箴言 27 – CCB & KSS

Chinese Contemporary Bible (Simplified)

箴言 27:1-27

1不要为明天夸口,

因为你不知明天会怎样。

2让别人夸奖你,不要开口自夸;

让外人称赞你,不要自吹自擂。

3石头沉,沙土重,

不如愚人惹的麻烦重。

4暴怒固然残酷,

愤恨好比狂澜,

然而嫉妒更是无人能敌。

5开诚布公的责备胜过隐藏的爱。

6朋友加的创伤出自真诚,

仇敌连连亲吻却是多余。

7饱足的人连蜂蜜也嫌弃,

饥饿的人吃苦食也甘甜。

8离乡背井的人就像离巢的飞鸟。

9膏油和香料使人畅快,

朋友的劝诫更加甘甜。

10不可抛弃你的朋友和父亲的至交。

患难时别投靠兄弟,

近邻胜过远亲。

11孩子啊,你要做智者,

使我的心喜乐,

我好回答讥笑我的人。

12明哲人遇祸躲避,

愚昧人前去受害。

13谁为陌生人作保,

就拿谁的衣服;

谁为淫妇作保,

谁就得交抵押。

14清早高声为邻舍祝福,

无异于咒诅他。

15喋喋不休的妇人,

就像雨天房屋漏个不停;

16想制止她犹如制止狂风,

又像用手抓油一样困难。

17朋友互相切磋,

如铁磨铁越磨越利。

18看无花果树的吃无花果,

照顾主人的也必得尊荣。

19水能映照人的面貌,

心能反映人的本相。

20阴间和死亡填不满,

人的眼目永不满足。

21鼎炼银,炉炼金,

赞美也考验人。

22就算把愚人放在臼里与麦子一起捣碎,

他仍然难脱愚昧。

23你要了解你的羊群,

小心照料你的牲畜。

24因为钱财有用尽时,

冠冕不能万代长存。

25干草割去,嫩草长出,

山间的野草都被收起来。

26小羊的皮毛可做衣服,

卖山羊的钱可买田地,

27母山羊的奶足够你和家人喝,

也够养活你的仆婢。

Kurdi Sorani Standard

پەندەکانی سلێمان 27:1-27

1شانازی بە سبەینێ مەکە،

چونکە نازانی ڕۆژ چی لێ دەکەوێتەوە.

2با نامۆ ستایشت بکات نەک دەمی خۆت،

بێگانە نەک لێوەکانت.

3بەرد قورسە و لم بە سەنگە،

بەڵام تووڕەیی گێل لە هەردووکیان قورسترە.

4هەڵچوون توندوتیژە و تووڕەیی لێشاوە،

بەڵام کێ لەبەردەم ئیرەیی خۆ ڕادەگرێت؟

5سەرزەنشتی ئاشکرا

لە خۆشەویستی شاردراوە باشترە.

6برینی دۆست دڵسۆزییە،

بەڵام ماچی دوژمن بە فێڵە.

7کەسی تێر پێ لە هەنگوین دەنێت،

بەڵام بۆ برسی هەموو تاڵێتییەک شیرینە.

8وەک چۆلەکەی وێڵبوو لە هێلانەکەی،

ئاوایە مرۆڤی وێڵ لە هەواری خۆی.

9بۆن و بخورد دڵ خۆش دەکەن،

شیرینی برادەریش لە پەرۆشی ڕاوێژە.

10واز لە برادەرەکانی خۆت و باوکت مەهێنە،

لە ڕۆژی لێقەومانت مەچووە ماڵی برات،

دراوسێی نزیک لە برای دوور باشترە.

11ڕۆڵە، دانا بە و دڵم خۆش بکە،

بۆ ئەوەی وەڵامی ئەوانە بدەمەوە کە لۆمەم دەکەن.

12ژیر خراپە دەبینێت و خۆی دەشارێتەوە،

بەڵام ساویلکە مل پێوەدەنێت و سزا دەدرێ.

13ئەگەر کەسێک بووە کەفیلی نامۆیەک کەواکەی لێ وەربگرە27‏:13 وەرگرتنی جلوبەرگ وەک بارمتە نەریت بووە.‏،

لەبەر بێگانەکە بارمتەی لێ وەربگرە.

14ئەوەی بە دەنگی بەرز داوای بەرەکەت بۆ دراوسێکەی بکات لە بەیانی زوودا،

بە نەفرەت بۆی ئەژمارد دەکرێت.

15دڵۆپەکردنی بەردەوام لە ڕۆژی باران،

هەروەک ئافرەتی شەڕانییە.

16ئەوەی دەستەمۆی بکات، با دەستەمۆ دەکات،

بە دەستی ڕاستی زەیت دەگرێت.

17ئاسن بە ئاسن تیژ دەکرێت و

مرۆڤیش ڕووی برادەرەکەی تیژ دەکات.27‏:17 کاریگەری لەسەر بەرامبەرەکەی دەبێت لە بیرکردنەوە و بڕیاردان.‏

18ئەوەی چاودێری دار هەنجیرێک بکات بەرەکەی دەخوات،

ئەوەی گەورەکەی خۆی بپارێزێت ڕێزی دەگیرێت.

19وەک لە ئاودا وێنەدانەوەی ڕوو دەبینرێت،

ئاواش دڵی مرۆڤ وێنەی مرۆڤەکە دەداتەوە.

20جیهانی مردووان و لەناوچوون تێر نابن،

هەروەها چاوی مرۆڤیش تێر نابێت.

21بۆتە بۆ زیوە و کوورە بۆ زێڕ،

مرۆڤیش بە دەمی ستایشکەرەکەی تاقی دەکرێتەوە.

22هەرچەندە گێل لەناو هاون بکوتی،

لەگەڵ دانەوێڵە بە دەسکە هاون،

گێلایەتییەکەی لێی جیا نابێتەوە.

23باش حاڵی مێگەلەکانت بزانە،

دڵت هەر لەلای ڕانە مەڕەکانت بێت،

24چونکە دەوڵەمەندی هەتاسەر نییە،

تاجیش نەوە بە نەوە بەردەوام نابێت.

25کاتێک کا نامێنێت و گیا دەردەکەوێت،

گیاوگۆڵی شاخان کۆدەکرێنەوە،

26بەرخەکان بۆ جلوبەرگ و

گیسکەکانیش بۆ نرخی کێڵگە.

27بەپێی پێویست شیری بزنیشت دەبێت

کە بەشی خواردنی خۆت و خێزانەکەت و بژێوی کەنیزەکانت دەکات.