New International Version

Genesis 43:1-34

The Second Journey to Egypt

1Now the famine was still severe in the land. 2So when they had eaten all the grain they had brought from Egypt, their father said to them, “Go back and buy us a little more food.”

3But Judah said to him, “The man warned us solemnly, ‘You will not see my face again unless your brother is with you.’ 4If you will send our brother along with us, we will go down and buy food for you. 5But if you will not send him, we will not go down, because the man said to us, ‘You will not see my face again unless your brother is with you.’ ”

6Israel asked, “Why did you bring this trouble on me by telling the man you had another brother?”

7They replied, “The man questioned us closely about ourselves and our family. ‘Is your father still living?’ he asked us. ‘Do you have another brother?’ We simply answered his questions. How were we to know he would say, ‘Bring your brother down here’?”

8Then Judah said to Israel his father, “Send the boy along with me and we will go at once, so that we and you and our children may live and not die. 9I myself will guarantee his safety; you can hold me personally responsible for him. If I do not bring him back to you and set him here before you, I will bear the blame before you all my life. 10As it is, if we had not delayed, we could have gone and returned twice.”

11Then their father Israel said to them, “If it must be, then do this: Put some of the best products of the land in your bags and take them down to the man as a gift—a little balm and a little honey, some spices and myrrh, some pistachio nuts and almonds. 12Take double the amount of silver with you, for you must return the silver that was put back into the mouths of your sacks. Perhaps it was a mistake. 13Take your brother also and go back to the man at once. 14And may God Almighty43:14 Hebrew El-Shaddai grant you mercy before the man so that he will let your other brother and Benjamin come back with you. As for me, if I am bereaved, I am bereaved.”

15So the men took the gifts and double the amount of silver, and Benjamin also. They hurried down to Egypt and presented themselves to Joseph. 16When Joseph saw Benjamin with them, he said to the steward of his house, “Take these men to my house, slaughter an animal and prepare a meal; they are to eat with me at noon.”

17The man did as Joseph told him and took the men to Joseph’s house. 18Now the men were frightened when they were taken to his house. They thought, “We were brought here because of the silver that was put back into our sacks the first time. He wants to attack us and overpower us and seize us as slaves and take our donkeys.”

19So they went up to Joseph’s steward and spoke to him at the entrance to the house. 20“We beg your pardon, our lord,” they said, “we came down here the first time to buy food. 21But at the place where we stopped for the night we opened our sacks and each of us found his silver—the exact weight—in the mouth of his sack. So we have brought it back with us. 22We have also brought additional silver with us to buy food. We don’t know who put our silver in our sacks.”

23“It’s all right,” he said. “Don’t be afraid. Your God, the God of your father, has given you treasure in your sacks; I received your silver.” Then he brought Simeon out to them.

24The steward took the men into Joseph’s house, gave them water to wash their feet and provided fodder for their donkeys. 25They prepared their gifts for Joseph’s arrival at noon, because they had heard that they were to eat there.

26When Joseph came home, they presented to him the gifts they had brought into the house, and they bowed down before him to the ground. 27He asked them how they were, and then he said, “How is your aged father you told me about? Is he still living?”

28They replied, “Your servant our father is still alive and well.” And they bowed down, prostrating themselves before him.

29As he looked about and saw his brother Benjamin, his own mother’s son, he asked, “Is this your youngest brother, the one you told me about?” And he said, “God be gracious to you, my son.” 30Deeply moved at the sight of his brother, Joseph hurried out and looked for a place to weep. He went into his private room and wept there.

31After he had washed his face, he came out and, controlling himself, said, “Serve the food.”

32They served him by himself, the brothers by themselves, and the Egyptians who ate with him by themselves, because Egyptians could not eat with Hebrews, for that is detestable to Egyptians. 33The men had been seated before him in the order of their ages, from the firstborn to the youngest; and they looked at each other in astonishment. 34When portions were served to them from Joseph’s table, Benjamin’s portion was five times as much as anyone else’s. So they feasted and drank freely with him.

Kurdi Sorani Standard

پەیدابوون 43:1-34

گەشتی دووەم بۆ میسر

1قاتوقڕی لە خاکەکە درێژەی کێشا و هەر سەخت بوو. 2کاتێک لە خواردنی گەنمەکە بوونەوە کە لە میسرەوە هێنابوویان، باوکیان پێی گوتن: «بگەڕێنەوە و هەندێک خۆراکمان بۆ بکڕن.»

