กันดารวิถี 33 TNCV - سەرژمێری 33 KSS

กันดารวิถี
Elegir capítulo 33

Thai New Contemporary Bible

กันดารวิถี 33:1-56

เส้นทางการเดินทางของอิสราเอล

1ต่อไปนี้คือเส้นทางออกจากอียิปต์ของชาวอิสราเอล เป็นหมู่เหล่าภายใต้การนำของโมเสสกับอาโรน 2โมเสสบันทึกลำดับการเดินทางทุกระยะตามพระบัญชาขององค์พระผู้เป็นเจ้า

3ชนอิสราเอลออกจากเมืองราเมเสสในวันที่สิบห้าเดือนที่หนึ่ง วันรุ่งขึ้นหลังจากพิธีปัสกา พวกเขายกพลออกมาอย่างสง่าผ่าเผย ต่อหน้าต่อตาชาวอียิปต์ 4ซึ่งยุ่งอยู่กับการฝังศพบรรดาบุตรหัวปีที่ถูกองค์พระผู้เป็นเจ้าประหาร เนื่องด้วยองค์พระผู้เป็นเจ้าทรงลงโทษพระต่างๆ ของอียิปต์

5ชนอิสราเอลออกจากราเมเสสมาตั้งค่ายที่สุคคท

6จากสุคคทมาตั้งค่ายที่เอธามใกล้ถิ่นกันดาร

7จากเอธามวกกลับไปที่ปีหะหิโรท ไปยังแถบตะวันออกของบาอัลเซโฟน และตั้งค่ายใกล้ๆ มิกดล

8ออกจากปีหะหิโรท แล้วข้ามทะเลเข้าไปในถิ่นกันดาร และหลังจากเดินทางเป็นเวลาสามวันในถิ่นกันดาร เอธามก็มาตั้งค่ายที่มาราห์

9ออกจากมาราห์แล้วมาถึงเอลิม ที่ซึ่งมีธารน้ำพุสิบสองแห่ง และมีต้นอินทผลัมเจ็ดสิบต้น พวกเขาตั้งค่ายอยู่ที่นั่น

10จากเอลิม พวกเขามาตั้งค่ายพักริมทะเลแดง33:10 คือ ทะเลต้นกก

11และจากทะเลแดงมาตั้งค่ายที่ถิ่นกันดารสิน

12จากถิ่นกันดารสินมาตั้งค่ายที่โดฟคาห์

13จากโดฟคาห์มาตั้งค่ายที่อาลูช

14จากอาลูชมาตั้งค่ายที่เรฟีดิม ที่ซึ่งไม่มีน้ำให้ประชากรดื่ม

15จากเรฟีดิม พวกเขามายังถิ่นกันดารซีนาย

16จากถิ่นกันดารซีนายมาตั้งค่ายที่ขิบโรทหัทธาอาวาห์

17จากขิบโรทหัทธาอาวาห์มาตั้งค่ายที่ฮาเซโรท

18จากฮาเซโรทมาตั้งค่ายที่ริทมาห์

19จากริทมาห์มาตั้งค่ายที่ริมโมนเปเรศ

20จากริมโมนเปเรศมาตั้งค่ายที่ลิบนาห์

21จากลิบนาห์มาตั้งค่ายที่ริสสาห์

22จากริสสาห์มาตั้งค่ายที่เคเฮลาธาห์

23จากเคเฮลาธาห์มาตั้งค่ายที่ภูเขาเชเฟอร์

24จากภูเขาเชเฟอร์มาตั้งค่ายที่ฮาราดาห์

25จากฮาราดาห์มาตั้งค่ายที่มักเฮโลท

26จากมักเฮโลทมาตั้งค่ายที่ทาหัท

27จากทาหัทมาตั้งค่ายที่เทราห์

28จากเทราห์มาตั้งค่ายที่มิทคาห์

29จากมิทคาห์มาตั้งค่ายที่ฮัชโมนาห์

30จากฮัชโมนาห์มาตั้งค่ายที่โมเสโรท

31จากโมเสโรทมาตั้งค่ายที่เบเนยาอะคัน

32จากเบเนยาอะคันมาตั้งค่ายที่โฮร์ฮักกีดกาด

33จากโฮร์ฮักกีดกาดมาตั้งค่ายที่โยทบาธาห์

34จากโยทบาธาห์มาตั้งค่ายที่อับโรนาห์

35จากอับโรนาห์มาตั้งค่ายที่เอซีโอนเกเบอร์

36จากเอซีโอนเกเบอร์มาตั้งค่ายที่คาเดชในถิ่นกันดารศิน

37จากคาเดชมาตั้งค่ายที่ภูเขาโฮร์ ตรงชายแดนเอโดม 38ปุโรหิตอาโรนขึ้นไปบนภูเขาโฮร์ตามพระบัญชาขององค์พระผู้เป็นเจ้าและสิ้นชีวิตที่นั่น ในวันที่หนึ่งเดือนที่ห้าปีที่สี่สิบนับตั้งแต่ชนอิสราเอลออกมาจากอียิปต์ 39เมื่ออาโรนสิ้นชีวิตที่ภูเขาโฮร์นั้น เขามีอายุ 123 ปี

