创世记 2 – CCB & KSS

Chinese Contemporary Bible

创世记 2:1-25

1天地万物都造好了。 2第七天,上帝完成了祂的创造之工,就在第七天歇了一切的工。 3上帝赐福给第七天,将其定为圣日,因为祂在这一天歇了祂一切的创造之工。 4这是有关创造天地的记载。

上帝造亚当和夏娃

耶和华上帝创造天地的时候, 5地上还没有草木菜蔬,因为耶和华上帝还没有降雨在地上,土地也没有人耕作, 6但有水从地里涌出,浇灌大地。 7耶和华上帝用地上的尘土造了人,把生命的气息吹进他的鼻孔里,他就成了有生命的人。 8耶和华上帝在东方的伊甸开辟了一个园子,把祂所造的人安置在里面。 9耶和华上帝使地面长出各种树木,它们既好看又能结出可吃的果子。在园子的中间有生命树和分别善恶的树。

10有一条河从伊甸流出来灌溉那园子,又从那里分出四条支流。 11第一条支流叫比逊河,它环绕着哈腓拉全境。那里有金子, 12且是上好的金子,还有珍珠和红玛瑙。 13第二条支流是基训河,它环绕着古实全境。 14第三条支流名叫底格里斯河,它流经亚述的东边。第四条支流是幼发拉底河。

15耶和华上帝把那人安置在伊甸的园子里,让他在那里耕种、看管园子。 16耶和华上帝吩咐那人说:“你可以随意吃园中所有树上的果子, 17只是不可吃那棵分别善恶树的果子,因为你若吃了,当天必死。”

18耶和华上帝说:“那人独自一人不好,我要为他造一个相配的帮手。” 19耶和华上帝用尘土造了各种田野的走兽和空中的飞鸟,把它们带到那人跟前,看他怎么称呼这些动物。他叫这些动物什么,它们的名字就是什么。 20那人给所有的牲畜及田野的走兽和空中的飞鸟都起了名字。可是他找不到一个跟自己相配的帮手。 21耶和华上帝使那人沉睡,然后从他身上取出一根肋骨,再把肉合起来。 22耶和华上帝用那根肋骨造成一个女人,带到那人跟前。 23那人说:

“这才是我的同类,

我骨中的骨,肉中的肉,

要称她为女人,

因为她是从男人身上取出来的。”

24因此,人要离开父母,与妻子结合,二人成为一体。 25当时,他们夫妇二人都赤身露体,并不觉得羞耻。

Kurdi Sorani Standard

پەیدابوون 2:1-25

ڕۆژی حەوتەم: کۆتایی بەدیهێنان

1بەم شێوەیە ئاسمان و زەوی و هەرچی تێیاندا ڕێکخرابوو تەواو کران.

2ئیتر خودا لە ڕۆژی حەوتەم لەو کارەی کە کردبووی تەواو ببوو. خودا لە ڕۆژی حەوتەم لە هەموو کارەکانی پشووی دا2‏:2 وشەی شەباتی عیبری لە بنەڕەتدا بە واتای دەستهەڵگرتن لە کارێک لەدوای تەواوکردنی کارەکە دێت، هەروەها بە واتای پشوودان دێت.‏. 3خودا ڕۆژی حەوتەمی بەرەکەتدار و پیرۆز کرد، چونکە تێیدا کۆتایی بە هەموو کارێکی بەدیهێنان هێنا.

ئادەم و حەوا

4ئەمانەش ڕێکخستنەکانی ئاسمان و زەوین کاتێک بەدی هێنران، لەو ڕۆژەی یەزدانی پەروەردگار زەوی و ئاسمانی دروستکرد.

5هیچ دەوەنێکی کێڵگە لەسەر زەوی نەبوو، هەروەها هیچ ڕووەکێکی کێڵگەش سەری دەرنەکردبوو، چونکە هێشتا یەزدانی پەروەردگار بارانی بەسەر زەویدا نەباراندبوو. هیچ مرۆڤێکیش نەبوو ئیشی جوتیاری بکات. 6بەڵام تەم لە زەوییەوە سەردەکەوت و هەموو ڕووی زەوی ئاو دەدا. 7جا یەزدانی پەروەردگار پیاوی لە خۆڵی زەوی2‏:7 لە زمانی عیبری بە پیاو دەگوترێت ئادام‏، کە نزیکە لە وشەی ئەداما‏ کە بە واتای زەوی دێت.‏ دروستکرد و هەناسەی ژیانی فووکردە کونە لووتی. بەمەش پیاوەکە بووە گیانێکی زیندوو.

8ئینجا یەزدانی پەروەردگار باخچەیەکی لە عەدەن، لە ڕۆژهەڵاتدا چاند. لەوێش پیاوەکەی دانا کە دروستی کردبوو. 9یەزدانی پەروەردگار هەموو ئەو جۆرە درەختانەی کە لەبەرچاو جوان بوون و بۆ خواردن خۆش بوون لە زەویدا گەشەی پێکرد. درەختی ژیانیش لە ناوەڕاستی باخچەکەدا بوو، هەروەها درەختی زانینی چاکە و خراپە.

