尼布甲尼撒的梦
1尼布甲尼撒在执政第二年做了梦,心里烦乱,无法入睡, 2便派人召来术士、巫师、行法术的和占星家2:2 “占星家”亚兰文作“迦勒底人”,同下2:4、5、10节;3:8;4:7;5:7、11。,为他解梦。他们都来到王面前。 3王对他们说:“我做了一个梦,心里烦乱,想知道梦的意思。” 4占星家用亚兰话对王说:“愿王万岁!请将梦告诉仆人,仆人好解释梦的意思。” 5王对占星家说:“我的旨意已定,你们若不能将梦和梦的意思告诉我,必被碎尸万段,你们的家必沦为废墟。 6你们若能将梦和梦的意思告诉我,我必给你们礼物、赏赐和极大的尊荣。所以你们要将梦和梦的意思告诉我。” 7他们再次对王说:“请王将梦告诉仆人,仆人好解释梦的意思。” 8王说:“我敢肯定,你们是在拖延时间,因为你们知道我的旨意已定, 9你们若不将梦告诉我,我必惩治你们。你们串通起来在我面前胡言乱语,期待情况会改变。现在将梦告诉我,我就相信你们能解梦。” 10占星家说:“王所要求的,世上无人能做到,因为再伟大、再有权势的君王也没问过术士、巫师或占星家这样的事。 11王问的事太难,除了不在人间居住的神明外,无人能为王解答。” 12王大怒,下令处死巴比伦所有的智者。 13于是,处死智者的谕旨发出,但以理和他的同伴都在被杀之列。
14王的护卫长亚略奉命要处死巴比伦的智者,但以理机智、谨慎地应对。 15他问王的护卫长亚略:“王的命令为何这样紧急?”亚略就把情况告诉他。 16但以理便进宫求王宽限,以便为王解梦。 17然后,他回到居所将这事告诉同伴哈拿尼雅、米沙利和亚撒利雅, 18要同伴祈求天上的上帝施怜悯,显明这奥秘,以免他们和其他巴比伦的智者一起被杀。 19这奥秘在夜间的异象中向但以理显明,他便颂赞天上的上帝, 20说:
“上帝的名永永远远当受称颂,
因为智慧和能力都属于祂。
21祂改变时令和季节,废王立王,
赐智慧给智者,赐知识给哲士。
22祂显明深奥隐秘之事,
洞悉暗中的隐情,
有光与祂同住。
23我祖先的上帝啊,我感谢你,赞美你,
因你赐我智慧和能力,
应允我们的祈求,
使我们明白王的梦。”
但以理解梦
24于是,但以理去见王指派处死巴比伦智者的亚略,对他说:“不要处死巴比伦的智者,请带我去见王,我要为王解梦。” 25亚略急忙带但以理去见王,对王说:“我在被掳的犹大人中找到一个能为王解梦的。” 26王就问又名伯提沙撒的但以理:“你能将我做的梦和梦的意思告诉我吗?” 27但以理回答说:“没有智者、术士、巫师或占星家可以解答王所问的奥秘, 28-30但天上的上帝能揭开奥秘,祂已把将来要发生的事告诉了王。王啊,你在床上梦见了将来的事,揭开奥秘的上帝已把将来的事指示给你。上帝将王做的梦启示给我,并非因为我的智慧胜过其他人,而是要让王知道梦的意思和王的心事。以下是王在床上做的梦和脑中出现的异象。
31“王啊,你梦见一个高大宏伟、极其明亮的塑像站在你面前,相貌可怕, 32有纯金的头、银的胸和臂、铜的肚腹和大腿、 33铁的小腿和半铁半泥的脚。 34在你观看的时候,有一块非人手凿出的石头打在塑像半铁半泥的脚上,砸碎了脚。 35铁、泥、铜、银、金随即粉碎,犹如夏天麦场上的糠秕,被风吹得无影无踪。但打碎这像的石头变成一座大山,充满整个大地。
36“这就是梦的内容。现在我们要为王解梦。 37王啊,你是万王之王,天上的上帝已将国度、权柄、能力和尊荣赐给你, 38也将居住在各地的世人、走兽和飞禽都交在你手中,让你管理。你就是那金头。 39在你之后,必有另一国兴起,不及你的国强大。之后是将要统治天下的第三个国,是铜的。 40接着是坚如铁的第四国,能击垮、打碎列国,正如铁能击垮、打碎一切。 41你看见半铁半陶泥的脚和脚趾,表示那将是一个分裂的国。正如你看见铁和泥混杂在一起,它必有铁一般的力量。 42半铁半泥的脚趾表示那国必半强半弱。 43你看见铁和泥混杂在一起,这表示那国的民族彼此混杂通婚,却不能团结,正如铁和泥无法混合。 44在以上列王统治的时候,天上的上帝必设立一国——永不灭亡、外族无法夺其政权。这国将击垮、消灭列国,并且永远长存。 45你看见那块非人手从山中凿出的石头打碎铁、铜、泥、银和金。伟大的上帝已把将来的事告诉了王。这梦是真实的,解释是可靠的。”