40กษัตริย์ชาวคานาอันแห่งอาราดผู้อาศัยอยู่ในเนเกบที่คานาอันได้ข่าวว่าชนอิสราเอลยกมา

41จากภูเขาโฮร์มาตั้งค่ายที่ศัลโมนาห์

42จากศัลโมนาห์มาตั้งค่ายที่ปูโนน

43จากปูโนนมาตั้งค่ายที่โอโบท

44จากโอโบทมาตั้งค่ายที่อิเยอาบาริมที่ชายแดนโมอับ

45จากไอยิม33:45 คือ อิเยอาบาริมมาตั้งค่ายที่ดีโบนกาด

46จากดีโบนกาดมาตั้งค่ายที่อัลโมนดิบลาธาอิม

47จากอัลโมนดิบลาธาอิมมาตั้งค่ายที่เทือกเขาอาบาริมใกล้เนโบ

48จากเทือกเขาอาบาริมมาตั้งค่ายในที่ราบโมอับริมแม่น้ำจอร์แดน ตรงข้ามเมืองเยรีโค 49ที่ซึ่งพวกเขาตั้งค่ายพักอยู่ริมแม่น้ำจอร์แดน จากเบธเยชิโมทจดอาแบลชิทธีม

50ในที่ราบโมอับริมแม่น้ำจอร์แดน ตรงข้ามเมืองเยรีโคนี้เององค์พระผู้เป็นเจ้าตรัสสั่งโมเสสว่า 51“จงแจ้งประชากรอิสราเอลว่า ‘เมื่อเจ้าทั้งหลายข้ามแม่น้ำจอร์แดนเข้าไปยังดินแดนคานาอัน 52จงขับไล่ชาวดินแดนนั้นออกไปให้หมด และทำลายล้างรูปเคารพทั้งปวงของพวกเขา ไม่ว่าหินสลัก รูปเคารพที่หล่อขึ้น และสถานบูชาบนที่สูงของพวกเขา 53จงเข้ายึดและตั้งถิ่นฐานที่นั่นเพราะเรายกดินแดนนี้ให้เจ้า 54จงทอดฉลากแบ่งสรรที่ดินกันตามตระกูล ที่ดินผืนใหญ่จะจับฉลากแบ่งกันในหมู่ตระกูลใหญ่ ส่วนที่เล็กลงมาจะจับฉลากแบ่งกันในหมู่ตระกูลเล็ก สิ่งที่เขาจับฉลากได้ก็จะเป็นของเขา จงแบ่งที่ดินไปตามเผ่าบรรพบุรุษของท่าน

55“ ‘แต่หากเจ้าทั้งหลายไม่ยอมขับไล่ประชากรที่อาศัยอยู่ที่นั่นออกไป คนที่เหลืออยู่จะเป็นหอกข้างแคร่และจะเป็นหนามยอกอกของเจ้า พวกเขาจะก่อปัญหาให้กับเจ้าในดินแดนที่เจ้าอาศัยอยู่ 56และเราจะทำกับเจ้าตามที่เราวางแผนไว้ว่าจะทำกับพวกเขา’ ”

Kurdi Sorani Standard

سەرژمێری 33:1-56

کۆچەکانی نەوەی ئیسرائیل

1ئەمانە قۆناغەکانی کۆچی نەوەی ئیسرائیلن کە بە لەشکرەکانیانەوە لەسەر دەستی موسا و هارون لە خاکی میسرەوە هاتنە دەرەوە. 2موساش بەپێی فەرمانی یەزدان قۆناغی کۆچەکانیانی تۆمار کرد. ئەمەش کۆچەکانیانە، قۆناغ بە قۆناغ:

3لە ڕۆژی پازدەی مانگی یەک، لە ڕۆژی دوای جەژنی پەسخە لە ڕەعمسێسەوە کۆچیان کرد. نەوەی ئیسرائیل بوێرانە لەبەرچاوی هەموو میسرییەکان چوونە دەرەوە. 4لەو کاتەدا میسرییەکان هەموو نۆبەرەکانی خۆیانیان دەناشت کە یەزدان لێیدابوون، چونکە یەزدان حوکمی خوداوەندەکانی ئەوانی دابوو.

