New International Version

Genesis 35:1-29

Jacob Returns to Bethel

1Then God said to Jacob, “Go up to Bethel and settle there, and build an altar there to God, who appeared to you when you were fleeing from your brother Esau.”

2So Jacob said to his household and to all who were with him, “Get rid of the foreign gods you have with you, and purify yourselves and change your clothes. 3Then come, let us go up to Bethel, where I will build an altar to God, who answered me in the day of my distress and who has been with me wherever I have gone.” 4So they gave Jacob all the foreign gods they had and the rings in their ears, and Jacob buried them under the oak at Shechem. 5Then they set out, and the terror of God fell on the towns all around them so that no one pursued them.

6Jacob and all the people with him came to Luz (that is, Bethel) in the land of Canaan. 7There he built an altar, and he called the place El Bethel,35:7 El Bethel means God of Bethel. because it was there that God revealed himself to him when he was fleeing from his brother.

8Now Deborah, Rebekah’s nurse, died and was buried under the oak outside Bethel. So it was named Allon Bakuth.35:8 Allon Bakuth means oak of weeping.

9After Jacob returned from Paddan Aram,35:9 That is, Northwest Mesopotamia; also in verse 26 God appeared to him again and blessed him. 10God said to him, “Your name is Jacob,35:10 Jacob means he grasps the heel, a Hebrew idiom for he deceives. but you will no longer be called Jacob; your name will be Israel.35:10 Israel probably means he struggles with God.” So he named him Israel.

11And God said to him, “I am God Almighty35:11 Hebrew El-Shaddai; be fruitful and increase in number. A nation and a community of nations will come from you, and kings will be among your descendants. 12The land I gave to Abraham and Isaac I also give to you, and I will give this land to your descendants after you.” 13Then God went up from him at the place where he had talked with him.

14Jacob set up a stone pillar at the place where God had talked with him, and he poured out a drink offering on it; he also poured oil on it. 15Jacob called the place where God had talked with him Bethel.35:15 Bethel means house of God.

The Deaths of Rachel and Isaac

16Then they moved on from Bethel. While they were still some distance from Ephrath, Rachel began to give birth and had great difficulty. 17And as she was having great difficulty in childbirth, the midwife said to her, “Don’t despair, for you have another son.” 18As she breathed her last—for she was dying—she named her son Ben-Oni.35:18 Ben-Oni means son of my trouble. But his father named him Benjamin.35:18 Benjamin means son of my right hand.

19So Rachel died and was buried on the way to Ephrath (that is, Bethlehem). 20Over her tomb Jacob set up a pillar, and to this day that pillar marks Rachel’s tomb.

21Israel moved on again and pitched his tent beyond Migdal Eder. 22While Israel was living in that region, Reuben went in and slept with his father’s concubine Bilhah, and Israel heard of it.

Jacob had twelve sons:

23The sons of Leah:

Reuben the firstborn of Jacob,

Simeon, Levi, Judah, Issachar and Zebulun.

24The sons of Rachel:

Joseph and Benjamin.

25The sons of Rachel’s servant Bilhah:

Dan and Naphtali.

26The sons of Leah’s servant Zilpah:

Gad and Asher.

These were the sons of Jacob, who were born to him in Paddan Aram.

27Jacob came home to his father Isaac in Mamre, near Kiriath Arba (that is, Hebron), where Abraham and Isaac had stayed. 28Isaac lived a hundred and eighty years. 29Then he breathed his last and died and was gathered to his people, old and full of years. And his sons Esau and Jacob buried him.

Kurdi Sorani Standard

پەیدابوون 35:1-29

گەڕانەوەی یاقوب بۆ بێت‌ئێل

1ئینجا خودا بە یاقوبی فەرموو: «هەستە، سەربکەوە بەرەو بێت‌ئێل و لەوێ نیشتەجێ بە، هەر لەوێش قوربانگایەک بۆ خودا دروستبکە، کە بۆت دەرکەوت لە کاتێک تۆ لە دەست عیسۆی برات هەڵدەهاتی.»

2ئیتر یاقوب بە خاووخێزانەکەی و هەموو ئەوانەی لەگەڵی بوون گوت: «هەموو ئەو خوداوەندە بێگانانەی لەنێوتانە، لە خۆتانی جیا بکەنەوە و خۆتان پاک بکەنەوە، جلەکانیشتان بگۆڕن. 3دەبا هەستین و بەرەو بێت‌ئێل سەربکەوین، لەوێ قوربانگایەک بۆ خودا دروستدەکەم کە لە ڕۆژی تەنگانەمدا بە دەنگمەوە هات و لەو ڕێگایەی گرتبوومە بەر لەگەڵم بوو.» 4ئەوانیش هەرچی خوداوەندی بێگانە هەبوو لە دەستیان لەگەڵ گوارەکانی گوێچکەیان دایانە یاقوب، یاقوبیش لەژێر دار بەڕووەکە کە لەلای شەخەمە لەژێر گڵ شاردییەوە. 5ئینجا بەڕێکەوتن و ترسی خوداش باڵی کێشا بەسەر شارۆچکەکانی دەوروبەریان، ئیتر کەس دوای کوڕانی یاقوب نەکەوت.

