Slovo na cestu

2.list Timoteovi 4

Služba nejpřednější: hlásat Boží poselství

1Před Bohem a Ježíšem Kristem, který jednoho dne přijde ustavit zde nové království a soudit živé i mrtvé, tě za-přísahám: Hlásej neúnavně a naléhavě Boží slovo, kdykoliv se ti naskytne příležitost, ať jsou okolnosti příznivé či nepříznivé. Bude-li třeba, napomínej a kárej, povzbuzuj k dobrému a trpělivě předkládej Boží pravdy. Přijde totiž doba, že lidé nebudou chtít pravdu slyšet a obklopí se učiteli, kteří budou přitakávat jejich názorům. Nebudou už naslouchat Bibli; slepě se pohrnou za svými klamnými představami. Ty však stůj pevně a neboj se pro Krista i trpět. Přiváděj lidi k němu a věnuj se plně své službě.

Odměna vítězů v boji víry

Pro mne již přišel čas, že budu obětován a rozloučím se s tímto životem. V boji, který mám za sebou, jsem bojoval ze všech sil, závod jsem dokončil a ve víře vytrval. Teď už mne čeká jen věnec vítěze. To mne Pán – ten spravedlivý Soudce – zprostí všech vin a odmění věčným životem; a nejen mne, ale každého, kdo toužebně vyhlíží jeho příchod.

Opuštěn lidmi, a přece ne osamocen

Prosím tě, přijď, jak jen budeš moci. 10 Démas mne opustil, protože dal přednost pozemským zájmům, a odešel do Tesaloniky. Krescens odcestoval do Galacie, Titus do Dalmácie; 11 jen Lukáš mi tu zůstal. Vezmi s sebou také Marka, jeho pomoc by mi byla velice vítaná. 12 (Tychikus je taky pryč, poslal jsem ho do Efezu.) 13 Cestou se zastav u Karpa v Troadě, zůstal tam můj plášť. Přines mi ho, prosím tě, a taky knihy a hlavně pergamen.

14 O všechno zlé, co mne potkalo, se největším dílem postaral kovář Alexandr. Stavěl se proti našemu poselství velmi tvrdě. 15 Dej si na něho pozor. Pán mu jistě odplatí po zásluze.

16 Při prvním přelíčení jsem se neměl o koho opřít, všichni mě nechali na holičkách. Kéž jim Bůh odpustí! 17 Ale Pán stál při mně a dal mi sílu vyřídit jeho poselství přede všemi cizinci a nepřáteli. Tentokrát mne tedy nehodili lvům. 18 A já věřím, že i nadále budu chráněn od zlého a vejdu do nebeského království. Buď Bohu věčná sláva!

Pavlovy poslední pozdravy

19 Pozdravuj ode mne Prisku a Akvilu a taky Oneziforovu rodinu. 20 Erastus zůstal v Korintu. Trofima jsem nechal v Milétu, protože onemocněl.

21 Snaž se dorazit sem dřív, než uhodí zima. Pozdravuje Eubulus, Pudens, Linus, Klaudia a všichni ostatní spoluvěřící.

22 Ježíš Kristus nechť je s tebou.

Pavel

Kurdi Sorani Standard

دووەم تیمۆساوس 4

وشەی خودا ڕابگەیەنە

1لەبەردەم خودا و عیسای مەسیح، ئەوەی لە داهاتوودا زیندووان و مردووان حوکم دەدات، لەبەر دەرکەوتنی خۆی و شانشینەکەی ڕاتدەسپێرم: وشەی خودا ڕابگەیەنە، ئامادە بە لە کاتی گونجاو و نەگونجاو، سەرزەنشت بکە، ڕابخوڕە، ورە بەرز بکەوە، بەوپەڕی پشوودرێژی و فێرکردنەوە، چونکە کاتێک دێت خەڵک بەرگەی فێرکردنی دروست ناگرن، بەڵکو بەگوێرەی ئارەزووی تایبەتی خۆیان مامۆستا کۆدەکەنەوە قدیلکەی[a] گوێیان بکاتەوە. بۆ ڕاستی گوێیان دادەخەن، بۆ ئەفسانە لادەدەن. بەڵام تۆ، لە هەموو شتێکدا وریابە، لە ئازاردا دان بە خۆتدا بگرە، بە کاری مزگێنیدەری هەستە، خزمەتی خۆت تەواو بکە.