46尼布甲尼撒王俯伏在地,向但以理下拜,并下令给他献供物和香。 47王对但以理说:“你们的上帝真是万神之神、万王之主、奥秘的启示者,因为你能揭开这个奥秘。” 48王赐但以理高官及许多贵重的礼物,派他治理巴比伦全省,管理巴比伦所有的智者。 49王又应允但以理的请求,派沙得拉、米煞和亚伯尼歌负责巴比伦省的事务。但以理仍在朝中供职。
خەونی نەبوخودنەسر
1نەبوخودنەسر پاشا لە ساڵی دووەمی پاشایەتییەکەی چەند خەونێکی بینی کە بووە هۆی بێزاربوونی و خەوی لێ زڕا. 2جا پاشا فەرمانی دا جادووگەر و ئەفسونگەر و بەخت خوێنەوەرەوە و ئەستێرەناسەکان بانگ بکەن، بۆ ئەوەی پێی بڵێن کە چ خەونێکی بینیوە. کاتێک هاتن و لەبەردەم پاشادا وەستان، 3پاشا پێی گوتن: «خەونێکم بینیوە هەراسانی کردووم و دەمەوێ بزانم لێکدانەوەکەی چییە.»
4ئەستێرەناسەکان بە زمانی ئارامی بە پاشایان گوت: «ئەی پاشا، هەتاهەتایە بژیت! خەونەکە بە بەندەکانت بڵێ هەتا بۆت لێکبدەینەوە.»
5پاشا وەڵامی ئەستێرەناسەکانی دایەوە: «ئەوە بڕیاری کۆتایی منە: ئەگەر خەونەکە و لێکدانەوەکەیم پێ نەڵێن، پارچەپارچە دەکرێن و ماڵەکانتان دەبێتە کەلاوە. 6بەڵام ئەگەر خەونەکەتان پێ گوتم و لێکتاندایەوە، لە منەوە دیاری و پاداشت و ڕێزێکی گەورەتان دەست دەکەوێت. کەواتە خەونەکەم پێ بڵێن و بۆم لێکبدەنەوە.»
7دووبارە وەڵامیان دایەوە: «با پاشا خەونەکە بە بەندەکانی بڵێت هەتا بۆت لێکبدەینەوە.»
8ئینجا پاشا وەڵامی دایەوە: «من لەوە دڵنیام ئێوە دەتانەوێت کات بەدەستبهێنن، چونکە دەزانن ئەوە بڕیاری کۆتایی منە: 9ئەگەر خەونەکەم پێ نەڵێن، یەک سزاتان هەیە. ئێوە لەسەر درۆ و قسەی پووچ ڕێککەوتوون هەتا لەبەردەمم بیڵێن، هەتا بارودۆخەکە دەگۆڕێت. لەبەر ئەوە خەونەکەم پێ بڵێن، ئینجا من ئەوە دەزانم کە ئێوە دەتوانن خەونەکەم بۆ لێکبدەنەوە.»
