New International Version

Genesis 44:1-34

A Silver Cup in a Sack

1Now Joseph gave these instructions to the steward of his house: “Fill the men’s sacks with as much food as they can carry, and put each man’s silver in the mouth of his sack. 2Then put my cup, the silver one, in the mouth of the youngest one’s sack, along with the silver for his grain.” And he did as Joseph said.

3As morning dawned, the men were sent on their way with their donkeys. 4They had not gone far from the city when Joseph said to his steward, “Go after those men at once, and when you catch up with them, say to them, ‘Why have you repaid good with evil? 5Isn’t this the cup my master drinks from and also uses for divination? This is a wicked thing you have done.’ ”

6When he caught up with them, he repeated these words to them. 7But they said to him, “Why does my lord say such things? Far be it from your servants to do anything like that! 8We even brought back to you from the land of Canaan the silver we found inside the mouths of our sacks. So why would we steal silver or gold from your master’s house? 9If any of your servants is found to have it, he will die; and the rest of us will become my lord’s slaves.”

10“Very well, then,” he said, “let it be as you say. Whoever is found to have it will become my slave; the rest of you will be free from blame.”

11Each of them quickly lowered his sack to the ground and opened it. 12Then the steward proceeded to search, beginning with the oldest and ending with the youngest. And the cup was found in Benjamin’s sack. 13At this, they tore their clothes. Then they all loaded their donkeys and returned to the city.

14Joseph was still in the house when Judah and his brothers came in, and they threw themselves to the ground before him. 15Joseph said to them, “What is this you have done? Don’t you know that a man like me can find things out by divination?”

16“What can we say to my lord?” Judah replied. “What can we say? How can we prove our innocence? God has uncovered your servants’ guilt. We are now my lord’s slaves—we ourselves and the one who was found to have the cup.”

17But Joseph said, “Far be it from me to do such a thing! Only the man who was found to have the cup will become my slave. The rest of you, go back to your father in peace.”

18Then Judah went up to him and said: “Pardon your servant, my lord, let me speak a word to my lord. Do not be angry with your servant, though you are equal to Pharaoh himself. 19My lord asked his servants, ‘Do you have a father or a brother?’ 20And we answered, ‘We have an aged father, and there is a young son born to him in his old age. His brother is dead, and he is the only one of his mother’s sons left, and his father loves him.’

21“Then you said to your servants, ‘Bring him down to me so I can see him for myself.’ 22And we said to my lord, ‘The boy cannot leave his father; if he leaves him, his father will die.’ 23But you told your servants, ‘Unless your youngest brother comes down with you, you will not see my face again.’ 24When we went back to your servant my father, we told him what my lord had said.

25“Then our father said, ‘Go back and buy a little more food.’ 26But we said, ‘We cannot go down. Only if our youngest brother is with us will we go. We cannot see the man’s face unless our youngest brother is with us.’

27“Your servant my father said to us, ‘You know that my wife bore me two sons. 28One of them went away from me, and I said, “He has surely been torn to pieces.” And I have not seen him since. 29If you take this one from me too and harm comes to him, you will bring my gray head down to the grave in misery.’

30“So now, if the boy is not with us when I go back to your servant my father, and if my father, whose life is closely bound up with the boy’s life, 31sees that the boy isn’t there, he will die. Your servants will bring the gray head of our father down to the grave in sorrow. 32Your servant guaranteed the boy’s safety to my father. I said, ‘If I do not bring him back to you, I will bear the blame before you, my father, all my life!’

33“Now then, please let your servant remain here as my lord’s slave in place of the boy, and let the boy return with his brothers. 34How can I go back to my father if the boy is not with me? No! Do not let me see the misery that would come on my father.”