سەبارەت بە من، وا وەک شەرابی پێشکەشکراو دەڕژێم[b] و کاتی کۆچکردنم هاتووە. تێکۆشانێکی باش تێکۆشاوم، پێشبڕکێکەم تەواو کرد، باوەڕم پاراست. ئێستا تاجی ڕاستودروستیم بۆ دانراوە، ئەوەی مەسیحی خاوەن شکۆ کە دادوەری ڕاستودروستە لەو ڕۆژەدا دەمداتێ، تەنها بۆ من نییە، بەڵکو بۆ هەموو ئەوانەشە کە پەرۆشی دەرکەوتنین.

دوا ڕاسپاردە

کۆشش بکە زوو بێیتە لام، 10 چونکە دیماس بەجێی هێشتم، ئەم جیهانەی خۆشویست و چوو بۆ سالۆنیکی، کریسکینیش بۆ گەلاتیا و تیتۆس بۆ دەلماتیا. 11 بە تەنها لۆقام لەلایە. مەرقۆس لەگەڵ خۆت بهێنە، چونکە بۆ من سوودبەخشە بۆ خزمەتکردن. 12 تیخیکۆسم ناردووە بۆ ئەفەسۆس. 13 کاتێک هاتیت، ئەو کەوایەی لە ترۆیاس لەلای کارپۆس بەجێم هێشت، لەگەڵ خۆتی بهێنە، تۆمارەکانیش[c] بە تایبەت دەستنووسەکان.

14 ئەسکەندەری مسگەر زۆر خراپەی لەگەڵ کردم، مەسیحی خاوەن شکۆ تۆڵەی لێدەکاتەوە لەسەر کردارەکانی. 15 خۆتی لێ بپارێزە، چونکە زۆر بەرهەڵستی پەیامەکەمانی کرد.

16 لە بەرگری یەکەمم کەس لەگەڵم نەهات، بەڵکو هەموو بەجێیان هێشتم. لەسەریان هەژمارد نەکرێت. 17 بەڵام مەسیحی خاوەن شکۆ لەگەڵم وەستا و بەهێزی کردم، تاکو بە منەوە جاڕدانەکە بە تەواوی بدرێت، تاکو هەموو گەلان ببیستن. ئیتر لە دەمی شێر دەرباز بووم. 18 مەسیحی خاوەن شکۆ لە هەموو خراپەیەکی دادێت دەربازم دەکات و ڕزگارم دەکات بۆ شانشینە ئاسمانییەکەی. با هەتاهەتایە مەسیح شکۆدار بێت! ئامین.

19 سڵاو لە پریسکیلا و ئەکیلا و خێزانی ئۆنیسیفۆرۆس بکە. 20 ئەراستۆس لە کۆرنسۆس مایەوە، بەڵام تروفیمۆس بە نەخۆشی لە میلیتۆس بەجێم هێشت. 21 کۆشش بکە پێش زستان بێی. یۆبۆلۆس و پودیس و لینۆس و کڵاودیا و هەموو خوشکان و برایان سڵاوت لێدەکەن.

22 مەسیحی خاوەن شکۆ لەگەڵ ڕۆحت بێت. با نیعمەتتان لەگەڵ بێت.

Notas al pie

  1. 4‏:3 ختووکە، قدیلانێ.‏
  2. 4‏:6 مەبەستی نووسەر لێرەدا واتە من وا دەمرم، نەریت و باو بووە کە خواردنەوەی گرنگ وەک قوربانی ڕژێنراوە، لێڤییەکان 23‏:18‏‏.‏
  3. 4‏:13 پەڕتووکی نووسراو لەسەر پێست یان کاغەز و پێچراوەتەوە.‏