנהדרין כדי להתייעץ על הצעד הבא. הם החליטו לשלוח את ישוע בליווי משמר מזוין אל פילטוס, המושל הרומאי.

2”האם אתה מלך היהודים?“ שאל פילטוס.

”אתה אומר“, השיב ישוע.

3‏-4ראשי הכוהנים האשימו אותו בפשעים רבים. ”מדוע אינך מגן על עצמך?“ שאל פילטוס בתמיהה. ”מה יש לך לומר?“ 5להפתעתו של פילטוס לא ענה ישוע דבר.

6כל שנה בחג הפסח נהג פילטוס להוציא לחופשי אסיר יהודי אחד, לפי בחירת העם. 7באותו זמן היה בכלא אסיר יהודי בשם בר־אבא, אשר הואשם ברצח (יחד עם אחרים) בעת אחת המרידות.

8בינתיים החל ההמון לבקש מפילטוס שישחרר אסיר אחד כמנהגו.

9”האם אתם רוצים שאוציא לחופשי את מלך היהודים?“ שאל פילטוס. 10הוא הציע לשחרר את ישוע, כי הבין שראשי הכוהנים אסרו אותו מתוך קנאה.

11אולם ראשי הכוהנים הסיתו את ההמון לדרוש את שחרורו של בר־אבא במקום שחרורו של ישוע.

12”אם אשחרר את בר־אבא, מה אעשה עם איש שאתם קוראים לו מלך היהודים?“ שאל פילטוס.

13”צלוב אותו!“ צעקו.

14”אבל מדוע?“ לא הבין פילטוס. ”מה עשה?“ הם לא ענו, ורק הגבירו את צעקותיהם: ”צלוב אותו!“

15פילטוס רצה למנוע מהומות אז נכנע לדרישת ההמון. על כן שחרר את בר־אבא מבית־הסוהר וציווה להלקות את ישוע בשוטים.

16‏-17לאחר מכן לקחו החיילים הרומאים את ישוע לחצר הארמון. הם קראו לכל חיילי המשמר, הלבישו את ישוע בגלימת ארגמן, הכינו לו זר מקוצים ארוכים ודוקרניים והניחו את הזר על ראשו. 18הם החלו ללעוג ולצחוק לו: ”יחי מלך היהודים!“ 19הם הכו אותו באכזריות, חבטו על ראשו במקלות, ירקו עליו, כרעו ברך לפניו והשתחוו לו בלעג.

20לאחר שסיימו החיילים להתלוצץ ולצחוק עליו, הפשיטו מעליו את הארגמן והלבישו אותו בבגדיו, והוציאו אותו החוצה לצליבה.

21החיילים פגשו בדרך את שמעון הקוריני (אביהם של אלכסנדר ורופוס), שחזר מהשדה, ואילצוהו לשאת את הצלב של ישוע למקום הצליבה.

22ישוע הובא למקום הנקרא ”גלגלתא“, כלומר ”מקום הגולגולת“. 23הם הגישו לו יין מסומם, אך הוא סרב לשתות. 24לאחר מכן הם צלבו אותו וערכו הגרלה על בגדיו.

25בשעה תשע בבוקר צלבו את ישוע.

26מעל ראשו היה תלוי שלט שאשמתו כתובה עליו: ”מלך היהודים“.

27באותו בוקר נצלבו איתו שני פושעים: אחד לימינו ואחד לשמאלו, 28וכך התקיים הפסוק:15‏.28 טו 28 ישעיהו נג 12 ”ואת פושעים נמנה.“

29העוברים ושבים קללו אותו, לעגו לו וקראו: ”נו, אתה יכול להרוס את בית המקדש ולבנותו מחדש בשלושה ימים? 30אם אתה גיבור כזה, מדוע אינך מציל את עצמך ויורד מהצלב?“ 31גם ראשי הכוהנים והסופרים עמדו סביבו ולעגו לו. ”הוא יכול להושיע את כולם חוץ מאשר את עצמו!“ צחקו.