5نەوەی ئیسرائیل لە ڕەعمسێسەوە کۆچیان کرد و لە سوکۆت چادریان هەڵدا.

6ئینجا لە سوکۆتەوە کۆچیان کرد و لە ئێتام چادریان هەڵدا کە لە قەراغی چۆڵەوانییە.

7پاشان لە ئێتامەوە کۆچیان کرد و گەڕانەوە لای پی‌هەحیرۆت، کە لە ڕۆژهەڵاتی بەعل‌چیفۆنە و بەرامبەر مگدۆل چادریان هەڵدا.

8پاشان لە پی‌هەحیرۆتەوە کۆچیان کرد و بەناو دەریادا پەڕینەوە بۆ چۆڵەوانی و سێ ڕۆژە ڕێ لە چۆڵەوانی ئێتامدا ڕۆیشتن، لە مارا چادریان هەڵدا.

9پاشان لە ماراوە کۆچیان کرد و هاتنە ئێلیم، لە ئێلیمیش دوازدە کانیاو و حەفتا دار خورمای لێبوو، لەوێ چادریان هەڵدا.

10پاشان لە ئێلیمەوە کۆچیان کرد و لەلای دەریای سوور چادریان هەڵدا.

11پاشان لەلای دەریای سوورەوە کۆچیان کرد و لە چۆڵەوانی سین33‏:11 لە ڕۆژئاوای نیمچە دوورگەی سینا چۆڵەوانییەک هەبوو بە ناوی سین.‏ چادریان هەڵدا.

12پاشان لە چۆڵەوانی سینەوە کۆچیان کرد و لە دۆفقە چادریان هەڵدا.

13پاشان لە دۆفقەوە کۆچیان کرد و لە ئالوش چادریان هەڵدا.

14پاشان لە ئالوشەوە کۆچیان کرد و لە ڕەفیدیم چادریان هەڵدا، لەوێ هیچ ئاو نەبوو تاکو گەل بیخۆنەوە.

15پاشان لە ڕەفیدیمەوە کۆچیان کرد و لە چۆڵەوانی سینا چادریان هەڵدا.

16پاشان لە چۆڵەوانی سیناوە کۆچیان کرد و لە قیبرۆت هەتەڤا چادریان هەڵدا.

17پاشان لە قیبرۆت هەتەڤایەوە کۆچیان کرد و لە حەچێرۆت چادریان هەڵدا.

18پاشان لە حەچێرۆتەوە کۆچیان کرد و لە ڕیتمە چادریان هەڵدا.

19پاشان لە ڕیتمەوە کۆچیان کرد و لە ڕیمۆن پێرێز چادریان هەڵدا.

20پاشان لە ڕیمۆن پێرێزەوە کۆچیان کرد و لە لیڤنا چادریان هەڵدا.

21پاشان لە لیڤناوە کۆچیان کرد و لە ڕیسە چادریان هەڵدا.

22پاشان لە ڕیسەوە کۆچیان کرد و لە قەهێلاتە چادریان هەڵدا.

23پاشان لە قەهێلاتەیەوە کۆچیان کرد و لە کێوی شافەر چادریان هەڵدا.

24پاشان لە کێوی شافەرەوە کۆچیان کرد و لە حەرادە چادریان هەڵدا.

25پاشان لە حەرادەوە کۆچیان کرد و لە مەقهێلۆت چادریان هەڵدا.

26پاشان لە مەقهێلۆتەوە کۆچیان کرد و لە تاحەت چادریان هەڵدا.

27پاشان لە تاحەتەوە کۆچیان کرد و لە تارەح چادریان هەڵدا.

28پاشان لە تارەحەوە کۆچیان کرد و لە میتقە چادریان هەڵدا.

29پاشان لە میتقەوە کۆچیان کرد و لە حەشمۆنە چادریان هەڵدا.

30پاشان لە حەشمۆنەوە کۆچیان کرد و لە مۆسێرۆت چادریان هەڵدا.

31پاشان لە مۆسێرۆتەوە کۆچیان کرد و لە بەنێ یەعقان چادریان هەڵدا.

32پاشان لە بەنێ یەعقانەوە کۆچیان کرد و لە حۆر هەگیدگاد چادریان هەڵدا.

33پاشان لە حۆر هەگیدگادەوە کۆچیان کرد و لە یۆتباتە چادریان هەڵدا.

