O Livro

Génesis 2:1-25

1Desta forma, terminou a criação do céu e da Terra, e todo o seu exército celestial.

2No sétimo dia, Deus tinha completado a sua obra e nesse sétimo dia Deus descansou de toda a obra que tinha vindo a fazer. 3Deus abençoou o sétimo dia e declarou que esse dia seria santo, pois foi quando repousou de toda a sua obra da criação.

Adão e Eva

4Esta é a história da criação, quando o Senhor Deus fez os céus e a Terra.

5Ainda não havia vegetação, nem semente que desabrochasse da terra, porque o Senhor Deus ainda não mandara chuva, nem tão-pouco havia seres humanos que cultivassem a terra. 6Contudo, subia uma nascente de água da terra que irrigava o solo.

7Então o Senhor Deus formou o corpo do homem com o pó da terra e insuflou nele um sopro de vida; e o homem tornou-se um ser vivo.

8Plantou também o Senhor Deus um jardim, no Éden, para os lados do oriente; e colocou nesse jardim o homem que tinha criado. 9Fez brotar daquela terra toda a espécie de belas árvores que davam belíssimos frutos. No centro do jardim estava a árvore da vida, assim como também a árvore da consciência, que dá a conhecer o bem e o mal.

10Havia ali um rio que nascia no Éden e que atravessava o jardim para o regar, separando-se depois em quatro braços. 11Um destes era o Pisom, que atravessa toda a terra de Havila, onde há ouro. 12O ouro dessa terra é de fina qualidade, assim como pedras preciosas, como o bdélio e a pedra de ónix. 13O segundo braço do rio é chamado Giom e percorre a terra de Cuche. 14O terceiro é o Tigre, que corre para oriente da Assíria. O quarto é o Eufrates.

15O Senhor Deus pôs o homem no jardim do Éden para que o guardasse, cultivasse e cuidasse dele. 16E deu-lhe o seguinte aviso: “Podes comer de toda a árvore que está no jardim, 17exceto da árvore da consciência; porque o seu fruto é o do conhecimento do bem e do mal. Se comeres desse fruto, ficas condenado a morrer.”

18O Senhor Deus achou que não era bom que o homem vivesse sozinho e decidiu arranjar-lhe uma companheira que vivesse com ele.

19-20O Senhor Deus modelou também, com a terra, toda a espécie de animais e de aves e trouxe-os ao homem para ver como lhes chamaria. E pelo nome que lhes deu, ficaram a ser chamados.

Contudo, para si próprio o homem não encontrou uma companheira que lhe conviesse. 21Então o Senhor Deus fez o homem cair num profundo sono; tomou-lhe um dos lados e tornou a fechar a carne nesse lugar. 22Dessa costela o Senhor Deus fez uma mulher e trouxe-a ao homem.

23“Esta sim!”, exclamou Adão.

“Esta é parte dos meus ossos e da minha carne.

O seu nome será mulher.

Pois foi tirada do homem!”2.23 A palavra mulher, em hebraico, é ichá, que é a forma feminina de ich, a palavra para homem.

24Assim, o homem deve deixar o pai e a sua mãe, para se unir com a sua mulher, e serão os dois como um só.

25Ora acontecia que ambos, o homem e a mulher, estavam nus; mas nenhum deles se sentia envergonhado com isso.

Kurdi Sorani Standard

پەیدابوون 2:1-25

ڕۆژی حەوتەم: پشوودان

1بەم شێوەیە ئاسمان و زەوی و هەرچی تێیاندا ڕێکخرابوو تەواو کران.

2ئیتر خودا لە ڕۆژی حەوتەم لەو کارەی کە کردبووی تەواو ببوو، ئینجا لە ڕۆژی حەوتەمدا لە هەموو کارەکانی پشووی دا. 3خودا ڕۆژی حەوتەمی بەرەکەتدار و پیرۆز کرد، چونکە تێیدا لە هەموو کارەکانی پشووی دا، هەموو ئەوەی خودا بەدیهێنا و دروستی کرد.

ئادەم و حەوا

4ئەمانەش ڕێکخستنەکانی ئاسمان و زەوین کاتێک بەدی هێنران، لەو ڕۆژەی یەزدانی پەروەردگار زەوی و ئاسمانی دروستکرد.

5هێشتا هیچ دەوەنێکی کێڵگە لەسەر زەوی نەبوو، هەروەها هیچ ڕووەکێکی کێڵگەش هێشتا سەری دەرنەکردبوو، چونکە هێشتا یەزدانی پەروەردگار بارانی بەسەر زەویدا نەباراندبوو. هیچ مرۆڤێکیش نەبوو ئیشی جوتیاری بکات. 6بەڵام تەم لە زەوییەوە سەردەکەوت و هەموو ڕووی زەوی ئاو دەدا. 7جا یەزدانی پەروەردگار پیاوی لە خۆڵی زەوی2‏:7 لە زمانی عیبری بە پیاو دەگوترێت ئادام‏، کە نزیکە لە وشەی ئەداما‏ کە بە واتای زەوی دێت.‏ پێکهێنا و هەناسەی ژیانی فووکردە کونە لووتی. بەمەش پیاوەکە بووە گیانێکی زیندوو.

