以西结书 11 – CCB & KSS

Chinese Contemporary Bible (Simplified)

以西结书 11:1-25

审判以色列的首领

1那时,灵将我举起,带我到耶和华殿的东门,我见那里有二十五个人,当中有百姓的首领押朔的儿子雅撒尼亚比拿雅的儿子毗拉提2耶和华对我说:“人子啊,这些人在这城里专给人出毒计,设恶谋。 3他们说,‘建造房屋的时候不是到了吗?我们的城像铁锅一样坚固,我们像在锅里的肉一样得到保护。’ 4人子啊,你要说预言,说预言斥责他们。”

5耶和华的灵降在我身上,并吩咐我说:“耶和华这样说,‘以色列人啊,我知道你们口中在说什么,心里在想什么。 6你们在城中杀人无数,大街小巷遍地尸体。 7所以,主耶和华说,你们在城中杀死的人就是肉,这城就是锅,但我必把你们从锅中拉出来。 8你们惧怕刀剑,我必使刀剑临到你们。这是主耶和华说的。 9我必把你们从城中赶出去,交给外族人。我必惩罚你们, 10使你们死于刀下。我要审判整个以色列,这样你们就知道我是耶和华。 11这城必不是你们的锅,你们也必不是其中的肉,我必在全以色列施行审判。 12这样你们就知道我是耶和华。因为你们没有遵行我的律例,没有顺从我的典章,却效法你们四邻外族的规矩。’”

13我正在说预言的时候,比拿雅的儿子毗拉提就死了。我便俯伏在地大喊:“唉,主耶和华啊,你要灭绝以色列的余民吗?”

14耶和华对我说: 15“人子啊,留在耶路撒冷的居民会这样谈论你、你的亲人和一切被掳的以色列人,说,‘他们远离了耶和华,这地方已经给了我们。’ 16因此,你要说,‘主耶和华这样说,我虽然把以色列人赶到远方各国,分散在列邦,却要在他们所去的国家暂作他们的圣所。’

17“你要说,‘主耶和华这样说,我必从各国召集你们,从你们被驱散到的列邦中聚集你们,将以色列再赐给你们。’ 18他们回来后,必除掉一切丑恶可憎的事。 19我必赐给他们一颗专一的心,将新灵放在他们里面,除去他们的石心,赐给他们肉心, 20使他们恪守我的律例,谨遵我的典章。他们将做我的子民,我将做他们的上帝。 21至于那些心里恋慕丑恶可憎之物的人,我必按他们所行的报应他们。这是主耶和华说的。”

22于是,基路伯天使展开翅膀,轮子跟在他们旁边,在他们上面有以色列上帝的荣耀。 23耶和华的荣耀从城中升起,停在城东的山上。 24灵将我举起,在异象中把我带到迦勒底被掳的人那里,我所见的异象从我面前上升消失了。 25我把耶和华让我看到的一切都告诉了那些被掳的人。

Kurdi Sorani Standard

حزقیێل 11:1-25

سەپاندنی حوکمی یەزدان

1ئینجا ڕۆحی خودا هەڵیگرتم و منی هێنایە لای دەروازەی ڕۆژهەڵاتی ماڵی یەزدان. بیست و پێنج پیاو لەبەر دەروازەکە بوون و لەنێویاندا دوو ڕابەری گەل، یازەنیاهوی کوڕی عەزور و پەلەتیای کوڕی بەنایام بینی. 2یەزدان پێی فەرمووم: «ئەی کوڕی مرۆڤ، ئەوانە ئەو پیاوانەن کە بیر لە بەدکاری دەکەنەوە، لەم شارە پیلان دادەڕێژن و ڕاوێژی خراپ پێشکەش دەکەن، 3دەڵێن: ”کاتەکە لەبار نییە بۆ دروستکردنی خانوو، شار مەنجەڵە و ئێمەش گۆشتەکەین.“ 4لەبەر ئەوە پێشبینی بکە لەسەریان، ئەی کوڕی مرۆڤ، پێشبینی بکە!»

5جا ڕۆحی یەزدان هاتە سەرم و پێی فەرمووم: «بڵێ، یەزدان ئەمە دەفەرموێت: ئەی بنەماڵەی ئیسرائیل، ئێوە وا دەڵێن، بەڵام من دەزانم چی لەژێر سەرتانە. 6زۆرتان لەو شارە کوشتووە، کۆڵانەکانیتان پڕکرد لە کوژراو.