10ئەستێرەناسەکانیش وەڵامی پاشایان دایەوە: «هیچ کەسێک لەسەر زەوی نییە ئەم داوایەی پاشا جێبەجێ بکات! هەرگیز هیچ پاشایەکی گەورەی خاوەن دەسەڵات شتێکی وای لە جادووگەر و ئەفسونگەر و ئەستێرەناس داوا نەکردووە. 11ئەوەی کە پاشا داوای دەکات زۆر قورسە. هیچ کەس ناتوانێت بۆ پاشا ئاشکرای بکات، جگە لە خوداوەندەکان، ئەوانیش نشینگەیان لەگەڵ مرۆڤدا نییە.»
12ئەوە پاشای زۆر تووڕە کرد و ڕقی هەستا، فەرمانی دا هەموو داناکانی بابل لەناوببردرێن. 13ئینجا فەرمان دەرچوو بۆ کوشتنی داناکان، بەدوای دانیال و هاوڕێکانیشیدا هاتن بۆ ئەوەی بیانکوژن.
14کاتێک ئەریۆکی سەرۆکی پاسەوانانی پاشا چوو بۆ ئەوەی داناکانی بابل بکوژێت، دانیال بە دانایی و ڕێزەوە قسەی لەگەڵ کرد، 15لە فەرماندەی پاسەوانانی پرسی: «بۆچی فەرمانەکەی پاشا ئەوەندە توندە؟» ئەریۆکیش بابەتەکەی بۆ دانیال ڕوونکردەوە. 16لێرەدا دانیال چووە ژوورەوە و داوای لە پاشا کرد کاتی پێبدات، بۆ ئەوەی لێکدانەوەی خەونەکە بۆ پاشا دەربخات.
17ئینجا دانیال گەڕایەوە ماڵەکەی خۆی و بابەتەکەی لە هاوڕێیەکانی گەیاند، لە حەنەنیا و میشائیل و عەزەریا، 18بۆ ئەوەی لەبارەی ئەم نهێنییە داوای بەزەیی لە خودای ئاسمان بکەن، هەتا خۆی و هاوڕێیەکانی لەگەڵ سەرجەم داناکانی بابل لەناونەچن. 19لە شەودا، بە بینینێک نهێنییەکە بۆ دانیال ئاشکرا کرا، دانیالیش ستایشی خودای ئاسمانی کرد، 20گوتی:
«ستایش بۆ ناوی خودا لە ئەزەلەوە و بۆ هەتاهەتایە،
چونکە دانایی و توانا هی ئەوە.
21ئەو کات و ساتەکان دەگۆڕێت،
پاشایان لادەدات و پاشایان دادەنێت،
دانایی بە داناکان دەبەخشێت و
زانایان فێری تێگەیشتن دەکات.
22ئەو قووڵایی و نهێنییەکان ئاشکرا دەکات،
ئەو دەزانێت چی لە تاریکیدا شاردراوەتەوە،
ڕووناکی لەلای ئەو نیشتەجێیە.
23ئەی خودای باوباپیرانم، سوپاس و ستایشی تۆ دەکەم:
تۆ دانایی و هێزت پێدام،
تۆ وات کرد ئەوەی داوامان لێ کردی لەلای منەوە زانراو بێت،
تۆ وات کرد ئێمە خەونەکەی پاشا بزانین.»
دانیال خەونەکەی لێکدەداتەوە
24دوای ئەوە دانیال چوو بۆ لای ئەریۆک، ئەوەی پاشا دەستنیشانی کرد بۆ لەناوبردنی داناکانی بابل، پێ گوت: «داناکانی بابل لەناومەبە. بمبە لای پاشا، من خەونەکەی بۆ لێکدەدەمەوە.»