32”משיח שכמוהו!“ קראו. ”מלך ישראל, הבה נראה אותו יורד מהצלב, ואז נאמין למה שהוא אומר!“ גם שני הפושעים שנצלבו איתו קיללו אותו.

33בשעה שתים־עשרה בצהריים כיסה חושך את כל הארץ למשך שלוש שעות.

34בשעה שלוש אחר־הצהריים זעק ישוע זעקת שבר: ”אלי, אלי, למה שבקתני?“ (”אלי, אלי, למה עזבתני?“15‏.34 טו 34 תהלים כב 2) 35אחדים מהאנשים שעמדו שם חשבו שהוא קורא לאליהו הנביא. 36איש אחד רץ והביא ספוג טבול בחומץ, שם אותו בקצה מוט ארוך והגיש אותו לישוע. ”הבה נראה אם אליהו באמת יבוא להוריד אותו!“ קרא האיש.

37באותו רגע זעק ישוע זעקת שבר נוספת ונפח את נשמתו.

38בבית־המקדש, הפרוכת התלויה לפני קודש הקודשים נקרעה לשניים מלמעלה למטה.

39קצין רומאי אחד, שעמד בין הצופים וראה כיצד נפח ישוע את נשמתו, קרא: ”האיש הזה באמת היה בן־אלוהים!“

40גם נשים עמדו במרחק מה וחזו בצליבה; ביניהן היו מרים המגדלית, מרים (אמם של יעקב ויוסי) ושלומית. 41כל אלה האמינו בישוע ואף שרתו אותו בהיותו בגליל. היו שם עוד נשים רבות אשר הלכו אחריו לירושלים.

42‏-43כל זה התרחש ביום שישי. עם רדת הערב, יהודי נכבד בשם יוסף מן הרמתיים ניגש לפילטוס וביקש את גופתו של ישוע. יוסף היה חבר בסנהדרין והאמין בביאת המשיח באותה עת. 44פילטוס לא האמין שישוע כבר מת, ולכן ביקש מאחד מקציניו שיוודא את הדבר. 45הקצין בדק ואישר שאכן ישוע כבר מת, ורק אז הרשה פילטוס ליוסף לקחת את הגופה.

46יוסף קנה סדין גדול, הוריד את גופת ישוע מהצלב, עטף אותה בסדין וקבר את ישוע בקבר חצוב בסלע. הוא סתם את פתח הקבר באבן גדולה. 47מרים המגדלית ומרים אמו של יוסי ראו את המקום שבו נקבר ישוע.

Kurdi Sorani Standard

مەرقۆس 15:1-47

عیسا دەدرێتە دەست پیلاتۆس

1هەر بەیانی زوو، کاهینانی باڵا و پیران و مامۆستایانی تەورات و هەموو ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای جولەکە ڕاوێژیان کرد. عیسایان قۆڵبەست کرد و بردیان و دایانە دەست پیلاتۆس.

2پیلاتۆس لێی پرسی: «تۆ پاشای جولەکەی؟»

عیسا وەڵامی دایەوە: «خۆت گوتت.»

3کاهینانی باڵا سکاڵای زۆریان لێ دەکرد. 4پیلاتۆس لێی پرسییەوە: «ئایا هیچ وەڵام نادەیتەوە؟ بزانە چەند سکاڵات لێدەکەن.»

5بەڵام عیسا هیچ وەڵامێکی نەدایەوە و پیلاتۆسیش بەمە سەرسام بوو.

بڕیاری لەخاچدانی عیسا

6لە هەر جەژنێکدا فەرمانڕەوا بەگوێرەی داواکاری خەڵکەکە بەندکراوێکی ئازاد دەکرد. 7پیاوێک بە ناوی باراباس لەگەڵ یاخیبووان گیرابوو کە لە ڕاپەڕینەکەدا کوشتاریان کردبوو15‏:7 لەو سەردەمە یاخیبووان لە دژی ئیمپڕاتۆریەتی ڕۆمانی ڕاپەڕینێکیان ئەنجام دابوو.‏. 8ئینجا خەڵکەکە هاتن و داوایان کرد ئەوەیان بۆ بکات کە هەمیشە دەیکرد بۆیان.

