زەبوورەکان 75:1-10 KSS

زەبوورەکان 75:1-10

زەبووری 75

بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، لەسەر ئاوازی «وێران مەکە»، زەبوورێکی ئاساف. گۆرانییەک.

ئەی خودایە، ستایشت دەکەین،

ستایشت دەکەین، چونکە ناوت نزیکە،

خەڵکی باسی کارە سەرسوڕهێنەرەکانت دەکەن.

تۆ دەفەرمووی: «کات دیار دەکەم،

بە ڕاستی دادوەری دەکەم.

کە زەوی و هەموو دانیشتووانەکەی دەلەرزن،

منم کۆڵەکەکانی دەچەسپێنم.75‏:3 لە دەقی عیبری لێرە وشەی سەلاە‏ هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.‏

بە لووتبەرزان دەڵێم: ”لووتبەرز مەبن،“

بە خراپەکاران: ”هێزتان دەرمەخەن.

هێزتان بەرەو ئاسمان دەرمەخەن،

بە کەللەڕەقی مەدوێن.“»

نە لە ڕۆژهەڵات و نە لە ڕۆژئاوا،

نە لە بیابان کەس ناتوانێ مرۆڤ بەرز بکاتەوە،

بەڵکو خودایە دادپەروەری دەکات،

ئەم نزم دەکات و ئەو بەرز دەکاتەوە.

جام بەدەستی یەزدانەوەیە،

پڕە لە مەی ترشاو و تێکەڵ بە داوودەرمان،

لەمە تێدەکات، هەموو بەدکارانی سەر زەوی

لێی بخۆنەوە و هەتا خڵتەکەی بەتاڵی بکەن.

بەڵام من هەتاهەتایە ئەمە ڕادەگەیەنم،

گۆرانی بۆ خودای یاقوب دەڵێم، کە دەفەرموێت:

«هێزی هەموو بەدکارەکان دەڕووخێنم،

هێزی ڕاستودروستانیش زیاد دەکەم.»

Read More of زەبوورەکان 75