7«لەبەر ئەوە یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: ئەوانەی ئێوە کوشتتان و فڕێتاندانە ناوەڕاستی شارەکە، ئەوان گۆشتن و شاریش مەنجەڵەکە، ئێوەش لە ناوەڕاستی دەردەکەم. 8ئێوە لە شمشێر دەترسن، شمشێرتان دەهێنمە سەر. ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە. 9لە شار دەرتاندەهێنم و دەتاندەمە دەست بێگانە، سزاتان دەدەم. 10بە شمشێر دەکوژرێن، لەسەر سنووری ئیسرائیل حوکمتان بەسەردا دەسەپێنم، ئیتر ئێوە دەزانن کە من یەزدانم. 11ئەم شارە بۆ ئێوە نابێت بە مەنجەڵ و ئێوەش نابن بە گۆشتەکەی ناوی، بەڵکو لەسەر سنووری ئیسرائیل حوکمتان بەسەردا دەسەپێنم. 12ئیتر ئێوە دەزانن کە من یەزدانم، چونکە ڕێگای فەرزەکانی منتان پەیڕەو نەکردووە و کارتان بە حوکمەکانی من نەکردووە، بەڵکو بەپێی بنەماکانی نەتەوەکانی دەوروبەری خۆتان ڕۆیشتن.»

13کاتێک کە پێشبینیم دەکرد، پەلەتیای کوڕی بەنایا مرد. جا بەسەر ڕوومدا کەوتم و بە دەنگێکی بەرز هاوارم کرد و گوتم: «ئای یەزدانی باڵادەست! ئایا تۆ پاشماوەی ئیسرائیل بە تەواوی لەناودەبەیت؟»

14ئینجا فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم: 15«ئەی کوڕی مرۆڤ، دانیشتووانی ئۆرشەلیم سەبارەت بە براکانت، خزمەکانی خۆت و هەموو ڕاپێچکراوانی گەلی ئیسرائیل، گوتیان: ”ئەوان لە یەزدان دوور کەوتنەوە، لەبەر ئەوە یەزدان خاکەکەی بە میرات بە ئێمە بەخشی.“

بەڵێنی کۆکردنەوەی ئیسرائیل

16«لەبەر ئەوە بڵێ: ”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: هەرچەندە بۆ ناو نەتەوەکانیش دوورم خستبنەوە و بەناو خاکەکاندا پەرتەوازەم کردبن، بۆ ماوەیەکی کەم بۆ ئەوان بووم بە پیرۆزگایەک لەو خاکانەی کە بۆی چوون.“

17«لەبەر ئەوە بڵێ: ”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: من لەنێو گەلان کۆتان دەکەمەوە و لەناو ئەو خاکانەی تێیدا پەرتەوازە بوونە دەتانگەڕێنمەوە و خاکی ئیسرائیلتان پێدەدەمەوە.“

18«بۆ ئەوێ دەگەڕێنەوە و هەموو وێنەیەکی قێزەون و بتێکی گڵاوی لێ دادەماڵن. 19یەک دڵیان دەدەمێ، ڕۆحێکی تازە دەخەمە ناویانەوە. ئەو دڵە بەردینەیان لێ دەکەمەوە و دڵێکی گۆشتینیان دەدەمێ، 20بۆ ئەوەی ڕێگای فەرزەکانم پەیڕەو بکەن و حوکمەکانم بپارێزن و کاری پێ بکەن، ببن بە گەلی من و منیش دەبم بە خودای ئەوان. 21بەڵام ئەوانەی دڵیان بەدوای وێنەی قێزەون و بتی گڵاو کەوتووە، من کردەوەکانی خۆیان بەسەر خۆیاندا دەهێنمەوە. ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە.»

22ئینجا کەڕوبەکان باڵەکانیان بەرزکردەوە و چەرخەکانیش لەگەڵیان، شکۆمەندی خودای ئیسرائیلیش لەسەر سەریان بوو. 23شکۆمەندی یەزدان لەسەر ناوەڕاستی شارەکە بەرزبووەوە و لەسەر ئەو کێوە ڕاوەستا کە لە ڕۆژهەڵاتی شارەکەیە. 24ڕۆحی خودا هەڵیگرتم و لە بینیندا منی هێنایە خاکی بابلییەکان بۆ لای ڕاپێچکراوەکان.

لێرەدا ئەو بینینە لەبەرچاوم نەما، 25ئیتر هەموو ئەوەی یەزدان پیشانی دام بە ڕاپێچکراوەکانم ڕاگەیاند.