Bibelen på hverdagsdansk

Esters Bog 6:1-14

Hamans plan går i vasken

1Den nat kunne kongen ikke falde i søvn. Derfor sendte han bud efter rigets krønikebog og bad om at få læst op af bogen. 2Det stykke, der blev læst, indeholdt beretningen om, hvordan Mordokaj havde angivet de to kongelige portvagter Bigtana og Teresh, der i sin tid havde lavet en sammensværgelse i den hensigt at myrde kongen.

3„Hvilken belønning fik Mordokaj i den anledning?” spurgte kongen.

„Ingen,” svarede kammertjenerne.

4-5„Er der nogle af mine embedsmænd i paladset?” spurgte kongen. Haman var netop ankommet tidligt til paladset den morgen for at anmode kongen om tilladelse til at få Mordokaj hængt i den galge, han havde rejst. Tjenerne meldte nu kongen: „Haman står her udenfor.” „Før ham ind!” befalede kongen. 6Da Haman var kommet ind, spurgte kongen: „Sig mig, Haman: Jeg har i sinde at hædre en af mine mænd. Hvordan mener du, jeg bedst kan gøre det?” Haman tænkte straks: „Mon ikke det er mig, kongen gerne vil hædre?” 7Derfor svarede han: „Hvis kongen ønsker at hædre en mand, 8skal man iføre ham en dragt, som kongen selv har haft på, og sætte ham på en hest, som kongen selv har redet på, og som bærer det kongelige diadem på hovedet. 9Så skal en af kongens øverste mænd føre ham rundt i byen, mens han råber: ‚Sådan belønner kongen den mand, han ønsker at hædre!’ ”

10„Udmærket!” svarede kongen. „Tag min kongekåbe og min hest og gør, som du har foreslået, med jøden Mordokaj, der sidder blandt dommerne i portrummet. Alt, hvad du har foreslået, skal du gøre!”

11Haman var nødt til at parere ordre. Han fik overdraget kongens dragt og hest, gav Mordokaj dragten på, hjalp ham op på hesten og førte ham gennem byens gader, mens han råbte: „Sådan belønner kongen den mand, han ønsker at hædre!”

12Bagefter vendte Mordokaj tilbage til sit arbejde i portrummet, mens Haman skyndte sig hjem med tilhyllet ansigt, fuldstændig knust. 13Da han fortalte sin kone og vennerne, hvad der var sket, sagde de: „Hvis Mordokaj er jøde, har du ikke blot trukket det korteste strå. Du kan ikke stille noget op imod ham. Du er færdig!”

14Mens de endnu talte sammen, ankom kongens tjenere for at hente Haman til den festmiddag, Ester havde forberedt.

Kurdi Sorani Standard

ئەستێر 6:1-14

ڕێزگرتن لە مۆردەخای

1ئەو شەوە پاشا خەوی زڕا. فەرمانی دا پەڕتووکی پوختەی مێژووی6‏:1 مەبەست لە تۆماری ڕووداوەکانی پاشایەتی خۆیەتی.‏ بۆ بهێنن و بۆی بخوێننەوە. 2بینرا ئەوەی تێدا نووسراوە کە مۆردەخای لەبارەی بیگتانا و تەرەشەوە ئاشکرای کردبوو، دوو لەو ئەفسەرانەی پاشا، کە پاسەوانی دەروازەکە بوون و ویستیان دەستیان بۆ ئەحەشوێرۆش پاشا درێژ بکەن.

3پاشا پرسیاری کرد: «چ ڕێز و گەورەییەک بەرامبەر بەمە بۆ مۆردەخای کراوە؟» خزمەتکارەکانی پاشا ئەوانەی لەبەردەستی بوون گوتیان: «هیچی بۆ نەکراوە.»

4پاشا گوتی: «کێ لە دیوانەکەیە؟» لەو کاتەدا هامان چووبووە ناو دیوانەکەی دەرەوەی کۆشکی پاشا، بۆ ئەوەی بە پاشا بڵێت مۆردەخای لەسەر ئەو سێدارە هەڵبواسێت کە بۆی ئامادە کردبوو.

5خزمەتکارەکانی پاشا وەڵامیان دایەوە: «وا هامان لە دیوانەکە ڕاوەستاوە.»

پاشاش فەرمانی دا: «با بێتە ژوورەوە.»

6کە هامان چووە ژوورەوە، پاشا لێی پرسی: «چی بۆ پیاوێک بکرێت پاشا پێی خۆش بێت ڕێزی لێ بگرێت؟»

هامان لە دڵی خۆیدا گوتی: «لە من زیاتر کێ هەیە پاشا پێی خۆش بێت ڕێزی لێ بگرێت؟» 7ئیتر هامان وەڵامی پاشای دایەوە: «بۆ ئەو پیاوەی کە پاشا پێی خۆشە ڕێزی لێ بگرێت، 8با ئەو جلوبەرگە شاهانەیەی کە پاشا لەبەری دەکات و ئەو ئەسپەی کە پاشا سواری دەبێت، لەگەڵ ئەو تاجەی شاهانە کە لەسەر سەری ئەسپەکە دادەنرێت بهێنرێ. 9ئینجا با جلوبەرگەکە و ئەسپەکە بدرێنە پیاوێک لە میرانی سەرکردەی پاشا، بۆ ئەوەی لەبەری ئەو پیاوەی بکات کە پاشا پێی خۆشە ڕێزی لێ بگرێت، لە شەقامەکانی شار بە سواری ئەسپەکە بیگەڕێنن و لەبەردەمیەوە هاوار بکەن و بڵێن: ”ئاوا بۆ ئەو پیاوە دەکرێت کە پاشا پێی خۆش بێت ڕێزی لێ بگرێت!“»

10پاشا بە هامانی گوت: «بە پەلە بڕۆ هەروەک گوتت جلوبەرگ و ئەسپەکە ببە، هەموو ئەو شتانەی پێشنیارت کرد بۆ مۆردەخای جولەکە بیکە، ئەوەی لە دەروازەی پاشا دانیشتووە. هیچیان فەرامۆش مەکە لەوەی کە گوتت.»

11هامان جلوبەرگەکە و ئەسپەکەی برد. جلەکەی لەبەر مۆردەخای کرد و لە شەقامەکانی شار بە سواری ئەسپەکەی گەڕاندی، لەبەردەمی هاواری کرد و گوتی: «ئاوا بۆ ئەو پیاوە دەکرێت کە پاشا پێی خۆش بێت ڕێزی لێ بگرێت!»

12پاشان مۆردەخای گەڕایەوە بۆ دەروازەی پاشا. بەڵام هامان بە لاواندنەوە و بە سەرشۆڕی گەڕایەوە ماڵەکەی. 13هامان هەموو ئەوەی بەسەری هات بۆ زەرەشی ژنی و بۆ دۆستەکانی گێڕایەوە.

ڕاوێژکارەکانی و زەرەشی ژنی پێیان گوت: «کەوتنی تۆ لەبەردەم مۆردەخای دەستی پێکرد. لەبەر ئەوەی ئەو لە ڕەچەڵەکی جولەکەیە، تۆ ناتوانیت لە دژی بووەستیتەوە، تۆ لەبەردەمی ئەو دەڕووخێیت!» 14لە کاتێکدا کە هێشتا قسەیان لەگەڵ دەکرد، کاربەدەستەکانی پاشا پەیدا بوون بۆ ئەوەی بە پەلە هامان ببەن بۆ ئەو خوانەی کە ئەستێر ئامادەی کردبوو.