9پیلاتۆسیش لێی پرسین: «دەتانەوێ پاشای جولەکەتان بۆ ئازاد بکەم؟» 10چونکە دەیزانی کاهینانی باڵا لە ئیرەییدا عیسایان بە گرتن دابوو. 11بەڵام کاهینانی باڵا خەڵکەکەیان جۆشدا کە باراباسیان بۆ ئازاد بکات.

12پیلاتۆس دیسان لێی پرسین: «ئەی باشە چی لەوە بکەم کە پێی دەڵێن، ”پاشای جولەکە“؟»

13هاواریان کرد: «لە خاچی بدە!»

14پیلاتۆس لێی پرسین: «بۆ؟ چ خراپەیەکی کردووە؟»

بەڵام ئەوان زیاتر هاواریان دەکرد: «لە خاچی بدە!»

15پیلاتۆسیش دەیویست خەڵکەکە ڕازی بکات، لەبەر ئەوە باراباسی بۆ ئازاد کردن، بەڵام فەرمانی دا کە عیسا بدرێتە بەر قامچی و پاشان لە خاچ بدرێت.

سەربازەکان گاڵتە بە عیسا دەکەن

16سەربازەکان عیسایان بردە کۆشکی فەرمانڕەوا و تەواوی سەربازەکانیان کۆکردەوە. 17کەوایەکی ئەرخەوانییان لەبەرکرد، تاجێکیان لە دڕک هۆنییەوە و لەسەریان نا. 18دەستیان کرد بە سڵاو لێکردنی و دەیانگوت: «سڵاو، ئەی پاشای جولەکە!» 19بە قامیش لەسەریان دەدا و تفیان لێی دەکرد، چۆکیان دادەدا و لەبەردەمی کڕنۆشیان دەبرد. 20کاتێک گاڵتەیان پێ کرد، کراسە ئەرخەوانییەکەیان لەبەر داکەند و جلەکەی خۆیان لەبەرکردەوە و بۆ لەخاچدان بردیانە دەرەوە.

لەخاچدانی عیسا

21ڕێبوارێک لە کێڵگە دەهاتەوە، ناوی شیمۆنی کورێنی15‏:21 گەورەترین شار لە وڵاتی لیبیا لەم سەردەمەدا.‏ بوو، باوکی ئەسکەندەر و ڕوفوس، ناچاریان کرد خاچەکەی ئەو هەڵبگرێت. 22ئینجا عیسایان بردە شوێنێک کە پێی دەگوترا گولگۆسا، واتە «شوێنی کاسەسەر». 23شەرابی تێکەڵ بە موڕیان15‏:23 موڕ: بۆنێک بووە بۆ کەمکردنەوەی ئازار تێکەڵ بە شەراب کراوە.‏ پێدا، بەڵام نەیخواردەوە. 24لە خاچیان دا و جلەکانیان دابەش کرد، تیروپشکیان لەسەر کرد، بۆ ئەوەی بزانن هەریەکەیان چی بەردەکەوێت.

25کاتێک لە خاچیان دا کاتژمێر نۆی15‏:25 یۆنانی: کاتژمێری سێ.‏ بەیانی بوو، 26ناونیشانی تاوانەکەشی نووسرابوو:

پاشای جولەکە.