6یاقوب خۆی و هەموو ئەو خەڵکەی لەگەڵی بوو هاتنە لوز کە بێت‌ئێلە لە خاکی کەنعان. 7لەوێ قوربانگایەکی بنیاد نا، شوێنەکەشی ناونا ئێل بێت‌ئێل35‏:7 ئێل بێت‌ئێل: واتە خودای بێت‌ئێل، یان خودای ماڵی خودا.‏، چونکە لەو شوێنەدا خودای بۆ دەرکەوت، لە کاتی هەڵاتنی لە دەست براکەی.

8دەڤۆرای دایەنی ڕڤقە مرد، لەژێر دار بەڕووەکەی خوار بێت‌ئێل نێژرا. ئەو شوێنەش ناونرا ئەلۆن باکوت.

9کاتێک لە پەدان ئارام گەڕایەوە، دیسان خودا بۆ یاقوب دەرکەوت و بەرەکەتداری کرد. 10خودا پێی فەرموو: «ناوت یاقوبە، بەڵام لە ئێستا بەدواوە بە یاقوب ناو نابرێیت، بەڵکو ناوت دەبێتە ئیسرائیل.» ئیتر ناوی لێنا ئیسرائیل.

11ئینجا خودا پێی فەرموو: «من خودای هەرە بە توانام، بەردار بە و زۆر بە. نەتەوەیەک و کۆمەڵێک نەتەوە لە تۆوە دەبن، پاشایانیش لە پشتی تۆوە دەردەچن. 12ئەو خاکەش کە دام بە ئیبراهیم و ئیسحاق، هەروەها دەیدەمە تۆ و نەوەکەت لەدوای خۆت.» 13ئیتر خودا لەو شوێنەی قسەی لەگەڵ کرد لەسەری بەرزبووەوە.

14یاقوبیش لەو شوێنەی کە خودا قسەی لەگەڵ کردبوو، ستوونێکی بەردینی ڕاگیر کرد و شەرابی پێشکەشکراوی بەسەردا ڕشت و زەیتی بەسەردا کرد. 15یاقوب ئەو شوێنەی ناونا بێت‌ئێل کە تێیدا خودا قسەی لەگەڵدا کرد.

مردنی ڕاحێل و ئیسحاق

16ئینجا لە بێت‌ئێلەوە بەڕێکەوتن. کاتێک ماوەیەکی کەمیان مابوو بگەنە ئەفرات، ڕاحێل کەوتە سەر منداڵبوون، منداڵبوونێکی دژوار. 17ئەوە بوو لە کاتی منداڵبوونەکەی، مامانەکە پێی گوت: «مەترسە، چونکە ئەمەش کوڕێکی دیکەتە.» 18ئەوە بوو لەگەڵ دواهەناسەی، لەبەر ئەوەی دەمرد، کوڕەکەی ناونا بەن‌ئۆنی35‏:18 بەن‌ئۆنی: واتە کوڕی ناخۆشیم.‏. بەڵام باوکی ناوی لێنا بنیامین35‏:18 بنیامین: واتە کوڕی دەستەڕاستم.‏.

19ئیتر ڕاحێل مرد و لە ڕێی ئەفرات نێژرا کە بێت‌لەحمە. 20یاقوب ستوونێکی لەسەر گۆڕەکەی ڕاگیر کرد، کە هەتا ئەمڕۆش ئەوە ستوونی گۆڕەکەی ڕاحێلە.

21ئیسرائیل بەڕێکەوتەوە و چادرەکەی لە پشت مگدەل عێدەرەوە هەڵدا. 22کاتێک ئیسرائیل لەو ناوچەیەدا دەژیا، ڕەئوبێن چوو لەگەڵ بیلهەی کەنیزەی باوکی نوست. ئەمەش بەرگوێی ئیسرائیل کەوتەوە.

یاقوب دوازدە کوڕی هەبوو:

23کوڕەکانی لێئە:

ڕەئوبێن، نۆبەرەکەی یاقوب.

شیمۆن، لێڤی، یەهودا، یەساخار و زەبولون.

24کوڕەکانی ڕاحێل:

یوسف و بنیامین

25کوڕەکانی بیلهەی کەنیزەی ڕاحێل:

دان و نەفتالی.

26کوڕەکانی زیلپەی کەنیزەی لێئە:

گاد و ئاشێر.

ئەمانە کوڕەکانی یاقوبن، کە لە پەدان ئارام لەدایک بوون.

27یاقوب هاتە مەمرێ بۆ لای ئیسحاقی باوکی لە نزیک قیریەت ئەربەع، کە حەبرۆنە، کە لەوێ ئیبراهیم و ئیسحاق ئاوارە بوون. 28تەمەنی ئیسحاق سەد و هەشتا ساڵ بوو. 29ئینجا دواهەناسەی دا و مرد، چووەوە پاڵ گەلەکەی خۆی، بە پیری و تێر لە ژیان خواردوو. هەردوو کوڕەکەی خۆی، عیسۆ و یاقوب، ناشتیان.