Псалтирь 132 NRT - زەبوورەکان 132 KSS

New Russian Translation

Psalms 132

Псалом 132

1Песнь восхождения Давида.

Как хорошо и как приятно

жить братьям вместе!

2Это – как налитое на голову драгоценное масло,

стекающее на бороду, бороду Аарона,

стекающее на края его одежды[a];

3как роса Хермона[b], спустившаяся на горы Сионские,

потому что там Господь заповедал Свое благословение –

вечную жизнь.

Notas al pie

  1. 132:2 См. Исх. 29:7; 30:22-33.
  2. 132:3 Хермон – гора на северной границе Израиля, известная тем, что на ее склонах выпадает чрезвычайно обильная роса.

Kurdi Sorani Standard

زەبوورەکان 132

گۆرانی گەشتیاران.

1ئەی یەزدان، داود و هەموو ئازارەکانی
    بەبیر خۆت بهێنەوە.

ئەو سوێندەی بۆ یەزدانی خوارد،
    نەزرەکەی بۆ خودای تواناداری یاقوب:
«شەرت بێت نەچمەوە ناو خێوەتی ماڵەکم،
    نەچمە ناو نوێنەکەم،
خەو نەدەم بە چاوەکانم،
    پشوو نەدەم بە پێڵووەکانم،
تاکو شوێنێک بۆ یەزدان پەیدا نەکەم،
    نشینگەیەک بۆ خودای تواناداری یاقوب.»

ئەوەتا لە ئەفراتە[a] هەواڵی ئەومان بیست،
    لەناو کێڵگەکانی «یاعەر»[b] دۆزیمانەوە:
«با بچینە نشینگەکەی،
    با لە تەختەپێی کڕنۆش ببەین.
ئەی یەزدان، هەستە و وەرە بۆ شوێنی حەوانەوەت،
    خۆت و سندوقی هێزت[c].
با کاهینەکانت ڕاستودروستی لەبەر بکەن،
    خۆشەویستانت هەلهەلە لێبدەن.»

10 لە پێناوی داودی بەندەی خۆت،
    دەستنیشانکراوەکەت[d] ڕەت مەکەرەوە.

11 یەزدان بە ڕاستی سوێندی بۆ داود خوارد و
    لێی پاشگەز نابێتەوە:
    «لە بەری پشتی خۆت لەسەر تەختەکەت دادەنێم.
12 ئەگەر کوڕەکانت پەیمانەکەم نەشکێنن،
    هەروەها ئەو فەرزانەی کە فێریان دەکەم،
ئەوسا خۆیان و نەوەکانیان هەتاهەتایە
    لەسەر تەختەکەت دادەنیشن.»

13 چونکە یەزدان سییۆنی هەڵبژارد و
    حەزی کرد بیکات بە نشینگەی خۆی.
14 «هەتاهەتایە ئەمە ئارامگامە،
    لێرە نیشتەجێ دەبم، چونکە پێم خۆشە!
15 بەرەکەت بەسەر ئازووقەکەیدا دەبارێنم،
    هەژارەکانی تێر نان دەکەم.
16 ڕزگاری دەکەمە بەر کاهینەکانی،
    خۆشەویستانی بە شادمانییەوە هەلهەلە لێ دەدەن.

17 «لەوێ هێز بە داود دەبەخشم،
    چرایەک بۆ دەستنیشانکراوەکەم[e] ئامادە دەکەم.
18 شەرمەزاری دەکەمە بەر دوژمنەکانی،
    بەڵام تاجەکەی سەر ئەو شکۆفە دەکات.»

Notas al pie

  1. 132‏:6 ئەفراتە ناوی پێشتری شاری بێت‌لەحم بووە.‏
  2. 132‏:6 یاعەر، مەبەست قیریەت یەعاریمە دەکەوێتە نزیکەی دووری 14 کیلۆمەتر لە بێت‌شەمەش، بڕوانە یەکەم ساموئێل 6‏:17‏-21.‏‏
  3. 132‏:8 مەبەست سندوقی پەیمانە، بڕوانە دەرچوون 25‏:10‏-22 و یەکەم ساموئێل 4‏:11‏–6‏:21.‏‏
  4. 132‏:10 بە زمانی عیبری پێی دەگوترێ مەشیخ‏ یان مەشیح‏.‏
  5. 132‏:17 بە زمانی عیبری پێی دەگوترێ مەشیخ‏ یان مەشیح‏.‏