Slovo na cestu

Matouš 1:1-25

Ježíšův rodokmen

1Ježíšův rodokmen sahá přes Davida až k Abrahamovi.

2Abraham – Izák

Izák – Jákob

3Jákob – Juda (a bratři)

Juda – Peres a Zerach (matka Támar)

Peres – Chesrón

Chesrón – Rám

4Rám – Amínadab

Amínadab – Nachšón

Nachšón – Salmón

5Salmón – Bóaz (matka: Rachab)

Bóaz – Obéd (matka: Rút)

Obéd – Jišaj

6Jišaj – David (král)

David – Šalomoun (matka: Batšeba)

7Šalomoun – Rechabeám

Rechabeám – Abijám

Abijám – Ása

8Ása – Jóšafat

Jóšafat – Jóram

Jóram – Uzijáš

9Uzijáš – Jótam

Jótam – Achaz

Achaz – Chizkijáš

10Chizkijáš – Menaše

Menaše – Ámon

Ámon – Jóšijáš

11Jóšijáš – Jechoniáš

12Jekonjáš a jeho bratři.

Babylónské zajetí –

Jekonjáš – Šealtíel

Šealtíel – Zerubábel

13Zerubábel – Abiud

Abiud – Eljakim

Eljakim – Azór

14Azór – Sádok

Sádok – Achim

Achim – Eliud

15Eliud – Eleazar

Eleazar – Mattan

Mattan – Jákob

16Jákob – Josef

Josef (muž Marie)

JEŽÍŠ KRISTUS (narozen z Marie).

Rodokmen uzavírá Josef, manžel Marie, které se narodil Ježíš – Boží Syn.

17Od praotce Abrahama k Davidovi je to čtrnáct generací, dále čtrnáct generací od Davida po babylónské zajetí a od zajetí v Babylóně až ke Kristu také čtrnáct.

Anděl se zjevuje Josefovi

18S narozením Ježíše Krista to bylo takto: Ježíšova matka Marie byla zasnoubena s Josefem. Dříve, než se vzali, se však ukázalo, že bude matkou. 19Josef byl ohleduplný muž a nechtěl Marii vystavit veřejné hanbě, proto se rozhodl, že se s ní rozejde. 20Když o tom uvažoval, ukázal se mu ve snu Boží posel a řekl: „Josefe, Davidův synu, neboj se vzít si Marii. Co v ní bylo počato, je z Ducha svatého. 21Porodí syna a dáš mu jméno Ježíš. On vysvobodí svůj lid z moci zla. 22Těmito událostmi se splní předpověď proroka Izajáše: 23‚Slyšte! Panna bude těhotná a porodí syna. Budete mu říkat Immanuel, to znamená: Bůh je s námi.‘ “

24Když se Josef probudil, udělal vše tak, jak mu přikázal Boží posel, a oženil se s Marií. 25Ale nežil s ní manželsky až do doby, kdy se jí narodil syn, kterému dal jméno Ježíš.

Kurdi Sorani Standard

مەتا 1:1-25

بنەچەی عیسا

1ئەمە ڕەچەڵەکی عیسای مەسیحە، کوڕی داود، کوڕی ئیبراهیم:

2ئیبراهیم باوکی ئیسحاق بوو،

ئیسحاق باوکی یاقوب بوو،

یاقوب باوکی یەهودا و براکانی بوو،

3یەهودا باوکی پێرێز و زەرەح بوو، تامار دایکیان بوو،

پێرێز باوکی حەسرۆن بوو،

حەسرۆن باوکی ڕام1‏:3 یۆنانی: ئارام‏، بەڵام لە زمانی عیبری (ڕام). بڕوانە ڕائووس 4‏:19‏.‏ بوو،

4ڕام باوکی عەمیناداب بوو،

عەمیناداب باوکی نەحشۆن بوو،

نەحشۆن باوکی سەلمۆن بوو،

5سەلمۆن باوکی بۆعەز بوو کە ڕاحاب دایکی بوو،

بۆعەز باوکی عوبێد بوو کە ڕائووس دایکی بوو،

عوبێد باوکی یەسا بوو،

6یەسا باوکی داودی پاشا بوو.