3بەڵام یەهودا پێی گوت: «ئەو پیاوە بە تەواوی ئاگاداری کردینەوە و گوتی: ”بەبێ ئەوەی براکەتان لەگەڵ بێت، چاوتان بە چاوم ناکەوێت.“ 4ئەگەر براکەمان لەگەڵ بنێریت ئەوا بەرەو خوار دەچین و خۆراکت بۆ دەکڕین. 5بەڵام ئەگەر ناینێریت ئەوا بەرەو خوار ناچین، چونکە پیاوەکە پێی گوتین: ”چاوتان بە چاوم ناکەوێت، بێ ئەوەی براکەتان لەگەڵتان بێت.“»

6ئیسرائیلیش لێی پرسین: «بۆچی خراپەتان لەگەڵ کردم بەوەی بە پیاوەکەتان ڕاگەیاند برایەکی دیکەشتان هەیە؟»

7ئەوانیش وەڵامیان دایەوە: «پیاوەکە دەربارەی خۆمان و کەسوکارمان پرسیاری لێکردین: ”ئایا باوکتان ماوە؟ برای دیکەتان هەیە؟“ ئێمەش بەپێی ئەم قسانە پێمان ڕاگەیاند. ئایا دەمانزانی کە پێمان دەڵێت: ”براکەتان بۆ ئێرە بهێنن“؟»

8یەهودا بە ئیسرائیلی باوکی گوت: «کوڕەکە لەگەڵ من بنێرە، هەڵدەستین و دەڕۆین، ئیتر ئێمە و تۆ و منداڵەکانمان دەژین و نامرین. 9خۆم زامنی دەبم، لە دەستی من داوای دەکەیتەوە. ئەگەر بۆم نەهێنایتەوە و لەبەردەمت ڕام نەگرت ئەوا هەتاهەتایە بەرامبەر بە تۆ تاوانبارم، 10چونکە ئەگەر ئاوا دوانەکەوتباین، ئێستا ئەمە دووەم جار بوو هاتبووینەوە.»

11ئیسرائیلی باوکیشیان پێی گوتن: «ئەگەر وایە، ئەوا ئەمە بکەن، لە باشترین بەرهەمی زەوی بخەنە ناو جەواڵەکانتان و بە دیاری بۆ پیاوەکەی ببەن، هەندێک هەتووان و هەنگوین و بەهارات و موڕ43‏:11 مۆر: بڕوانە 37‏:25.‏ و بستە و بادەم. 12دوو هێندەش زیو لەگەڵ دەستتان ببەن، ئەو زیوەش کە لە دەمی هەگبەکانتان گەڕێنرابووەوە لەگەڵ دەستی خۆتان بیبەنەوە، لەوانەیە بە هەڵە چووبێت. 13براکەتان ببەن و هەستن بگەڕێنەوە لای پیاوەکە. 14خودای هەرە بە توانا وا بکات ئەو پیاوە بەزەیی هەبێت بەرامبەرتان، تاکو واز لە براکەی دیکەتان و بنیامین بهێنێت. منیش ئەگەر لە منداڵان بێبەش بووم، ئەوا لێیان بێبەشم.»

15پیاوەکانیش ئەم دیارییەیان هەڵگرت و دوو هێندە زیویشیان لەگەڵ دەستیان هەڵگرت و لەگەڵ بنیامین، هەستان و بەرەو خوار چوون بۆ میسر و لەبەردەم یوسف ڕاوەستان. 16کاتێک یوسف بنیامینی لەگەڵیان بینی، بە سەرکاری ماڵەکەی گوت: «ئەم پیاوانە ببە ماڵەوە و ئاژەڵێکیش سەر ببڕە و ئامادەی بکە، چونکە ئەم پیاوانە بۆ نیوەڕۆ لەگەڵ خۆم نان دەخۆن.»

17ئیتر یوسف چۆنی گوت، پیاوەکە ئاوای کرد، پیاوەکانی بردە ماڵی یوسف. 18پیاوەکان ترسان کاتێک برانە ماڵی یوسف، گوتیان: «بەهۆی ئەو زیوەی جاری یەکەم گەڕێنرابووەوە ناو هەگبەکانمان ئێمەیان هێناوەتە ژوورەوە، بۆ ئەوەی پەلامارمان بدات و بکەوێتە سەرمان و بمانکاتە کۆیلە و گوێدرێژەکانمان ببات.»