34پاشان لە یۆتباتەیەوە کۆچیان کرد و لە عەڤرۆنە چادریان هەڵدا.

35پاشان لە عەڤرۆنەیەوە کۆچیان کرد و لە عەچیۆن گەڤەر چادریان هەڵدا.

36پاشان لە عەچیۆن گەڤەرەوە کۆچیان کرد و لە چۆڵەوانی چن کە قادێشە چادریان هەڵدا.

37پاشان لە قادێشەوە کۆچیان کرد و لە کێوی هۆر چادریان هەڵدا کە لە نزیکی سنووری خاکی ئەدۆمە. 38لە یەکی مانگی پێنجی چلەمین ساڵی هاتنەدەرەوەی نەوەی ئیسرائیل لە خاکی میسر، هارونی کاهین بەپێی فەرمانی یەزدان بۆ سەر کێوی هۆر سەرکەوت و لەوێ مرد. 39هارون تەمەنی سەد و بیست و سێ ساڵ بوو کاتێک لە کێوی هۆر مرد.

40پاشای عەرادیش کە کەنعانی بوو و لە نەقەب لە خاکی کەنعان نیشتەجێ بوو، هاتنی نەوەی ئیسرائیلی بیست.

41ئینجا لە کێوی هۆرەوە کۆچیان کرد و لە چەلمۆنا چادریان هەڵدا.

42پاشان لە چەلمۆنایەوە کۆچیان کرد و لە پونۆن چادریان هەڵدا.

43پاشان لە پونۆنەوە کۆچیان کرد و لە ئۆڤۆت چادریان هەڵدا.

44پاشان لە ئۆڤۆتەوە کۆچیان کرد و لە عییی عەڤاریم چادریان هەڵدا، کە لە سنووری مۆئابە.

45پاشان لە عییی عەڤاریم کۆچیان کرد و لە دیڤۆن گاد چادریان هەڵدا.

46پاشان لە دیڤۆن گادەوە کۆچیان کرد و لە عەلمۆن دیڤلاتایم چادریان هەڵدا.

47پاشان لە عەلمۆن دیڤلاتایمەوە کۆچیان کرد و لە زنجیرە چیای عەڤاریم ڕووبەڕووی نیبۆ چادریان هەڵدا.

48پاشان لە زنجیرە چیای عەڤاریمەوە کۆچیان کرد و لە دەشتی مۆئاب لەسەر کەناری ڕووباری ئوردون بەرامبەر ئەریحا چادریان هەڵدا، 49لە کەناری ڕووباری ئوردون لە بێت‌یەشیمۆتەوە هەتا ئابێل شیتیم لە دەشتی مۆئاب چادریان هەڵدا.

50یەزدان لە دەشتی مۆئاب لەسەر کەناری ڕووباری ئوردون بەرامبەر ئەریحا بە موسای فەرموو: 51«لەگەڵ نەوەی ئیسرائیل بدوێ و پێیان بڵێ: ”کاتێک ئێوە لە ڕووباری ئوردون دەپەڕنەوە بۆ خاکی کەنعان، 52هەموو دانیشتووانی خاکەکە لەپێش خۆتان دەربکەن. هەموو پەیکەرە تاشراو و بتە داڕێژراوەکانیان لەناوببەن، هەموو نزرگەکانی سەر بەرزاییان33‏:52 مەبەست لەو شوێنە بەرزانەیە کە بۆ قوربانیکردن و ڕێوڕەسمی پەرستنی بتەکان بووە.‏ تێکبدەن. 53خاکەکە داگیر بکەن و تێیدا نیشتەجێ بن، چونکە من خاکەکەم پێداون بۆ ئەوەی ببنە خاوەنی و 54خاکەکەش بەگوێرەی خێڵەکانتان بە تیروپشک دابەش بکەن، میراتی زۆر بدەنە زۆرەکان و میراتی کەم بدەنە کەمەکان، لەکوێ تیروپشکی بۆ دەرچوو ئەوێ بۆ ئەو بێت، بەگوێرەی هۆزەکانی باوکانتان میراتگری بکەن.

55«”ئەگەر دانیشتووانی خاکەکەش لەپێش خۆتان دەرنەکەن، ئەوا ئەوانەی دەیانهێڵنەوە دەبنە چقڵ لە چاوتان و دڕک لە کەلەکەتان و لەو خاکەی تێیدا نیشتەجێن تەنگتان پێ هەڵدەچنن، 56ئینجا بە ئێوەی دەکەم، ئەوەی بەتەمام بەوانی بکەم.“»