Kurdi Sorani Standard

پەیدابوون 44:1-34

جامە زیوەکەی نێو هەگبەکە

1ئینجا یوسف فەرمانی دا بە سەرکاری ماڵەکەی خۆی و گوتی: «هەگبەی پیاوەکان پڕ بکەن لە خۆراک، ئەوەندەی لە توانایاندایە هەڵیبگرن، زیوی هەریەکەشیان بخەوە دەمی هەگبەکەی. 2جامەکەی خۆشم، جامە زیوەکە، لە دەمی هەگبەی بچووکەکەیان دابنێ لەگەڵ نرخی گەنمەکەی.» ئەویش بەپێی قسەکەی یوسف کارەکەی ئەنجام دا.

3کە ڕۆژ بووەوە، پیاوەکان خۆیان و گوێدرێژەکانیان ڕۆیشتن. 4کاتێک کە لە شار ڕۆیشتن، هێشتا دوور نەکەوتبوونەوە، یوسف بە سەرکاری ماڵەکەی خۆی گوت: «هەستە و دوای ئەو پیاوانە بکەوە، کە پێیان گەیشتیت، پێیان بڵێ: ”بۆچی بە خراپە پاداشتی چاکەتان دایەوە؟ 5ئایا ئەمە ئەو جامە نییە کە گەورەکەم تێیدا دەخواتەوە و فاڵی پێ دەگرێتەوە؟ ئەوەی کردتان کارێکی خراپ بوو.“»

6ئەویش پێیان گەیشتەوە و ئەم قسانەی پێ گوتن. 7بەڵام ئەوان پێیان گوت: «بۆچی گەورەمان قسەی وا دەکات؟ دوور بێت لە خزمەتکارەکانت شتی وا بکەن. 8ئەو زیوەی لە دەمی هەگبەکانمان دۆزیبوومانەوە، وا لە خاکی کەنعانەوە بۆمان هێنایتەوە. ئیتر چۆن لە ماڵی گەورەکەت زیو یان زێڕ دەدزین؟ 9لەلای هەرکام لە خزمەتکارەکانت دۆزرایەوە، ئەوە دەمرێت. ئێمەش دەبینە کۆیلەی گەورەی خۆمان.»

10ئەویش گوتی: «باشە، ئێستا بەپێی قسەکەی خۆتان دەبێت. ئەوەی لەلای دەدۆزرێتەوە دەبێتە کۆیلەی من. ئێوەش بێتاوان دەبن.»

11ئیتر هەریەکەیان خێرا هەگبەکەی خۆی داگرتە سەر زەوی و هەریەکەیان هەگبەکەی خۆی کردەوە. 12ئەویش کەوتە پشکنین، لە گەورەکەیانەوە دەستی پێکرد و لە بچووکەکەیان تەواو بوو. ئیتر جامەکەی لە هەگبەکەی بنیامین دۆزییەوە! 13ئەوانیش جلەکانی بەری خۆیان دادڕی و گوێدرێژەکانیان بارکردەوە و گەڕانەوە بۆ شارەکە.

14ئینجا یەهودا و براکانی هاتنە ناو ماڵەکەی یوسف، ئەویش خۆی هێشتا لەوێ بوو، ئیتر لەبەردەمی کەوتنە سەر زەوی. 15یوسفیش پێی گوتن: «ئەم کارە چییە ئێوە کردووتانە؟ ئایا نەتاندەزانی پیاوێکی وەک من فاڵ دەگرێتەوە؟»

16یەهوداش وەڵامی دایەوە: «چی بە گەورەی خۆم بڵێین؟ قسەی چی بکەین و بە چی پاکانەی خۆمان بکەین. خودا تاوانی خزمەتکارەکانتی دەرخستووە. ئێستاش ئێمە کۆیلەی گەورەی خۆمانین، ئێمە و ئەوەی جامەکەش لە دەستی گیراوە.»

17بەڵام یوسف گوتی: «لە من دوور بێت شتی وا بکەم! ئەو پیاوەی جامەکەی لە دەست گیراوە ئەو دەبێتە کۆیلەم. ئێوەش بە سەلامەتی سەربکەونەوە بۆ لای باوکتان.»

