Bibelen på hverdagsdansk

Nehemiasʼ Bog 8:1-18

Ezra læser op af Toraen

1Da den syvende måned kom, og de hjemvendte havde slået sig ned i deres byer, drog de alle som én op til Jerusalem og samledes på den åbne plads inden for Vandporten. De bad nu den skriftlærde præst Ezra hente bogen med Toraen, som Herren havde givet Israels folk.

2-5Ezra hentede bogrullen og stillede sig op på en platform af træ, der var lavet specielt til anledningen. Det var den første dag i den syvende måned. Han stod foran Vandporten med Mattitja, Shema, Anaja, Urija, Hilkija og Ma’aseja på sin højre side. På sin venstre side havde han Pedaja, Mishael, Malkija, Hashum, Hashbaddana, Zekarja og Meshullam. Forsamlingen bestod af både mænd og kvinder og de børn, der var gamle nok til at forstå bogens indhold. Alle fulgte ham med øjnene, og da han åbnede bogrullen, rejste hele forsamlingen sig op. Ezra læste op af bogen hele formiddagen, og folk lyttede opmærksomt. 6Da han åbnede bogen, lovpriste han Herren, den Almægtige, og folket svarede „Amen!” mens de løftede hænderne mod himlen. Derefter lagde de sig på knæ med ansigtet mod jorden i tilbedelse til Herren.

7-8Mens Ezra læste op af bogen med Guds instrukser, stod levitterne Jeshua, Bani, Sherebja, Jamin, Akkub, Shabbetaj, Hodija, Ma’aseja, Kelita, Azarja, Jozabad, Hanan og Pelaja og forklarede betydningen af det, der blev læst, så alle kunne forstå det. 9Da folket blev klar over Toraens indhold, begyndte de at græde. Men Nehemias og Ezra og de levitter, der havde forklaret teksten, sagde: „Denne dag er indviet til Herren. Derfor skal I ikke græde, men glæde jer.” 10Nehemias fortsatte: „I skal fejre dagen med et festmåltid, fede retter og vin mend honning i, og dele med dem, der intet har. Vær ikke sørgmodige, for glæden fra Herren giver jer styrke!”

11Også levitterne gjorde, hvad de kunne, for at berolige folket. „Græd ikke!” sagde de. „I dag er en festdag for Herren, hvor vi bør glæde os og ikke sørge!”

12Så brød folket op for at holde fest med glæde, for de havde forstået det budskab, der var blevet forklaret for dem. De spiste og drak og delte med hinanden.

Løvhyttefesten

13Næste dag kom slægtsoverhovederne, præsterne og levitterne til Ezra for at blive undervist mere indgående i Toraen. 14Da blev de klar over, at Herren gennem Moses havde befalet, at Israels folk skulle bo i løvhytter under den ugelange høstfest i den syvende måned. 15Man sendte derfor følgende besked til alle landets byer og til folk i Jerusalem: „Gå ud på højene og hent grene fra oliventræer, myrter, palmer og andre træer med blade, så I kan bygge løvhytter, som der står skrevet.”

16Folk blev derfor sendt ud for at hente grene, og de byggede hytter på hustagene, i gårdhaverne, i tempelgården, på pladsen ved Vandporten og ved Efraimporten. 17Alle de hjemvendte byggede hytter og boede i dem i de syv dage, højtiden varede. Løvhyttefesten var ikke blevet fejret siden Josvas tid, og alle var begejstrede og glade. 18På hver af de syv dage læste Ezra et stykke op fra bogen, hvorefter man den ottende dag afsluttede højtiden med den særlige ceremoni, som Toraen foreskriver.

Kurdi Sorani Standard

نەحەمیا 8:1-18

1ئینجا هەموو گەل وەک یەک کەس لە گۆڕەپانەکەی بەردەم دەروازەی ئاودا کۆبوونەوە و بە عەزرای مامۆستای تەوراتیان گوت، پەڕتووکی تەوراتی موسا بهێنێت کە یەزدان فەرمانی پێ کردبوو بۆ ئیسرائیل.

2عەزرای کاهینیش پەڕتووکی تەوراتی هێنایە بەردەم کۆمەڵەکە، ژن و پیاو و هەموو ئەوانەی بە تێگەیشتنەوە گوێ دەگرن، لە ڕۆژی یەکەمی مانگی حەوت. 3لە بەیانییەوە هەتا نیوەڕۆ، لەبەردەم گۆڕەپانەکەی پێش دەروازەی ئاو، بۆ ژن و پیاو و تێگەیشتووان خوێندییەوە، هەموو گەلیش گوێیان بۆ پەڕتووکی تەورات شل کردبوو.

4عەزرای مامۆستای تەورات لەسەر ئەو دووانگەیە ڕاوەستا کە بۆ ئەو کارە لە دار دروستکرابوو، مەتیسیا و شەمەع و عەنایا و ئوریا و حیلقیا و مەعسێیاهو لەلای ڕاستیەوە ڕاوەستان و لەلای چەپیشییەوە پەدایا و میشائیل و مەلکیا و حاشوم و حەشبەدانا و زەکەریا و مەشولام ڕاوەستان.

