雅歌 1 – CCBT & KSS

Chinese Contemporary Bible (Traditional)

雅歌 1:1-17

1這是所羅門的歌,是歌中最美妙的歌。

女子:

2深深地吻我吧!

因為你的愛情比美酒更香甜。

3你的美名如此芬芳,

如同倒出來的香膏,

難怪少女們都愛慕你。

4你帶我走,讓我們一起奔跑吧!

王啊,把我帶進你的寢宮吧!

耶路撒冷的少女:

我們為你歡喜快樂,

我們要頌揚你那勝似美酒的愛情。

女子:

難怪少女們都愛慕你!

5耶路撒冷的少女啊!

我雖然黑似基達的帳篷,

卻美如所羅門的錦帳。

6不要因為我被太陽曬黑就看不起我。

這是因為我的兄弟惱恨我,

要我在烈日之下看守葡萄園,

使我無暇照顧自己1·6 我無暇照顧自己」希伯來文是「我卻無法照料自己的葡萄園」。

7我心愛的人啊,告訴我吧,

你在哪裡牧羊?

中午帶羊去哪裡歇息?

我何必在你同伴的羊群旁流浪,

像風塵女子一樣呢?

耶路撒冷的少女:

8絕色佳人啊!

要是你不知道,

就跟著羊群的足跡,

到牧人的帳篷邊餵養你的山羊羔吧。

男子:

9我的愛人啊,

你好比法老戰車上套的牝馬,

引人注目。

10耳環輝映你的臉頰,

珠鏈輕襯你的頸項。

11我們要為你打造鑲有銀珠的金飾。

女子:

12王坐席的時候,

我身上的哪噠香膏芬芳四溢。

13我的良人靠在我懷中,

如同一袋沒藥。

14我的良人在我眼中,

好像隱·基底葡萄園中的鳳仙花。

男子:

15我的愛人啊!

你真是美極了!美極了!

你的眼神純情專一,好像鴿子的眼睛。

女子:

16我的良人啊!

你真英俊!真可愛!

我們以青草作床榻,

17以香柏樹作屋樑,

以松樹作椽子。

Kurdi Sorani Standard

گۆرانی گۆرانییەکان 1:1-17

1گۆرانی گۆرانییەکانی سلێمان.

ئەویندار1‏:2 وشەی ئەویندار بۆ کچ بەکارهاتووە.‏

2با بە ماچەکانی دەمی ماچم بکات،

چونکە ئەوینی تۆ لە شەراب خۆشترە.

3بۆنی عەترەکەت خۆشە؛

ناوت عەتری پرژاوە،

مایەی سەرسوڕمانی نییە کە پاکیزەکان تۆیان خۆشدەوێ.

4پەلم بگرە و با پێکەوە بڕۆین!

با پاشا بمهێنێتە ناو ژوورەکەی خۆی.

دەستەخوشکەکان

شاد و دڵخۆش دەبین پێت،

لە شەراب زیاتر یادی ئەوینی تۆ دەکەینەوە.

ئەویندار

بەڕاستی تۆیان خۆشدەوێ.

5ئەی کچانی ئۆرشەلیم،

من ئەسمەرێکی جوانم،

وەک ڕەشماڵەکانی قێدار،

وەک نێوبەندی ڕەشماڵەکانی سلێمان.

6تەماشام مەکەن کە من ئەسمەرم،

ئەوە خۆر لێیداوم.

کوڕانی دایکم لە من تووڕە بوون،

منیان کردە چاودێری ڕەزەمێو،

لەبەر ئەوەی ناچار کرام، چاودێری ڕەزەمێوەکەم نەکرد.

7ئەی خۆشەویستی گیانم، پێم بڵێ،

لەکوێ مێگەلی خۆت دەڵەوەڕێنیت،

کاتی نیوەڕۆش پشتیری مەڕەکانت لەکوێیە؟

بۆچی وەک پەچەکراوێک بم،

لەلای مێگەلی هاوڕێیەکانت؟

دەستەخوشکەکان

8ئەی جوانترینی نێو ئافرەتان، ئەگەر نازانیت

بە شوێن پێی مەڕاندا بڕۆ و

کارەبزنەکانت بلەوەڕێنە

لەلای نشینگەی شوانەکان.

دڵدار1‏:9 وشەی دڵدار بۆ کوڕ بەکارهاتووە.‏

9یارەکەم، بە ئەسپێک لە گالیسکەکانی فیرعەون

لێکم چوواندی،

10گۆنات بە خشڵەوە جوانە،

گەردنت بە گەردانەوە.

11خشڵی زێڕت بۆ دەکەین،

لەگەڵ نقێمی زیو.

ئەویندار

12هەتا پاشا لە کۆڕی خۆیەتی،

ناردینی من بۆنی خۆی بڵاو دەکاتەوە.

13دڵدارەکەم چەپکێک موڕە

کە لەنێو مەمکەکانم شەو بەسەردەبات.

14دڵدارەکەم هێشووی خەنەیە

لەناو ڕەزەمێوەکانی کانی گەدی.

دڵدار

15ئەی یارەکەم، تۆ چەند جوانیت،

چەند جوانیت!

چاوەکانت کۆترن.

ئەویندار

16ئەی دڵدارەکەم، تۆش چەند قۆزیت،

چەند شیرینیت!

جێگاکەمان سەوزە.

دڵدار

17کاریتەی خانووەکەمان لە داری ئورزە،

تەختەدارەکانی سەروون.