27دوو دزیشیان لەگەڵی لە خاچ دا، یەکێک لەلای ڕاستی و ئەوەی دیکەش لەلای چەپی. ] 28نووسراوە پیرۆزەکە هاتە دی کە دەڵێت: [لە ڕیزی تاوانباران دانرا.]15‏:28 ئیشایا 53‏:12‏.‏[29ئەوانەی بەوێدا تێدەپەڕین، جنێویان پێی دەدا و سەریان بادەدا و دەیانگوت: «ها! ئەی ڕووخێنەری پەرستگا و بنیادنەرەوەی لە سێ ڕۆژدا، 30خۆت ڕزگار بکە و لە خاچەکە دابەزە.» 31بە هەمان شێوە کاهینانی باڵا و مامۆستایانی تەورات گاڵتەیان دەکرد و بە یەکتریان دەگوت: «خەڵکی دیکەی ڕزگار کرد، بەڵام ناتوانێ خۆی ڕزگار بکات! 32با ئێستا مەسیحی پاشای ئیسرائیل لە خاچەکە دابەزێت، تاکو ببینین و باوەڕ بهێنین.» ئەوانەش کە لەگەڵی لە خاچ دەدران قسەیان پێ دەگوت.

مردنی عیسا

33کە بووە کاتژمێر دوازدە15‏:33 یۆنانی: کاتژمێری شەشەم.‏ تاریکی باڵی بەسەر هەموو زەویدا کێشا هەتا کاتژمێر سێ15‏:33 یۆنانی: کاتژمێری نۆیەم.‏. 34لە کاتژمێر سێ، عیسا بە دەنگێکی بەرز هاواری کرد: «[ئێلی، ئێلی، لەما شەبەقتانی؟]» کە بە واتای [خودای من، خودای من، بۆ وازت لێ هێنام؟]15‏:34 زەبوورەکان 22‏:1 دێت.

35کاتێک هەندێک لەوانەی لەوێ ڕاوەستابوون گوێیان لێی بوو، گوتیان: «ئەوە بانگی ئەلیاس دەکات.»

36یەکێک ڕایکرد و ئیسفەنجێکی لە سرکە هەڵکێشا و بەسەر قامیشێکەوە پێیدا تاکو بیخواتەوە و گوتی: «لێگەڕێن، با بزانین ئەلیاس دێت دایبگرێت؟»

37عیساش بە دەنگێکی بەرز هاواری کرد و گیانی سپارد.

38پەردەی پەرستگاش لە سەرەوە هەتا خوارەوە شەق بوو و بوو بە دوو پارچەوە. 39ئەو سەرپەلەی15‏:39 وشە یۆنانییەکە مەبەست لە سەرکردەی سەد سەربازە لە سوپای ڕۆم.‏ بەرامبەر عیسا ڕاوەستابوو، گوێی لە هاواری بوو و بینی چۆن گیانی سپارد، گوتی: «بەڕاستی ئەم کەسە کوڕی خودا بوو!»

40چەند ژنێک لە دوورەوە تەماشایان دەکرد، لەنێوانیاندا مریەمی مەجدەلی و مریەمی دایکی یاقوبی بچووک و یوسی و سالومە دەبینران. 41ئەمانە لە جەلیلەوە دوای عیسا کەوتبوون و خزمەتیان دەکرد، زۆری دیکەش لەگەڵی هاتبوونە ئۆرشەلیم.

ناشتنی عیسا

42ئێوارە داهات، ڕۆژی خۆ ئامادەکردن بوو، واتە ڕۆژی پێش شەممە، 43یوسفی خەڵکی ڕامە ئەندامێکی بەرزی ئەنجومەن بوو، ئەویش چاوەڕێی شانشینی خودای دەکرد، وێرای و چوو بۆ لای پیلاتۆس و داوای تەرمەکەی عیسای کرد. 44پیلاتۆس سەرسام بوو ئاوا بە زوویی عیسا مردووە، سەرپەلەکەی بانگکرد و لێی پرسی ئاخۆ دەمێکە مردووە. 45کاتێک لە سەرپەلەکەوە زانی، تەرمەکەی دایە یوسف. 46ئەویش کەتانی کڕی، دایگرت و بە کەتان کفنی کرد، لە گۆڕێکدا ناشتی کە لە تاشەبەرد هەڵکەنرابوو. ئینجا بەردێکی گلۆر کردەوە سەر دەرگای گۆڕەکە. 47مریەمی مەجدەلی و مریەمی دایکی یاقوب، بینییان لەکوێ نێژرا.