25ئینجا ئەریۆک بە پەلە دانیالی بردە لای پاشا و گوتی: «پیاوێکم لە نەوە ڕاپێچکراوەکانی یەهودا دۆزیوەتەوە کە دەتوانێت واتای خەونەکە بە پاشا بڵێت.»
26پاشا لە دانیالی پرسی، کە ناوی بێلتەشەسر بوو: «ئایا دەتوانی ئەو خەونەم پێ بڵێی کە بینیومە و هەروەها لێکی بدەیتەوە؟»
27دانیال وەڵامی دایەوە: «ئەو نهێنییەی پاشا داوای کردووە نە دانا و نە ئەفسونگەر و نە جادووگەر و نە فاڵگرەوە ناتوانن بۆ پاشا لێکی بدەنەوە. 28بەڵام خودایەک لە ئاسمان هەیە نهێنییەکان ئاشکرا دەکات، ئەو بە نەبوخودنەسری پاشای ڕاگەیاند لە ڕۆژانی داهاتوودا چی دەبێت. کاتێک تۆ لەسەر جێگاکەت بووی، ئەمە بوو ئەو خەون و بینینەی هاتە ناو مێشکت:
29«ئەی پاشا، کاتێک تۆ لەسەر جێگاکەت ڕاکشابووی، بیرت بە لای داهاتوودا چوو، ئاشکراکەری نهێنییەکان بۆی دەرخستی چی ڕوودەدات. 30سەبارەت بە ئاشکراکردنی ئەم نهێنییە بۆ من، لەبەر ئەوە نەبوو کە من داناییەکی زیاترم هەبێت لە پیاوەکانی دیکە، بەڵکو ئەمە لەبەر تۆ بوو، ئەی پاشا، تاکو لێکدانەوەکەی بزانیت و هەروەها لە بیرکردنەوەکانت تێبگەیت.
31«ئەی پاشا، تۆ تەماشات کرد و پەیکەرێکی گەورەت لەبەردەمت بینی، پەیکەرێکی زۆر گەورە و درەوشاوە، دیمەنی سەرسوڕهێنەر بوو. 32سەری پەیکەرەکە لە زێڕی بێگەرد بوو، سنگ و قۆڵەکانی لە زیو بوو، سک و ڕانەکانی لە بڕۆنز بوو، 33قاچەکانی لە ئاسن بوون و پێیەکانی بەشێکی لە ئاسن و بەشێکیشی لە قوڕی سوورکراوە بوو. 34کاتێک تەماشات دەکرد، بەردێک بڕایەوە بەبێ ئەوەی دەستی مرۆڤی بەرکەوێت، لە پێیەکانی پەیکەرەکەی دا کە لە ئاسن و قوڕی سوورکراوە بوون و وردوخاشی کردن. 35ئینجا ئاسن و قوڕە سوورکراوەکە و بڕۆنز و زیو و زێڕەکە پێکەوە وردوخاش بوون و وەک پووشی سەر جۆخینیان2:35 جۆخین یان سەرخەرمان ئەو زەوییە تەرخانکراوەیە کە لەلایەن وەرزێر و جوتیارەوە بەکارهێنراوە بۆ کوتانی دانەوێڵە لەسەری لەدوای کۆکردنەوەی لە کێڵگە. لێهات لە هاویندا، با هەڵیگرت بەبێ ئەوەی شوێنەواری بمێنێت. بەڵام ئەو بەردەی لە پەیکەرەکەی دا، بوو بە کێوێکی گەورە و هەموو زەوی گرتەوە2:35 ئارامی: هەموو زەوی پڕکردەوە..