10ڕووبارێک لە عەدەنەوە سەرچاوە دەگرێت و لەبەری دەڕوات بۆ ئاودانی باخچەکە، لەوێوە دەبێت بە چوار لقەوە: 11ناوی یەکەمیان پیشۆنە کە بە هەر چوار لای هەموو زەوی حەڤیلادایە، کە زێڕی لێیە. 12زێڕی ئەو زەوییە چاکە، هەروەها سرێشی2‏:12 شیلەیەکی لینجە لە هەندێک دارودرەخت دەردەچێت، کاتێک بریندار دەکرێت یان دەبڕدرێت.‏ داری بۆن خۆش و بەردی عاشقبەندیشی لێیە. 13ناوی ڕووباری دووەمیان گیحۆنە، کە بە شێوەی پێچاوپێچ بە هەموو خاکی کوشدا2‏:13 دەشێت باشووری ڕۆژهەڵاتی میسۆپۆتامیا بێت.‏ دەڕوات. 14ناوی ڕووباری سێیەم دجلەیە،2‏:14 دجلە: عیبری حیدەقەل‏ هەمان ڕووباری دجلەیە.‏ ئەمیش بە ڕۆژهەڵاتی شاری ئەشووردا2‏:14 وڵاتی ئاشور لە ڕۆژهەڵاتی ڕووباری دجلە بوو، بەڵام شاری ئەشوور لە کەناری ڕۆژئاوای ڕووبارەکە بوو. پاشان ناونراوە بە نەینەوا. بڕوانە پەیدابوون 10‏:11.‏ دەڕوات. ڕووباری چوارەمیش فوراتە.

15یەزدانی پەروەردگار پیاوەکەی هێنا و لە باخچەی عەدەن داینا، بۆ ئیشی جوتیاری و بایەخ پێدانی. 16یەزدانی پەروەردگار فەرمانی بە پیاوەکە دا و فەرمووی: «تۆ ئازادیت لە هەموو درەختەکانی باخچەکە بخۆیت، 17بەڵام بۆت نییە لە درەختی زانینی چاکە و خراپە بخۆیت، چونکە ئەو ڕۆژەی لێی بخۆیت بێگومان دەمریت.»

18یەزدانی پەروەردگار فەرمووی: «باش نییە بۆ پیاو بە تەنها بێت. یاریدەرێکی هاوشانی بۆ دروستدەکەم.»

19یەزدانی پەروەردگار هەر لە خۆڵی زەوی هەموو ئاژەڵی کێوی و هەموو باڵندەکانی ئاسمانی دروستکرد. ئینجا بۆ پیاوەکەی هێنا بۆ ئەوەی ببینێت چ ناوێکیان لێ دەنێت، هەر ناوێک کە پیاوەکە لە هەریەک لەم بوونەوەرە زیندووانەی نا، ئەوە ناوەکەی بوو. 20پیاوەکە ناوی لە هەموو ئاژەڵی ماڵی و باڵندەی ئاسمان و ئاژەڵی کێوی نا.

بەڵام بۆ پیاوەکە2‏:20 بۆ پیاوەکە: بۆ ئادەم. لە زمانی عیبری بە وشەی لئادام‏ هاتووە، واتا (بۆ پیاوەکە) یان (بۆ ئادام).‏ هیچ یاریدەرێکی هاوشان نەدۆزرایەوە. 21لە ئەنجامدا یەزدانی پەروەردگار پیاوەکەی خستە خەوێکی قووڵەوە. کاتێک خەوتبوو، یەکێک لە پەراسووەکانی دەرهێنا و شوێنەکەی بە گۆشت بۆ پڕکردەوە. 22ئینجا یەزدانی پەروەردگار ئافرەتێکی لەو پەراسووە دروستکرد کە لە پیاوەکەی وەرگرتبوو، جا هێنای بۆ لای پیاوەکە.

23پیاوەکە گوتی:

«ئێستا ئەمە ئێسکێکە لە ئێسقانەکانم و

گۆشتە لە گۆشتم.

ئەمە ناودەبردرێت بە ”ئافرەت“2‏:23 ئافرەت: لە زمانی عیبری وشەی ئیش‏ بە واتای پیاوە، ئافرەتیش ئیشا‏.‏

چونکە لە پیاوەوە وەرگیراوە.»

24لەبەر ئەوە پیاو دایک و باوکی خۆی بەجێدەهێڵێت و بە ژنەکەیەوە دەنووسێت، ئیتر دەبنە یەک جەستە.

25پیاوەکە و ژنەکەی هەردووکیان ڕووت بوون، شەرمیشیان نەدەکرد.