New International Version

Genesis 9:1-29

God’s Covenant With Noah

1Then God blessed Noah and his sons, saying to them, “Be fruitful and increase in number and fill the earth. 2The fear and dread of you will fall on all the beasts of the earth, and on all the birds in the sky, on every creature that moves along the ground, and on all the fish in the sea; they are given into your hands. 3Everything that lives and moves about will be food for you. Just as I gave you the green plants, I now give you everything.

4“But you must not eat meat that has its lifeblood still in it. 5And for your lifeblood I will surely demand an accounting. I will demand an accounting from every animal. And from each human being, too, I will demand an accounting for the life of another human being.

6“Whoever sheds human blood,

by humans shall their blood be shed;

for in the image of God

has God made mankind.

7As for you, be fruitful and increase in number; multiply on the earth and increase upon it.”

8Then God said to Noah and to his sons with him: 9“I now establish my covenant with you and with your descendants after you 10and with every living creature that was with you—the birds, the livestock and all the wild animals, all those that came out of the ark with you—every living creature on earth. 11I establish my covenant with you: Never again will all life be destroyed by the waters of a flood; never again will there be a flood to destroy the earth.”

12And God said, “This is the sign of the covenant I am making between me and you and every living creature with you, a covenant for all generations to come: 13I have set my rainbow in the clouds, and it will be the sign of the covenant between me and the earth. 14Whenever I bring clouds over the earth and the rainbow appears in the clouds, 15I will remember my covenant between me and you and all living creatures of every kind. Never again will the waters become a flood to destroy all life. 16Whenever the rainbow appears in the clouds, I will see it and remember the everlasting covenant between God and all living creatures of every kind on the earth.”

17So God said to Noah, “This is the sign of the covenant I have established between me and all life on the earth.”

The Sons of Noah

18The sons of Noah who came out of the ark were Shem, Ham and Japheth. (Ham was the father of Canaan.) 19These were the three sons of Noah, and from them came the people who were scattered over the whole earth.

20Noah, a man of the soil, proceeded9:20 Or soil, was the first to plant a vineyard. 21When he drank some of its wine, he became drunk and lay uncovered inside his tent. 22Ham, the father of Canaan, saw his father naked and told his two brothers outside. 23But Shem and Japheth took a garment and laid it across their shoulders; then they walked in backward and covered their father’s naked body. Their faces were turned the other way so that they would not see their father naked.

24When Noah awoke from his wine and found out what his youngest son had done to him, 25he said,

“Cursed be Canaan!

The lowest of slaves

will he be to his brothers.”

26He also said,

“Praise be to the Lord, the God of Shem!

May Canaan be the slave of Shem.

27May God extend Japheth’s9:27 Japheth sounds like the Hebrew for extend. territory;

may Japheth live in the tents of Shem,

and may Canaan be the slave of Japheth.”

28After the flood Noah lived 350 years. 29Noah lived a total of 950 years, and then he died.

Kurdi Sorani Standard

پەیدابوون 9:1-29

پەیمانی خودا لەگەڵ نوح و نەوەی دواییدا

1ئیتر خودا نوح و کوڕەکانی بەرەکەتدار کرد، پێی فەرموون: «بەردار بن و زۆر بن و زەوی پڕ بکەن. 2با ئێوە ترس و سامتان هەبێت لەسەر هەموو گیانلەبەرانی زەوی و هەموو باڵندەکانی ئاسمان و لەسەر هەموو ئەو ئاژەڵانەی کە لەسەر زەوی دەجوڵێنەوە، هەروەها لەسەر هەموو ماسییەکانی دەریاش، ئەوان خراونەتە بەردەستی ئێوە. 3هەموو ئەوانەی گیاندارن و دەبزوێن دەبنە خۆراک بۆتان: هەروەک چۆن ڕووەکی سەوزم پێداون، ئێستا هەموو شتێکتان دەدەمێ.

4«بەڵام نابێت گۆشتێک بخۆن کە هێشتا زیندووە، واتە کە خوێنی9‏:4 خوێن: لە زمان و کەلتوری عیبری خوێن هێمای ژیانە، ژیانیش لەلایەن یەزدانەوە پیرۆزکراوە کە بەخشیویەتی. لەبەر ئەو هۆکارە بووە کە جولەکەکان ڕێگەیان نەدابوو بە خواردنی گۆشت کە خوێنی تێدابێت. هەر لەبەر ئەوەش کوشتار و خوێنڕشتن بە کۆتایی پێهێنانی ژیان بینراوە، بۆیە لەلایەن یەزدانەوە لێپرسینەوەی لەسەرە.‏ تێدابێت. 5بۆ خوێنی ژیانتان، بێگومان لێپرسینەوە دەکەم، بەهۆی هەر گیاندارێکەوە بێت لێپرسینەوە دەکەم. هەروەها بە دەستی مرۆڤ لەسەر گیانی مرۆڤی برای لێپرسینەوە دەکەم.