8ئینجا یەزدانی پەروەردگار باخچەیەکی لە عەدەن، لە ڕۆژهەڵاتدا چاند. لەوێش پیاوەکەی دانا کە پێکی هێنابوو. 9یەزدانی پەروەردگار هەموو ئەو جۆرە درەختانەی کە لەبەرچاو جوان بوون و بۆ خواردن خۆش بوون لە زەویدا گەشەی پێکرد. درەختی ژیانیش لەناوەڕاستی باخچەکەدا بوو، هەروەها درەختی زانینی چاکە و خراپە.

10ڕووبارێک لە عەدەنەوە هەڵدەقوڵا و لەبەری دەڕۆیشت بۆ ئاودانی باخچەکە، لەوێوە جیا بووەوە و بووە چوار لق: 11ناوی یەکەمیان پیشۆنە کە بە هەر چوار لای هەموو زەوی حەڤیلادایە، کە زێڕی لێیە. 12زێڕی ئەو زەوییە چاکە، هەروەها سرێشی2‏:12 شیلەیەکی لینجە لە هەندێک دارودرەخت دەردەچێت، کاتێک بریندار دەکرێت یان دەبڕدرێت.‏ داری بۆن خۆش و بەردی عاشقبەندیشی لێیە. 13ناوی ڕووباری دووەمیان گیحۆنە، کە بە شێوەی پێچاوپێچ بە هەموو خاکی کوشدا2‏:13 دەشێت باشووری ڕۆژهەڵاتی میسۆپۆتامیا بێت.‏ دەڕوات. 14ناوی ڕووباری سێیەم دجلەیە،2‏:14 دجلە: عیبری حیدەقەل‏ هەمان ڕووباری دجلەیە.‏ ئەمیش بە ڕۆژهەڵاتی شاری ئەشووردا2‏:14 وڵاتی ئاشور لە ڕۆژهەڵاتی ڕووباری دجلە بوو، بەڵام شاری ئەشوور لە کەناری ڕۆژئاوای ڕووبارەکە بوو. پاشان ناونراوە بە نەینەوا. بڕوانە پەیدابوون 10‏:11.‏ دەڕوات. ڕووباری چوارەمیش فوراتە.

15یەزدانی پەروەردگار پیاوەکەی هێنا و لە باخچەی عەدەن داینا، بۆ ئیشی جوتیاری و بایەخ پێدانی. 16یەزدانی پەروەردگار فەرمانی بە پیاوەکە دا و فەرمووی: «تۆ ئازادیت لە هەموو درەختەکانی باخچەکە بخۆیت، 17بەڵام بۆت نییە لە درەختی زانینی چاکە و خراپە بخۆیت، چونکە لەو ڕۆژەی لێی بخۆیت بێگومان دەمریت.»

18یەزدانی پەروەردگار فەرمووی: «باش نییە بۆ پیاو بە تەنها بێت. یاریدەرێکی هاوشانی بۆ دروستدەکەم.»

19یەزدانی پەروەردگار هەر لە خۆڵی زەوی هەموو ئاژەڵی کێوی و هەموو باڵندەکانی ئاسمانی پێکهێنا. ئینجا بۆ پیاوەکەی هێنا هەتا ببینێت ناوی چییان لێ دەنێت، هەر ناوێک کە پیاوەکە لە هەریەک لەم بوونەوەرە زیندووانەی نا، ئەوە ناوەکەی بوو. 20پیاوەکە ناوی لە هەموو ئاژەڵی ماڵی و باڵندەی ئاسمان و ئاژەڵی کێوی نا.

بەڵام بۆ پیاوەکە2‏:20 بۆ پیاوەکە: بۆ ئادەم. لە زمانی عیبری بە وشەی لئادام‏ هاتووە، واتە (بۆ پیاوەکە) یان (بۆ ئادام).‏ هیچ یاریدەرێکی هاوشان نەدۆزرایەوە.

21لە ئەنجامدا یەزدانی پەروەردگار پیاوەکەی خستە خەوێکی قووڵەوە. کاتێک خەوتبوو، یەکێک لە پەراسووەکانی دەرهێنا و شوێنەکەی بە گۆشت بۆ پڕکردەوە. 22ئینجا یەزدانی پەروەردگار ئافرەتێکی لەو پەراسووە بنیاد نا کە لە پیاوەکەی وەرگرتبوو، جا بۆ پیاوەکەی هێنا.

23پیاوەکە گوتی:

«ئێستا ئەمە ئێسکێکە لە ئێسقانەکانم و

گۆشتە لە گۆشتم.

ئەمە ناودەبردرێت بە ”ئافرەت“2‏:23 ئافرەت: لە زمانی عیبری وشەی ئیش‏ بە واتای پیاوە، ئافرەتیش ئیشا‏.‏

چونکە لە پیاوەوە وەرگیراوە.»

24لەبەر ئەوە پیاو دایک و باوکی خۆی بەجێدەهێڵێت و بە ژنەکەیەوە دەنووسێت، ئیتر دەبنە یەک جەستە.

25پیاوەکە و ژنەکەی هەردووکیان ڕووت بوون، شەرمیشیان نەدەکرد.