Chinese Contemporary Bible (Simplified)

启示录 4:1-11

天上的敬拜

1此后,我再观看,见天上有一扇门开了,又听见刚才那个像号角般响亮的声音对我说:“你上这里来,我要把以后必发生的事指示给你看。” 2我便立刻被圣灵感动,看见天上安设着一个宝座,有一位坐在宝座上, 3闪耀着碧玉和红宝石般的光彩。有一道翡翠般的彩虹围绕着宝座。 4宝座的周围设有二十四个座位,有二十四位长老坐在上面,他们身穿白袍,头戴金冠。 5从宝座中有闪电、响声、雷鸣发出,宝座前面燃烧着七把火炬,代表4:5 代表”希腊文是“就是”。上帝的七灵。 6宝座前还有一个水晶般的玻璃海,宝座的四周有四个活物,他们前后都长满了眼睛。 7第一个活物像狮子,第二个像牛犊,第三个有人的面孔,第四个像飞鹰。 8这四个活物各有三对翅膀,翅膀内外都长满眼睛。他们昼夜不停地说:

“圣哉!圣哉!圣哉!

主上帝是昔在、今在、

以后永在的全能者。”

9每逢这些活物将荣耀、尊贵、感谢献给坐在宝座上、活到永永远远的那位时, 10二十四位长老就俯伏在坐宝座的那位面前,敬拜那位永活者,又摘下他们头上的冠冕,放在宝座前,说:

11“我们的主,我们的上帝,

你配得荣耀、尊贵和权能,

因你创造了万物,

万物都因你的旨意被创造而存在。”

Kurdi Sorani Standard

ئاشکراکردن 4:1-11

بینینی تەختی پاشایانەی خودا

1پاش ئەمە تەماشام کرد دەرگایەکی کراوەم بینی لە ئاسماندا، ئەو دەنگەش کە یەکەم جار وەک کەڕەنا هاتە گوێم4‏:1 بڕوانە 1‏:10.‏، پێی فەرمووم: «سەربکەوە بۆ ئێرە، ئەوەت پیشان دەدەم کە دوای ئەمە پێویستە ڕووبدات.» 2دەستبەجێ ڕۆحی پیرۆزم هاتە سەر و تەختێکم بینی لە ئاسمان دانرابوو، لەسەر تەختەکەش یەکێک دانیشتبوو. 3ڕوخساری دانیشتووەکە لە بەردی یەشب و یاقووتی سوور دەچوو، پەلکەزێڕینەیەکیش وەک زمروود لە دەوری تەختەکە دەدرەوشایەوە. 4لە دەوری تەختەکەش بیست و چوار تەخت هەبوون، بیست و چوار پیریش کە جلی سپییان پۆشی بوو لەسەر تەختەکان دانیشتبوون و تاجی زێڕینیان لەسەر بوو. 5لە تەختەکەوە هەورە بروسکە و دەنگەدەنگ و هەورەگرمە دەهات، لەبەردەم تەختەکەش حەوت چرای ئاگرین دەسووتان، کە حەوت ڕۆحەکەی خودان. 6لەبەردەم تەختەکەش شوێنێکی وەک دەریایەکی شووشەیی هەبوو، وەک کریستاڵ.

لەناوەڕاست، لە دەوروبەری تەختەکە چوار بوونەوەر هەبوون، لەپێش و پاش بە چاو داپۆشرا بوون. 7بوونەوەری یەکەم وەک شێر بوو، دووەم بوونەوەر وەک جوانەگا، سێیەم بوونەوەر ڕوخسارێکی وەک مرۆڤی هەبوو، چوارەم بوونەوەر وەک هەڵۆیەکی فڕیو بوو. 8چوار بوونەوەرەکە هەریەکەیان شەش باڵی هەبوو، دەوروبەر و ژێر باڵیشیان بە چاو داپۆشرابوو. شەو و ڕۆژ بێ وەستان دەڵێن:

«پیرۆزە، پیرۆزە، پیرۆزە،

خودای پەروەردگاری هەرە بەتوانا،

ئەوەی هەبووە و هەیە و دێت.»

9هەر کاتێک بوونەوەرەکان شکۆ و ڕێز و سوپاسی دانیشتووی سەر تەختەکە دەکەن، کە هەتاهەتایە زیندووە، 10بیست و چوار پیرەکەی بەردەم دانیشتووی سەر تەختەکە دەکەون و کڕنۆش بۆ زیندووی هەتاهەتایی دەبەن و تاجەکانیان لەبەردەم تەختەکە فڕێدەدەن و دەڵێن:

11«ئەی خودای پەروەردگارمان، تۆ شایانی ئەوەی شکۆ و ڕێز و توانا وەربگریت،

چونکە تۆ هەموو شتێکت بەدیهێناوە،

بە خواستی تۆش هەن و بەدیهێنران.»