36«ئەمە خەونەکە بوو، ئێستاش با بۆ پاشا لێکی بدەینەوە. 37تۆ، ئەی پاشا، پاشای پاشایانی. خودای ئاسمان پاشایەتی و دەسەڵات و توانا و ڕێزی پێ بەخشیویت. 38مرۆڤ و گیانلەبەری دەشتودەر و باڵندەی ئاسمان لەژێر دەستی تۆن، لە هەرکوێیەک بن، تۆی بەسەر هەموویاندا زاڵ کردووە. تۆ ئەم سەرەی کە لە زێڕە.
39«پاش تۆ، پاشایەتییەکی دیکە هەڵدەستێتەوە، پایەی لە تۆ نزمترە، دوای ئەوە سێیەم پاشایەتی لە بڕۆنزە، بەسەر هەموو زەویدا زاڵ دەبێت. 40پاشان پاشایەتی چوارەم دێت، وەک ئاسن ڕەقە، چونکە ئاسن دەکوتێت و هەموو شتێک وردوخاش دەکات، وەک ئەو ئاسنەی تێکدەشکێنێت، ئەمیش هەموو ئەوانی دیکە وردوخاش دەکات و تێکیان دەشکێنێت. 41هەروەک بینیت پێیەکان و پەنجەکان بەشێکیان لە قوڕی سوورکراوە و بەشێکیان لە ئاسن بوون، پاشایەتییەکە بەم شێوەیە دابەشکراو دەبێت، بەڵام هەندێک هێزی ئاسنی تێدا دەبێت، هەروەک بینیت ئاسنەکە تێکەڵ بە قوڕی سوورکراوە بوو. 42هەروەک پەنجەی پێیەکان بەشێکیان لە ئاسن و بەشێکیان لە قوڕی سوورکراوە بوو، جا بەشێک لە پاشایەتییەکە بەهێز و بەشێکیش ناسک دەبێت. 43هەروەک بینیت ئاسنەکە تێکەڵ بە قوڕە سوورکراوەکە بوو، ئینجا ئەوان تێکەڵ بە وەچەی خەڵکی دەبن، بەڵام ئەمە بە ئەوەوە نانووسێت، هەروەک ئاسن تێکەڵ بە قوڕ نابێت.
44«لە سەردەمی ئەم پاشایانەدا خودای ئاسمان پاشایەتییەک دادەمەزرێنێت کە هەرگیز لەناوناچێت، بۆ گەلی دیکە بەجێناهێڵدرێت، هەموو ئەو پاشایەتییانە وردوخاش دەکات و کۆتاییان پێدەهێنێت، ئەو هەتاهەتایە بە چەسپاوی دەمێنێتەوە. 45ئەمە واتای بینینەیە کە بەردێک لە چیاوە بڕا، بەڵام بە دەستی مرۆڤ نا، ئاسن و بڕۆنز و قوڕی سوورکراوە و زێڕ و زیوەکەی وردوخاش کرد.
«خودای گەورە ئەوەی بە پاشا نیشاندا کە لە داهاتوودا ڕوودەدات. خەونەکە ڕاستە و لێکدانەوەکەشی جێی متمانەیە.»
46ئینجا نەبوخودنەسر بەسەر ڕوویدا کەوت و کڕنۆشی بۆ دانیال برد، فەرمانی دا دیاری و بخووری پێشکەش بکەن. 47پاشا بە دانیالی گوت: «بەڕاستی خودای ئێوە خودای خودایانە و گەورەی پاشایانە و ئاشکراکەری نهێنییەکانە، چونکە تۆ توانیت ئەم نهێنییە ئاشکرا بکەیت.»
48ئینجا پاشا دانیالی لە پلەیەکی بەرز دانا و دیاری زۆری پێ بەخشی. دەسەڵاتی پێدا بەسەر هەموو هەرێمی بابل و کردییە سەرۆکی هەموو داناکان. 49سەرباری ئەمەش، لەسەر داوای دانیال پاشا شەدرەخ و مێشەخ و عەبێدنەگۆی دەستنیشان کرد بۆ بەڕێوەبردنی هەرێمی بابل، بەڵام دانیال خۆی لە دیوانی پاشا مایەوە.