New International Version

Genesis 7:1-24

1The Lord then said to Noah, “Go into the ark, you and your whole family, because I have found you righteous in this generation. 2Take with you seven pairs of every kind of clean animal, a male and its mate, and one pair of every kind of unclean animal, a male and its mate, 3and also seven pairs of every kind of bird, male and female, to keep their various kinds alive throughout the earth. 4Seven days from now I will send rain on the earth for forty days and forty nights, and I will wipe from the face of the earth every living creature I have made.”

5And Noah did all that the Lord commanded him.

6Noah was six hundred years old when the floodwaters came on the earth. 7And Noah and his sons and his wife and his sons’ wives entered the ark to escape the waters of the flood. 8Pairs of clean and unclean animals, of birds and of all creatures that move along the ground, 9male and female, came to Noah and entered the ark, as God had commanded Noah. 10And after the seven days the floodwaters came on the earth.

11In the six hundredth year of Noah’s life, on the seventeenth day of the second month—on that day all the springs of the great deep burst forth, and the floodgates of the heavens were opened. 12And rain fell on the earth forty days and forty nights.

13On that very day Noah and his sons, Shem, Ham and Japheth, together with his wife and the wives of his three sons, entered the ark. 14They had with them every wild animal according to its kind, all livestock according to their kinds, every creature that moves along the ground according to its kind and every bird according to its kind, everything with wings. 15Pairs of all creatures that have the breath of life in them came to Noah and entered the ark. 16The animals going in were male and female of every living thing, as God had commanded Noah. Then the Lord shut him in.

17For forty days the flood kept coming on the earth, and as the waters increased they lifted the ark high above the earth. 18The waters rose and increased greatly on the earth, and the ark floated on the surface of the water. 19They rose greatly on the earth, and all the high mountains under the entire heavens were covered. 20The waters rose and covered the mountains to a depth of more than fifteen cubits.7:20 That is, about 23 feet or about 6.8 meters7:20 Or rose more than fifteen cubits, and the mountains were covered 21Every living thing that moved on land perished—birds, livestock, wild animals, all the creatures that swarm over the earth, and all mankind. 22Everything on dry land that had the breath of life in its nostrils died. 23Every living thing on the face of the earth was wiped out; people and animals and the creatures that move along the ground and the birds were wiped from the earth. Only Noah was left, and those with him in the ark.

24The waters flooded the earth for a hundred and fifty days.

Kurdi Sorani Standard

پەیدابوون 7:1-24

1ئینجا یەزدان بە نوحی فەرموو: «بە خۆت و خاووخێزانەکەتەوە بڕۆنە ناو کەشتییەکەوە، چونکە لەم نەوەیەدا تۆم بە ڕاستودروست بینیوە لەبەردەمم. 2لە هەموو جۆرێک لە ئاژەڵە پاکەکان، نێر و مێ، حەوت جووت لەگەڵ خۆت دەبەیت، لەو ئاژەڵانەی پاک نین، نێرینەیەک و مێینەکەی، جووتێک دەبەیت. 3لە باڵندەکانی ئاسمانیش حەوت جووت، لە نێر و مێیان، بۆ هێشتنەوەی ڕەگەزەکانیان لەسەرتاسەری ڕووی زەوی. 4دوای حەوت ڕۆژی دیکە، چل شەو و چل ڕۆژ باران بەسەر زەویدا دەبارێنم. هەموو ئەو بوونەوەرە زیندووانە لەسەر ڕووی زەوی دەسڕمەوە کە دروستم کردوون.»

5نوح هەموو شتێکی ئەنجام دا، بەپێی ئەوەی یەزدان فەرمانی پێدا.