داود باوکی سلێمان بوو لەو ژنەی هی ئوریا1‏:6 دایکی سلێمان لەدوای کوژرانی ئوریا بووە ژنی داود.‏ بوو،

7سلێمان باوکی ڕەحەڤەعام بوو،

ڕەحەڤەعام باوکی ئەبیا بوو،

ئەبیا باوکی ئاسا بوو،

8ئاسا باوکی یەهۆشافات بوو،

یەهۆشافات باوکی یەهۆرام بوو،

یەهۆرام باوکی عوزیا بوو،

9عوزیا باوکی یۆتام بوو،

یۆتام باوکی ئاحاز بوو،

ئاحاز باوکی حەزقیا بوو،

10حەزقیا باوکی مەنەشە بوو،

مەنەشە باوکی ئامۆن بوو،

ئامۆن باوکی یۆشیا بوو،

11یۆشیا باوکی یەهۆیاکین1‏:11 یۆنانی: یەکنیا‏، بەڵام عیبرییەکە لە پەیمانی کۆندا یەهۆیاکین‏ە، بڕوانە دووەم پاشایان 24‏:6.‏ و براکانی بوو، لە کاتی ڕاپێچکردنەکە بۆ بابل.

12لەدوای ڕاپێچکردنەکە بۆ بابل،

یەهۆیاکین باوکی شەئەلتیێل بوو،

شەئەلتیێل باوکی زروبابل بوو،

13زروبابل باوکی ئەبیهود بوو،

ئەبیهود باوکی ئەلیاقیم بوو،

ئەلیاقیم باوکی ئازور بوو،

14ئازور باوکی سادۆق بوو،

سادۆق باوکی ئەکیم بوو،

ئەکیم باوکی ئەلیهود بوو،

15ئەلیهود باوکی ئەلعازار بوو،

ئەلعازار باوکی مەتان بوو،

مەتان باوکی یاقوب بوو،

16یاقوب باوکی یوسفی مێردی مریەم بوو، ئەوەی عیسای لێبوو، کە بە مەسیح1‏:16 بە زمانی عیبری پێی دەگوترێ مەشیخ‏ یان مەشیح‏. بە زمانی یۆنانی دەبێتە کریستۆس‏، کە بە واتای (دەستنیشانکراو) لەلای خودا دێت کە ڕزگارکەری گەلەکەیەتی. بڕوانە یەکەم ساموئێل 16.‏ ناودەبردرێت.

17بەم شێوەیە هەموو نەوەکان لە ئیبراهیمەوە هەتا داود چواردە نەوەن، لە داودەوە هەتا ڕاپێچکردنەکە بۆ بابل چواردە نەوەن، لە ڕاپێچکردنەکەشەوە بۆ بابل هەتا مەسیح چواردە نەوەن.

لەدایکبوونی عیسا

18لەدایکبوونی عیسای مەسیح بەم شێوەیە بوو: کاتێک مریەمی دایکی لە یوسف مارەبڕاو بوو، پێش ئەوەی بیگوازێتەوە، دەرکەوت کە لە ڕێگەی ڕۆحی پیرۆز سکی پڕبووە. 19یوسفی دەستگیرانی کە پیاوچاک بوو، نەیویست ئابڕووی ببات، بڕیاری دا بە نهێنی دەستی لێ هەڵبگرێت.

20کاتێک بیری لەم شتانە دەکردەوە، فریشتەیەکی یەزدان هاتە خەونی و پێی فەرموو: «ئەی یوسفی نەوەی داود، مەترسە لەوەی مریەم بهێنیت، چونکە ئەوەی ئەو سکی پێی هەیە لە ڕۆحی پیرۆزەوەیە. 21کوڕێکی دەبێت ناوی دەنێیت عیسا1‏:21 یۆنانی: یێسوس‏. عیبری: یەشوع‏. واتە (خودا ڕزگار دەکات.)‏، چونکە گەلەکەی لە گوناهەکانیان ڕزگار دەکات.»

22ئەمانە هەمووی ڕوویدا، هەتا ئەوەی یەزدان لە ڕێگەی پێغەمبەرەکە1‏:22 مەبەست لە پێغەمبەر ئیشایایە.‏ فەرموویەتی بێتە دی: 23[ئەوەتا پاکیزەیەک سکی دەبێت و کوڕێکی دەبێت، ناوی لێ دەنێن ئیمانوێل.]1‏:23 ئیشایا 7‏:14 واتە: خودا لەگەڵمانە.

24کاتێک یوسف لە خەو هەستا، ئەوەی فریشتەکەی یەزدان فەرمانی پێدابوو ئەنجامی دا و ژنەکەی گواستەوە. 25بەڵام هەتا کوڕەکەی نەبوو لەگەڵی جووت نەبوو، ئینجا ناوی لێنا عیسا.