19ئیتر لە سەرکاری ماڵەکەی یوسف چوونە پێشەوە و لەناو دەرگای ماڵەکە قسەیان لەگەڵ کرد. 20پێیان گوت: «ئەی گەورەم، تکایە، ئێمە یەکەم جار هاتینە ئێرە بۆ کڕینی خۆراک. 21بەڵام کە لە شوێنی شەومانەوەکەمان ڕاوەستاین، هەگبەکانمان کردەوە، بینیمان زیوی هەریەکەمان لە دەمی هەگبەکەی بوو، بە کێشی تەواوی خۆی، ئێمەش لەگەڵ دەستی خۆمان هێنامانەوە. 22هەروەها زیوی دیکەشمان لەگەڵ دەستی خۆمان هێناوە بۆ ئەوەی خۆراک بکڕین. ناشزانین کێ زیوەکانمانی خستبووە ناو هەگبەکانمان.»

23ئەویش پێی گوتن: «ئاشتیتان بۆ ببێت، مەترسن. خوداکەی ئێوە و خوداکەی باوکتان هەگبەکانتانی کردە گەنجینە، من زیوەکانی ئێوەم وەرگرتووە.» ئینجا شیمۆنی بۆ هێنانە دەرەوە.

24پیاوەکە ئەوانی هێنایە ژوورەوە بۆ ماڵەکەی یوسف و ئاوی دانێ هەتا پێیان بشۆن و ئالیکی دایە گوێدرێژەکانیان. 25ئەوانیش دیارییەکەیان ئامادە کرد بۆ کاتی گەیشتنی یوسف لە دەمەو نیوەڕۆ، چونکە بیستبوویان ئەوان لەوێ نان دەخۆن.

26کە یوسف گەڕایەوە ماڵ، دیارییەکەیان بۆ هێنا کە لەگەڵ دەستی خۆیان هێنابوویان بۆ ماڵەکە، کڕنۆشیان بۆ برد. 27ئەویش هەواڵی پرسین و گوتی: «باوکە پیرەکەتان چۆنە کە بۆتان باسکردم؟ ئایا هێشتا ماوە؟»

28ئەوانیش وەڵامیان دایەوە: «خزمەتکاری خۆت باوکی ئێمە باشە و هێشتاش زیندووە.» ئیتر بۆی نوشتانەوە و کڕنۆشیان بۆی برد.

29ئەویش چاوی هەڵبڕی و سەیری بنیامینی برای کوڕی دایکی خۆی کرد و گوتی: «ئەمەیە برا بچووکەکەتان کە بۆتان باسکردم؟» ئینجا گوتی: «کوڕم، خودا میهرەبان بێت لەگەڵت.» 30ئیتر یوسف پەلەی کرد، چونکە هەناوی گڕی گرت بۆ براکەی و داوای شوێنێکی کرد هەتا تێیدا بگریێت. ئینجا چووە ژوورەکەی خۆی و لەوێ گریا.

31پاشان دەموچاوی شوشت و هاتە دەرەوە، دانی بەخۆیدا گرت و گوتی: «نان بهێنن.»

32ئەوانیش بە جیا خواردنیان بۆ ئەم هێنا و بۆ ئەوانیش بە جیا، بۆ میسرییەکانیشیان بە جیا هێنا کە لای ئەو نانیان دەخوارد، لەبەر ئەوەی میسرییەکان نەیاندەتوانی لەگەڵ عیبرانییەکان پێکەوە نان بخۆن، چونکە لەلای میسرییەکان کارێکی قێزەون بوو. 33کاتێک بەپێی تەمەنیان لەبەردەمی دانیشتبوون، لە نۆبەرەکەیانەوە هەتا بچووکەکەیان. بە سەرسامیشەوە دەیانڕوانییە یەکتری. 34کاتێک لە خوانەکەی یوسف خواردن دابەش کرا، بەڵام بەشەکەی بنیامین پێنج ئەوەندەی بەشەکانی هەموویان بوو. ئیتر لەگەڵی خواردیانەوە و خەیاڵ بوون43‏:34 خەیاڵبوون حاڵەتی پێش سەرخۆشبوونە.‏.