6«هەرکەسێک خوێنی مرۆڤ بڕێژێت،

بە دەستی مرۆڤ خوێنی دەڕێژرێتەوە،

چونکە خودا لەسەر وێنەی خۆی

مرۆڤی دروستکردووە.

7ئێوەش بەردار بن و زۆر بن، زەوی پڕ بکەن و تێیدا زۆر بن.»

8خودا بە نوح و بە کوڕەکانی فەرموو کە لەگەڵیدا بوون: 9«من پەیمانی خۆم لەگەڵ ئێوە و نەوەی دوای ئێوەدا دەچەسپێنم، 10لەگەڵ هەموو ئەو گیاندارانەی کە لەگەڵ ئێوەن، باڵندە و ئاژەڵە ماڵییەکان و هەموو ئاژەڵە کێوییەکان، هەموو ئەو گیاندارانەی لەگەڵتاندان و لە کەشتییەکە هاتوونەتە دەرەوە، هەروەها هەرچی گیانداری سەر زەویش هەیە. 11من پەیمانی خۆم لەگەڵ ئێوە دەچەسپێنم، هەرگیز جارێکی دیکە، هەموو گیانلەبەران بە ئاوی لافاو لەناو ناچن، هەرگیز جارێکی دیکە لافاو وا نابێت زەوی بە تەواوی وێران بکات.»

12ئینجا خودا فەرمووی: «ئەمە نیشانەی ئەو پەیمانەیە لەنێوان خۆم و ئێوە و هەموو ئەو گیاندارانەی لەگەڵتاندان دەیبەستم، پەیمانێکە بۆ هەموو نەوەکانی داهاتوو. 13وا پەلکەزێڕینەی خۆمم لەناو هەورەکاندا داناوە، ئەوەش دەبێتە نیشانەی پەیمانەکەی نێوان من و زەوی. 14ئینجا هەرکاتێک هەورم بەسەر زەویدا هێنا و پەلکەزێڕینە لە هەورەکاندا دەرکەوت، 15من پەیوەست دەبم بە پەیمانەکەم لەنێوان خۆم و ئێوە و هەموو گیانێکی زیندوو لە هەموو جۆرێک. هەرگیز جارێکی دیکە ئاو لافاوێکی وا دروستناکات کە هەموو ژیانێک لەناو ببات. 16هەرکاتێک پەلکەزێڕینە لە هەورەکان بێت، دەیبینم و من پەیوەست دەبم بە پەیمانە هەتاهەتاییەکە، کە لەنێوان خودا و هەموو گیانێکی زیندووە لە هەموو جۆرێک کە لەسەر زەوین.»

17ئینجا خودا بە نوحی فەرموو: «ئەمە نیشانەی ئەو پەیمانەیە کە لەنێوان خۆم و هەموو ژیانێک کە لەسەر زەویدایە چەسپاندم.»

کوڕانی نوح

18جا کوڕانی نوح کە لە کەشتییەکە هاتنە دەرەوە، سام و حام و یافەت بوون. حام باوکی کەنعان بوو. 19ئەمانە سێ کوڕەکەی نوح بوون، لەمانەوە خەڵکی لە هەموو زەوی بڵاو بوونەوە.

20نوح لە بەرهەمی خاک کار دەکات و دەستی بە چاندنی ڕەزە مێوێک کرد. 21ئینجا کە لە شەرابەکەی خواردەوە، سەرخۆش بوو و لەناو چادرەکەیدا بە ڕووتی ڕاکشا. 22حامی باوکی کەنعان، ڕووتی باوکی بینی و لە دەرەوە بە هەردوو براکەی ڕاگەیاند. 23بەڵام سام و یافەت پۆشاکێکیان هێنا و خستیانە سەر شانیان، ئینجا پشتاوپشت چوون و ڕووتییەکەی باوکیان داپۆشی، ڕووشیان بەرەو دواوە بوو، ئیتر ڕووتییەکەی باوکیان نەبینی.

24کاتێک نوح لە سەرخۆشییەکەی بەئاگا هاتەوە، زانی کوڕە بچووکەکەی چی پێکردووە. 25ئینجا گوتی:

«نەفرەت لێکراو بێت کەنعان!

دەبێتە کۆیلەی کۆیلەکان،

بۆ براکانی.»

26هەروەها گوتی:

«ستایش بۆ یەزدان، پەروەردگاری سام!

با کەنعان ببێتە کۆیلەی سام.

27با خودا دەرگا بۆ یافەت بکاتەوە و

لە چادرەکانی سام جێنشین بێت.

با کەنعان ببێتە کۆیلەی ئەو.»

28دوای لافاوەکە نوح سێ سەد و پەنجا ساڵ ژیا. 29هەموو تەمەنی نوح نۆ سەد و پەنجا ساڵ بوو، ئیتر مرد.