6نوح تەمەنی شەش سەد ساڵ بوو کە ئاوی لافاو لەسەر زەوی هەستا. 7نوح خۆی و کوڕەکانی و ژنەکەی و بووکەکانی پێش ئاوی لافاوەکە چوونە ناو کەشتییەکە. 8لە ئاژەڵە پاک و ئاژەڵە ناپاکەکان، لە باڵندە و هەموو ئەو بوونەوەرانەی لەسەر زەوی دەخشێن، 9جووت جووت لە نێر و مێ، هاتنە لای نوح و چوونە ناو کەشتییەکە، هەروەک چۆن خودا فەرمانی بە نوح دابوو. 10دوای حەوت ڕۆژەکە ئاوی لافاوەکە هاتە سەر زەوی.

11کاتێک نوح تەمەنی شەش سەد ساڵ بوو، لە حەڤدەمین ڕۆژی مانگی دووەم، لەو ڕۆژەدا هەموو سەرچاوەکانی دەریا گەورەکەی ژێر زەوی7‏:11 بەپێی بیروباوەڕی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کۆن دەریای (ژێر زەوی) هەبووە کە سەرچاوەی کانیاو و ڕووبارەکان بوو.‏ تەقینەوە و دەروازەکانی ئاسمانیش کرانەوە. 12چل شەو و چل ڕۆژیش لەسەر زەوی باران باری.

13هەر لە هەمان ڕۆژدا نوح و کوڕەکانی، سام و حام و یافەت، پێکەوە لەگەڵ ژنەکەی و هەر سێ بووکەکەی چوونە ناو کەشتییەکە. 14لەگەڵیان هەموو ئاژەڵە کێوییەکان بەپێی جۆریان و هەموو ئاژەڵە ماڵییەکان بەپێی جۆریان و هەموو بوونەوەرە خشۆکەکانی لەسەر زەوی دەخشێن بەپێی جۆریان و هەموو باڵندەیەک بەپێی جۆریان و هەموو باڵدارێک. 15جووت جووت لە هەموو بوونەوەرێک کە هەناسەی ژیانیان تێدابوو چوونە ناو کەشتییەکە، بۆ لای نوح. 16ئەوانەی دەهاتنە ناوەوە لە نێر و مێی هەموو گیاندارێکی زیندوو بوون، وەک چۆن خودا فەرمانی بە نوح دابوو. ئینجا یەزدان لەدوایەوە دەرگای کەشتییەکەی داخست.

17لافاوەکە بۆ ماوەی چل ڕۆژ لەسەر زەوی بەردەوام بوو. کاتێک ئاو زۆر بوو کەشتییەکەی هەڵگرت، ئیتر کەشتییەکە لە زەوی بەرزبووەوە. 18ئاو لەسەر زەوی بەرزبووەوە و گەلێک زۆر بوو، کەشتییەکەش لەسەر ڕووی ئاوەکە دەڕۆیشت. 19ئاو لەسەر زەوی زۆر بەرزبووەوە هەتا هەموو شاخە بەرزەکانی ژێر هەموو ئاسمان داپۆشران. 20بە بەرزی پازدە باڵ7‏:20 پازدە باڵ: نزیکەی 7 مەترە.‏ ئاو لەسەر شاخەکان بەرزبووەوە، شاخەکانیش داپۆشران. 21ئیتر هەموو شتێکی زیندوو کە لەسەر زەوی دەجوڵایەوە لەناوچوو، لە باڵندە و ئاژەڵی ماڵی و ئاژەڵی کێوی و هەموو ئەو کۆمەڵە زیندەوەرانەی لەسەر زەوی دەجوڵانەوە، هەموو ئادەمیزادیش. 22هەر شتێک لەسەر وشکانی کە هەناسەی ژیان لە لووتیدا بوو، مرد. 23هەموو شتێکی زیندوو لەسەر ڕووی زەوی سڕایەوە، مرۆڤ و ئاژەڵ و بوونەوەرە خشۆکەکان و هەموو باڵندەکانی ئاسمانیش، لەسەر زەوی سڕانەوە. تەنها نوح و ئەوانە مانەوە کە لە کەشتییەکە لەگەڵی بوون.

24ئاوی لافاویش سەد و پەنجا ڕۆژ لەسەر زەوی بوو.