5عەزرا پەڕتووکەکەی لەبەرچاوی هەموو گەل کردەوە، چونکە لە سەرووی هەموو گەلەوە بوو، کە پەڕتووکەکەی کردەوە هەموو گەل هەستانە سەرپێ. 6عەزرا ستایشی یەزدانی پەروەردگاری گەورەی کرد، هەموو گەلیش دەستیان بەرزکردەوە و وەڵامیان دایەوە: «ئامین! ئامین!» کڕنۆشیان بۆ یەزدان برد و سەریان خستە سەر زەوی.

7لێڤییەکان، یێشوع و بانی، شێرێڤیا، یامین، عەقوڤ، شەبەتەی، هۆدیا، مەعسێیاهو، قەلیتا، عەزەریا، یۆزاڤاد، حانان و پەلایا بۆ گەل ڕوون دەکردنەوە، گەلیش لە جێی خۆیان بوون. 8بە ڕوونی پەڕتووکی تەوراتی خودایان خوێندەوە، واتاکەیان لێکدایەوە بۆ ئەوەی گەل لەوە تێبگات کە دەخوێنرایەوە.

9پاشان نەحەمیا کە پارێزگار بوو لەگەڵ عەزرای کاهین و مامۆستای تەورات و ئەو لێڤییانەی گەلیان تێدەگەیاند بە هەموو گەلی گوت: «ئەمڕۆ ڕۆژێکی پیرۆزە بۆ یەزدانی پەروەردگارتان، لەبەر ئەوە شیوەن مەگێڕن و مەگریێن.» چونکە هەموو گەل کاتێک گوێیان لە وشەکانی تەورات بوو گریابوون.

10ئینجا نەحەمیا پێی گوتن: «بڕۆن لە قەڵەوەکان بخۆن و لە شیرینەکان بخۆنەوە و بەشی ئەوانەش بنێرن کە بۆیان ئامادە نەکراوە. ئەمڕۆ پیرۆزە بۆ یەزدانمان، دڵتەنگ مەبن، چونکە خۆشی یەزدان هێزتانە.»

11لێڤییەکانیش هەموو گەلیان هێور دەکردەوە و دەیانگوت: «بێدەنگ بن، چونکە ئەمڕۆ پیرۆزە، دڵتەنگ مەبن.»

12پاشان هەموو گەل چوون بۆ ئەوەی بخۆن و بخۆنەوە، بەشە خواردن بنێرن و ئاهەنگێکی گەورە بگێڕن، چونکە لەو وشانە تێگەیشتن کە فێر کران.

13لە ڕۆژی دووەم گەورەی بنەماڵەکانی هەموو گەل و کاهین و لێڤییەکان لەلای عەزرای مامۆستای تەورات کۆبوونەوە بۆ ئەوەی پەیامی تەوراتیان تێبگەیەنێت. 14جا بینییان لەو تەوراتەی کە یەزدان لەسەر دەستی موسا فەرمانی پێ کردووە، نووسراوە کە نەوەی ئیسرائیل لە کاتی جەژندا8‏:14 جەژن: مەبەستی لە جەژنی کەپڕەشینەیە. بڕوانە لێڤییەکان 23‏:33‏-36.‏ کەپرنشین دەبن، لە مانگی حەوت، 15پێویستە لەناو هەموو شارۆچکەکانیان و لە ئۆرشەلیمدا بانگەواز بکەن و بڵێن: «بچنە دەرەوە بۆ چیاکان و چڵی زەیتوون و زەیتوونی کێوی و مۆرد8‏:15 مۆرد: دارێکە گەڵاکانی بریقەدارە و سەوزێکی تۆخە، گوڵی سپی دەگرێت و بۆنی خۆشە، لە بێت‌لەحم و حەبرۆن هەیە. ئێستا لە ڕۆژهەڵات پێی دەگوترێت ئاس.‏ و دار خورما و داری گەڵادار بهێنن بۆ دروستکردنی کەپر،» هەروەک نووسراوە.

16جا گەل ڕۆیشتن و هێنایان و کەپریان بۆ خۆیان دروستکرد، هەریەکە و لەسەر بانی ماڵەکەی و لەناو حەوشەکانیان و حەوشەکانی ماڵی خودا و گۆڕەپانەکەی دەروازەی ئاو و گۆڕەپانەکەی دەروازەی ئەفرایم. 17هەموو ئەو کۆمەڵەی لە ڕاپێچکراوی گەڕابوونەوە کەپریان دروستکرد و لەناو کەپردا دانیشتن، چونکە لە سەردەمی یەشوعی کوڕی نونەوە هەتا ئەو ڕۆژە نەوەی ئیسرائیل ئاهەنگێکی گەورەی لەو جۆرەیان نەگێڕابوو.

18ڕۆژ لەدوای ڕۆژیش لە پەڕتووکی تەوراتی خودا دەخوێنرایەوە، لە ڕۆژی یەکەمەوە هەتا ڕۆژی کۆتایی، حەوت ڕۆژ جەژنیان گێڕا و لە ڕۆژی هەشتەمدا بەپێی ڕێوڕەسم ئاهەنگی کۆتاییپێهێنان بوو.