18ئینجا یەهودا لێی چووە پێشەوە و گوتی: «ئەی گەورەم، تکایە، با خزمەتکاری خۆت قسەیەک بۆ گەورەکەی بکات. ڕقیشت لە خزمەتکاری خۆت هەڵنەستێت، چونکە تۆ وەک خودی فیرعەونیت. 19گەورەم لە خزمەتکارانی خۆی پرسی: ”ئایا باوک یان براتان هەیە؟“ 20ئێمەش بە گەورەمان گوت: ”باوکێکی پیرمان هەیە، کوڕێکی بچووکی تەمەنی پیری ئەویشمان هەیە، براکەی مردووە و خۆی بە تەنها بۆ دایکی ماوەتەوە، باوکیشی خۆشی دەوێت.“

21«تۆش بە خزمەتکارانی خۆتت گوت: ”بۆم بهێنن هەتا بە چاوی خۆم بیبینم.“ 22ئێمەش بە گەورەمان گوت: ”کوڕەکە ناتوانێت باوکی بەجێبهێڵێت، چونکە ئەگەر باوکی بەجێبهێڵێت باوکی دەمرێت.“ 23بەڵام تۆ بە خزمەتکارەکانی خۆتت گوت: ”ئەگەر برا بچووکەکەتان لەگەڵتان بەرەو خوار نەهات، ئەوا چاوتان بە چاوم ناکەوێتەوە.“ 24ئەوە بوو کاتێک گەڕاینەوە لای خزمەتکاری خۆت، باوکمان، قسەکانی گەورەی خۆممان پێی ڕاگەیاند.

25«پاشان باوکمان پێی گوتین: ”بگەڕێنەوە و هەندێک خواردنمان بۆ بکڕن.“ 26بەڵام ئێمە گوتمان: ”ناتوانین بەرەو خوار بچین، تەنها ئەگەر برا بچووکەکەمان لەگەڵ بێت بەرەو خوار دەچین، چونکە ناتوانین چاومان بە چاوی پیاوەکە بکەوێت و برا بچووکەکەشمان لەگەڵ نەبێت.“

27«خزمەتکارەکەت، باوکمان پێی گوتین: ”ئێوە دەزانن ژنەکەم دوو کوڕی بۆم بووە، 28یەکێکیان لەلای من ڕۆیشت، گوتم، ’هەبێت و نەبێت پارچەپارچە کراوە.‘ هەتا ئێستاش چاوم پێ نەکەوتووەتەوە. 29خۆ ئەگەر ئەمەشیان لەبەردەمم ببەن و بەڵایەکی بەسەربێت، ئەوا مووە سپییەکانم بە خەم و پەژارەوە دەنێنە ناو جیهانی مردووانەوە.“

30«ئێستاش ئەگەر بچمەوە لای خزمەتکاری خۆت، باوکم، کوڕەکەشمان لەگەڵ نەبێت و گیانیشی پەیوەستە بە گیانی ئەمەوە، 31ئیتر هەر کە بینی کوڕەکە دیار نییە، ئەوا بۆ خۆی دەمرێت. ئێمەی خزمەتکارانیشت سەر سپی خزمەتکارت، باوکمان، بە خەم و پەژارەوە دادەگرینە ناو جیهانی مردووان، 32چونکە خزمەتکاری خۆت زامنی سەلامەتی کوڕەکەی کردووە لەلای باوکم. گوتوومە: ”ئەگەر بۆم نەهێنایتەوە ئەوا هەتاهەتایە تاوانبارم بەرامبەر بە باوکم!“

33«ئێستاش با خزمەتکاری خۆت لە جیاتی کوڕەکە بمێنێتەوە و ببێتە کۆیلەی گەورەی خۆم، کوڕەکەش لەگەڵ براکانی بگەڕێتەوە. 34چۆن بگەڕێمەوە لای باوکم و ئەو کوڕە لەگەڵ من نەبێت؟ نەوەک ئەو مەینەتییە ببینم کە بەسەر باوکمدا دێت.»