پەندەکانی سلێمان 1:1-7 KSS

پەندەکانی سلێمان 1:1-7

پێشەکی: ئامانج و بابەت

پەندەکانی سلێمانی کوڕی داود، پاشای ئیسرائیل،

بۆ زانینی دانایی و تەمبێکردن،

بۆ پەیبردن بە وشەکانی تێگەیشتن،

بۆ وەرگرتنی تەمبێکردن و وریایی،

ڕاستودروستی و دادپەروەری و ڕاستەڕێیی،

بۆ بەخشینی ژیری بە ساویلکە،

بە لاویش زانیاری و سەلیقە1‏:4 سەلیقە: کارکردن بە لێکدانەوە و ئارامی. هەروەها ڕازگری و پاراستنی نهێنی.‏،

(دانا گوێی لێ دەگرێت و فێربوونی زیاد دەبێت،

تێگەیشتووش ڕاوێژی باشی دەست دەکەوێت،)

بۆ تێگەیشتنی پەند و نموونە،

قسەی دانایان و مەتەڵەکانیان.

لەخواترسی سەرەتای زانیارییە،

بەڵام گێلەکان سووکایەتی بە دانایی و تەمبێکردن دەکەن.

Read More of پەندەکانی سلێمان 1